البحث

عبارات مقترحة:

البر

البِرُّ في اللغة معناه الإحسان، و(البَرُّ) صفةٌ منه، وهو اسمٌ من...

اللطيف

كلمة (اللطيف) في اللغة صفة مشبهة مشتقة من اللُّطف، وهو الرفق،...

المقيت

كلمة (المُقيت) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أقاتَ) ومضارعه...

زه‌كاتی ماڵی بازرگانی

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ئیحسان بورهان الدین ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم كتب وأبحاث
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات زكاة أموال التجارة
زه‌كات مافی خوایه‌ له‌ ماڵ وساماندا بۆ شایسته‌كانی ودووه‌مین پایه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلامیشه‌ دوای نوێژ له‌ چوار فه‌رزه‌كانی ئیسلام. له‌ (٨٢) ئایه‌تدا هاوشان له‌گه‌ڵ نوێژدا باسكراوه‌ له‌ قورئاندا. وه‌ هه‌رشتێك جگه‌ له ‌ئاڵتون وزیو له‌ كه‌ل وپه‌ل وهه‌موو بابه‌تێك شیاو بێت بۆ بازرگانی وه‌كو : ئامڕاز وجل وبه‌رگ وخشڵ وئاژه‌ڵ وزه‌وی وخانوو...پێی ده‌وترێت ( عروض التجاره‌ ) .

التفاصيل

زه‌كاتی ماڵی بازرگانی پێشه‌كی پێناسه‌ی ( العروض التجاریه‌ ) به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی یه‌كه‌م : له‌ قورئاندا : سێیه‌م / یه‌كده‌نگی ( اجماع ) هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) وتابیعێكان وزانایان له‌ پێشینان وشوێنكه‌وتوانیان : چواره‌م: به‌ڕێگه‌ی پێواندن ( قیاس )ه‌وه‌: ڕووكه‌شێكان ( الظاهریة ) وزه‌كاتی بازرگانی زانا هاوچه‌رخه‌كان وزه‌كاتی بازرگانی دووا ووته‌ : ملخص البحث باللغة العربية المصادر  زه‌كاتی ماڵی بازرگانینوسيني احسان برهان الدین﴿ زكاة عروض التجارة ﴾زه‌كاتی ماڵی بازرگانیhttp://islamhouse.com/202833زه‌كاتی ماڵی بازرگانی.. 1پێشه‌كی.. 4پێناسه‌ی ( العروض التجاریه‌ ) 17به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی   18یه‌كه‌م : له‌ قورئاندا : 18سێیه‌م / یه‌كده‌نگی ( اجماع ) هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) وتابیعێكان وزانایان له‌ پێشینان وشوێنكه‌وتوانیان : 26چواره‌م: به‌ڕێگه‌ی پێواندن ( قیاس )ه‌وه‌: 74ڕووكه‌شێكان ( الظاهریة ) وزه‌كاتی بازرگانی   87زانا هاوچه‌رخه‌كان وزه‌كاتی بازرگانی.. 103دووا ووته‌ : 132ملخص البحث باللغة العربية. 137المصادر 152بسم الله الرحمن الرحیم پێشه‌كی إن الحمد لله نحمده ونستعينه ونستغفره ونعوذ بالله من شرور انفسنا ومن سيئات اعمالنا من يهده الله فلا مضل له ومن يضلل فلا هادي له وأشهد الا اله الا الله وحده لا شريك له وأشهد أن محمدا عبده ورسوله .( يا ايها الذين أمنوا اتقوا الله حق تقاته ولا تموتن الا وانتم موسلمون ) ال عمران (102)( ياايها الناس اتقوا ربكم الذي خلقكم من نفس واحدة وخلق منها زوجها وبث منهما رجالا كثيرا ونساء واتقوا الله الذي تساءلون به والارحام ان الله كان عليكم رقيبا ) نساء (1)( يـاايها الـذين أمنوا اتقـوا الله وقـولوا قولا ســديدا يصلح لكم اعمالكم ويغفر لكـــم ذنوبكم ومن يطـــع الله ورسوله فقد فاز فوزا عظيمـا ) الاحزاب: 70 ـ 71 ([1])اما بعد /زه‌كات مافی خوایه‌ له‌ ماڵ وساماندا بۆ شایسته‌كانی ودووه‌مین پایه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلامیشه‌ دوای نوێژ له‌ چوار فه‌رزه‌كانی ئیسلام. له‌ (٨٢) ئایه‌تدا هاوشان له‌گه‌ڵ نوێژدا باسكراوه‌ له‌ قورئاندا.ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ش كه‌ به‌شداری درود وپشتیوانی وچاودێری خوایه‌، ده‌بێت یه‌كێ له‌ سیفه‌ته‌كانیان ده‌ركردنی زه‌كات بێت، وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( والمؤمنون والمؤمنات بعضهم اولياء بعض يأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر ويقيمون الصلاة ويؤتون الزكاة ويطيعون الله ورسوله اولئك يرحمهم الله ) التوبة 71 ـ واته‌: ئیمانداران له‌ نێوان خۆیاندا پشتیوانی یه‌كتری ده‌كه‌ن، فه‌رمان به‌ چاكه‌ ده‌كه‌ن ونه‌هی له‌ خراپه‌ ده‌كه‌ن ونوێژه‌كانیان به‌ دروستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن وزه‌كاتی ماڵه‌كانیان ده‌رده‌هێنن، ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ درودی خۆی ده‌ڕژێنێته‌ سه‌ریاندا.له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یشدا، خوای گه‌وره‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات له‌وانه‌ی چاوچنۆكی ده‌كه‌ن له‌ده‌رهێنانی زه‌كات وده‌فه‌رمووێت : ( لا يحسبن الذين يبخلون بما أتاهم الله من فضله هو خيرا لهم بل هو شر لهم سيطوقون بما بخلوا به يوم القيامة ) واته‌ : وانه‌زانن ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌زیلی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی خوا پێیداون چاك بێت بۆیان به‌ڵكو شه‌ڕو خراپه‌یه‌ وله‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌بێته‌ ئاگر وئابڵۆقه‌ یان ده‌دات .بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر موسڵمانان ـ به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ـ شاره‌زایی باشیان له‌م بواره‌دا هه‌بێت وهه‌ر حوكمێك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زه‌كاته‌وه‌ له‌ ڕۆشنایی قورئان وسوننه‌ت وفه‌رمووده‌ی زانایانی پێشینانه‌وه‌ بیزانن بێگومان منیش له‌م نامیلكه‌یه‌دا نامه‌وێت باسی زه‌كات بكه‌م به‌گشتی، چونكه‌ ئه‌وه‌ باسێكی فراوانه‌ وخوێنه‌ر ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌ فیقهیه‌كان له‌وباره‌وه‌، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌م كورته‌ باسه‌ چاره‌سه‌ركردنی گرفتێكه‌ كه‌ كاریگه‌رییه‌كی ناشه‌رعی ترسناكی هه‌یه‌ وبه‌ته‌واوی دژ به‌ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندی ئایینی ئیسلامه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، فه‌توای نه‌بوونی زه‌كات له‌ ماڵ وسامانی بازرگانی ( عروض التجارة ) دا ئێمه‌ له‌م كاته‌دا سه‌رسام ده‌بین چونكه‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌ شه‌رعیانه‌ پشت گوێ ده‌خرێن له‌ قورئان وفه‌رمووده‌وڕاو بۆ چونی زۆربه‌ی زانایانی ئیسلام له‌كۆن ونوێدا وچۆن هه‌ندێ له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان گوێ شل ده‌كه‌ن بۆ فه‌توایه‌ك كه‌ چگه‌ له‌چه‌ند كه‌سێكی كه‌م ولاده‌ر ـ شاذ ـ نه‌بێت له‌ درێژایی مێژووی ئیسلام كه‌سی تر له‌و جۆره‌ فه‌توای نه‌داوه‌ .ئه‌مڕۆش له‌سه‌رده‌می ته‌شه‌نه‌ وبه‌رفراوانی بزوتنه‌وه‌ی بازرگانی له‌هه‌موو جیهاندا، زۆر جێگای پرسیاره‌ ئایا چی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك له‌ لابردنی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی ده‌بینرێت بۆ ئیسلام وبه‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ڕێككه‌وتنی هه‌موو زانایان هه‌ر له‌هاوه‌ڵانه‌وه‌ هه‌تاكو ئه‌م ڕۆژه‌ پشت گوێ بخرێت وچاوپۆشی لێ بكرێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ پێویسته‌ به‌هه‌ندێ ووردبوونه‌وه‌و تێڕامانه‌وه‌ ته‌ماشا بكرێت له‌به‌ر دوو هۆ :١ ـ  بۆچونی نه‌بوونی زه‌كات له‌ ماڵی بازرگانیدا بۆچونێكی زۆر نامۆیه‌ وه‌كو دواتر به‌هه‌ندێ شیكراوه‌یی باسی ده‌كه‌ین ـ وزانایان به‌كۆی ڕا به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه‌ وئیتر چی له‌پێشینان وچی له‌ دوایینان به‌گشتی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێین بۆچی ده‌بێت بۆچوونی ( داود وابن حزم الظاهری ) كه‌ ڕێڕه‌وێكی ڕووكه‌شییان بووه‌ له‌ ده‌قه‌كاندا، زاڵ بكرێته‌ سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئوممه‌تی ئیسلام دا له‌ كاتێكدا كه‌ دژی مه‌به‌سته‌كانی شه‌رعیشه‌ له‌ده‌ركردنی زه‌كاتدا.٢ ـ ئه‌م فه‌توایه‌، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌شێكی زۆر له‌به‌شه‌كانی زه‌كات په‌ك ده‌خات وده‌یوه‌ستێنێ، چونكه‌ ئاشكرایه‌ كه‌پیشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌هه‌موو جیهاندا به‌زۆری بازرگانییه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین ماڵی بازرگانی زه‌كاتی تێدا نییه‌ ـ له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕووكه‌شێكان ـ ئه‌وا هیچ نه‌بێت ٧٠ ٠/٠ له‌ ئه‌سڵی زه‌كات بنه‌بڕ ده‌كرێت بۆ نمونه‌: هه‌ر له‌م كوردستانه‌ بچوكه‌ی خۆماندا ـ بازرگان هه‌یه‌ به‌ ملیۆنه‌ها دۆلاره‌وه‌ بازرگانی ده‌كات، له‌وانه‌یه‌ هێنده‌ پاره‌ی نه‌قدی نه‌كه‌وێته‌ ماڵ وساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربهێنێ، به‌ڵكو پێ ده‌چێت هه‌ندێك له‌وانه‌ قه‌رزاریش بن چونكه‌ ڕووبه‌ری كاره‌كه‌یان له‌سه‌ر مایه‌كه‌یان فراوانتره‌ .ئێمه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌ی غه‌ریبی به‌رنامه‌ی خواو هه‌ڵگرانیدا ده‌بینین به‌فه‌رمانه‌كانی خواو پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ندێكیش هه‌ن به‌دوای لاوازترین به‌ڵگه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌ زه‌كات، ئاشكرایشه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی زه‌كات ده‌رده‌هێنن چه‌نده‌ كه‌من به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌ری ناهێنن .جا له‌م كاته‌ ناسك وهه‌ستیاره‌دا له‌ مێژووی ئیسلام نه‌گونجاوه‌ ولێدانێكه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م دینه‌ بگه‌ڕێین به‌دوای بۆچونی ناكۆك له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ شه‌رعێكان ویه‌كده‌نگی زانایان، هه‌روه‌ها نه‌گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كانی شه‌رع ( المقاصد الشرعیة ) وه‌ دایبه‌زێنن بۆ ئه‌م واقیعه‌، كه‌ خۆی به‌بێ ئه‌و جۆره‌ فه‌توایه‌ چه‌ندین لادان وگۆڕین دروست بووه‌ بۆ ئایین تیایدا .ئێمه‌ ناچارین له‌پێناوی ده‌ستنیشان كردنی هه‌ندێ له‌ نه‌خۆشیه‌كانی موسڵمانان له‌م سه‌رده‌مه‌ باسی ( په‌تای ) ده‌مارگیری بكه‌ین، چونكه‌ مه‌ینه‌تی ئیسلام به‌ده‌ست كه‌سانێكه‌وه‌یه‌ كه‌به‌مێشكی خۆیان بیر ناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو به‌چاوێكی نوقاوه‌ وه‌ بۆچونی مامۆستا وسه‌رچاوه‌ فیكرێكانیان وه‌رده‌گرن ئه‌وه‌یش نه‌خۆشینێكی ترسناكه‌ .مه‌زن ڕاگرتنی هه‌ر كه‌سێك وگومان بردن به‌وه‌ی كه‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) و زانستی سه‌له‌ف له‌و كه‌سه‌دا به‌رجه‌سته‌ بووه‌ ئه‌وه‌ چڵه‌پۆی توندڕه‌وییه‌ وده‌مارگیری ( تعصب ) ـ نه‌ك مه‌زهه‌بی ـ به‌ڵكو كه‌سێتییه‌ ئه‌گینا چۆن ده‌بێت یه‌ك كه‌س هه‌رچی بۆچونی هه‌بێت ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌ت وشه‌ریعه‌ت هه‌موو هه‌ر ڕاست بێت ونه‌یاری ئه‌وبه‌ هه‌موو شێوازێك هه‌ر هه‌ڵه‌ بێت .ئێمه‌ پێویستمان به‌و بنه‌مایه‌ هه‌یه‌ كه‌ئیمامی عه‌لی ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) په‌یڕه‌وی ده‌كرد، كاتێك ( الحارث بن حوظ ) پێی ووت : ئایا تۆ واده‌زانی ئێمه‌ گومانمان له‌وه‌ هه‌یه‌ ( ته‌ڵحه‌ وزوبێر ) له‌سه‌ر حه‌قن، ئیمام پێی فه‌رموو :ئه‌ی حارس تۆ لێت تێكچووه‌! حه‌ق به‌پیاوان ناناسرێت حه‌ق بناسه‌ هه‌ڵگرانی ده‌ناسی .زه‌كاتی ماڵی بازرگانیش یه‌كێكه‌ له‌و مه‌سه‌له‌ گرنگانه‌ی كه‌به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌ندێ زاناوه‌ به‌سه‌ر شوێن كه‌وتوانیانه‌وه‌ دروست بووه‌، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی .هه‌ر بۆیه‌ به‌ئه‌ركی بانگه‌وازم زانی بۆ ئه‌م ئیسلامه‌ ئه‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ بنوسم، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ كه‌بینیم هه‌ندێ له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ كاریگه‌ری ئه‌و فه‌توایه‌ زه‌كاتی ئه‌و ماڵانه‌ی كه‌بازرگانی پێوه‌ ده‌كه‌ن ده‌ریان نه‌هێنا ئه‌مساڵ.ڕۆڵی منیش لێره‌دا بریییه‌ له‌ كۆكردنه‌وه‌ی قسه‌ی زانایان وبه‌دواداچونیان له‌سه‌رچاوه‌ زانستییه‌ جیاجیاكاندا، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ تێبینی وڕونكردنه‌وه‌ وزیاده‌ی تردا پێویست بووه‌، ئه‌نجام دراوه‌ .خوای گه‌وره‌ش ئاگاداره‌ جگه‌ له‌ ده‌رخستنی حه‌ق وبانگه‌واز بۆ ئه‌و دینه‌ هیچ مه‌به‌ستێكم نه‌بووه‌، وه‌داواكاریشم له‌ خوای په‌روه‌ردگار وه‌ری بگرێ لێم و( الحمد الله الذي هدانا لهذا وما كنا لنهتدي لولا ان هدانا الله ) ( ابو محمد )     احسان برهان الدینكه‌لار ٥/١/٢٠٠١ پێناسه‌ی ( العروض التجاریه‌ )( عروض ) كۆیه‌، تاكه‌كه‌ی ( عرض )ه‌ واته‌: هه‌رشتێك جگه‌ له‌ئاڵتون زیو له‌ گه‌ڵ وپه‌ل وهه‌موو بابه‌تێك شیاو بێت بۆ بازرگانی وه‌كو : ئامڕاز وجل وبه‌رگ وخشڵ وئاژه‌ڵ وزه‌وی وخانوو ... هتد پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی كورتیش هه‌یه‌ بۆ ماڵی بازرگانی كه‌ ده‌ڵێت : ( هي مايعد للبيع والشراء بقصد الربح )واته‌: هه‌موو شتێك ئاماده‌ بكرێت بۆ كڕین وفرۆشتن به‌مه‌به‌ستی قازانج.([2]) . به‌ڵگه‌كانی واجب بوونی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی( زه‌كاتی ئه‌و ماڵه‌ی بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێت ( واجب )ه‌ وهیچ گومانێكی تێدا نییه‌ به‌ پێی ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌ : یه‌كه‌م : له‌ قورئاندا :خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( يا ايها الذين أمنوا انفقوا من طيبات ماكسبتم ) البقرة : 267 .واته‌: ئه‌ی ئیمانداران ببه‌خشن له‌و پاره‌ حه‌ڵاڵه‌ی كه‌ ده‌ستتان ده‌كه‌وێت وله‌وه‌یشه‌ كه‌له‌ خاكه‌وه‌ بۆمان ڕوواندوون .ئیمامی بۆخاری له‌ كتێبی زه‌كات له‌ ( صحیح )ه‌كه‌یدا سه‌رباسێكی ته‌رخان كردووه‌ له‌ ڕۆشنای ئه‌م ئایه‌ته‌دا ناوی ناوه‌ ( باب صدقة الكسب والتجارة) واته‌: به‌شی زه‌كاتی قازانج وبازرگانی .ئیمامی ( الطبری ) ([3]) له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا به‌رگی ٥ لاپه‌ڕه‌ ٥٥٥ ـ ٥٥٦ ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌فه‌رموێت : ڕاڤه‌ی ئایه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ : زه‌كات ده‌ربكه‌ن له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌به‌حه‌ڵاڵی ده‌ستتان ده‌كه‌وێت، به‌بازرگانی یان به‌پیشه‌سازی، له‌ئاڵتون وله‌زیو .له‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌كیشه‌وه‌ له‌ ( مجاهد ) ڕیوایه‌ت كراوه‌ ( من طیبات ماكسبتم ) ووتوویه‌تی : یه‌عنی له‌ بازرگانیه‌وه‌ .ئیمامی ( الجصاص ) له‌ ته‌فسیری ( احكام القران ) دا به‌رگی ١ لاپه‌ڕه‌٥٤٣ ده‌فه‌رموێت : له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانایانی پێشینان ( سلف ) ه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ هاتووه‌ كه‌مه‌به‌ست له‌بازرگانییه‌ له‌وانه‌ :( حسن ) و ( مجاهد ) وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌گشتی زه‌كات له‌ هه‌موو ماڵێكدا واجب ده‌كات .ئیمامی ( ابوبكر بن العربی ) له‌ته‌فسیری ( احكام القران ) به‌رگی ١ لاپه‌ڕه‌ ٢٣٥ ده‌فه‌رموێت : زانایانمان ده‌رباره‌ی ( ماكسبتم ) فه‌رموویانه‌ مه‌به‌ست له‌ بازرگانییه‌ . و ( ومما اخرجنالكم من الارض ) مه‌به‌ستی ڕووه‌كه‌ .ئه‌مه‌و جگه‌ له‌و ئایه‌تانه‌ی به‌ گشتی باسی مافی خوا ده‌كات له‌هه‌موو ماڵێكدا مرۆڤ به‌ده‌ستی ده‌هێنێ، وه‌كو ده‌فه‌رموێت : ( وفي اموالهم حق للسائل والمحروم ) الذاريات: 18 . ( والذين في اموالهم حق معلوم للسائل والمحروم ) المعارج: 32 ـ 24. ( خذ من اموالهم صدقة تطهرهم وتزكيهم بها) التوبة: 102هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نه‌هاتووه‌ نه‌له‌ كیتاب ونه‌ له‌ سوننه‌ت ماڵی بازرگانی عه‌فوو بكات له‌م مافه‌ ئاشكرایه‌، كه‌ زه‌كاته‌ وموسڵمان به‌ده‌ركردنی خۆی وماڵه‌كه‌شی خاوێن ده‌كاته‌وه‌ .( ابن العربی ). هه‌روه‌ها له‌ ( شرح الترمذی )دا به‌رگی ٣ ل (١٠٤) ده‌فه‌رموێت: ( خذ من اموالهم صدقة ) به‌گشتی هه‌موو ماڵێك ده‌گرێته‌وه‌سه‌ره‌ڕای جیاوازی جۆره‌كانیان وناوه‌كانیان وبه‌كارهێنانیان، هه‌ر كه‌سێك ده‌یــه‌وێ تایبه‌تی بكــات به‌یه‌ك شتــه‌وه‌ ده‌بێت به‌ڵگــه‌ بهێنێته‌وه‌ . ([4]) دووه‌م / له‌ سوننه‌تدا:( ابو داود ) و ( الدار قطنی ) و ( البزار ) له‌ ( سمرظ بن جندب ) ده‌گێڕنه‌وه‌كه‌ فه‌رموویه‌تی: (( اما بعد فان رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) كان یامرنا ان نخرج الصدقة مما نعده للبیع )) واته‌: پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێده‌كردین ئه‌وه‌ی كه‌ بۆ فرۆشتنمان داده‌نا زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربهێنن .( ابو داود ) له‌م فه‌رموده‌یه‌ بێ ده‌نگ بووه‌، ئاشكرایشه‌ كه‌ له‌ فه‌رمووده‌ بێ ده‌نگ نه‌ده‌بوو تاكو نه‌گونجایه‌ بۆ به‌ڵگه‌، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یش ئه‌گه‌ر چی لاوازی تیایه‌ له‌سه‌نده‌كه‌ی به‌ڵام به‌چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی تر به‌هێز ده‌بێت له‌وانه‌ :( ابو ذر الغفاری ) ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) له‌ پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: ( في الابل صدقتها، وفي الغنم صدقتها، وفي البز صدقته ) واته‌: حوشتر ومه‌ڕو كه‌ل وپه‌ل، هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی خۆی زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت .گومانیش له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ هه‌ر ماڵ وكه‌ل وپه‌لێك بۆ سوودی كه‌سێتی بێت زه‌كاتی تیادا نییه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ نرخه‌كه‌یدا بێت ئه‌گه‌ر بۆ بازرگانی بێت .ئیمامی ( النووی ) له‌ ( شرح المذهب ) دا ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ فه‌رموویه‌تی: ڕیوایه‌ت كراوه‌ له‌لایه‌ن ( الدارقطنی ) و ( الحاكم ) و (البیهقی) یه‌و به‌سه‌ندی خۆیان، ئیمامی ( الحاكم ) یش به‌ دوو سه‌نه‌د ڕیوایه‌تی كردووه‌، ووتویه‌تی: هه‌ردو ( اسناد )ه‌ كه‌ ( صحیح )ن له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی بوخاری وموسلم له‌ وه‌رگرتنی فه‌رمووده‌دا .دواتر ( النوی ) فه‌رموویه‌تی: ( وفی البز صدقته ) به‌ پیتی ( ز ) ([5]) هاتووه‌ له‌ هه‌موو ڕیوایه‌ته‌كاندا نه‌ك به‌ ( ر ) ( ابن حجر ) یش دوای ئه‌وه‌ی به‌ ( ز ) ووشه‌ی ( البز )ی یه‌كلا كردۆته‌وه‌، وه‌باسی لاوازی یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی كردووه‌ كه‌ فه‌رمووده‌كه‌مان پێگه‌یشتووه‌، له‌باره‌ی ڕێگه‌كه‌ی تری فه‌رمووده‌كه‌ فه‌رموویه‌تی: ( وهذا اسناد لاباس به ) واته‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ زنجیره‌ی گه‌یشتنی فه‌رمووده‌كه‌دان چاكن وخراپ نین. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ زانا فه‌رموویانه‌ ووشــه‌ ( البز ) به‌ ( ر ) هاتووه‌ له‌ ڕیوایـــه‌تی ( الحاكم ) دا، وه‌ڵامی ئه‌وان ئه‌و قسه‌ی ئیمامی نه‌وه‌وییه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یان گێڕاوه‌ته‌وه‌ ووتویانه‌ به‌ ( ز ) یه‌ واته‌ ( البز ) ([6]) .ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و فه‌رمووده‌ گشتی یانه‌ی كه‌ باسی زه‌كات ده‌كات له‌ هه‌موو ماڵێكدا وه‌كو ئیمامی ( الترمذی ) ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ ب ٣ ل ٩١٥ ی كتێبه‌كه‌یدا له‌ پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلــــم ) كه‌ فه‌رموویــه‌تی: ( ادوا زكاة اموالكم) واته‌: زه‌كاتی ماڵه‌كانتان ده‌ربكه‌ن، بێ جیاوازی له‌ نێوان جۆری ماڵه‌كاندا، ئه‌گه‌رچی ماڵی بازرگانی گشتی تره‌ چونكه‌ هه‌موو ماڵێك ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ بازرگانی پێوه‌ بكرێت وه‌كو تۆ وئاژه‌ڵ وبه‌رووبووم وچه‌ك وكه‌ل وپه‌ل و ... هتد بۆیه‌ ماڵی بازرگانی زیاتر به‌ری ئه‌و جۆره‌ ده‌قه‌ گشتی یانه‌ ده‌كه‌وێت . سێیه‌م / یه‌كده‌نگی ( اجماع ) هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) وتابیعێكان وزانایان له‌ پێشینان وشوێنكه‌وتوانیان :ـ ( ابو عبید ) ([7]) به‌سه‌نه‌دی خۆی له‌ ( عبد القاری ) ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌ڵێت: ((له‌زه‌مانی عومه‌ری كوڕی خه‌تتابدا من له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ ( بیت المال ) بووم جا كاتێك كه‌ موچه‌و یارمه‌تێ كانی ده‌رده‌كرد پاره‌ی بازرگانه‌كانی كۆ ده‌كرده‌وه‌ وده‌یژماردن، ئه‌وه‌ی له‌وێ بوایه‌ وئه‌ویش له‌ شتی تردا بوایه‌ یان قه‌رزبوایه‌، ئه‌مجا زه‌كاتی له‌هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ده‌رده‌هێنا )) .ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ ( ابن ابی شیبة ) و ( ابن حزم ) گێڕاویانه‌ته‌وه‌ و ووتویانه‌ (اسناد)ه‌كه‌ی ڕاست ( صحیح )ه‌ ([8]) ئیمامی شافیعی و ئه‌حمه‌د وئه‌بو عوبه‌ید و ( الدارقطنی ) و ( ابن ابی شیبة ) و ( عبد الرزاق ) و ( سعید بن منصور ) له‌ چه‌ندین ڕێگه‌وه‌ گێڕاویانه‌ته‌وه‌، كه‌ باوكی عه‌مری كوڕی حیماس فه‌رموویه‌تی: ( كنت ابیع الادم والجعاب، فمربی عمر بن الخطاب ( رضی الله عنه ) فقال: اد صدقة مالك، فقلت: یا امیر المؤمنین، انما هو الادم. قال قومه، ثم اخرج صدقته ) ([9]) واته‌: ( باوكی عه‌مری كوڕی حیماس زه‌كاتی ماڵه‌كه‌ت ده‌ربكه‌ن منیش ووتم: هیچم نییه‌ ته‌نها تووره‌كه‌ی تیرو وپێستی ئاژه‌ڵ نه‌بێت، جا فه‌رمووی: بیخه‌مڵێنه‌ وبه‌مه‌زه‌نده‌ نرخه‌كه‌ی دابنێ وزه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكه‌ .سه‌باره‌ت به‌لاواز كردنی ( ابن حزم ) بۆ ( ابو عمر وبن حماس ) وباوكی له‌سه‌نه‌ده‌كه‌یدا كه‌ ووتویه‌تی ناناسرێن ([10]) شێخ ( احمد شاكر ) كه‌ فه‌رمووده‌ ناسێكی گه‌وره‌ی هاوچه‌رخه‌ فه‌رموویه‌تی: هه‌ردووكیان ناسراون وجێگه‌ی متمانه‌شن .پێشه‌وا ( ابن قدامة المقدسی ) له‌به‌دواداچوونی ئه‌م فه‌رمووده‌ له‌به‌رگی ٣ لاپه‌ڕو ٣٥٥ كتابی ( المغنی )دا ده‌ڵێت:ئه‌مه‌ به‌سه‌رهاتێكی به‌ناوبانگه‌ وهیچ كه‌سێك له‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم ) نكۆڵیان نه‌كردووه‌ له‌وه‌ی كه‌ ماڵی بازرگانی زه‌كاتی تێدایه‌ . بۆیه‌ به‌ یه‌كده‌نگی ( اجماع ) ده‌ژمێردرێت، پێشه‌وا ( ابو عبید ) له‌ كتابی الاموال ل ٤٢٥ له‌ عه‌بدوڵڵایكوڕی ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: له‌ ماڵ وكه‌ل وپه‌ل دا زه‌كات نییه‌ مه‌گه‌ر بۆ بازرگــانی بێت، ( ابن حزم ) ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ووتویه‌تی ( صحیح )ه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ( ابو عبید ) واجب بوونی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی له‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بباسه‌وه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ ([11]) .( عمر بن العزیز ) ([12]) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت كاتێك ئه‌میری موسڵمانان بوو نامه‌یه‌كی نووسی بۆ ( زوره‌یقی كوڕی حه‌ییان ) كه‌ لێپرسراو بوو له‌ میسر وپێی فه‌رموو: ( ان انظر من مربك من المسلمين فخذمما ظهر من اموالهم، مما يديرون من التجارات من كل اربعين دينارا دينارا فما نقص فبحساب ذلك..) ([13]) واته‌: بڕوانه‌ ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه‌ لاتن، له‌و ماڵانه‌ی كه‌ بازرگانی پێوه‌ ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو (٢٠) بیست ( دینار ) دینارێك وه‌ربگره‌ چه‌ندیش كه‌متر بوو هیچی لێ وه‌رمه‌گره‌ .ـ چوار پێشه‌وا گه‌وره‌كانی ئیسلام (مالك وابو حنیفه‌ وشافیعی واحمد ) زه‌كاتیان به‌واجب زانیوه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێت، هه‌ر یه‌كێ له‌و چوار پێشه‌وایه‌ چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌بووه‌ بۆ واجب بوونی زه‌كات له‌ ماڵی بازرگانیدا. پاش ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌سڵی واجب بوونی، ئه‌بو حه‌نیفه‌ به‌ چوار مه‌رج ومالك به‌ پێنج وشافیعی به‌شه‌ش مه‌رج وئه‌حمه‌د به‌ دوو، به‌ڵام مه‌رجه‌كانیان تێكڕا له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ :١ ـ ( بلوغ النصاب ) واته‌: نرخی ئه‌وماڵه‌ی بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێت بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ شه‌رع زه‌كاتی تیایدا واجب كردووه‌ ئه‌ویش (٢٠) مسقاڵ ئاڵتونه‌ كه‌ (٨٥) غم ده‌كات به‌ڵگه‌شیان كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی  پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم ) كه‌ ئێره‌ جێگه‌ی شیكردنه‌وه‌یان نییه‌ ٢ ـ ( حولان الحول ) واته‌: تێپه‌ڕ بوونی ساڵێك به‌سه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵات بوونی ماڵه‌كه‌، نه‌ك له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كه‌یه‌كه‌م جار كڕیوێتی بۆ قازانج، چونكه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كه‌وه‌ له‌ ( نصاب ) زیاتر بوو ماڵه‌كه‌ی وله‌ناو ساڵه‌كه‌دا كه‌متر بوو وله‌ كۆتایی ساڵه‌كه‌ دووباره‌ گه‌یشته‌ ( نصاب ) ئه‌وه‌ زه‌كاتی تیادا واجبه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵ یان له‌ كۆتاییه‌كی له‌و ئاسته‌ كه‌می كرد ئه‌وه‌ زه‌كاتی تیادا نییه‌ .٣ـ ( ملك العروض بمعاوضة ) واته‌: ئه‌و ماڵه‌ یان به‌ كڕین یان به‌ ماڵێكی به‌رامبه‌ر ئه‌و ماڵه‌ به‌ده‌ستكه‌وتبێ. جه‌ماوه‌ری زانایان ـ حه‌نه‌فێكان نه‌بێت ـ مه‌رجیان داناوه‌ كه‌ ماڵه‌كه‌ به‌كڕین یان به‌ شتێكی به‌رامبه‌ری به‌ده‌ست كه‌وتبێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و دوو ڕێگه‌یه‌ به‌ده‌ست نه‌كه‌وت، بۆ نمونه‌ میراتی بوو یان دیاری و ( صدقة ) وماڵی به‌رانبه‌ر ( خلع ) ([14]) بوو، ئه‌وانه‌ زه‌كاتیان تیادا نییه‌ تاكو به‌نییه‌تی بازرگانی ده‌ستكاری نه‌كرێت .٤ ـ ( نیة التجارة حال القنیة ) واته‌: مه‌به‌ست له‌و ماڵه‌ ئه‌گه‌ر سوود وه‌رگرتنی كه‌سێتی بێت وبازرگانی تیایدا نییه‌ با بگاته‌ ئاستی ( نصاب ) یش به‌ڵام دواتر ئه‌گه‌ر نیه‌تی بازرگانی لێ بهێنێ ئیتر به‌ ماڵی بازرگانی ده‌ژمێردرێت .٥ ـ ( الا یصیر جمیع مال التجارة نقدا في الثناء الحول ) واته‌: هه‌موو ئه‌و ماڵانه‌ی بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێت نه‌بێته‌ پاره‌ی نه‌قدی وله‌ ( نصاب ) یش كه‌متر بێت چونكه‌ ساڵه‌كه‌ ( حول ) ده‌بچڕێت. ( جگه‌ له‌ شافعێكان كه‌سی تر ئه‌م مه‌رجه‌ی دانه‌ناوه‌ ) .٦ ـ ( الا تتعلق الزكاة بعین العرض ) واته‌: خودی ئه‌و ماڵه‌ زه‌كاتی تیادا نه‌بێت وه‌كو ئاڵتون وزیو وئاژه‌ڵ وكشتوكاڵ و .. هتد چونكه‌ ئه‌و شتانه‌ خۆی له‌خۆیدا زه‌كاتی تیادایه‌ كه‌ بگاته‌ ئاستی ( نصاب ) زه‌كاتی ده‌رده‌كرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌كاته‌كه‌ له‌ خودی ماڵه‌كه‌دا نه‌بوو وه‌كو كتێب وكه‌ل وپه‌ل وبابه‌تی تر له‌و حاڵه‌ته‌ زه‌كاتی بازرگانی تیادایه‌ ) ([15])  ٧ ـ (ا) پێشه‌وا ( ابو جعفر الطحاوی ) ([16]) ده‌فه‌رمووێت: ( ثبت عن عمر وابنه زكاة عروض التجارة ولا مخالف لهما من الصحابة ) ([17]) واته‌: زه‌كاتی ماڵی بازرگانی به‌ (سند )ێكی ( صحیح )ه‌وه‌ له‌ عومه‌ر وكوڕه‌كه‌یه‌وه‌ هاتووه‌، وه‌ له‌ یارانی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم ) كه‌س بۆچوونی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی نه‌بووه‌ .پێشه‌وا ( ابن المنـذر ) ده‌رباره‌ی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی ده‌فــه‌رموێت: ( اجمع عامة اهل العلم علی وجوب الزكاة فی التجارة ) ([18]) واته‌: ئه‌هلی عیلم به‌ كۆی ڕا ( اجماع ) ووتویانه‌ ئه‌و ماڵانه‌ی بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێت زه‌كاتی تیادایه‌ ئه‌گه‌ر ساڵی تێپه‌ڕێت .( ابن المنذر ) ([19]) ئه‌م یه‌كده‌نگییه‌ی له‌زۆرێك له‌ پێشینیانه‌وه‌ باس كردووه‌ وه‌كو: ( عمر بن الخطاب وعبد الله بن عمر وعبد الله بن عباس ) وحه‌وت زانا گه‌وره‌كه‌ی مه‌دینه‌ كه‌ ناسراون به‌ ( الفقهاء السبعة ) ( سعيد بن المسيب، والقاسم بن محمد، وعروة بن الزبير، وابي بكر بن عبد الرحمن بن الحارث، وخارجة بن زيد، وعبد الله بن عتبة، وسليمان بن يسار ) والحسن البصري، وطاوس بن كيسان وجابر بن زيد، وميمون بن مهران، وابراهيم النخعي، ومالك بن انس، وسفيان الثوري، ولاوزاعي، والشافعي، وابو حنيفة، وه‌هاوه‌ڵانی، واحمد بن حنبل، واسحاق بن راهویه‌، وابی ثور، وابي عبيد )([20])ـ ئيمامي بوخاری ([21]) : له‌ ( صحیح )ه‌كه‌یدا له‌ باره‌ی ( صدقة )ی قازانج وبازرگانی ته‌نها ئه‌م ئایه‌ته‌ی باس كردووه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت: ( یایها الذین امنوا انفقوا من طیبات ماكسبتم ) ـ ابن حجر العسقلان: له‌ ڕاڤه‌ كردنی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌ ده‌ڵێت: بوخاری به‌م شێوازه‌ ته‌نها ئایه‌تێكی له‌م باره‌وه‌ هێناوه‌ته‌وه‌، به‌بێ فه‌رمووده‌، له‌وه‌ ده‌چێت ئاماژه‌ی بۆ ته‌فسیری ( مجاهد ) كردبێت بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی ( من طیبات ماكسبتم ) واته‌: له‌ بازرگانی، كه‌ ( الطبری ) و(ابن ابی حاتم ) ڕیوایه‌تیان كردووه‌ ([22])ـ ئیمامی موسلیم ([23]) له‌ ( ابو هریرة ) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) عومه‌ری ڕه‌وانه‌ كردووه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك قایل نه‌بوون به‌وه‌ی كه‌ بیده‌ن. یه‌كێ له‌وانه‌ خالیدی كوڕی وه‌لید بووه‌، تاكو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت ( واما خالد فانكم تظلمون خالدا قد احتسب ادراعه واعتاده فی سبیل الله .. ) واته‌ / ئه‌مما خالید ئێوه‌ سته‌م ده‌كه‌ن له‌ خالید، وا تێده‌گه‌ن زه‌كات نادات، ئه‌و هه‌رچی قه‌ڵغانه‌كان وكه‌ره‌سته‌كانی شه‌ڕی هه‌یه‌ ( وقف ) ی كردووه‌ له‌ پێناوی خوادا .ـ ئیمامی نه‌وه‌وی ([24]) له‌ ڕاڤه‌ كردنی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌فه‌رموێت: داوایان له‌ خالد كرد زه‌كاتی چه‌ك وئه‌سپ وكه‌ره‌سته‌كانی شه‌ڕ ده‌ربكات، چونكه‌ وا گومانیان ده‌برد بۆ بازرگانی بێت كه‌ زه‌كاتی تێدا واجبه‌، بۆیه‌ خالید پێی ووتن زه‌كات له‌سه‌رم نییه‌.هه‌ندێ له‌ زانایان له‌م فه‌رمووده‌یه‌یش به‌ڵگه‌ی واجب بوونی زه‌كاتی بازرگانیان ده‌رهێناوه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ری زانایان له‌ پێشینان وپاشینان ( سلف وخلف ) له‌سه‌ر هه‌مان بۆ چوون بوونه‌ ([25])ـ ئیمامی ( ترمذی ) ([26]) له‌ باره‌ی فه‌رمووده‌ی ( لیس علی المسلم فی فرسة ولا فی عبده صدقة ) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌كی ( حسن صحیح )، ئه‌وه‌ش كه‌له‌لای ئه‌هلی عیلم كاری پێ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌سپ وماینانه‌ی ده‌له‌وه‌ڕێن وكۆیله‌ش ئه‌گه‌ر بۆ خزمه‌ت بێت زه‌كاتیان نییه‌، مه‌گه‌ر بۆ بازرگانی بن له‌و حاڵه‌ته‌دا له‌ نرخه‌كانیان زه‌كات هه‌یه‌ كاتێك ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیبێت ([27])ـ ئیمامی ( مالك بن انس ) ده‌فه‌رموێت: ( وما كان من مال عند رجل یدیره للتجارة، ولا ينض لصاحبه منه شئ تجب عليه فيه الزكاة فانه يجعل له شهرا من السنة يقوم فيه ما كان عنده من عروض للتجارة ويحصي فيه ما كان عنده من نقدا او عين فاذا بلغ ذلك كله ما تجب فيه الزكاة فانه يزكيه )واته‌: هه‌ر ماڵێك لای كه‌سێك بیكڕێت بۆ بازرگانی هیچ سودێكیشی نه‌بێت بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی زه‌كاتی تێدایه‌، ومانگێكی بۆ ته‌رخان ده‌كات له‌ ساڵه‌كه‌دا ماڵه‌كه‌ ده‌خه‌مڵێنێ هه‌رچی ئاڵتون وزیو شتی تری هه‌یه‌، جا ئه‌گه‌ر گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ شه‌رع زه‌كاتی تێدا دیاری كردووه‌، زه‌كاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات .پێشه‌وا ( ابن قدامة المقدسی ) ([28]) ده‌فه‌رموێت: زه‌كاتی بازرگانی لای زۆرینه‌ی ئه‌هلی عیلم واجبه‌ ( ابن المنذر ) فه‌رموویه‌تی زانایان ناكۆكی له‌ نێوانیاندا نه‌بووه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و ماڵانه‌ی بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێت كه‌ زه‌كاتی تێدایه‌ هه‌ر كاتێك ساڵی به‌سـه‌ر تێپه‌ڕێت ([29]) شیخ الاســـلام ( احمد بن تیمیة)([30]) ده‌فه‌رموێت:( والائمة الاربعة وسائر الائمة ـ متفقون على وجوبها في عروض التجارة، سواء كان التاجر مقيما او مسافرا وسواء كان متربصا وهو الذي يشتري التجارة وقت رخصها ويدخرها الى وقت ارتفاع السعر او مديرا كالتجارة في الحوانيت، سواء كانت بزا من جديد او لبيس، او طعاما من قوت او فاكهة، او ادم، او خيلا او بغالا، او حميرا، او غنما معلوفة، او غير ذلك فالتجارات هي اغلب امول اهل الامصار الباطنة كما الحيوانات الماشية هي اغلب الاموال الظاهرة ) ([31])واته‌: چوار پێشه‌وا كان وهموو زانایانی ئیسلام ـ مه‌گه‌ر كه‌سێك لایدا بێت ـ ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر واجب بوونی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی، ئیتر ئه‌و بازرگانه‌ جێگیر بێت له‌شوێنی خۆیدا یان له‌سه‌فه‌ردا بێت ویان ( متربص ) بێت واته‌: ماڵ بكڕێت له‌ كاتی هه‌رزانی دا وهه‌ڵیبگرێت بۆ كاتی به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ویان ( مدیر ) بێت واته‌: بازرگانی بێت له‌دوكان دا دابنیشێ ئایا بازرگانێكه‌ ناو ماڵه‌و كه‌ل وپه‌ل بێت، نۆێ بێت یان له‌به‌ر كراو، یان خوارده‌مه‌نی بێت یان میوه‌، یان پێست یان شتی تر یان قاپ وقاچاغ بێت له‌مه‌خغوری وشتی هاو وێنه‌ی یان ئاژه‌ڵ بێت یان كۆیله‌ وماین وهێستر وگوێ درێژ، یان مه‌ڕی جۆ وئاڵف خۆر بێت، یان هه‌ر شتێكی تر بێت، چونكه‌ زۆری ماڵی شارستانییه‌كان بازرگانییه‌، وه‌كو چۆن ئاژه‌ڵ ووڵاخ له‌و ماڵانه‌ن كه‌ دیارن .ـ پێشه‌وا ( ابن قیم الجوزیة ) ([32]) ده‌فه‌رموێت ( ثم انه جعلها في اربعة اصناف من المال وهي اكثر الاموال دورا بين الخلق وحاجتهم اليها ضرورية احدها الزرع والثمار والثانية بهيمة الانعام الابل والغنم والثالث الجوهران اللذان بهمــا قوام العـام الذهب والفضة الرابــع اموال التجارة على اختلافها ) ([33])واته‌: پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ ته‌واوی ڕێنمونی بۆ موسڵمانان زه‌كاتی له‌ چوار بابه‌تدا واجب كردووه‌ كه‌ زۆری له‌ناو خه‌ڵكیدا مامه‌ڵه‌ یان پێ ده‌كرێت وه‌ پێویستیان زۆره‌ پێی، یه‌كه‌م / كشتوكاڵ وبه‌روبوم، دووه‌م / ڕه‌شه‌ووڵاخ وحوشتر ومانگا ومه‌ڕ، سێیه‌م / هه‌ردوو ئه‌و زێڕه‌ی بناغه‌ی ئابووری جیهانی له‌سه‌ره‌، ئاڵتون وزیو،چواره‌م / ماڵی بازرگانی به‌هه‌موو شێوه‌كانی ـ ئیمامی ( ابو عبید ) له‌ كتێبی ( الاموال ) لاپه‌ڕه‌ (٤٢٩) ده‌فه‌رموێت موسڵمانان ( اجماع ) یان كردووه‌ به‌یه‌كده‌نگ له‌سه‌ر واجب بوونی زه‌كات له‌ماڵی بازرگانی.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ( ابو عبید ) باسی بۆچونێكی تری كردووه‌ نه‌یداوه‌ته‌ پاڵی كه‌سانێكی دیاری كراو، هه‌ر خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌و بۆچونه‌ ووتویه‌تی : ئه‌و بۆچوونه‌كه‌ی تر به‌ ڕێڕه‌وی ئه‌هلی عیلم ناژمێردرێت .ـ ئیمامی ( ابن العربی ) ([34]) له‌ ( شرح الترمذی ) ٣ / ١٠٤ ده‌فه‌رموێت: ـ ( والزكاة واجبة في العروض من اربعــة ادلة، الاول قول الله عز وجــل ( خذ من اموالهم صدقة ) وهذا عام في كل مال على اختلاف اصنافه .. الثاني: ان عمر ابن عبد العزيز كتب باخذ الزكاة من العروض والملا الملاء والوقت .. الثالث: ان عمر الاعلى قد اخذها قبله صحيح من رواية انس. والرابع: ان ابا داود ذكر عن سمرة بن جندب ان النبي (( صلی الله علیه وسلم )) كان يأمرنا ان نخرج الزكاة مما نعده للبيع ولم يصح فيه خلاف عن السلف..) ([35])واته‌: زه‌كات واجبه‌ له‌ بازرگانیدا به‌ چوار ڕێگه‌:١ـ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( خذ من اموالهم صدقة ) واته‌: له‌ماڵه‌كانیان زه‌كات وه‌ربگره‌، ئه‌وه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ هه‌موو جۆره‌ ماڵ وسامانێكدا..٢ـ  ( عمر بن عبد العزیز ) له‌ ژیانی هه‌ندێ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم ) وتابیعێكان دوای ڕاوێژ و ( استخارة ) حوكمی دا بۆ ئومه‌تی ئیسلامی كه‌ ماڵی بازرگانی تیادایه‌ به‌و بڕیاره‌شه‌ هه‌موو ناكۆكی یه‌كی بڕی .٣ـ  عومه‌ری گه‌وره‌ش پێش ئه‌و هه‌ر بڕیاره‌ی دابوو كه‌له‌ له‌ ڕیوایه‌تی ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك به‌ ( سند صحیح ) پێمان گه‌یشتوه‌ . ٤ـ ( ابو داود ) له‌ ( سمرة بن جندب ) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێده‌كردین زه‌كاتی ئه‌و شتانه‌ ده‌ربكه‌ین كه‌ بۆ فرۆشتن ئاماده‌مان ده‌كرد .٥ـ ئیمامی ( الخطابی ) ([36]) ده‌فه‌رموێت: (( وزعم بعض المتأخرين انه لا زكاة فیها وهو مسبوق بالإجماع ) ([37]) واته‌: هه‌ندێك له‌ زانا دوایینه‌كان ( المتاخرین ) ووتیانه‌ زه‌كاتی تیادا نییه‌. پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ش پێش ئه‌وان به‌ كۆی ڕای زانایان بڕاوه‌ته‌وه‌.ڕووكه‌شێكان ( الظاهریة ) فه‌رمووده‌ی ( ایس فی عبدك ولا فرسك صدقة ) كردوویانه‌ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر نه‌بوونی زه‌كات له‌ بازرگانیدا، جه‌ماوه‌ری زانایانیش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌ له‌ دوو ڕوه‌وه‌:١ـ زه‌كاتی بازرگانی په‌یوه‌سته‌ به‌نرخ وبه‌هاكه‌یه‌وه‌، نه‌ك به‌خودی بابه‌ته‌كه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ نیه‌تی له‌و شته‌ ئه‌وه‌ بێت بۆ خۆی خه‌ڵیبگرێت زه‌كاتی تیادا نامێنێت وخودی ماڵه‌كه‌ش هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌.٢ـ فه‌رمووده‌كه‌ به‌گشتی كۆیله‌و ئه‌سپ ده‌گرێته‌وه‌، جا كه‌ سه‌لمێنرا به‌به‌ڵگه‌ زه‌كاتی بازرگانی واجبه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆئه‌و فه‌رمووده‌ گشتییه‌ وپێشیشی ده‌خرێت بۆ وه‌رگرتن وكارپێكردن ([38]).پێشه‌وا ( ابو بكر الحصنی ) ([39]) پاش ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ ده‌هێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر واجب بوونی زه‌كات له‌ بازرگانیدا ده‌ڵێت: ( البز ) به‌و جل وبه‌رگانه‌ ده‌گوترێت كه‌ بۆ فرۆشتن ئاماده‌ ده‌كرێت، لای كوتاڵ  فرۆشه‌كان، زه‌كاتیش له‌ خودی جل وبه‌رگدا نییه‌، بۆیه‌ فه‌رمووده‌ (صحیح)ه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) تیایدا ده‌فه‌رموێت: (وفی البز صدقتة ) به‌وه‌ ڕاڤه‌ ده‌كرێت كه‌مه‌به‌ست له‌ جل وبه‌رگێكه‌ بازرگانی پێوه‌ بكرێت ([40]) .ـ ئیمامی ( السندی ) ([41]) له‌ ڕاڤه‌ كردنی فه‌رمووده‌ی ( لیس علی المسلم فی عبده ولا فرسه صدقة ) له‌ ( سنن النسائی ) دا ده‌ڵێت: ئه‌م ده‌قه‌ له‌سه‌ر كۆیله‌یه‌ك وئه‌سپێك لێكدراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ بازرگانی نه‌بێت... ئه‌مما ئه‌وه‌ی بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێت زه‌كاتی تێدایه‌ به‌و شێوه‌ی له‌ كتێبه‌كانی ( فقه ) دا ڕوون كراوه‌ته‌وه‌ ([42]) .ـ زاناو فه‌رمووده‌ناسی گه‌وره‌، شێخ ( عبد العزیز بن عبدالله بن باز) (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت: ( اما العروض التجاریة وهی السلع المعدة للبیع، فانها تقوم فی اخر العام ویخرج ربع عشر قیمتها، سواء كانت قيمتها مثل ثمنها او اكثر او اقل.. ) ([43]) واته‌: ئه‌مما ماڵی بازرگانی كه‌ ئه‌و شتانه‌یه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ فرۆشتن وله‌ كۆتایی ساڵدا ده‌ژمێردرێت چواریه‌كی ده‌یه‌كی لێ ده‌رده‌كرێت بۆ زه‌كات، ئیتر به‌هاكه‌ی وه‌كو نرخه‌كه‌ی بێت یان كه‌متر یان زیاتر... هه‌روه‌ها ئه‌م پرسیاره‌ی لێ ده‌كرێت: (( رجل لديه محلات تجارية بها انواع عديدة من البضائع، كالاقمشة والاحذية والعطورات، فكيف يؤدي زكاتها ؟الجواب: على كان من لدية ساع للبيع، سواء كانت اقمشة او غيرها، ان يزكي قيمتها اذا حال عليها الحوال مع النقود التي عنده قد حال عليها الحول، لما اخرج ابوداود رحمه لله باسناد حسن عن سمرة بن جندب قال: امرنا رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) ان نخرج الصدقة مما نعده للبيع. ولادلة اخرج ذكرها اهل العلم في باب زكاة العروض (3)واته‌: كه‌سێك چه‌ند دووكانێكی بازرگاني هه‌يه‌، شتی هه‌مه‌ جۆری تێدایه‌ وه‌كو كوتاڵ وپێڵاوو گوڵاو چۆن زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات؟ شێخ ( ابن باز) به‌م شێوه‌ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌:هه‌ر كه‌سێك شتی هه‌بێت بۆ فرۆشتن، كوتاڵ بێت یاشتی تر دده‌بێت زه‌كاتی نرخه‌كه‌ی ده‌ربكات كه‌ ساڵی به‌سه‌ردا ڕه‌ت بوو، به‌بۆنه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌ی ( ابو داود ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت گێڕاویه‌تییه‌وه‌..، وه‌ له‌به‌ر چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی تر كه‌ ئه‌هلی عیلم له‌ به‌شی زه‌كاتی ( عروض ) دا باسیان لێوه‌ كردووه‌ .هه‌روه‌ها پرسیاری لێوه‌ كراوه‌، كه‌سێك (١٠٠) حوشتری هه‌یه‌ خۆی به‌ ئاڵف به‌ خێویان ده‌كات وناڵوه‌ڕێن، ئایا زه‌كاتیان تێدایه‌ له‌ وه‌ڵامدا فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر حوشتر ومانگا ومه‌ڕ نه‌له‌وه‌ڕێن له‌ زۆربه‌ی ساڵه‌كه‌دا له‌ده‌شت وده‌ر، زه‌كاتیان تیانییه‌.. مه‌گه‌ر بۆ بازرگانی بێت ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ له‌و كاته‌دا زه‌كاتی بازرگانی تیا ده‌بێت وه‌كو چۆن له‌زه‌وی وزار وئۆتۆمبێل وئه‌و جۆره‌ شتانه‌ زه‌كاتی تیادایه‌ ئه‌گه‌ر بۆ كڕین وفرۆشتن بێت، ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌یان بگاته‌ ئاستی ( نصاب )ی ئاڵتون یان زیو ([44]) .ـ فه‌رمووده‌ ناس ( احمد شاكر ) ([45]) له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونی جه‌ماوه‌ری زانایان وفه‌رمووده‌ ناسان زه‌كاتی به‌واجب زانیوه‌ له‌ بازرگانی دا ( تصحیح ) ی هه‌ندێ له‌و فه‌رموودانه‌شی كردووه‌ له‌و باره‌وه‌، وه‌ به‌رپه‌رچی ( ابن حزم )یشی داوه‌ته‌وه‌ له‌لاواز كردنی هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ی له‌ ( سند )ی فه‌رمووده‌كاندا هاتووه‌ ([46]) .لێكده‌ره‌وه‌ی به‌ناوبانگی قورئان شێخ ( محمد الامین الشنقیطی)([47]) ده‌فه‌رموێت: ( اعلم ان جماهير علماء المسلمين من الصحابة ومن بعدهم على وجوب الزكاة في عروض التجارة، قتقوم عند الحول ويخرج ربع عشرها كزكاة العين ) واته‌: ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ری زانایانی موسڵمان له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) وئه‌وانه‌ش دوای ئه‌وان هاتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوونه‌ كه‌ زه‌كات له‌ بازرگانیدا واجبه‌، له‌ تێپه‌ڕبوونی ساڵێكدا ده‌ژمێردرێت وزه‌كاتی ده‌رده‌هێنرێت كه‌ چواریه‌كی ده‌یه‌كه‌.دوای ئه‌وه‌ی ناوی زۆرێك له‌و زانایانه‌ ده‌بات كه‌ ئه‌و زه‌كاته‌یان به‌واجب زانیوه‌ ده‌ڵێت: ( ولا يخفى ان مذهب الجمهور هو الظاهر، ولم نعلم باحد من اهل العلم خالف في وجوب زكاة العروض التجارية الا ما يروى عن داود الظاهري وبعض اصحابه ودليل الجمهور أية: واحاديث: وأثار: وردت بذلك عن بعض الصحابة ( رضوان الله عليهم )، ولم احدا منهم خالف في ذلك، فهو اجماع سكوتى ) ([48]) واته‌: ئاشكرایه‌ كه‌ ڕێڕه‌وی جه‌ماوه‌ری زانایان ڕاسته‌ نازانم كه‌سێكیش له‌ ئه‌هلی عیلم پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕایه‌ی هه‌بوو بێت كه‌ ماڵی بازرگانی زه‌كاتی تیایه‌، مه‌گه‌ر ( داود الظاهری ) وهاوڕێكانی نه‌بێت، به‌ڵگه‌ی جه‌ماوه‌ری زانایانیش ئایه‌تێك وكۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌ وشوێنه‌وارێك له‌ ڕێگه‌ی هاوه‌ڵانه‌وه‌ هاتوون، نه‌زانراوه‌ كه‌سێكیش له‌ هاوه‌ڵان ناكۆكـی له‌م بـــاره‌وه‌ كردبێت بۆیــــه‌ به‌یه‌كڕایی بێ ده‌نـــگ ( اجماع سكوتی ) ده‌ژمێردرێت له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت:( هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی باسمان كرد، وه‌كو ئه‌و دوو فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) كه‌له‌ ( ابوذر الغفاری ) و ( سمرة بن جندب )ه‌وه‌ هاتووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌واره‌ ( صحیح )ه‌ی كه‌ عومه‌ر زه‌كاتی پێستی ئاژه‌ڵی له‌ ( حیماس ) وه‌رگرتووه‌، ئه‌وه‌ش كه‌له‌ ( ابن عمر ) ڕیوایه‌ت كراوه‌، وه‌ئایه‌تی ( یاایها الذین امنو انفقوا من طیبات ماكسبتم ) وته‌فسیره‌كه‌ی ( مجاهد ) كه‌ فه‌رموویه‌تی مه‌به‌ست له‌ بازرگانی، هه‌روه‌ها كۆی ڕای هه‌موو زانایان مه‌گه‌ر كه‌سێك لایدا بێت له‌ زۆربه‌ی زۆری ئه‌و زانایانه‌، هه‌موو ئه‌م به‌ڵگانه‌ به‌سه‌ بۆ واجب بوونی زه‌كاتی بازرگانی ([49])ـ  شێخ ( سید سابق ) له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی زانایان له‌ كتێبه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌یدا ( فقه السنة ) باسی واجب بوونی زه‌كاتی كردووه‌ له‌ بازرگانیدا وبه‌شیكراوه‌یی نمایشی كردووه‌ ([50]) .ـ دكتور ( وهبة الزحیلی ) به‌درێژی ئه‌م واجبـه‌ی بۆ موسـوڵمانانی ئه‌م سـه‌رده‌مـه‌ ڕوون كـردۆته‌وه‌ ویه‌ك بۆچوون بــووه‌ لـه‌گـه‌ڵ جـه‌ماوه‌ری زانایاندا ([51]).ـ شێخ ( محمد صالح العثیمین ) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت:ـ (( عروض التجارة: وهي كل ما اعده الانسان للتجارة والربح من أي مال كان، فاذا قدرنا انه رجل يتاجر بالماشية فهي عروض تجارة او متاجر بالسيارت فهي عروض تجارة، وكذلك تجارة الاراضي والاقمشة او الساعات وهكذا . المهم ان كل ما اعددته للتجارة فهو عروض تجارة تجب فيهه الزكاة ولمعرفة مقدار زكاته، فاننا نقول له: قدر هذا المال اذا تم الحول وانظر كم قيمته ثم اقسم على اربعين فما حصل فهو الزكاة، ولأن عروض التجارة فيها ربع العشر، ووجه ذلك ان الغرض من العروض لا يقصد عين السلعة، فقد يشتري السلعة في الصباح واذا كسب منها اخر النهار فانه يبيعها بخلاف الانسان الذي عنده سلعةللاقتناء فانه سيبقى هذه السلعة ولا يبيعها لان له غرضا في عينها، اما صاحب العروض فغرضه تكثير الاموال باعتبار القيمة، ومن هنا يمكن ان نستدل على وجوب زكاة العروض بقول النبي (صلی الله علیه وسلم ) ( انما الأعمال بالنيات وانما لكل امرئ ما نوى ) فان صاحب يريد الا القيمة في الواقع وعلى هذا فغرض التجارة يضم بعضها، فاذا كان الانسان عنده اقلام واوراق ودفاتر كل واحد منها اذا نظرنا اليه لم يبلغ النصاب لكن بالنظر الى الجميع تبلغ النصاب فيضم .ولو ان انسانا صاحب تجارة، كان يبيع ويشتري، فاشترى سلعة قبل تمام الحول بعشرة ايام فهل له الا يزكيها الا اذا تم الحول ؟ او نقول زكها اذا تم حول مالك وان لم يكن لها الا عشرة ايام ؟ فالجواب هو الثاني لان عروض التجارة لا يشترط لها الحول اذا كانت مشتراة بما تم حوله وهذه مسالة تشكـل على الناس ولهذا يكثر السؤال عنها ..) ([52]) واته‌: ماڵی بازرگانی هه‌موو ماڵێكه‌ مرۆڤ ئاماده‌ی بكات بۆ بازرگانی وقازانج، وه‌كو: ڕه‌شه‌ ووڵاخ وئۆتۆمبیل وزه‌رو زار وكوتاڵ وكاتژمێر ..هتد گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هـه‌ر ماڵێك مه‌به‌ســـت لێی بازرگانی بێت، زه‌كاتــــی تیادا ( واجب )ه‌ وه‌ بۆ زانینی ئه‌ندازه‌ی زه‌كاته‌كه‌ی، پێی ده‌ڵێن: ماڵه‌كه‌ بخه‌مڵێنه‌ پاش تێپه‌ڕ بوونی ساڵێك وته‌ماشاكه‌ بایی چه‌نده‌؟ به‌هاكه‌ی دابه‌ش بكه‌ به‌سه‌ر چل دا، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌رده‌چێت زه‌كاته‌كه‌یه‌تی، چونكه‌ ماڵی بازرگانی چواریه‌كی ده‌یه‌كی لێ ده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ماڵانه‌ مه‌به‌ست تیایدا گه‌شه‌ وزۆر بوونه‌ له‌ڕووی به‌هاكه‌یه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌بینی خاوه‌نی ئه‌و ماڵانه‌ مه‌به‌ستی له‌ خودی ئه‌و ماڵانه‌دا نییه‌، له‌وه‌یه‌ ماڵێك بكڕێت سه‌ر له‌به‌یانی وبۆ ئێواره‌ بیفرۆشێت ئه‌گه‌ر خێری تیادا بێت بۆی، به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌سێك كه‌ ماڵه‌كه‌ بۆ خۆی بكڕێت، هه‌ر لای ده‌مێنێته‌وه‌ ونایفرۆشێت، چونكه‌ مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی خودی ماڵه‌كه‌یه‌ ئه‌مما خاوه‌نی ماڵی بازرگانی مه‌به‌ستی گه‌شه‌ پێكردنێتی له‌ڕووی به‌هاكه‌یه‌وه‌، ئا لێره‌وه‌ ده‌كرێت بۆ ( واجب ) بوونی ماڵی بازرگانی، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری  (صلی الله علیه وسلم ) بكه‌ینه‌ به‌ڵگه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: ( انما الاعمال بالنیات وانما لكل امرئ مانوی ) چونكه‌ بازرگان له‌ڕاستیدا ته‌نها مه‌به‌ستی به‌های ماڵه‌كه‌یه‌ .له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌یش، ماڵی بازرگانی تێكڕا ده‌ژمێردرێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ندێكی له‌ پێنووس وكاغه‌ز وده‌فته‌ر هه‌بێت، هیچیان به‌ته‌نها نه‌گه‌نه‌ ئاستی ( نصاب )، به‌ڵام تێكڕا بگه‌ن، ئه‌وا پێكه‌وه‌ ده‌ژمێرێت وزه‌كاتی ده‌رده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بازرگانێك سه‌رگه‌رمی كڕین وفرۆشتن بێت، ماڵێك بكڕێت پێش ته‌واو بوونی ساڵه‌كه‌ كه‌ به‌ده‌ ڕۆژ، ئایا پێی ده‌ڵێن زه‌كاتی لێ ناكه‌وێت، تا ساڵێك به‌سه‌ر خودی ئه‌و ماڵه‌دا تێپه‌ڕێت، یا ده‌ڵێین زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت با ته‌نها ئه‌و ده‌ڕۆژه‌شی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیبێ؟ وه‌ڵام به‌شێوه‌ی دووه‌م ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماڵی بازرگانی مه‌رج نییه‌ ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت وهه‌مان كڕینی هه‌موو ماڵه‌كه‌ داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش باسێكه‌ لای هه‌ندێ كه‌س گرفت دروست ده‌كات، بۆیه‌ پرسیار زۆر ده‌كرێت ده‌رباره‌ی .( ابوبكر الجزائری ) ده‌ڵێت: ( ماڵی بازرگانی یان ( مداراة )ه‌ واته‌ ئه‌و ماڵه‌ی به‌نرخی ڕۆژ ده‌فرۆشرێت وچاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی لێ ناكرێت، یان ( محتكر )ه‌كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نرخه‌كه‌ی له‌ بازاڕ به‌رزبێته‌وه‌ ئه‌مجا بفرۆشرێت، جا ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م بێت نرخی ماڵه‌كه‌ داده‌نرێت وه‌ سه‌ری هه‌موو ساڵێك ئه‌گه‌ر گه‌یشته‌ ئاستی ( نصاب ) وئه‌گه‌ریش نه‌گه‌یشت وپاره‌ی نه‌قدی هه‌بوو بازرگانه‌كه‌ پێكه‌وه‌ زه‌كاتی ده‌رده‌هێنێ به‌ ڕێژه‌ی ٥، ٢./ . وه‌ئه‌گه‌ر دووه‌م بێت زه‌كاتی ساڵێكی له‌ ڕۆژی فرۆشتنی ماڵه‌كه‌دا ده‌رده‌كات با چه‌ند ساڵێكیش بمێنێته‌وه‌ وچاوه‌ڕوانی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی بكات ) ـ دكتور ( یوسف القرضاوی ) به‌شیكراوه‌یی وتێرو ته‌سه‌ل باسی واجب بوونی زه‌كاتی سامان وبازرگانی كردووه‌، هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچی ڕووكه‌شێكان (الظاهریـــة )ی له‌ كـۆن ونویدا داوه‌ته‌وه‌ له‌نامه‌ی دكتۆراكه‌یدا ([53]) .ـ شێخ ( محمد رشید رضا ) ([54]) جگه‌ له‌ به‌ڵگه‌ شه‌رعێكان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كردووه‌ كه‌ ته‌نها له‌ ڕووكه‌شی هه‌ندێ فه‌رمووده‌وه‌ حوكم وه‌رده‌گرن به‌بێ سه‌یر كردنی مه‌به‌سته‌كانی شه‌رع وفه‌رمووده‌كانی تر له‌و باره‌وه‌ وبۆچوونی زانایان، له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا به‌ڵگه‌ی هه‌ردوو ڕێگه‌ی واجب بوونی زه‌كاتی سه‌لماندووه‌ ده‌ڵێت:( جمهور علماء الملة يقولون بوجوب زكاة عروض التجارة، وليس فيها نص قطعي من الكتاب والسنة، انما ورد فيها روايات، يقوى بعضها بعضا، مع الاعتبار المسند الى النصوص، وهو ان عروض التجارة المتداولة للاستغلال نقود لا فرق بينها وبين الدراهم والدتاتير التي هي اثمانها، الا في كون النصاب يتقلب ويتردد بين الثمن وهو النقد، وبين المثمن وهو العروض، فلو لم تجب الزكاة في التجارة لأمكن لجميع الاغنياء، او اكثرهم ان يتجروا بنقودهم، ويتحروا الايحول الحول على النصاب من النقدين ابدا، وبذلك تبطل الزكاة فيها عندهم ) ([55])  واته‌: جه‌ماوه‌ری زانایانی میلله‌تی ئیسلام ده‌ڵێن زه‌كاتی ماڵی بازرگانی واجبه‌، ده‌قێكی بڕاوه‌ش نییه‌ ده‌رباره‌ی به‌ڕاشكاوی بڵێت ماڵی بازرگانی زه‌كاتی پێویسته‌ ده‌ربكرێت، به‌ڵكو هه‌ندێ ڕیوایه‌ت هاتووه‌ پێكه‌وه‌ یه‌كتری به‌هێز ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ گرنگی ئه‌و ئاگادارییه‌ی له‌ ده‌قه‌كان وه‌رده‌گرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ماڵی بازرگانی كه‌ ئه‌م ده‌ست وئه‌و ده‌ستی پێوه‌ ده‌كرێت پاره‌یه‌و هیچ جیاوازی نییه‌ له‌گه‌ڵ ئاڵتون وزیو كه‌ نرخه‌كانیانه‌، ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ( نصاب ) بان وخوار ده‌كات له‌نێوان ئاڵتون وزیو وپاره‌ وله‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ماڵی بازرگانێكه‌، جا ئه‌گه‌ر زه‌كات واجب نه‌بوایه‌ له‌و ماڵانه‌دا، ده‌كرا هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندان یان زۆربه‌یان بازرگانی بكه‌ن به‌پاره‌كانیانه‌وه‌، ووریاش بن ساڵ به‌سه‌ر پاره‌ی نه‌قدیاندا تێپه‌ڕ نه‌بێت، به‌و شێوازه‌ش زه‌كاتی تێدا به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ .ـ شێخ ( سعید حوی ) ده‌فه‌رموێت: هه‌موو شتێك مرۆڤ بیكڕێت ونیه‌تی بازرگانی لێ بهێنێ، نرخه‌كه‌ی مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت وزه‌كاتی ده‌رده‌هێنرێت، زه‌كاتی بازرگانیش ده‌رده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ پاره‌ی نه‌قدا كه‌ هی یه‌ك كه‌س بن جا ئه‌گه‌ر ساڵێك تێپه‌ڕ بوو له‌سه‌ر سه‌ره‌تای (نصاب)ه‌كه‌ یان له‌سه‌ر دوا زه‌كات كه‌ داوێتی ماڵه‌كانی ده‌خه‌مڵێنێ وده‌یخاته‌ سه‌ر پاره‌كانی وزه‌كاتی هه‌مووی پێوه‌ ده‌رده‌كات دوای ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌رزه‌كانی لێ لاده‌با ته‌نانه‌ت ماره‌یی ژنه‌كه‌شی ـ به‌پێی بۆچوونێكی به‌هێزی حه‌نه‌فێكان ([56])ـ شێخ ( عطیة محمد سالم ) ده‌ڵێت: زه‌كاتی ماڵی بازرگانی یه‌كێكه‌ له‌ چوار بنچینه‌كانی زه‌كات له‌لای هه‌موو موسڵمانان ([57]) .ـ شێخ ( حسن ایوب ) به‌ووردی به‌رپه‌رچی ڕووكه‌شێكان ( الظاهری)ی داوه‌ته‌وه‌، سه‌لماندوویه‌تی كه‌ بۆچوونه‌كه‌یان زۆر نامۆیه‌ ودژ به‌ بۆچوونی جه‌ماوه‌ری زانایانه‌([58]).له‌ڕاستیدا، ئه‌گه‌ر بێت وئێمه‌ به‌دوای هه‌موو ئه‌و زانایانه‌دا بچین كه‌ ووتویانه‌ زه‌كاتی ماڵی بازرگانی واجبه‌، له‌كۆن ونوێدا، ئه‌وا كار له‌وه‌ ده‌رده‌چێت له‌نامیلكه‌یه‌كدا یان له‌ كتێبێك دا یان له‌چه‌ندین به‌رگیشدا ته‌واو بێت به‌ڵام ئێمه‌ ته‌نها مه‌به‌ستمان به‌ڕووخستنی بۆچوونی چه‌ند زانایه‌كی به‌ناوبانگ بوو له‌ پێشینان وهاوچه‌رخه‌كان، ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی ڕێبازی زانستی و(اكادیمی )ش نه‌كرێت ئاسان تره‌ بگوترێت: له‌ درێژایی زیاتر له‌ (١٤٠٠) ساڵدا ته‌نها چه‌ند كه‌سێك به‌زه‌قی دیارن ووتویانه‌ زه‌كات له‌ماڵی بازرگانیدا نییه‌ ئه‌وانیش: ( داود، ابن حزم الظاهری، محمد بن علی الشوكانی، صدیق حسن خان القنوحی، محمد ناصر الدین الالبانی )  چواره‌م: به‌ڕێگه‌ی پێواندن ( قیاس )ه‌وه‌:( زانایان وورد بوونه‌ته‌وه‌ له‌ هۆكانی زه‌كات، بینیانه‌ له‌ دوو هۆدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌:١ـ ئه‌و ماڵه‌ گه‌شه‌و زیاد بكات له‌ ڕاستیدا وه‌كو تۆو به‌روبومی دره‌خت.٢ـ یان ئاماده‌ كرا بێت بۆ زیادبوون وه‌كو ئاڵتون وزیو وئاژه‌ڵ. زانانیان سه‌یریان كردووه‌ ماڵی بازرگانی هه‌ردوو ئه‌و خاڵه‌ی تێدایه‌، بۆیه‌ زۆربه‌ی زۆریان ووتویانه‌ هه‌روه‌ها ئاڵتون وزیویش ده‌كرێته‌ بازرگانی بۆ كڕینی بابه‌تی بازرگانی، به‌هه‌زاره‌ها وملیۆنه‌ها، هه‌ندێ ووڵاتیش هه‌یه‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی سه‌رگه‌رمی بازرگانین جا ئه‌گه‌ر زه‌كات واجب نه‌بێت، له‌و ماڵ وسامانانه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی په‌كخستن وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پایه‌یه‌ك له‌پایه‌كانی ئیسلام له‌ گرنگترین جۆره‌كانی سامان. زه‌كاتیش دانراوه‌ بۆ دڵنه‌وایی ویارمه‌تی هه‌ژاران وبێنه‌وایان وزیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌ پێناوه‌ی خوادا كار ده‌كه‌ن ولابردنی زه‌كات له‌و ماڵانه‌ی بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێت ) ([59])(( ده‌ولاه‌مه‌ند وبازرگانه‌كان له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیان خۆ دزینه‌وه‌ بێت له‌ زه‌كات كه‌م جار پاره‌ی نه‌قدیان هه‌یه‌ ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ببێت، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ئه‌مڕۆ به‌بێ وه‌رگرتنی پاره‌ ده‌بێت له‌هه‌ردوولاوه‌، مه‌گه‌ر به‌ ( شیك ) وشتی له‌وبابه‌ته‌ وه‌كو زانای گه‌وره‌ (محمد رشید رضا ) ده‌ڵێت: خوای گه‌وره‌ زه‌كاتی فه‌رز كردووه‌ش له‌ پاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان بۆ دڵنه‌وایی هه‌ژاران وشایسته‌كانی تر، هه‌روه‌ها بۆ ڕاگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئایینی ئیسلام وئوممه‌ته‌كه‌ی له‌وه‌شدا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌هره‌مه‌ندن، خۆیان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پیسی وچروكی وڕه‌زیلی وده‌رونیان به‌ ئاكاری وورد وبه‌زه‌یی بۆ هه‌ژاران وجۆره‌كانی تریش به‌هره‌مه‌ند ده‌بن له‌و پاره‌یه‌ بۆ یارمه‌تی دانیان له‌سه‌ر ناخۆشی ڕۆژان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ڕێگه‌ له‌ خراپه‌ وفه‌ساد ده‌گرێت كه‌ بریتییه‌ له‌ زۆربوونی وپه‌نگخواردنی لای خه‌ڵكانێكی كه‌م.. ( كی لا یكون دولة بین الاغنیاء منكم ) .ئایاعه‌قڵ ئه‌مه‌ په‌سه‌ند ده‌كات؟ بازرگانه‌كان ده‌ربكرێن له‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م مه‌به‌سته‌ شه‌رعیانه‌ هه‌مووی، له‌كاتێكدا كه‌له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌ی سامانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ لای ئه‌وان بێت )) ([60]).له‌ڕاستیدا جێگای خۆیه‌تی ئه‌وه‌ تێبینی بكرێت كه‌ بازرگانه‌كان له‌هه‌موو كه‌س زیاتر پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خۆیان وپاره‌كانیان پاك بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ڕێگه‌ی قازانج كردنیان زۆرجار دوور نییه‌ له‌ گومان ولێڵی، مه‌گه‌ر یه‌ك جار خاوه‌ن وه‌ره‌ع وڕاستگۆو سه‌ر ڕاست بن، ئه‌وانه‌ش كه‌م هه‌ن به‌تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا .له‌هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌كیشدا هاتووه‌ كه‌ ( الترمذی وابن ماجة وابن حبان والحاكم ) ڕیوایه‌تیان كردووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری  (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: ( ان التجار یبعثون یوم القیامة فجارا الا من اتقی الله وبر وصدق ) واته‌: بازرگانه‌كان به‌ ( فاجر )ی حه‌شر ده‌كرێن ته‌نها كه‌سێك نه‌بێت ته‌قوای خواو چاكه‌ی كردبێت، ڕاستگۆ بووبێت، ئالێره‌دا ده‌كرێت بووترێت، ده‌روون وپاره‌ی بازرگان له‌هه‌موو خاوه‌ن پاره‌یه‌كی تر زیاتر پێویستی به‌ خاوێن كردنه‌وه‌ هه‌یه‌. له‌م باره‌شه‌وه‌ ( ابو داود له‌ ( ابو غرزة ) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری  (صلی الله علیه وسلم ) به‌لاماندا تێپه‌ڕی وفه‌رمووی ( ئه‌ی كۆمه‌ڵی بازرگانان فرۆشتن قسه‌ی به‌تاڵ وسوێندی تێكه‌ڵ ده‌بێت جا ئه‌وه‌ به‌ ( صدقة ) لا بده‌ن ) ([61]) شایه‌نی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌، یه‌كێ له‌و مه‌سه‌لانه‌ی جێگه‌ی باس نه‌بووه‌ ومشت ومڕو ناكۆكی له‌سه‌ر نه‌بووه‌ له‌لای پێشینان ( سلف ) زه‌كاتی بازرگانی بووه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌له‌سه‌ر هه‌موو شتێكی گه‌وره‌ وبچوك له‌ ئایین دا ووردبوونه‌وه‌و تاوتوێ زۆریان كردووه‌ ومه‌سه‌له‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی وپشت به‌ستن به‌ ئایه‌ت وفه‌رمووده‌ وشوێنه‌واری هاوه‌ڵان بڕیوه‌ته‌وه‌، ئیتر چۆن مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌ها گرنگ ئه‌گه‌ر ناكۆكی له‌سه‌ر بوایه‌ تێپه‌ڕ ده‌بوو به‌بێ ڕه‌خنه‌ وڕه‌تكردنه‌وه‌، چجای كه‌نه‌ك ناكۆكی یان نه‌بووه‌، به‌ڵكو ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر واجب بوون وجێبه‌جێ كردنی ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی واتای نه‌بوونی زه‌كات له‌ماڵی بازرگانیدا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئیجماعی هاوه‌ڵان وتابیعه‌كان ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ ( سلف ) سه‌ره‌ڕای نزیك بوونیان له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) وعیلم ودڵسۆزیان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و گومڕایی ڕێككه‌وتوون: پێغه‌مبه‌ریش  (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: ( لا يجمع الله امتي على الظلالة ابدا ويد الله على الجماعة ) ([62]) .واته‌: خوای گه‌وره‌ ئوممه‌ته‌كه‌م له‌سه‌ر گومڕایی هیچ كاتێك كۆ ناكاته‌وه‌، ده‌ستی خواش له‌گــه‌ڵ كۆمه‌ڵدایه‌. یه‌كده‌نگی لــــه‌م بــــاره‌وه‌ ( اجماع ) نه‌ك ته‌نها له‌سه‌رده‌می هاوه‌ڵان وشوێن كه‌وتوانیاندا دروست بووه‌ ( كه‌ ئه‌وه‌ش گرنگه‌ ) به‌ڵكو له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی دوای ئه‌وانیشدا هــه‌ر دروست بووه‌ جــگه‌ له‌ كه‌سانێكی كه‌م لـــه‌ ئه‌هلی عیلم كـــه‌یان ( ظاهری ) بوونه‌، یان له‌سه‌ر ڕێبازی ئه‌وان بووه‌نه‌ له‌م بواره‌دا (( ڕواڵه‌تی زۆرێك له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئان كه‌ ده‌گاته‌ ئاستی ( التواتر المعنوی ) وپارێزراوی ئوممه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نن پێكه‌وه‌ له ‌هه‌‌ڵه، ( وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رموودانه‌ش له‌م باره‌وه‌ هاتوون ) ڕوون ده‌بێته‌وه‌ به‌ته‌واوی كه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ تێكڕا ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن یه‌ككده‌نگی (اجماع) ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ) ([63])‌ ئێمه‌ نابێت هیچ كاتێك حه‌ق له‌ ڕێگه‌ی پیاوانه‌وه‌ بناسین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت ئێمه‌ له‌به‌ر كه‌سێكی وه‌كو: ( داود الظاهری ) كه‌ زانایان نه‌فره‌تیان لێ كردووه‌ له‌به‌ر ڕێره‌وه‌كه‌ی، هه‌رچی به‌ڵگه‌ وبۆچوونی پێشینیان ودوایینیان ( سلف وخلف ) بده‌ن به‌ دیواردا .چونكه‌ به‌پێی بۆچوونی ڕووكه‌شێكان ( الظاهریة ) له‌ كۆن ونوێدا زه‌كات له‌بنچینه‌وه‌ نیمچه‌ نه‌مانێكی به‌سه‌ردا دێت له‌لایه‌كه‌وه‌ گه‌وره‌ترین سامانه‌كانی دونیا له‌م سه‌رده‌مه‌دا بریتییه‌ له‌وماڵانه‌ی له‌ بازرگانی دا ده‌سوڕێته‌وه‌، به‌شی زۆری خاوه‌ن سامانه‌كان له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن وقازانج به‌ ده‌ست ده‌هێنن، هیچ كاتێكیش ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر هه‌بوونی بڕێكی زۆر له‌ پاره‌ی نه‌قدی له‌لایاندا تێناپه‌ڕێت، ئه‌مما خاوه‌ن پاره‌كانی تر، یان ئه‌وانه‌ی كه‌ ئاژه‌ڵ داری ده‌كه‌ن، یان بواره‌كانی تر كه‌وا زه‌كاتی تیادایه‌، ئه‌وانیش به‌ئاسانی ده‌توانن خه‌باتی كاركردن بگوێزنه‌وه‌ بۆ ئه‌م بواره‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌ین وبه‌م شێوه‌ كه‌س زه‌كاتی له‌سه‌ر نامێنێ، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تدا ناگونجێ .به‌ڵام خۆش به‌ختانه‌ زۆرێك له‌ده‌وڵه‌مه‌ندانی ئه‌م كوردستانه‌ی خۆمان من بۆ خۆم ئاگادارم به‌رپرچی ئه‌م بۆچوونه‌یان داوه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی زانستێكی ئه‌وتۆیان هه‌بێت ئه‌وه‌ نه‌بێت، كه‌ ئیسلام زه‌كاتی فه‌رز كردووته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندان بۆ هه‌ژاران وبواره‌كانی تری سه‌رف كردنی زه‌كات .وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌ وه‌كو زانا یان باسیان لێوه‌ كردووه‌ ( معلوم من الدین بالضرورة ) واته‌: ئاشكرایه‌ له‌دیندا وپێویستی نییه‌ به‌به‌ڵگه‌ هێنانه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ زانایان له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی ئیسلام به‌بێ ناكۆكی به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیون تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ( ظاهری ) كان بۆچوونه‌ نامۆكه‌ی خۆیان ئاشكرا كرد، ئیدی وا پێویستی كرد زانا یان به‌رپه‌رچیان بده‌نه‌وه‌ پوخته‌ی ئه‌م به‌شه‌ش له‌باسه‌كه‌ماندا ئه‌وه‌یه‌: كه‌ئه‌گه‌ر ( ئێمه‌ زه‌كاتی ماڵی بازرگانی نه‌هێڵین وپه‌كی بخه‌ین، له‌كاتێكدا كه‌ بازرگانی گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌ ئابوریه‌كانه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌وشێوازه‌ هه‌ژاران بێبه‌ش ده‌كه‌ین، وه‌ من دڵنیاشم كه‌ بازرگانه‌ موسڵمانه‌كان زه‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ داوایان لێ كراوه‌ له‌شه‌رعدا ده‌ری ناهێنن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربكرایه‌ (هه‌ژار ) نه‌ده‌بینرا له‌ جیهانی ئیسلامیدا ) ([64])  ڕووكه‌شێكان ( الظاهریة ) وزه‌كاتی بازرگانی زانیمان كه زه‌كاتی بازرگانی واجبێكی شه‌رعییه‌. به‌به‌ڵگه‌ی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ری  (صلی الله علیه وسلم )، وچه‌ند شوێنه‌وارێكی هاوه‌ڵان وڕێككه‌وتنیان به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌یارێك هه‌بوبێت، هه‌روه‌ها به‌به‌ڵگه‌ی تێكڕای زانایانی پێشینان ودوایینیان. جا با بزانین یه‌كه‌م كه‌س كێ بوو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ووروژاندن وجاڕی ئه‌وه‌ی دا كه‌ ماڵی بازرگانی زه‌كاتی تێدا نییه‌؟له‌ ڕاستیدا ئه‌م لادانه‌ له‌ بناغه‌وه‌ ده‌درێته‌ پاڵ زانایه‌ك كه‌ناوی ( داود بن علی بن خلف )ه‌، وه‌به‌لادانه‌كه‌شی له‌ بۆچوونی سه‌رجه‌م زانایان، زه‌مینه‌ی خۆش كرد بۆ ( ابن حزم ) كه‌ دوای زیاتر له‌ (١٠٠) ساڵ هات وله‌سه‌ر قسه‌كانی ( داود ) ڕێڕه‌وه‌كه‌ی خۆی بنیات نا .داودی كوڕی عه‌لی له‌ ساڵی (٢٠٢)ی كۆچی له‌دایك بووه‌، به‌بنچینه‌ له‌ ( ئه‌صفه‌هان ) بووه‌، له‌ ( به‌غداد ) په‌روه‌رده‌ بووه‌ وزانستی وه‌رگرتووه‌ وگوێی له‌ زۆر زانا وفه‌رمووده‌ناس گرتووه‌ كۆچی كردووه‌ بۆ ( نیسابور ) بۆ وه‌رگرتنی زانستی ته‌فسیر وفه‌رمووده‌ له‌ ( ئیسحاقی كوڕی ڕاهه‌ویهه‌وه‌)، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌غداد سه‌رگه‌رمی زانستی ( فقه ) بووه‌ به‌ڵام له‌ تێگه‌یشتنی فه‌رمووده‌دا له‌ده‌قه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لاینه‌داوه‌ بۆ هیچ واتایه‌كی تر ده‌قه‌كه‌ هه‌ڵیبگرێت، ( داود ) زانستێكی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای لێهاتووی له‌ فه‌رمووده‌ناسیدا وزیره‌كی وته‌قوای، كه‌ ته‌نانه‌ت دیاریشی وه‌رنه‌ده‌گرت له‌به‌رپرسان سه‌ره‌ڕای ده‌ست كورتی ونه‌داری، (داود) له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو سیفه‌تانه‌ی كه‌ هه‌یبوو، زانایان وفه‌رمووده‌ناسان نه‌فره‌تیان لێ ده‌كرد وخۆیان لێ به‌دوور ده‌گرت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك له‌وانه‌:١ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ڕواڵه‌تی ده‌قه‌كانی وه‌رده‌گرت وهیچی تر .٢ـ زۆر توند وتیژ بوو، هه‌یبه‌تی بۆ كه‌س دانه‌ده‌نا ته‌نانه‌ت ( الخطیب البغدادی ) ده‌گێڕێته‌وه‌: كه‌به‌ڕه‌قی به‌رپرچی ( اسحاق بن راهویة )ی داوه‌ته‌وه‌، كه‌ كه‌س نه‌ پێش ئه‌و ونه‌ دوای ئه‌و له‌ ڕوویدا نه‌وه‌ستاوه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هه‌یبه‌ت بووه‌ .٣ـ دژایه‌تی لاسایی كردنه‌وه‌ ( تقلید )ی ده‌كرد وده‌رگای كۆشش (اجتهاد)ی له‌سه‌ر پشت كردبوه‌وه‌، تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌ خۆیانه‌وه‌ له‌ دیندا قسه‌یان ده‌كرد .٤ـ باوه‌ڕی وابوو قورئان دروست كراوه‌ ( مخلوق ) ئه‌وه‌ش لادانێكی ئاشكرا بوو له‌ بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌مبه‌ل به‌هیــچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نه‌ده‌بوو پێشوازی لــه‌ ( داود ) بكات وچاوی پێبكه‌وێت. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری ( داود ) بۆ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ له‌ڕێگه‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی ئه‌حمه‌ده‌وه‌ .له‌ ساڵی (٢٧٠) ك وه‌فاتی كردووه‌ وله‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ناشتیان.پێشه‌وا ( ابن كثیر ) ده‌رباره‌ی ڕێڕه‌وه‌ كورت بینه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ( داود ) له‌زانا به‌ناوبانگه‌كان بوو، به‌ڵام ئابڵۆقه‌ی خۆی دابوو به‌وه‌ی كه‌ پێواندن (قیاس )ی بۆ ده‌قه‌كان به‌كار نه‌ده‌هێنا، بۆیه‌ بیری ته‌سك بوو له‌ زۆرێك له‌ باسه‌كانی ( فقه )دا، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ ناچار بوو هه‌ندێ بۆچوونی ڕووكه‌شی هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ته‌ماشای خودی ده‌قه‌كانی ده‌كرد به‌بێ تێگه‌یشتنێكی وورد بۆ ماناكانی ([65]) ڕێڕه‌وی ( ظاهری ) داود، هۆكاری خۆڕاگرتنی تیادا نه‌بوو وه‌ تووشی ئه‌گه‌ری تووانه‌وه‌ش ده‌بوو، ئه‌گه‌ر ( ابن حزم ) نه‌بوایه‌كه‌ فووی كرده‌ ژیله‌مۆی خامۆشی ڕێڕه‌وه‌كه‌یدا، ته‌نانه‌ت واته‌ی نه‌بوونی زه‌كات له‌ بازرگانیدا، كه‌ له‌ بنچینه‌وه‌ له‌ زاری ( داود )ه‌وه‌ دوونیای بینی، پێش ( ابن حزم )یش كه‌س گرنگی به‌و ووته‌یه‌ نه‌ده‌دا، به‌ڵكو وه‌كو نه‌یارێكیش نه‌ده‌ژمێردرا وئیجماع هه‌ر ئیجماع بووه‌ سه‌ره‌ڕای ناكۆكی ( داود ) .شایه‌نی باسیشه‌ كه‌ ( ابن حزم ) زانایه‌كی پایه‌ به‌رز بووه‌ وناوبانگی زانستی به‌هه‌موو لایه‌كدا بڵاوبووه‌، له‌ساڵی ( ٣٨٤) ك له‌دایك بووه‌ وله‌ ساڵی ( ٤٥٦) ك وه‌فاتی كردووه‌، باوكی وه‌زیر بووه‌ له‌سه‌رده‌می ئومه‌وێكاندا له‌ ئه‌نده‌لوس ودواتر خۆیشی بووه‌ته‌ وه‌زیر، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری زانست ده‌ستی له‌و پله‌و پایه‌ هه‌ڵگرتووه‌و خۆی بۆ زانسته‌ ئیسلامێكان یه‌كلا كردۆته‌وه‌.( ابن حزم ) دوای ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی زانیاریه‌ ئیسلامێكان گه‌یشته‌ ئاستێكی به‌رز، ڕووی كرده‌ فقهی ( الظاهری ) وڕێڕه‌وی ( داود )ی به‌تێرو ته‌سه‌ل وه‌رگرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕه‌هایی لاسایی ( تقلید ) مامۆستاكه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو له‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كدا له‌گه‌ڵیدا ناكۆك بووه‌، وه‌كو بیدعه‌ی دروست كراوی قورئان ( خلق القران ) كه‌ بۆچووه‌نی وه‌كو مامۆستاكه‌ی نه‌بووه‌، به‌ڵكو ده‌یووت قورئان قسه‌و زانینی خوایه‌ له‌ ڕوی ڕاستییه‌وه‌ .ڕێبازی له‌ ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كاندا پشت به‌ستن بوو به‌ ڕووكه‌شی ئه‌و ده‌قانه‌. بۆ نمونه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: ( الثيب احق بنفسها من وليها، والبكر تستأذن في نفسها واذنها صماتها ) ([66]) واته‌ بێوه‌ژن مافی خۆ به‌شوودانی هه‌یه‌ زیاتر له‌خاوه‌نه‌كه‌ی، كچی عازه‌بیش داوای ڕه‌زامه‌ندی لێ ده‌كرێت، ڕه‌زامه‌ندیش له‌ بێده‌نگ بوونیایه‌تی.زۆر ئاشكرایه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) هه‌ستی كچانی ڕاگرتووه‌ نه‌وه‌ك شه‌رم بكه‌ن ونه‌توانن ڕازی بوون ده‌ربڕن.. بۆیه‌ بێده‌نگ بوونیان نیشانه‌ی ڕه‌زامه‌ندییانه‌ به‌ڵام ( ابن حزم ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها سه‌یری ڕووكه‌شی ده‌قه‌كه‌ ده‌كات ده‌ڵێت: ( لا یصح ان تزوج الا بالصمات) واته‌: شو كردنه‌كه‌ی ته‌واو نییه‌ له‌ ڕووی شه‌رعه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ده‌م بڵێت ڕازیم!! به‌ڵكو ده‌بێت بێ ده‌نگ بێت له‌به‌ر ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌: ( ابن قیم الجوزیة ) به‌رانبه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ نامۆیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێت: ( وهذا هو اللائق بظاهریته ) ([67]) واته‌: ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی ڕووكه‌شی وه‌كو ( ابن حزم ) دا .ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌م ئه‌ندازه‌ ( ظاهری ) بوو له‌ ( فقه ) دا، له‌باسی ناوو سیفاته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووكه‌شی ده‌قه‌كانی وه‌رنه‌ده‌گرت و( تاویل )ی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت زانایه‌كی هاوچه‌رخی گه‌وره‌ وه‌كو شێخ ( محمد ناصرالدین الالبانی ) خوا لێی خۆش بێت ده‌رباره‌ی ده‌ڵێت: (هو فی الصفات جهمی جلد ).ڕاوبۆچوونی ( داود ) و ( ابن حزم ) وشوێنكه‌وتوانیان، ده‌رباره‌ی نه‌بوونی زه‌كات له‌ماڵی بازرگانیدا، له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند شوبهه‌و گومانێكه‌وه‌ بۆیان دروست بووه‌، وه‌كو:١ـ فه‌رمووده‌یه‌كی  پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) كه‌ بوخاری وموسلیم ده‌یگێڕنه‌وه‌، ده‌فه‌رموێت: ( لیس علی المسلم فی عبده ولا فرسة صدقة ) واته‌: زه‌كات نییه‌ له‌ كۆیله‌ وئه‌سپی هیچ مووسڵمانێكدا، له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌یه‌كی تریش كه‌ هه‌ر ئه‌م مه‌عنا ده‌گه‌یه‌نێت.ڕووكه‌شی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ وا ده‌نوێنێ كه‌ئه‌و دوو جۆره‌ له‌ هه‌موو كاتێكدا زه‌كاتی تێدا نییه‌، چی بۆ سواری بێت یان بۆ بازرگانی .جه‌ماوه‌ری زانایان وه‌ڵامیان به‌رامبه‌ر ئه‌م گومانه‌ وابووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌یری خودی فه‌رمووده‌كه‌ بكه‌یت ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌مه‌به‌ستی كۆیله‌یه‌كه‌ بۆ خزمه‌ت بێت وئه‌سپێكه‌ بۆ سواری بێت، واته‌ بۆ سوودی كه‌سێتی نك بازرگانی، هه‌رچی شتێكیش وابێت به‌ بۆچوونی هه‌موو زانایان زه‌كاتی له‌سه‌ر نییه‌.٢ـ هه‌روه‌ها ووتویانه‌ ( الاصل فی مال المسلم الحرمة ) واته‌ له‌ بنچینه‌وه‌ ماڵی موسڵمان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ وپارێزراوه‌ له‌ ده‌ست درێژی. چۆن ده‌بێت له‌ماڵه‌كانیان وه‌ربگرین به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ قورئان وسوننه‌تدا .وه‌ڵامیش ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌، زۆر ئایه‌ت هه‌یه‌ به‌گشتی له‌هه‌موو ماڵێكدا زه‌كاتی ده‌ست نیشان كردووه‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و به‌ڵگه‌ تایبه‌تانه‌ی زه‌كات له‌ ماڵی بازرگانیدا واجب ده‌كه‌ن، ئه‌مجا قسه‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) له‌وباره‌وه‌ و( اجماع )ی سه‌رجه‌م ئه‌هلی عیلم وئه‌و فه‌رمووده‌ی  پێغه‌مبه‌ر (صلــی الله علیه وسلم ) كـــه‌ ( سمرة بن جندب ) ده‌گێڕێته‌وه‌ و ( ابو داود والمنذری ) بێده‌نگ بوونه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌ویش ( حسن ) زانینی فه‌رمووده‌كه‌یه‌، ( ابن عبدالبر )یش هه‌ر به‌ ( حسن )ی زانیوه‌ وه‌ شێخ ( احمد شاكر ) یش به‌رپه‌رچی ( ابن حزم )ی داوه‌ته‌وه‌ وووتویه‌تی ڕاوی فه‌رمووده‌كان جێگه‌ی ممتمانه‌ن ووه‌كو ( ابن حبان ) له‌ متمانه‌ پێكراوه‌كاندا باسیان كردووه‌ ئه‌مجا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ( ابو ذری الغفاری ) گێڕاویه‌تێیه‌وه‌ و ( سه‌نه‌ده‌كه‌ی ) شی صحیحه‌ وه‌كو ( الحاكم النیسابوری ) فه‌رموویه‌تی ( ابن حجر العسقلانی) پشتگیری لێ كردووه‌ .ئه‌مانه‌ی باسمان كرد به‌ڵگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ڕووكه‌شێكانه‌ بۆ ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی واجبی ده‌ركردنی زه‌كات له‌ماڵی بازرگانیدا ئه‌وانه‌ی كه‌ دوای (ابن حزم ) هاتوون ـ سه‌ره‌ڕای كه‌مییان ـ هه‌مان قسه‌كانی ئه‌ویان پیت به‌پیت دووباره‌ كردۆته‌وه‌ وكه‌سیشیان بێگومان هێنده‌ی ( ابن حزم ) زانستیان نییه‌ .پاش كۆچی دوایی ( ابن حزم ) به‌ زیاتر له‌ (٧٠٠) ساڵ زانایه‌كی تری به‌ناوبانگ وگه‌وره‌ هاتوو پشتگیری ته‌واوی خۆی ده‌ربڕی بۆ بۆچوونه‌كانی (ابن حزم ) ده‌رباره‌ی زه‌كاتی بازرگانی. ئه‌و زانایه‌ش پێشه‌وا ( محمد بن علی الشوكانی ) بوو: ئه‌م زانایه‌ له‌ناوچه‌ی ( هجرة شوكان ) له‌یه‌ن له‌دایك بووه‌، وله‌ (صنعاء) په‌روه‌رده‌ بووه‌. دواتر بووه‌ته‌ قاضی له‌وێ وكۆچی دوایی كردووه‌ له‌هه‌مان جێگا له‌ ساڵی (١٢٥٠) ك خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی به‌سووده‌ له‌وانه‌ ( نیل الاوطار ) و( فتح القدیر ) و ( ارشاد الفحول ) بۆچوونه‌كه‌ی شه‌وكانیش له‌ كتێبی ( الدرر البهیة ) بریتیه‌ له‌پشت گیری وشوێن كه‌وتنی ته‌واوی ( ابن حزم ) وه‌كو چۆن ( صدیق حسن خان ) كه‌ قوتابی شه‌وكانی بووه‌، هه‌مان قسه‌كانی مامۆستاكه‌ی دووباره‌ كردۆته‌وه‌ له‌ كتێبی ( الروضة الندیة ) ب ١ لا ١٩٢ ـ ١٩٣ بێگومان كه‌ ئیمامی شه‌وكانی زانایه‌كی به‌رزه‌و نوسینه‌كانی له‌ چڵه‌پۆپه‌ی نوسینی سه‌رده‌می خۆیدا دێن .ووته‌ی واجب نه‌بوونی زه‌كات له‌ بازرگانی جگه‌ له‌ ڕووكه‌شێكان (الظاهریة) ودوای ئه‌وان ( شوكانی وصدیق حسن خان ) كه‌سێكی تری متمانه‌ پێكراو ئه‌و بۆچوونه‌ی نه‌بووه‌ له‌ ڕابردوودا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ یه‌كێك له‌ زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ پشت گیری بۆچوونی ( ابن حزم ) ده‌كات وووتویه‌تی له‌وه‌ ده‌چێت ( عطاء بن ابي رباح )يش هه‌ر زه‌كاتی به‌واجب نه‌زانی بێت له‌ ماڵی بازرگانیدا له‌ درێژایی مێژووی ئیسلامیدا جگه‌ له‌مانه‌ی باسمان كرد ـ شیعه‌كانیش هه‌مان بیرو بۆچوونیان بووه‌ له‌م باره‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ( خمس ) پێنج یه‌كیان واجب كردووه‌ ئه‌مه‌ش كه‌ گوترا پێشتر وه‌كو به‌ڵگه‌ وه‌ڵامی ڕووكه‌شێكان ده‌شێت له‌هه‌مان كاتدا بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی شیعه‌كانیش له‌م باره‌وه‌. زانا هاوچه‌رخه‌كان وزه‌كاتی بازرگانیباسی زه‌كات به‌گشتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ شه‌رعه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، هه‌موو باسه‌كانی به‌ ده‌قی قورئان وفه‌رمووده‌ بڕاو نه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش پێویستی به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ وشیكردنه‌وه‌ بووه‌ له‌سه‌ر ده‌می هاوه‌ڵان وشوێنكه‌وتووانیان دا ئه‌نجام دراوه‌، بۆیه‌ كه‌س بۆی نییه‌ له‌و باره‌وه‌ پێشنیار بكات یان به‌ بڕیار بدات، مه‌گه‌ر كه‌سێك سیفه‌تی لاده‌ر بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات ئه‌نجا به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كان ویه‌كده‌نگی زانایان ـ به‌ تایبه‌تی سێ سه‌ده‌ پڕ خه‌یره‌كه‌ ـ هیچ قسه‌یه‌ك بكات. زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، وه‌كو درێژه‌ دانێك به‌ ڕێبازی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماوه‌ری زانایان، به‌هه‌مان شێوه‌ یه‌كده‌نگ وبه‌كۆی ڕا ووتویانه‌، ماڵی بازرگانی ده‌بێت زه‌كاتی ده‌ربكرێت بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تردا، ( ئاڵتون وزیو، وكشتوكاڵ وئاژه‌ڵ ) .چونكه‌ ڕێی تێناچێت ئوممه‌تی ( محمد ) (صلی الله علیه وسلم )، هه‌موویان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و نه‌پێكان ـ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا ـ هه‌ر یه‌كڕا وهاو بۆ چوون بن، وه‌یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی به‌زه‌یی خواو كه‌رامه‌تی بۆ ئه‌م ئه‌ممه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌، له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ كۆیانناكاته‌وه‌. ( یسیر بن عمر)ه‌ وه‌ هاتووه‌ فه‌رموویه‌تی، گوێم له‌ ( ابو مسعود )ی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بوو ده‌یفه‌رموو: ( علیكم با لجماعة، فان الله لا یجمع امة محمد (صلی الله علیه وسلم ) علی الظلالة ) ([68]) .واته‌: یوسه‌یری كوڕی عه‌مر ووتویه‌تی گوێم له‌ ( ابو مسعود بوو ده‌یفه‌رموو: خۆتان پابه‌ندكه‌ن به‌ كۆمه‌ڵه‌وه‌ چونه‌ خوای په‌روه‌ردگار ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و گومڕایی كۆ ناكاته‌وه‌. له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا، چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ پشتگیری بۆ چوونه‌كه‌ی ( ابن حزم ) بكه‌ن، به‌ناو بانگترین ئه‌و كه‌سانه‌ی مامۆستای فه‌رمووده ناس شێخ (محمد الدین الالبانی ) بووه‌ ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ـ لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانم بڵێم، كه‌ گومانی تێدا نییه‌ شێخ ئه‌لبانی زانایه‌كی پایه‌ به‌رزه‌ وله ‌بواری فه‌رمووده‌دا وخزمه‌تی زۆری كردووه‌، به‌ڵام ڕێزو خۆشه‌ویستی ئێمه‌ بۆ ئه‌و زانایه‌ نابێت وامان لێ بكات ده‌مارگیری مان هه‌بێت بۆی ووا بزانین هه‌ڵه‌ی لێ ناوه‌شێته‌وه‌، وه‌كو هه‌ندێ كه‌س به‌زمانی حاڵ وا ده‌ڵێن وا گومان ده‌به‌ن ([69]) .له‌م مه‌سه‌له‌یه‌شدا شێخ ناصر هیچی تازه‌ی نه‌وتووه‌، به‌ڵكو هه‌مان قسه‌كانی ( داود وابن حزم )ی دووپات كردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و زیادانه‌ی شه‌وكانی وصدیق خان خستویانه‌ته‌ سه‌ر قسه‌كانی ئه‌و دووناو براوه. شێخ له‌ كتێبی ( تمام المنة فی التعلق علی فقه السنة ) ده‌ڵێت: ( له‌ ڕاستیدا ووته‌ی هه‌بوونی زه‌كات له‌ ماڵی بازرگانیدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه‌ له‌كتاب وسوننه‌ت، واته‌: مرۆڤ له‌ بنچینه‌وه‌ بێتاوانه‌ وهیچی له‌سه‌ر نییه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌ی ‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) پشتگیری لێ ده‌كات كه‌ ده‌فه‌رموێت له‌ ووتاری ( حجة الوداع ) دا: ( فان دماءكم واموالكم، واعراضكم وابشاركم علیكم حرام، كحرمة يومكم هذا، في شهر كم هذا في بلدكم هذا، هل بلغت ؟ اللهم فاشهد ...) واته‌: خوێنتان، ماڵتان، ناموستان حرامه‌ له‌ نێوانی خۆتاندا وه‌كو حه‌رامی ئه‌م ڕۆژه‌ له‌م مانگه‌ دا، له‌م ناوچه‌یه‌ی ئێوه‌، ئایا ئاگادارم كردنه‌وه‌، په‌روه‌ردگار شایه‌ت به‌. بنه‌مایه‌كی ئه‌و تۆش واته‌: (البراءة الاصلية ) ئاسان نییه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، یان هیچ نه‌بێت تایبه‌ت كردنی به‌ هه‌ندێ شوێنه‌واری هاوه‌ڵان با ( صحیح )یش بێت، وه‌كو ئه‌و فه‌رمووده‌ی عه‌بدولڵای كوڕی عومه‌ر كه‌ ده‌فه‌رموێت: ( لیس فی العروض زكاة الا ما كان للتجارة ) واته‌: هیچ ماڵێك زه‌كاتی تێدا نییه‌ مه‌گه‌ر بۆ بازرگانی بێت، ئه‌و شوێنه‌واره‌ ئیمامی ( شافیعی ) ده‌گـــێڕێته‌وه‌ لــــه‌ كتێبی (الام ) به‌ ( سند ) ێكــی ( صحیح ) وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌مه‌ قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) نییه‌ وقسه‌ی یه‌كێكه‌ له‌ هاوه‌ڵانی، جگه‌ له‌وه‌ باسی ( نصاب ) یشی تێدا نییه‌، یان به‌و زه‌كاتی ڕه‌ها ( مطلق ) لێك بدرێته‌وه‌ وپه‌یوه‌ست نه‌بێت به‌ بڕ وبه‌كاته‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی پێی خۆش بێت، به‌و شێوه‌یش ئه‌و ئایه‌ته‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌ كه‌ به‌گشتی باسی زه‌كات ده‌كات وه‌كو: ( يا ايها الذين آمنوا انفقوا مما رزقناكم ) و ( وآتوا حقه يوم حصاده ) هه‌روه‌ها وه‌كو ئه‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) كه‌ ده‌فه‌رموێت: ( ما من يوم يصبح العبد فيه الا ملكان ينزلان فيقول احد هما: اللهم اعط منفق خلفا، ويقول الأخر: اللهم اعط ممسك تلفا ).وه‌ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش بوخاری ومسلیم ده‌یگێڕنه‌وه‌.دوای ئه‌وه‌ شێخ ( ناصر ) به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌و خۆ دوو به‌ڵگه‌ی تر له‌ (عطاء بن ابي رباح)ه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ووتویه‌تی زه‌كات له‌ ماڵی بازرگانی دانییه‌، مه‌گه‌ر بفرۆشرێت وله‌ نرخه‌كه‌یدا هه‌بێت... ئه‌مجا له‌ ( ابو عبید )ه‌ وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی: ( قد حكی عن بعض الفقهاء انه لا زكاة فی التجارة ) ([70]) .واته‌: ابو عبید له‌ هه‌ندێ له‌ زانایانه‌وه‌ باسی كردووه‌ كه‌ ووتویانه‌ زه‌كات نییه‌ له‌ماڵی بازرگانیدا. شێخ ( ئه‌لبانی ) ش به‌ دووری ده‌گرێت كه‌ مه‌به‌ستی ( داود ) بێت، چونكه‌ له‌و كاته‌دا ( ابو عبید ) وه‌فاتی كردووه‌ ئه‌و ته‌مه‌نی بست وچوار ساڵێك بووه‌ ([71]) .چۆن كه‌سێك له‌و ته‌مه‌نه‌دا خیلافی باس ده‌كرێت له‌ كۆتایی دا ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه‌ مه‌به‌ستی ( عطاء ) بێت، تاكو ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت:( ابن حزم ) ئه‌م باسه‌ی به‌تێرو ته‌سه‌ل كردووه‌ ووتویه‌تی زه‌كات له‌ماڵی بازرگانیدا نییه‌، به‌رپه‌رچی ئه‌وانه‌شی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ ووتویانه‌ تیایه‌تی... وه‌ ڕه‌خنه‌ی زانستــی ووردی لـێ گرتوون. بیخوێنـــه‌ره‌وه‌ ( چونكه‌ زۆر به‌ســووده‌ ) له‌ ( المحلی ) ٦/٢٣٣ـ ٢٤٠ .پێش ئه‌وه‌ی كۆتایش به‌مه‌سه‌له‌كه‌ بهێنێ ده‌ڵێت: له‌ وانه‌یه‌ هه‌ندێك بڵێن فه‌توای واجب نه‌بوونی زه‌كات له‌ ماڵی بازرگانیدا، وونكردنی سوودی هه‌ژارانی تیادا بێت له‌ ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندان. وه‌ڵامی ئه‌م قسه‌یه‌یش له‌ دوو ڕووه‌وه‌ ده‌بێت:١ـ هه‌موو شتێك به‌ده‌ستی خوایه‌، كه‌س بۆی نییه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ شه‌رع دابنێ به‌بێ مۆڵه‌ت له‌خواوه‌ (( وربك یخلق ما یشاء ویختار، ما كان لهم الخیرة، سبحانه وتعالی عما یشركون )) ئایا نابینی زانایان ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌وزی ( خضراوات ) زه‌كاتی تێدا نییه‌.٢ـ ئه‌م قسه‌یه‌ له‌سه‌ر كورت بینی بنیات نراوه‌، چونكه‌ زه‌كات ته‌نها بۆ سوودی هه‌ژاران نییه‌، وه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( انما الصدقات للفقراء والمساكین والمؤلفة قلوبهم ...) كه‌وا بوو هه‌ندێ به‌ فراوانی سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌ بكه‌ین ده‌زانین كه‌ باوه‌ڕ به‌ هه‌بوونی زه‌كات له‌ ماڵی بازرگانیدا به‌تاڵه‌ ...) ([72]) .ئه‌مانه‌ بوون به‌ڵگه‌كانی شێخ ئه‌لبانی به‌ ئاسانیش تێبینی ده‌كرێت چه‌ند لاوازن به‌رامبه‌ر به‌ڵگه‌كانی جه‌ماوه‌ری زانایان وچه‌ند ( ته‌كلیف )ی پێوه‌ دیاره‌، وه‌ڵامی هه‌ندێ له‌م قسانه‌ی ( شێخ ) با هه‌واڵه‌ی زانایه‌كی تری هاوچه‌رخ بكه‌ین ئه‌ویش شێخ ( یوسف القرضاوی ) یه‌، ده‌ڵێت: ( من باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد شێخ ئه‌م قسانه‌ بكات، وام ده‌زانی هه‌ندێك له‌ ناحه‌زانی پڕو پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن بۆ ناشیرین كردنی لای خه‌ڵكی، تاكو به‌ چاوی خۆم خوێندمه‌وه‌، بازرگانانی ئوممه‌ت ئازاد ده‌كات له‌ زه‌كاتی سامانه‌كانیان، به‌م فه‌توایه‌یشی زۆر شتی پشت گوێ خستووه‌ وڕووی لێ وه‌رگێڕاوه‌ له‌وانه‌، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی به‌گشتی باسی مافی خوا ده‌كات له‌ هه‌موو ماڵێكدا وزه‌كاتی تیا واجب ده‌كات .ـ لێكدانه‌وه‌ی زانایانی ( سلف ) بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: ( وانفقوا من طیبات ما كسبتم ) كه‌ مه‌به‌ست له‌ بازرگانییه‌ .ـ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ له‌ ( سمرة بن حندب ) و ( ابو ذر الغفاری ) یه‌وه‌ هاتووه‌، كه‌ هه‌ندێكیان ( ابن عبد البر ) و ( ابن حجر العسقلانی ) یه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی ( حسن ) یان زانیوه‌ ( ابو داود المنذری )یش لێیان بێ ده‌نگ بووه‌ .ـ ئه‌و شوێنه‌واره‌ی كه‌ له‌ عومه‌ر وكوڕه‌كه‌ی و ( ابن عباس ) ه‌وه‌ هاتووه‌ له‌ واجب بوونی زه‌كات له‌ ماڵی بازرگانیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ناكۆكییان له‌سه‌ری كردبێت .ـ هه‌روه‌ها هه‌ندێ فه‌رمووده‌ وشوێنه‌واری به‌ ( ضعیف ) داناوه‌ كه‌ زانایانی تر به‌ ( صحیح ) یان زانیوه‌ له‌ وانه‌ ته‌نانه‌ت خودی ( ابن حزم ) ومامۆستا (احمد شاكر ) .ـ هه‌وڵی داوه‌ گومان دروست بكات له‌ ده‌وری ئه‌و ( اجماع )ه‌ كه‌ پێشه‌وایان ( البغوی وابن المنذر وابو عبید والخطابی ) باسیان كردووه‌. ده‌رباره‌ی زه‌كاتی بازرگانی كه‌ ( واجب ) ه‌، هه‌روه‌ها په‌نای بردووه‌ته‌ به‌ر هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی ( متشابه ) له‌ یه‌كچوو وه‌كو: ( ان اموالكم ودماءكم....) ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌یه‌كه‌ ده‌ست درێژی له‌سه‌ر ماڵی خه‌ڵكی ودزی وجه‌رده‌یی وسته‌م قه‌ده‌غه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ له‌ كوێ وخاوێن كردنه‌وه‌ی ئه‌وشتانه‌ له‌ كوێ به‌ ده‌ركردنی زه‌كات. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌ڵگانه‌ی له‌م باره‌وه‌ هاتوون له‌سه‌ر ڕوواڵه‌ته‌كه‌یان لای بردوون سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ خۆی به‌لای ڕوواڵه‌تی ده‌قه‌دا مه‌یلی هه‌یه‌، وه‌كو ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ( ابن عمر ) كه‌ ده‌ڵێت: مه‌به‌ستی له‌ زه‌كاتێكی ڕه‌ها ( مطلق )ه‌ په‌یوه‌ست نییه‌ به‌كات وئه‌ندازه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ووشه‌ی ( الزكاة ) ئه‌گه‌ر به‌بێ تایبه‌ت كردنی به‌شتێكه‌وه‌ باس بكرێت وه‌كو له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا، ته‌نها مه‌به‌ست له‌ زه‌كاته‌، پێش هه‌موو ئه‌مانه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی تری پشت گوێ خستووه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، شه‌ریعه‌ت هه‌ندێ مه‌به‌ســت ( مقاصد )ی هه‌یه‌ ده‌بێت ئاگاداری بین وجیاوازی ناكات له‌ نێوان دوو شتی له‌ یه‌كچوودا وله‌ نێوان دوو شتی جیاوازدا یه‌كسانی ناكات، شتێكی سه‌یریشه‌ زه‌كات له‌سه‌ر جوتیارو خاوه‌ن ( حوشتر ومانگا وه‌مه‌ڕ ) واجب بێت وله‌سه‌ر خاوه‌نی سامانه‌ بازرگانی كان واجب نه‌بێت. ئایا بازرگانه‌كان پێویستیان به‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی خۆیان وماڵه‌كانیان نییه‌؟ ئایا داوایان لێ نه‌كراوه‌ سوپاسی خوا بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته‌ ویارمه‌تی هه‌ژاران وپه‌ككه‌وتووان بده‌ن وهاوكاری بكه‌ن له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام وبانگه‌وازه‌كه‌ی ودڵه‌كانی له‌سه‌ر یه‌كخه‌ن وه‌كو غه‌یری خۆیان؟ ئایا گه‌نجینه‌ی مووسڵمانان پێویستی به‌و زه‌كاته‌ نییه‌؟ ( شێخ ) خۆی باسی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی هه‌ندێكی كردووه‌ به‌قسه‌یه‌كی له‌و جۆره‌، وه‌ڵامیشی به‌ دوو شێوه‌ داوه‌ته‌وه‌ !١ـ ووتویه‌تی: هه‌موو شتێك به‌ده‌ستی خوایه‌... ئه‌مه‌یش خۆ ده‌رباز كردنه‌ له‌ وه‌ڵام، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واده‌گه‌یه‌نێت حوكمه‌كانی ئیسلام له‌ مه‌سه‌له‌ دارایی وئابوورێكاندا وشتی له‌و جۆره‌، ئه‌وه‌ی كه‌ په‌رستش نه‌بێت، هۆیه‌كانی نازانرێت وده‌شێت كه‌ دژ به‌یه‌ك بن، شێخ له‌ زانایانه‌وه‌ ئه‌وه‌شی باس كردووه‌ كه‌ ووتویانه‌ سه‌وزی ( خضراوات ) زه‌كاتی تێدا نییه‌، ئه‌مه‌ش وانییه‌ چونكه‌ ( عمر بن العزیز وابو حنیفة وداود ) له‌وه‌دا زه‌كاتیان له‌ هه‌موو شتێكدا كه‌ له‌ زه‌وی بڕوێت به‌واجب زانیوه‌ .سه‌رگه‌وره‌ی زانایانی ( مالكی )ش له‌سه‌ر ده‌می خۆیدا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بۆ چوونه‌ بووه‌ له‌ باسی ته‌فسیری ( واتوا حقه یوم حصاده ) له‌ لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی ( فیما سقت السماء العرش ) واته‌: ئه‌وه‌ی كه‌ ئاسمان ئاوی بدات ده‌یه‌كی تیادایه‌ له‌ زه‌كات .٢ـ شێخ پاساوی بۆ بازرگانه‌كان هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ زه‌كات نه‌ده‌ن، كار كردن وبازرگانیان به‌و پارانه‌وه‌ سوودی زۆرتره‌ بۆ كۆمه‌ڵ ـ هه‌ژارانیش له‌ ناو كۆمه‌ڵدان ـ له‌وه‌ی كه‌ پاره‌كانیان گه‌نجینه‌ بێت وزه‌كاتی ده‌ربكرێت، ووتویشێتی ئه‌مه‌ زیاتر پسپۆڕانی ئابووری لێیحاڵی ده‌بن! ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌ی شێخ وا بوایه‌ ده‌بوو جوتیارانیش عه‌فو بكرایه‌ن له‌ زه‌كات چونكه‌ گه‌شه‌ به‌ زه‌وی وپاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌ ناشتن وكێڵان، سوودیش به‌كۆمه‌ڵیش ده‌گه‌یه‌نن، هه‌ژارانیش له‌ كۆمه‌ڵدان، هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵ داره‌كانیش چونكه‌ بێگومان ئه‌وانیش سوود به‌كۆمه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نن ... ئه‌و پسپۆڕانه‌ش كه‌ شێخ باسیان ده‌كات چاك ده‌زانن كه‌ بازرگانه‌كان له‌سه‌ر تا سه‌ری جیهاندا سه‌رانه‌و باجی زۆریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت بۆ به‌شداری كردنیان له‌ گه‌شه‌ كردنی ووڵاته‌كه‌یان وپاراستنی له‌ ئه‌ستۆگرتنی ده‌ست كورته‌كانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سوود له‌ كۆمه‌ڵ وه‌رده‌گرن به‌ ڕاسته‌و خۆ وناڕاسته‌وخۆ، ده‌بێت كۆمه‌ڵیش به‌ هره‌مه‌ند بێت لێیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌ست كه‌وتێك له‌به‌رانبه‌ریدا باجێك هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر بێت وشاره‌ بازرگانییه‌ گه‌وره‌كان به‌م فه‌توایه‌ی شێخ كار بكه‌ن، به‌شی هه‌ژاران وقه‌رزاران و ( فی سبیل الله ) چی ده‌بێت له‌ ملیاراتی ئه‌وانه‌. له‌و حاڵه‌ته‌ هیچ ناكه‌وێته‌ سه‌ر بازرگانه‌كانی ( جدة وریاض وكویت ودبی وابوظبی والدوحة والمنامة و...) وڵاتانی تر، مه‌گه‌ر كه‌مێك پاره‌ی نه‌قدی بكه‌وێنه‌ لایان وساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێت، یان هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك ـ كه‌م وزۆر ـ خۆیان حه‌ز بكون بیده‌ن، له‌وه‌شه‌ ساڵان تێپه‌ڕێت وئه‌وه‌نده‌ پاره‌ی نه‌قدییان نه‌كه‌وێته‌ لا زه‌كاتی تێدا بێت، چونكه‌ ماڵێك ده‌ڕوات وجۆرێكی تر دێت، به‌ش خوراویش هه‌ژار وشایسته‌كانه‌، سته‌م لێ كراویش هه‌ر ئیسلامه. چونكــه‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌درێته‌ پاڵ كتاب وسوننه‌ت...) ([73]) .ـ له‌مه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خودی شێخ، له‌ شوێنێكی تردا، كاتێك پرسیاری لێ ده‌كه‌ن ئایا ئۆتۆمبیل زه‌كاتی لێ ده‌كه‌وێت ده‌ڵێت: ( أما من الناحية الشرعية، فالذين يقولون بوجوب الزكاة التي ذكرتها أنفا يوجبون على كل تاجر ان يحصي العروض التي عنده ويقومها، ثم يخرج من القيمة كما لو كانت نقدا: بالمئة 2,5 وهذا رئ اكثر العلماء ) ([74]) .واته‌: له‌لایه‌نی شه‌رعییه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌و زه‌كاته‌ به‌ ( واجب ) ده‌زانن (واته‌ زه‌كاتی ماڵی بازرگانی ) ده‌ڵێن پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو بازرگانێك  ماڵه‌كانی بژمێرێت وبیكاته‌ پاه‌و زه‌كاته‌كه‌ی ده‌ربكات هه‌روه‌كو چۆن پاره‌ی نه‌قد وئاڵتون زه‌كاتی ده‌رده‌كرێت ٢،٥ ٠/٠ ئه‌مه‌ش ڕای زۆرینه‌ی زانایانه‌ !!ئه‌مجا باسی ڕێڕه‌وی خۆی وڕووكه‌شێكان ( الظاهریة ) ده‌كات وده‌ڵێت:( أما المذهب الآخر، فهو لا يوجب هذا النوع من الزكاة لآنه ليس هناك نص في كتاب الله ولا في حديث رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) ولا في شئ من الآثار السلفية الصحيحة أن كل تاجر لا بد أن يقوم بضاعته ويخرج بالمئة 2،5 هذا مجرد رأي واجتهاد واستنباط قائم على مجرد القياس: ويختلف المقاس على المقيس عليه كل الأختلاف ) ([75])واته‌: ئه‌مما ڕێڕه‌وه‌كه‌ی تر، ئه‌م جۆره‌ زه‌كاته‌ ( واجب ) ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قێك نییه‌ له‌ قورئان وفه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) يان شوێنه‌وارێكی ( سافی ) ڕاست بڵێ پێویسته‌ بازرگان سه‌ری ساڵ ماڵه‌ بازرگانێكانی مه‌زه‌نده‌ بكات وزه‌كاتی ده‌ربهێنێ ٠٢،٥/ ٠، ئه‌م قسه‌یه‌ ته‌نها ڕایه‌كی په‌تی وكۆشش ( اجتهاد )ێكه‌ له‌سه‌ر پێواندن ( قیاس ) بنیاد نراوه‌، له‌ نێوان دوو شتدا كه‌ زۆر له‌یه‌ك جیاوازن ( مه‌به‌ستی پاره‌و ماڵی بازرگانییه‌)له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا نامۆترین فه‌توا له‌ بواری ئابووری ئیسلامی دا به‌رچاو كه‌وتووه‌ ئه‌م فه‌توایه‌ی ( شێخ ) بوو، كه‌ به‌هۆی شوێن پێ هه‌ڵگرتنی ( ابن حزم )ه‌ وه‌ ڕوناكی بینی، به‌و شێوازه‌ش كه‌لێنێكی گه‌وره‌ دروست بوو له‌ شێوه‌ی تێكچوونی تێگه‌یشتن و ( تصور ) لای هه‌ندێ له‌ مووسڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی توانای لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیان نییه‌ یان حه‌ز ناكه‌ن بیكه‌ن.! وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی بازرگانی له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر چالاكه‌ وقۆناغێكی ( نه‌وعی ) گه‌وره‌ی بڕیوه‌، بۆیه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رفراوانی كاری كڕین وفرۆشتن وسه‌رگه‌رمی زۆربه‌ی خاوه‌ن پاره‌كان پێوه‌، فه‌تواكه‌ی شێخ بریتی بوو له‌ زه‌نگی ترسناكی له‌ زه‌مه‌نێكدا ـ وبه‌تایبه‌تی زه‌كات ـ له‌ لاوازیدایه‌. وه‌ له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێخ ( ناصر ) قورسایی خۆی هه‌یه‌ له‌ گۆڕه‌پانی زانستی دا وخه‌ڵكانێكی زۆر به‌ ئه‌وپه‌ڕی متمانه‌وه‌ ته‌ماشای قسه‌كانی ده‌كه‌ن بۆیه‌ ـ له‌ڕاستیدا ـ له‌ته‌واوی ڕێز لێنانمان بۆ زانایان ( ابن حزم والشوكانی والالبانی) ئه‌وه‌یه‌، كه‌له‌م بواره‌دا قسه‌كانیان قبوڵ نه‌كه‌ین، به‌ڵگو قسه‌ی سه‌رجه‌م زانایانی ئوممه‌تی ئیسلام وه‌ربگرین كه‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ بوونه‌. به‌وورد بوونه‌وه‌ش له‌ مێژووی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان ده‌بینین زانایان هه‌رچه‌ند گه‌وره‌ بووبێتن هه‌ڵه‌یان هه‌ر لێ وه‌شاوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ نابێت بڵێن: فڵانه‌ زانا چۆن ده‌بێت قسه‌ی به‌ر په‌رچ بدرێته‌وه‌؟! چونكه‌ ته‌نها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) نه‌بێت، هه‌موو كه‌سێك هه‌ڵه‌ی لێده‌وه‌شێته‌وه‌ ونابێت به‌لامانه‌وه‌ سه‌یر بێت، یان وابزانین ئه‌وه‌ داگرتنه‌ له‌ پله‌و قه‌دری. بۆ نموونه‌: شێخ ( علیش ) كه‌ موفتی هه‌موو ( مالكـــی ) یه‌كان بووه‌ له‌ سه‌ره‌تاكـــانی ئه‌م ســه‌ده‌ له‌ ( میسردا )دا، فه‌توای داهوه‌ كه‌ پاره‌ی كاغه‌ز ( النقود الورقیة ) زه‌كاتی لێ ناكه‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ ئاڵتونه‌ ونه‌ زیوه‌ ونه‌ به‌ یه‌كێكیان دا پۆشراوه‌. بۆیه‌ نه‌ك زه‌كاتی تیادا نییه‌، به‌ڵكو ( ربا ) یشی تیادا ناژمێردرێت گه‌ر مامه‌ڵه‌ی ( فایز )ی پێ كرا ([76]) .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كه‌ بێگومان ئه‌م پاره‌ كاغه‌زانه‌ هیچ جیاوازییه‌كیان نییه‌ له‌گه‌ڵ ئاڵتون وزیودا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رشتێك به‌و دووانه‌ ده‌كڕێت به‌م پارانه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌كڕێت. ئایا ده‌كرا هه‌ندێ له‌ خۆشه‌ویست وهه‌وا دارانی شێخ ( علیش ) بیانوتبایه‌ ، خه‌ڵكینه‌ بۆتان نییه‌ هیچ تێبینی یه‌ك له‌سه‌ر مامۆستاكه‌مان تۆمار بكه‌ن چونكه‌ زانایه‌كی گه‌وره‌یه‌!! بێ گومان نه‌خێر، به‌ڵكو له‌ ڕۆشنایی قسه‌ی زانایاندا، هه‌ر كه‌سێك قسه‌ی سه‌یر ونه‌گونجاو بكات له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تدا، پێویسته‌ به‌ر په‌رچ بدرێته‌وه‌، له‌ پاره‌ی فه‌توای ئه‌م ناوبراوه‌شه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی گه‌وره‌ زانایانی شانه‌شینی عه‌ره‌بستانی ( سعودی ) به‌ زۆرینه‌ی ڕا بڕیاریاندا كه‌ پاره‌ی كاغه‌ز به‌ هه‌موو شێوه‌كانی زه‌كاتی تێدایه‌ و ( ربا ) یشی تیادا ده‌ژمێردرێت([77]) پوخته‌ی ئه‌م به‌شه‌ی باسه‌كه‌ مانیش ئه‌وه‌یه‌، زانایانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ یه‌كڕا بوونه‌ له‌سه‌ر واجب بوونی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی ـ وه‌كو باسی هه‌ندێ له‌و زانایانه‌مان كرد ـ ئه‌وه‌شی كه‌ زیاتر داكۆكی له‌سه‌ر نه‌ بوونی زه‌كات كرده‌وه‌ له‌ بازرگانیدا، ته‌نها شێخ ( محمد ناصر الدین الالبانی ) یه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر هه‌بوو بێت یان سه‌ر به ‌قوتابخانه‌ی شێخ بووه‌، یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ناودار نه‌بووه‌ له‌ ئه‌هلی عیلم ئاوڕ له‌ قسه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه‌ . دووا ووته‌ :له‌ دوای ئه‌م گه‌شته‌ به‌ناو هه‌ندێك له‌سه‌ر چاوه‌ یه‌كان وقسه‌ی زانایاندا، به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتین كه‌: زه‌كاتی سامانی بازرگانی،( العروض التجاریة ) (واجب)ه‌ به‌ ڕووكه‌شی ئایه‌تێك له‌ قورئاندا به‌ تایبه‌تب وچه‌ندین ئایه‌تی تر كه‌ به‌گشتی مه‌سه‌له‌ كه‌ ده‌گرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌ وشوێنه‌وارێك له‌  پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) وهاوه‌ڵانی ڕه‌زای خوایان لێ بێت، به‌ تایبه‌تی عومه‌ر وعه‌بدڵلای كوڕی و ( ابن عباس ) هه‌روه‌ها به‌ڕه‌زای بوونی سه‌رجه‌م هاوه‌ڵانی تر به‌وه‌ی كه‌ نه‌یاریان تیانه‌ بووه‌ له‌م باره‌وه‌. له‌ پاش ئه‌وانیش شوێنكه‌ وتووانیان وئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان هاتوون ( اجماع ) یان كردووه‌ له‌سه‌ر ( واجب ) بوونی ئه‌م زه‌كاته‌، جگه‌ له‌ ڕووكه‌شی كان ( الظاهریة ) له‌م باره‌وه‌ كه‌س ناكۆكی نه‌كردووه‌. وه‌ زانایانی سه‌رده‌میش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی پێشینان. یه‌كڕا بوونه‌ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌، جگه‌ له‌ شێخ ( محمد ناصر الدین الالبانی ) وكه‌سانی زۆر كه‌م له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی ( داود ) و ( ابن حزم الظاهری )ن .هه‌روه‌ها به‌وه‌ش گه‌یشتن كه‌ فه‌توای نه‌بوونی زه‌كات له‌ سامانی بازرگانیدا، حاڵی نه‌بوونێكی ترسناكه‌ بۆ واقیعی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، وه‌ زیانێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئابووری ئیسلامی له‌ ڕێگه‌ی بێ به‌ش كردنی هه‌ژاران وبێ نه‌وایان وموجاهیدان... هتد له‌ فراوانترین وگرنگترین بواره‌كانی زه‌كات كه‌ بازرگانییه‌ .له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا یه‌كێ له‌ مه‌به‌سته‌كانم ئه‌وه‌ نه‌بوو به‌ دوای هه‌موو ڕاوبۆچوونی زانایان دا بچم وكۆیان بكه‌مه‌وه‌ لێره‌، چونكه‌ نووسینه‌كه‌ به‌و شێوازه‌ ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد وله‌و سنووره‌ی بۆم دانابوو تێپه‌ڕ ده‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ به‌س بوو كه‌ بڵێم: له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ وبه‌ دوادا چوون بۆم ده‌ركه‌وت هه‌موو زانایانی ئوممه‌تی ئیسلام به‌كۆی ڕا له‌سه‌ر ( واجب ) بوونی زه‌كاتی ماڵی بازرگانی بوونه‌:ـله‌وانه‌یه‌ كه‌سێك بڵێت ـ ووتیشیان ـ كێ ده‌ڵێت حه‌ق به‌ زۆری ده‌ناسرێت، مه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ نا فه‌رمووێت ( واكثرهم للحق كارهون )! ئه‌م قسه‌یه‌یش له‌هه‌ر ڕوانگه‌یه‌كه‌وه‌ ته‌ماشای بكه‌یت مایه‌ی په‌ژاره‌یه‌، له‌لایه‌كه‌وه‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كده‌نگییه‌( اجماع )، له‌ لایه‌كیشه‌وه‌ ده‌مارگیری ([78]).وخۆشه‌ویستی نابینایه‌ بۆ هه‌ندێكی كه‌م له‌ زانایان كه‌ گومان وا ده‌به‌ن، (داود وابن حزم ) كه‌ ( الظاهری ) بوونه‌، له‌سه‌ر حه‌ق بووبێتی كه‌ ماڵی بازرگانی تێدا نییه‌، وه‌ هه‌موو زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ بن له‌ كۆن ونوێدا، ئه‌مه‌ش لێ تێكه‌ڵ بوون وداخستنی ده‌رگای بیركردنه‌وه‌ی پێ ده‌گوترێت، په‌نا ده‌گرین به‌ خوا له‌و سیفه‌تانه‌.ئێمه‌ ئه‌وه‌ی به‌پێویستمان زانی بكرێت ـ له‌ چوار چێوه‌ی توانای خۆماندا ـ ئه‌نجاممان دا له‌ كۆ كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی زه‌كاتی بازرگانی وسه‌فه‌ر بۆ چه‌ندین شار به‌دوای هه‌ندێ سه‌رچاوه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگه‌واز بۆ ئه‌م ئیسلامه‌ ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو موسڵمانانه‌، ئه‌م فه‌توایه‌یش ـ كه‌ هه‌ندێك بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه‌ ـ كه‌لێنێكه‌ هه‌وڵ ده‌درێت دروست بكرێت له‌ ناو زنجیره‌ كه‌لێنێكی تردا له‌و بواره‌ جیا جیاكاندا. تكایشم وایه‌ لای خوای گه‌وره‌ به‌ كرده‌وه‌یه‌كی چاك لێمان قبوڵ بكات وبیكاته‌ قورسایی له‌ ته‌رازووی كرده‌وه‌ كانماندا. ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌و كه‌م وكورتییه‌كیش تیادا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤین وهه‌ڵه‌ له‌ سروشتماندایه‌ هه‌ر كه‌سێكیش له‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ئاگادارمان بكاته‌وه‌ به‌سنگێكی فراوانه‌وه‌ وه‌ری ده‌گرین ـ انشا الله ـ و ( سبحانك اللهم وبحمدك اشهد الا اله‌ الا انت استغفرك واتوب الیك ) .  ملخص البحث باللغة العربية( الحمد لله الذي خلق السموات والأرض وجعل الظلمات والنور ثم الذين كفروا بربهم يعدلون وصلى الله على رسوله المبعوث رحمة للعالمين، الذي اوضح الحجة وابان المحجة وترك الامة على مثل البيضاء ليلها كنهارها لايزيغ عنها الا هالك ) .. اما بعد:فقد أعظم الله المنة على هذه البقعة من ارضه، أن أذن لنور الدعوة الأسلامية ان تبلغها، وهدى جموعا كثيرة من شبابها ليساهموا في تثبيت جدور الصحوة الأسلامية عليها والتي ضربت باطنابها في سائر المعمورة ومنها بفضل الله منطقتنا، ومما يبشر بغد مشرق يعز الله فيه اولياءه، ويذل فيه اعداءه، ان غالبية الشبيبة المسلمة ـ ههنا ـ يتخذون من طريق سلف هذه الأمة اللاحب نهجا يسيرون عليه، ومن كلامهم نبراسا يستضيؤن به، في زمن احلولك فيه الظلام وعظمت المحنة.اما ما يخص موضوع البحث، فقد آلمني اني رأيت في السنوات الأخيرة فتوى، كانت قد تبنتها ( الظاهرية ) قديما، وبعض اهل العلم من المتأخرين والمعاصرين حديثا، مفادها، عدم وجود الزكاة في العروض التجارية، فاستبشر بذلك مجموعة من التجارة المسلمين هنا، وغدوا لا يحزجون زكاة أموالهم الطائلة متأثرين بما اشيع من ذلك الرأي المخالف لأجماع الأمة.وقد تجشمت عناء تقصى كلام العلماء وأرائهم بهذا الصدد، وتعقبت المسألة من مظانها المعتبرة، فوجدت بحمدالله، قد تظافرت الادلة على وجوب الزكاة في العروض التجارية، وتوحدت كلمة العلماء من سلف هذه الأمة الصالحين والسائرين على نهجهم من الخلف على ذلك.وقد حرصت ان اكتبه باللغة الكردية، قصدا ورغبة في تعميم الفائدة، كون كثير من الأكراد لا يجيدون اللغة العربية الفصحى بالصورة المطلوبة، هذا مع أنني اشربت حب العربية في قلبي منذ يفاعة اظفاري وكان ذلك من فضل الله علي، وفيما يلى اختصر محتوى هذه الرسالة ليكون تلخيصا ينوب عن الاصل:بعد رجوعي الى كثير من المصادر الفقهية وغيرها ـ قديما وحديثا ـ والتي الحقت بآخر البحث قائمة باسمائها توصلت الى مايلى:1ـ ان كثيرا من المفسرين وعلى رأسهم شيخهم الطبري قد فسروا قوله تعالى ( ياايها الذين آمنوا أنفقوا من طيبات ما كسبتم ) بالتجارة، وقد ورد ذلك عن ( مجاهد ) وغيره، كما ان الامام البخاري جعل احد ابواب صحيحة ( باب زكاة الكسب والتجارة ) مستدلا بهذه الآية الكريمة، مكتفيا بها دون ان يورد حديثا.2ـ ما أخرجه ( ابو داود ) و ( الدار قطني ) عن ( سمرة بن الجندب ) رضي الله عنه قوله: ( كان رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) يأمرنا ان نخرج الصدقة مما نعده للبيع، وكذلك ما أخرجه ( الحاكم والدار قطني والبيهقي)من حديث ابي ذر رضي الله عنه عن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) انه قال ( في الابل صدقتها، وفي الغنم صدقتها، وفي البز صدقته) وقد تعقبت اقوال المحدثين، او بعض طرقه، ويستدلون بها سلفا وخلفا، منهم قديما ( الحاكم وابن عبد البر والنووي، وابن حجر العسقلاني) وخلف كثير، وسار على ذلك الغالبية العظمى من المعاصرين، منهم احمد شاكر الذي رد على ( ابن حزم ) في تضعيفه لبعض الرواة، والشيخ ( ابن باز ) الذي كثيرا ما يجتمع بما صح عن ( ابي داود ) في وجوب زكاة العروض.وقد نقل الامام النووي في كتاب ( المجموع ) اتفاق جميع الرواة على قراءة ( البز ) وهو متاع البيت في حديث ابي ذر ( وفي البز صدقته ) بالزاء وليس بالراء خلافا لمن اراد التشكيك في ذلك كون الكلمة تعني البرز3ـ ما رواه الشافعي واحمد وابو عبيد والدار القطني وابن ابي شيبة وسعيد بن منصور وعبد الرزاق، بعضهم عن ابي عمر وبن حماس وبعضهم عن غيره، أن والد عمر كان يبيع الادم والجعاب ( الجلد والجفان ) فمربه عمر بن الخطاب فقال له: اد زكاة مالك، فقال له: يا أمير المؤمنين انما هو الادم، قال قومه، ثم أخرج صدقته ) كما نقل ( ابو عبيد ) بسند صحيح عن ابن عمر قوله: ( ليس في العروض زكاة الا ما كان للتجارة ) وقد صحيح الأئمة هذا الاثر بما فيهم الشيخين ابن حزم والالباني، وورد ذلك ايضا عن عبدالله بن عباس، قال ابن قدامة: ( هذه قصة يشتهر مثلها ولم تنكر فيكون اجماعا ) ولم يعرف ـ قط ـ احدا من الاصحاب خالف في هذا، فهو اجماع سكوتي كما نبه على ذلك الشيخ الشنقيطي.4ـ اجمع العلماء والأئمة في زمن التابعين وبعدهم على وجوب زكاة التجارة، وقد نقل الاجماع على هذا ( ابن المنذر وابو عبيد والخطابي ) وغيرهم، وممن ذكرهم النووي ممن اجمعوا على ذلك: عمر بن عبد العزيز والحسن وطاووس والنخعي والثوري والاوزاعي واسحق والفقهاء السبعة في المدينة والائمة الاربعة وغيرهم كثير، بل لم يعلم مخالف أصلا سوى ما كان من ( داود الظاهري ).وقد اسهبت ـ بعض الاسهاب ـ في جمع ما تسنى لي من اراء العلماء والمحدثين وشراح الكتب على ذلك ـ دون ان اقصد الاستقصاء، خشية ان تطول الرسالة اكثر مما قدرت لها ومن المتأخرين ركزت على رأي الامامين ابن القيم وشيخه ابن تيمية، الذي نقلت عنه قوله في القواعد النورانية ((واأئمة الأربعة وسائر الأئمة الا من شذ ـ متفقون على وجوبها في عروض التجارة سواء كان التاجر ..) اما اراء المعاصرين فوجدتها تستعصي على الجمع، لأنهم متبعون ومرددون لكلام السلف الصالح في هذه الموضوع، فهي لا تكاد تحصى لكثرتها وتظافرها، ولعدم مسيس الحاجة الى النقل عنهم كون الامر مسبوقا بالاجماع من اساسه، فقد اكتفيت بالاستنارة ببعض فتاوى العلامة ( ابن باز )، ورأي الشيخ ( محمد صالح العثمين )، ثم عرجت على اراء وشروحات مجموعة اخرى من المعاصرين كالمفسر الشنقيطي والشيخ سيد سابق والدكتور يوسف القرضاوي وغيرهم وبعد ان تم لي ما اردت ـ او ما اكتفيت به ـ من تعضيد رسالتي باراء وفتاوى اهل العلم من لدناجماع القرون الخيرية المفضلة والى يوم الناس هذا، أتيت على ذكر شئ من سيرة اول من شذ عن منهج العلماء، بقوله بعدم وجود الزكاة في العروض التجارية، وهو ( داود بن على الظاهري ) ت 270 هـ وبينت ان منهجه كان مرفوضا من قبل العلماء، وانه علاوة على شذةذة واخذه بظواهر النصوص دون النصوص الاخرى توضيحا او تقييدا، واهماله لمقاصد الشريعة التي من اجلها شرعت بعض الاحكام وتجربه العامة على القول في دين الله من عند انفسهم عن طريق فتح باب الاجتهاد، فانه كان يقول بخلق القرآن ايضا، وهذا ما حدا بالعلماء والمحدثين في زمنه ان يتضروا منه ويعذروا المسلمين من شذوذة,حتى ان الامام ( احمد ) رفض لقاءه، رغم محاولات ( داود ) المتكررة لذلك، عن طريق صالح ابن الامام احمد، كما ذكرت ان مذهب ( داود ) ماكان له ان يستمر أو بعض القبول لو أن ( ابن حزم ) ـ وكان عملاقا في العلم ـ قد نذر نفسه فنفخ في جذوته الخامدة، واكثر من الدفاع والمنافحة عن ارائه وبعث الظاهرية ـ من بعد موات ـ تارة اخرى بعد ان مررت على موقف الامام ( محمد بن على الشوكاني ) وتلميذه ( صديق حسن خان القنوجي ) مرور الكرام، حيث سارا على طريق ( ابن حزم ) في نفي زكاة العروض على وفاق تام.وعمدت ـ أخر الامر ـ الى رأى أحد ابراز ـ ان لم يكن اوحد ـ العلماء المعتبرين في هذا العصر الذين ينكرون وجوب الزكاة في العروض والثروات التجارية وهو الشيخ ( محمد ناصر الدين الالباني ) فنقلت كلامه على وجه التفصيل من كتابه ( تمام المنة في التعليق على فقه السنة ) وأحلت الرد على كلامه الى معاصر له وهو عالم متخصص، هو الدكتور (يوسف القرضاوي ) في كتابه ( المرجعية العليا في الاسلام للكتاب والسنة ) فأفاض في بيان مخالفة كلام الشيخ لظواهر الايات الامرة باخراج الزكاة من كل مال، وباغفاله لكثير من اراء السلف الذين فسروا قوله تعالى ( ما كسبتم ) بالتجارة، اضافة الى الاحاديث والاثار والاجماع المنعقد على وجوب زكاة التجارة، الذي اعرض عن الالتفات الى شئ من ذلك. الى أخر الرد الذي اثبته في موضعه من البحث. ولم يفتني أن انوه الى ان ردنا على الشيخ ( ناصر ) في هذا الموضوع، وغيره ان استدعى، على ضوء الادلة واقوال العلماء، ليس تقليلا من شأنه، ولا هو في ذاته بدع من الاعمال، لبديهة لا تقبل النقاش، وهي انحصار العصمة في كلام الله ورسول ( صلى الله عليه وسلم )، وان البشر مهما علا مبلغ علمهم، واتسع افق تفكيرهم، فانهم معرضون للخطأ والزلل، وليسوا منزهين بحال من الاحوال عن ذلك وان غلب على ظن بعض المحبين هذا المعنى، والعبرة بكثرة الحسنات.وتكلمت من ضمن ما تكلمت عن ( الاجماع ) وانه ممكن الانعقاد، مع التأكيد على اهميته في حال غياب النصوص القطعية، وبينت ان اجماع امة محمد ( صلى الله عليه وسلم ) ـ فيه الرشاد، وعلى هذا دلت الاحاديث الموقوقة، بل والمرفوعة، كما عن النبي ( صلى الله عليه وسلم) قوله (( لا يجمع الله امتي على الظلالة ابا ويد الله على الجماعة))، واضافة الى ظواهر كثير من الايات، وقد آثرت ان اجعل ذلك تمهيدا لنفي امكان التفرد بالصوابية من قبل عدة من اهل العلم، هم اما من اهل الظاهر، او متبعون لهم حذو القذة بالقذة، ويكون مخالفوهم سلفا وخلفا قد ضلوا عن حق أبلج لم يفلح في حيازته وادراكه الا ( داود الظاهري ) وآحاد ممن رددوا كلماته، وكانت خلاصة ما ادى اليه البحث من نتيجة: ان الزكاة في العروض التجارية فيها الزكاة لأدلة كثيرة وضافية لا لبس فيها .والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات ......                                                      وكتبهابو محمد احسان برهان الدين                                                      25/1/2001                                                        كردستان العراق / كلار المصادر1ـ فتح الباري شرح صحيح البخاري، ابن حجر العسقلاني، دار الفكر.2ـ المغني والشرح الكبير، ابن قدامة المقدسي، دار الفكر.3ـ الموطا، مالك بن أنس، احياء الكتب العربي، 1951.4ـ سنن النسائي، بشرح السيوطي وحاشية السندي، دار الفكر، 1995.5ـ مجموع الفتاوى، لشيخ الاسلام أحمد بن تيمية، دار الجيل.6ـ القواعد النورانية الفقهية، أحمد بن تيمية، مكتب الشرق الجديد.7ـ الكافي في فقه الامام أحمد، ابن قدامة المقدسي، تحقيق: سليم يوسف، دار الفكر، 1998.8ـ ( العدة ) حاشية الأمير الصنعاني على كتاب ( احكام الأحكام ) شرح عمدة لابن دقيق العيد، دار الكتب العلمية، 1999.9ـ وبل الغمام على شفاء الأوام، محمد بن على الشوكاني، تحقيق: محمد صبحي حسن الحلاق، ابن تيمية، 1416هـ .10ـ المجموع شرح المهذب، يحي بن شرف النووي.11ـ البداية والنهاية، ابن كثير، احياء التراث العربي، 1997.12ـ مجموع فتاوى سماحة الشيخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز، دار الوطن، 1416 هـ .13ـ اضواء البيان في ايضاح القرآن محمد الامين الشنقيطي، دار أحياء التراث العربي، 1998.14ـ الفقه على المذاهب الاربعة، عبدالرحمن الجزيري.15ـ كفاية الاخيار في حل غاية الاختصار، أبوبكر بن محمد الحصيني، دار الذخائر للمطبوعات.16ـ زاد المعاد في هدى خير العباد، ابن قيم الجوزية، دار الفكر.17ـ عارضة الاحوذي بشرح صحيح الترمذي، ابن العربي المالكي احياء التراث العربي، 1995.18ـ فقه السنة، سيد سابق، دار الفكر.19ـ المفصل في احكام المرأة والبيت المسلم في الشريعة الاسلامية، د. عبدالكريم زيدان.20ـ فقه الزكاة، دراسة مقارنة لاحكامها وفلسفتها في ضوء الكتاب والسنة، مؤسسة الرسالة.21ـ الفقه الاسلامي وادلته، أ د. وهبة الزحيلي، دار الكتب العلمية.22ـ اختيارات ابن قدامة الفقهية، في اشهر المسائل الخلافية، د. على بن سعيد الغامدي، دار طيبة، 1418 هـ .23ـ تمام المنة في التعليق على فقه السنة، محمد ناصر الدين الالباني، مكتبة الثقافة.24ـ فقه العبادات، حسن أيوب، مكتبة الشرق الجديد، 1983.25ـ موسوعة فقه السلف ( فقه عمر بن الخطاب )، د. محمد رواسي قلعةجي.26ـ المرجعية العليا في الاسلام للقرآن والسنة، د. يوسف القرضاوي مؤسسة الرسالة، 1993.27ـ منهاج المسلم، ابوبكر الجزائري.28ـ تأريخ الفقه الاسلامي محمد على السايس، دار الكتب العلمية.29ـ فتاوى الشيخ الالباني ومقارنتها بفتاوى العلماء، عكاشة عبد المنان الطيبي، مكتبة التراث الاسلامي، 1995.30ـ الاسلام، سعيد حوى، دار الكتب العلمية، 1979.31ـ مناهج الاجتهاد في الاسلام، محمد سلام مدكور، جامعة الكويت، 1972.32ـ زكاة النقود الورقية المعاصرة، د. صلاح الخالدي، مكتبة الرسالة، 1995.33ـ ( علوم الحديث، عبد الكريم زيدان وعبد القهار داود عبدالله، مطبعة عصام، بغداد، 1988.34ـ أشراط الساعة، يوسف بن عبدالله بن يوسف الوابل، دار ابن الجوزي.35ـ اتحاف أهل الايمان بدروس شهر رمضان، د. صالح بن فوزان الفوزان، مطابع جامعة الامام محمد بن سعود الاسلامية، 1979.36ـ الجامع في طلب العلم الشريف، عبد القادر عبد العزيز.37ـ طبقات الفقهاء / الشيرازي، دار القلم.38ـ اغاثة للهان من مصائد الشيطان، ابن قيم الجوزية.39ـ دروس وفتاوى في الحرم الملكي، الشيخ محمد الصالح العثيمين، اعداد، بهاءالدين بن عبدالمنعم آل دحروج مكتبة الشمس، الرياض، ودار البشير للثقافة والعلوم الاسلامية، طنطا.40ـ فقه العبادات، الشيخ محمد صالح العثيمين. اعداد وتقديم، ا. د. عبدالله بن محمد بن أحمد الطيار.41ـ المنجد في اللغة والاعراب، دار المشرق، 1978.([1])  ئه‌مه‌ ( خطبة الحاجة ) یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فێری هاوه‌ڵه‌كانی ده‌كرد ( ابن ماجة ) ١/٦٠٩ ـ ٦١٠ و( احمد ) ٥/ ٢٧٢ ئه‌م فه‌رمووده‌یان گێڕاوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شێكی له‌ ( صحیح مسلم ٦/١٥٧ به‌ڕاڤه‌ كردنی ( النووی ) یه‌وه‌ هاتووه‌ .([2])  بڕوانه‌ : ( مطالب اولی النهی ) به‌رگی ب ٢/ ل ٩٦ به‌وه‌رگرتن له‌ ( فقه الزكاه‌ ) دكتور یوسف القرضاوی ١/٣١٤([3])  ناوی ( محمد بن جریرین یزید )ه‌ پێشه‌وایه‌كی كه‌وره‌ بووه‌ له‌ مێژوو لێكدانه‌وه‌ی قورئاندا، نیشته‌جێی ( بغداد )بووه‌، داوای لێكرا ببێت به‌ قازی به‌ڵام قبوڵی نه‌كرد خاوه‌ن ڕێڕه‌وێكی فیقهی سه‌ربه‌خۆ بووه‌، له‌و كتێبانه‌ی نوسیوێتی : ( اخبار الرسول والملوك ) و ( جامع البیان فی تفسیر القران ) له‌ ساڵی (٣١٠) ك كۆچی دوایی كردووه‌ .([4])  بڕوانه‌ ( فقه الزكاة ) له‌به‌رگی ١ ل ٣١٥([5])  چونكه‌ هه‌ندێ له‌ (ظاهری ) كن وهاوچه‌رخه‌كان ده‌ڵێن ووشه‌ی ( البز ) كه‌ كه‌ل وپه‌ل ده‌گرێته‌وه‌ ووتویانه‌ به‌ ( ر) ده‌خوێنرێته‌وه‌ واته‌: ( البر ) به‌مانای گه‌نم .([6])  بڕوانه‌ ( اضواء البيان ) ب 1 ل 498 ـ 499 محمد الامين الشنقيطي ([7])  ناوی ( القاسم بن سلام البغدادی ) یه‌ له‌ پێشه‌وایانی زمانه‌وانی و ( فقه ) وفه‌رمووده‌و مێژووه‌، خاوه‌نی نووسینی زۆر وبه‌ناوبانگه‌، ( اسحق بن راهویه‌ ) ده‌رباره‌ی فه‌رموویه‌تی ( نحن نحتاج الیه وهو لا یحتاج الینا ) واته‌: ئێمه‌ پێویستمان به‌ئه‌وه‌و ئه‌و له‌ ئێمه‌ بێ نیازه‌، له‌ساڵی (٢٢٤) ك وه‌فاتی كردووه‌ بڕوانه‌ ( البدایه‌ والنهایه‌ ١٠ / ٣٢٠ ) ([8])  (موسوعة فقه عمر بن الخطاب ) ل ٤٥٧ محمد رواسی قلعه‌جی .([9])  بڕوانه‌: ( فقه السنه‌ ) ب ١ ل ( ٢٩١ـ ٢٩٢، سید سابق و ( موسوعة فقه عمر ) ل ٤٥٧ ـ ٤٥٨) محمد رواسی قلعه‌جی .* به‌ڵكو ( ابن حزم ) به‌ پێشه‌وا ( ابو عیسی الترمذی ) یشی ووتوه‌ ( مجهول )ه‌ واته‌ ناناسرێت، ته‌نانه‌ت پێشه‌وا ( الذهبی ) ده‌ڵێت ئه‌و قسه‌یه‌ شایه‌نی ئاوڕدانه‌وه‌ نیه‌. بڕوانه‌ ( تذكرة الحفاظ) ب ٣ ل ٣٢٢ .([11])  بڕوانه‌: ( فقه الزكاة ) ل ٣١٥ ـ ٣٢٠ .([12])  بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ چه‌ند مانگێك خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بوو، له‌ شاری ( مه‌دینه‌ ) له‌دایك بووه‌ وهه‌ر له‌وێش په‌روه‌رده‌ بووه‌،له‌سه‌رده‌میدا خۆشی وئاسایش له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوبووه‌وه‌و، له‌دادوه‌ریدا نمونه‌ بووه‌، ( میمون بن مهران ) ده‌یووت: زانایان وه‌كو قوتابی بوون لای، له‌ساڵی (١٠١) ك ـ ده‌ڵێن ده‌رمان خوارد كراو مرد .([13])  ده‌قی نامه‌كه‌ به‌ته‌واوی بڕوانه‌ له‌ ( الموطا ) ب ١ل ٢٥٥ پێشه‌وا مالیكی كوڕی ئه‌نه‌س .([14])  پێناسه‌ی ( خلع ) بریتییه‌ له‌ جیابوونه‌وه‌ی پیاو له‌ ژنه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر شتێك كه‌ ژنه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت ([15])  بڕوانه‌: ( الفقه الاسلامی وادلته ) د. وهبه الزحیلی ل ٧٨٧ ـ ٧٩٠ الفقه علی المذاهب الاربعة ب  ل ٦٠٦ ـ ٦١٠ عبد الرحمن الجزیری ([16])  ناوی ( احمد بن سلامة الازدی ) یه‌ سه‌ركرده‌ی حه‌نه‌فێكان بووه‌ له‌ میسردا. لـه‌ ( طحا ) له‌ دایك بووه‌، له‌نوسراوه‌كانی ( شرح معانی الاثار ) و ( بیـان السنة ) و ( العقیدة الطحاویة ) له‌ ســـاڵی (٣٢١) ك له‌ قاهیره‌ كۆچی دووای كردووه‌. بڕوانه‌ ( اغاثة اللهفان ٢٢٦ )([17])  بڕوانه‌: ( المفصل فی احكام المراة والبیت المسلم ) ب ١ ل ٣٨٦ .([18])  ( مجموع الفتاوی ) شیخ الاسلام ابن تیمیة ب ١٣ ل ١٣.([19])  یه‌كێكه‌ له‌ زانا هه‌ره‌ گه‌وره‌كان، ده‌رباره‌ی ناكۆكی زانایان كتێبی داناوه‌، كه‌كه‌س نه‌یتوانیوه‌ له‌و شێوه‌ بنوونسێت به‌ڕاده‌یه‌ك پێویستی به‌ نووسینه‌كانی هه‌یه‌، دۆست ونه‌یار هانایان بۆ بردووه‌، له‌ساڵی (٣١٠) ك لـــه‌ دنیا ده‌رچووه‌. بڕوانـــــه‌ ( طبقات الفقهاء للشيرازي / 118) .([20])  ئه‌م ( اجماع )ه‌ له‌ كتێبی ( المجموع شرح المذهب ) النووی وكتێبی ( المغنی ) ابن قدامة المقدسی باس كراوه‌، بڕوانه‌: ( اضواء البيان ) ب 1 ل 498 .([21])  سه‌ركرده‌ی فه‌رمووده‌ناسان، پێشه‌واو زانای پایه‌به‌رز ( ابو عبد الله محمد بن اسماعیل بن ابراهیم الجعفی ) له‌ بوخارا ساڵی (١٩٤) ك له‌ دایك بووه‌، زۆر ووڵات گه‌ڕاوه‌ به‌ دوای كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌دا، خاوه‌نی ( قضایا الصحابة والتابعین )ه‌ ( التاریخ ) .. و ( الجامع الصحیح ) كه‌به‌ڕاسترین كتێب ده‌ژمێردرێت دوای قورئان له‌ ساڵی (٢٥٦) ك كۆچی دوایی كردووه‌ له‌ لادێی ( خه‌رته‌نك ).([22])   ( فتح الباری ) ب ٤ ل ٦٢ ابن حجر العسقلانی ([23])  ناوی ( مسلم بن حجاج النیسابوری ) یه‌ له‌ ( نیسابور ) ساڵی (٢٠٤) ك هاتووه‌ته‌ دنیاوه‌، هه‌ر له‌ منداڵی یه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ووڵاتان گه‌ڕاوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، ئیمامی بخاری بینیوه‌ وزانستی لێ وه‌رگرتووه، ( صحیح مسلم ) دووه‌م ڕاسترین كتێبه‌ دوای قورئان، ( پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ژیانی به‌خت كرد بۆ خزمه‌تی فه‌رمووده‌، له‌ساڵی (٢٦١) ك وه‌فاتی كرد.([24])  ناوی ( یحی بن شرف )ه‌ له‌ لادێی ( نه‌وا )ی سه‌ربه‌ ( حوران ) له‌ دایك بووه‌ وله‌ساڵی (٦٧٦) ك هه‌ر له‌وێ وه‌فاتی كردووه‌ زانایه‌كی گه‌وره‌ وفه‌رمووده‌ناسێكی به‌ناوبانگ بووه‌، سه‌رگه‌وره‌ی ( دار الحدیث ) بووه‌ له‌سه‌رده‌می خۆیدا، نووسینی گرنگ وبه‌سوودی زۆره‌ له‌وانه‌: (الاربعین النوویة )، ریاض الصالحین، شرح مسلم، تهذیب الاسماء واللغات .. هتد)([25])  بڕوانه‌: ( عارضة الاحوزی شرح صحیح الترمذی ) ب ٣ ل ١٢٢ ـ ١٢٣ ابن العربی المالكی ([26])  ناوی ( محمد بن عیبسی بن سورة )یه‌، له‌ پێشه‌وایانی فه‌رمووده‌ بووه‌، قوتابی ئیمامی بوخاری وهه‌ندێك له‌ مامۆستاكانی بووه‌ نمونه‌ بووه‌        له‌ له‌به‌ر ركدندا، له‌نوسراوه‌كانی ( الجامج الكبیــر ) و ( الشمائل المحمدیــة ) و ( التاریخ (العلل )له‌ساڵی (٢٧٩) ك له‌ دنیا ده‌رچووه‌.بڕوانه‌ ( اغاثة اللهفان / ٢٣ ) ([27])  بڕوانه‌: ( الموطا ) ب ١ ل ٢٥٦ مالك بن انس .([28])  ناوی ( موفق الدین بن عبد الله ) یه‌، له‌سه‌رانی زانست له‌ئیسلامدا یه‌كێكه‌ ، له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی حه‌مبه‌لی بووه‌، له‌ زۆر زانستدا، وه‌كو: ( فقه ) و ( اصول ) پێشه‌وا بووه‌، خاوه‌نی ( المغنی) و ( المقنع ) و چه‌ندین كتێبی تره‌ له‌ساڵی (٦٢٠) ك كۆی دوایی كردووه‌ .([29])  بڕوانه‌: ( المغنی والشرح الكبیر ) ب ٢ ل ٦٢٣، هه‌روه‌ها كتێبی ( الكافی فی فقه الامام احمد بن حنبل ) ل ٣٥٥ ابن قدامة المقدسی .([30])  ناوی ( الدین احمد عبد الحلیم بن عبد السلام )ه‌ پێشه‌واو تازه‌كه‌ره‌وه‌ ( شێخ الاسلام ) بووه‌، له‌ (حران ) له‌دایك بووه‌ له‌ ساڵی (٦٦١) ك ، له‌ ( دمشق ) دا په‌روه‌رده‌ بووه‌، وهه‌ر له‌وێش وه‌فاتی كردووه‌، له‌هه‌موو زانسته‌ ئیسلامێكاندا پێشه‌وا بووه‌، زیاتر له‌ چوار هه‌زار نووسراوی هه‌یه‌، له‌وانه‌: ( مجموعة الفتاوی ) و ( الایمان ) .. هتد له‌ساڵی (٧٢٨) ك له‌ زیندان دا له‌ ( دمشق ) كۆچی دووای كرد .([31])  القواعد النورانیه‌ الفقهیة ) ل (١١١ ـ ١١٢) ابن تیمیة .([32])  ناوی ( محمد بن ابی بكر الزرعی ) یه‌ زانایه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ( احمد بن حنبل)، له‌ (دمشق ) له‌ دایك بووه‌، هه‌ر له‌وێش وه‌فاتی كردووه‌ له‌ساڵی (٧٥١) ك قوتابی ( ابن تیمیة) بووه‌ وله‌ زیندانی ( قلعة ) له‌ گه‌ڵیدا بووه‌، نووسینه‌كانی له‌ چڵه‌پۆپه‌دان له‌ گرنگیداـ وه‌كو: (اعلام الموقعین، مدارج الساكین، الطرق الحكیمة، اغاثة اللهفان ... هتد ) .([33])  ( زاد المعاد فی هدی خیر العباد ) ب ١ ل ١٤٧([34])  ناوی ( محمد بن عبد الله بن محمد الاشیبلی )ییه‌ له‌ (٤٦٨) ك له‌دایك بووه‌، وله‌ (٥٤٥) ك له‌ دونیا ده‌رچـووه‌ له‌ زانا گه‌وره‌كان دێته‌ ئه‌ژمار، لــــه‌ نوسراوه‌كانـــــی ( عارضة الاحوذی )، ( العواصم من القواصم ) و .. هتد([35])  ( عارضة الاحوذی بشرح صحیح الترمذی ) ب ٣ ل ١٠٤([36])  ناوی ( حمد بن محمد بن ابراهیم البستی )یه‌ یه‌كێ بووه‌ له‌سه‌رانی زانایان له‌زه‌مانی عه‌ره‌بی و(فقه ) و وێژه‌دا له‌ نووسینه‌كانی ( معالم السنن ) و ( اعلام البخــاری ) و ... هتد له‌ساڵی (٣٨٨٨) ك له‌نزیك ( كابــــول ) وه‌فــــاتی كردووه‌. ( بڕوانه‌ تذكرة الحفاظ ٣/ ١٠١٨) .([37])  ( معالم السنن ) ب ٢ ل ٢٢٣ الخطابی . به‌ وه‌رگرتن له‌ كتێبی ( فقه الزكاة ) ٣٢٠ـ ٣٢١) .([38])  بڕوانه‌ ( العدة ) حاشیة الامیر الصنعانی علی كتاب ( احكام الاحكام شرح عمدة الاحكام ) ابن دقیق العید ل ١١٧([39])  ناوی ( تقی الدین ابی بكر بن محمد الدمشقی )یه‌ زانایه‌كی به‌ناوبانگ بووه‌ له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئیمامی شافیعی له‌زانایانی سه‌ده‌ی نۆیه‌می كۆچییه‌ .([40])  بڕوانه‌ ( كفایة الاخیار فی حل غایة الاختصار ) ب ١ ل ١٠٩ ابو بكر الحصنی ) ([41])  ناوی (محمد السندی)یه‌ زانایه‌كی به‌ناوبانگ بووه‌ له‌ڕێڕه‌وی حه‌نه‌فیدا.له‌( تتة )ی ووڵاتی (سند) له‌دایك بووه‌، له‌نوســـراوه‌كانـــی ( شـــرح الترغیب والترهیب ) و ( ارشاد النقاد الی تیسیر الاجتهاد ) له‌ ساڵی (١٧٤٩) ز وه‌فاتی كردووه‌ .([42])  بڕوانه‌ ( سنن النسائی ) ب ٥ ل ٣٥ بشرح السیوطی وحاشیة السندی .([43])  بڕوانه‌ ( مجموع فتاوی سماحة الشیخ عبد العزیز بن عبدالله بن باز ) ب ٥ ل ٢٠ـ ٢١، ٧٧ـ ٨٨ د .([44])  هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل ٥١ ( حكم الزكاة فی الابل المعلوقة ) .([45])  له‌ ساڵی (١٣٠٩) ك له‌ قاهیره‌ له‌دایك بووه‌، خاوه‌ن كۆششێكی گه‌ره‌یه‌ له‌ خزمه‌تی كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا، له‌ساڵی (١٣٧٧) ك وه‌فاتی كردووه‌ .([46])  بڕوانه‌ ( سنن النسائی ) ب ٥ ل ٣٥ شرح السیوطی وحاشیة السندی .([47])  ناوی ( محمد الامین بن محمد المختار )ه‌ مۆریتانییه‌ له‌دایك بووی (١٣٢٠) ك له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانست په‌روه‌ربووه‌ به‌ژن وبه‌پیاوه‌،ته‌نانه‌ت زانستی (نحو، ادب )ی لای خاڵۆژنی خوێندووه‌ له‌ته‌مه‌نی (١٦) ساڵیدا له‌هاوچه‌رخه‌كاندا زانایه‌كی كه‌م وێنه‌یه‌ ـ ئه‌گه‌ر بێ وێنه‌ نه‌بێت له‌ نوسراوه‌كانی ته‌فسیری ( اضواء البيان ) كه‌ بۆ خۆی قوتابخانه‌یه‌كه‌، له‌ (١٣٩٣ ك ١٩٧٣ ز) له‌شاری مه‌دینه‌ كۆچی دووایی كردووه‌ بڕوانه‌ ( اضواء البيان 1/ 9 ـ 26) .([48])   بڕوانه‌: ( اضواء البيان ..) ب 1 ل 498 .([49])  هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل ٥٠٠ . ([50])  بڕوانه‌ ( فقه السنة ) ب ١ ل ٢٩١ـ ٢٩٣([51])  بڕوانه‌ ( الفقه الاسلامی وادلته ) ب ١ ل ٧٨٧ـ ٧٩٠ ([52])  ( دروس وفتاوی فی الحرم المكی ) للشیخ محمدالصالح العثيمين اعداد: بهاءالدين بن عبدالمنعم ال دحروج .([53])  ( فقه الزكاة ) ب ١ ل ٣١٥ و دوای ئه‌وه‌ .([54]) له‌ساڵی ( ١٨٦٥) ز له‌ دایك بووه‌ وله‌ (١٩٣٥) ز وه‌فاتی كردووه‌،. لوبنانیه‌ وله‌میسردا ژیاوه‌، قوتابی شێخ ( محمد عبده ) بووه‌، خاوه‌ن گۆڤار وته‌فســــیری ( المنار)ه‌ .([55])  فقه السنه‌ ١/ ٢٩٢ ([56])  بڕوانه‌ ( الاسلام ) ب ١ ١٢١ سعید حوی .([57])  ( اضواء البيان ) ب ٥ ل ٤٤٥، له‌ درێژه‌ پێدانی ته‌فسیره‌كه‌ی شێخ ( محمد امین الشنقیطی ) پاش كۆچی دوایی .([58])  بڕوانه‌ ( فقه العبادات ) ل ١٣١ حسن ایوب .([59])  ( فقه العبادات ) حسن ایوب ل ١٣١ .([60])  ته‌فسیری ( المنار ) ب ١٠ ل ٥٩١. به‌وه‌رگرتن له‌ ( فقه الزكاة ) ب ١ ل ٣٢١ـ ٣٢٢ .([61])  ( فقه الزكاة ) ل ٣٢٢ .([62])  ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ( ابن عباس ) له‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌یگێڕێته‌وه‌. ( سند )ه‌كه‌ی ( صحیح )ه‌، وه‌كو ( محمد صبحی حلاق ) ده‌ڵێت: بڕوانه‌ ( الترمذی ) ٤/٤٦٦) ژماره‌ ٢١٦٦، ( الحاكم ١/١١٦) .([63])  بڕوانه‌ ( وبل الغمام علی شفاء الاوام ) الشوكاني تحقيق محمد صبحي حسن الحلاق ) ل 72 . ( محمد صبحي حسن الحلاق ) ل 72 .([64])  ( اختیارات ابن قدامة الفقهیة فی اشهر المسائل الخلافیة ) د . علی بن سعید الغامدی ل ٥٤٩ .([65])  ده‌رباره‌ی ژیانی ( داود بن علی ) بڕوانه‌: الخطیب البغدادی ( تاریخ بغداد ) ب ٨ ل ٣٧٣، (البدایة والنهایة ) ابن كثیر ب ١١ ل ٥٦، مناهج الاجتهاد فی الاسلام محمد سلام مدكور ل ٧٠٣ـ ٧١٢ ([66])  شه‌ش پێشه‌واكان ـ بخاری نه‌بێت ـ ئه‌م فه‌رمووده‌یان له‌ ( ابن عباس )ه‌وه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ .([67])  بڕوانه‌ ( زاد المعاد ..) ب ٤ ل ٢ ([68])  ئه‌م شوێنه‌واره‌ ( ابن بی عاصم ) له‌ كتێبی ( السنة ) گێڕاویه‌تییه‌وه‌ (١/٤٨ ژماره‌ ٨٥) ــــ شێخ ئه‌لبانی به ‌دوایدا ووتویه‌تی ( اسناده جید موقوف رجاله رجال الشیخین ) واته‌: (اسناد)ه‌ كه‌ی چاكه‌، قسه‌ی ( ابومسعود )ه‌ وپیاوانی سه‌نه‌ده‌كه‌ هه‌مان پیاوانی ســـه‌نه‌ده‌كانی بوخـــــاری وموسلـم ن، هه‌روه‌هــــا ( الطبرانی ) و ( ابن ابی شیبة ) ئه‌م شوێنه‌واره‌یان گێڕاوه‌ته‌وه‌ .  ([69])  له‌ زنجیره‌ی ( زانایان وبانگخوازانی سه‌رده‌م ) پاش ده‌رچوونی ژیانی ( ابن باز ) ئێستا به‌شی دووه‌ممان ئاماده‌یه‌ بۆ چاپ، كه‌ ده‌رباره‌ی شێخ ئه‌لبانییه‌ به‌ناوونیشانی ( محمد ناصر الدین الاابانی له‌ نێوان به‌رز كردنه‌وه‌ی قوتابیان وڕه‌خنه‌ی نه‌یاران ) .([70])   له‌م باره‌وه‌ ده‌كرێت چوار تێبینی تۆمار بكرێت:١ـ   ووشه‌ی ( حكی ) واته‌ ده‌گێڕنه‌وه‌، لای زانایان پێی ده‌گوترێت: ( صیغة تمریض ) واته‌ شتێك گومانی تێدا بێت ئه‌و جۆره‌ ووشانه‌ی بۆ به‌كاردێت وه‌كو ( حكی، روی، قیل ) وه‌كو ئاشكرایه‌ ٢ـ   ووشه‌ی (( بعض الفقهاء )) نیشانه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌می ونامۆیی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌و بۆ چوونه‌یان بووه‌ .٣ـ    مه‌به‌ست له‌ (( بعض الفقهاء )) ( داود ) ه‌. چونكه‌ نه‌زانراوه‌ كه‌سی تر له‌ زانا گه‌وره‌كان ئه‌و بۆ چوونه‌یان هه‌بێت جگه‌ له‌ ( داود ) له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی:٤ـ    ( ابو عبید ) خۆی، ده‌رباره‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ ووتویه‌تی: ئه‌و له‌ قسه‌ی ئه‌هلی عیلم نا ژمێردرێت به‌لامانه‌وه‌ وه‌كو خۆی فه‌رموویه‌تی له‌ كتێبی ( الاموال ) دا ل ٤٢٩ .([71])  ئیمامی شافیعی له‌ (١٥) ساڵیدا، موفتی مه‌ككه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ( مسلم بن خالد الزنجی ) ئیجازه‌ی فه‌توای پێدراوه‌ وله‌و ته‌مه‌نه‌دا خه‌ڵكی پرسیاریان لێ كردووه‌ وئه‌ویش فه‌توای بۆ داون.([72])  بڕوانه‌ قسه‌كانی شێخ له‌ كتێبی ( تمام المنة فی التعلیق علی فقه السنة ) ٢٦٢ـ ٢٦٨ .([73])   بڕوانه‌ ( المراجعیة فی العلیا فی الاسلام للقران والسنة ) ٢٥٠ـ ٢٥٦ .([74])  بڕوانه‌ ( فتاوی الشیخ الالبانی ومقارنتها بفتاوی العلماء ) ل 366.([75])  هه‌مان سه‌رچاوه‌ ل ٣٦٦ .([76])  له‌باره‌ی ئه‌م فه‌تواوه‌، بڕوانه‌ : ( التبیان فی زكاة الاثمان ) محمد حسنین مخلوف، هه‌روه‌ها كتێبی ( زكاة النقود الورقیة المعاصرة ) ل ٢١ـ ٤٩ د. محمود الخالدی.([77])  بڕوانه‌ فه‌تواكه‌ به‌ درێژی له‌ كتێبی ( المبادئ الاقتصادیة فی الاسلام ) ل ١٤٧ـ١٥٠ د. علی عبدالرسول، به‌ وه‌رگرتن له‌ كتێبی ( زكاة النقود الورقیة المعاصرة ) .([78]) له‌باره‌ی ده‌مارگیری، نووسینێكمان ـ به‌ عه‌ره‌بی ـ ئاماده‌ یه‌ بۆ چاپ به‌ ناوونیشانی ( التعصب الاسلامی محاولة لتشخیص الخلل وایجاد الحل ).

المرفقات

2

زه‌كاتی ماڵی بازرگانی
زه‌كاتی ماڵی بازرگانی