البحث

عبارات مقترحة:

الرحمن

هذا تعريف باسم الله (الرحمن)، وفيه معناه في اللغة والاصطلاح،...

الباسط

كلمة (الباسط) في اللغة اسم فاعل من البسط، وهو النشر والمدّ، وهو...

الرب

كلمة (الرب) في اللغة تعود إلى معنى التربية وهي الإنشاء...

رۆژوو گرتن په‌روه‌رده‌یه ‌بۆ كۆمه‌ڵگه‌

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات المجتمع المسلم - أحكام الصيام
رۆژوو گرتن په‌روه‌رده‌یه ‌بۆ كۆمه‌ڵگه‌: كاتێك رۆژووان ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كات له‌ده‌ورو پشتی زۆربه‌ی هه‌ره ‌زۆریان به‌ڕۆژوون، ئه‌وه ‌رۆژوو گرتن له‌لای ئاسان ده‌بێت، وه‌هه‌ست به‌یه‌ك ریزی ده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵگه...

التفاصيل

  رۆژوو گرتن په‌روه‌رده‌یه ‌بۆ كۆمه‌ڵگه‌     خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( يا أيها الذين آمنوا كُتِبَ عَلَيْكُم الصيَامُ ...) [البقرة:183]. ئه‌م ئایه‌ته ‌ئه‌سڵه ‌بۆ واجبوونی رۆژووی ڕه‌مه‌زان؛ بۆیه ‌ئه‌هلی عیلم یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێت هه‌موو موسڵمانێك به‌رۆژوو ببێت له‌مانگی ڕه‌مه‌زان، وه‌ئه‌وه‌ی ئینكاری بكات یان بروای پێ نه‌بێت ئه‌وه ‌وه‌كو مورته‌د وایه‌ ـ ئه‌گه‌ر جاهیل و تازه‌ موسڵمان نه‌بێت ـ وه‌ئه‌گه‌ر وابوو ‌ئه‌وه‌ ده‌بێت ئاگاداربكرێت وفێر بكرێیت كه‌وا به‌ڕۆژووبونی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رزه‌، وه‌ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌ئینكار كردنی رۆژوو ئه‌وه ‌كافر وبێباوه‌ڕ ده‌بێت، چونكه‌ باوه‌ڕی نیه ‌به‌فه‌رمانێك كه‌ جێگر بووه ‌به‌ده‌قی قورئانی پیرۆز ( كُتِبَ عَلَيْكُم ) واته‌: فه‌رز وواجیب بووه ‌له‌سه‌رتان. له‌پاش دیاری كردنی حوكمی به‌رۆژوو بوون له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا دێمه‌وه ‌سه‌ر باسی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌م و‌ده‌ڵێم: كاتێك رۆژووان ته‌ماشای خه‌ڵكی ده‌كات له‌ده‌ورو پشتی زۆربه‌ی هه‌ره ‌زۆریان به‌ڕۆژوون، ئه‌وه ‌رۆژوو گرتن له‌لای ئاسان ده‌بێت، وه‌هه‌ست به‌یه‌ك ریزی ده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵگه؛ چونكه‌ كاتێك رۆژووان ده‌رده‌چێت بۆ بازار ده‌بینێت خه‌ڵكی به‌رۆژوون، وه‌ئه‌گه‌ر بچێته ‌ماڵه‌وه ‌ده‌بینێت ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌یان به‌رۆژوون، وه‌ئه‌گه‌ر بچێت بۆ قوتابخانه‌و شوێنی كاركردنی ده‌بینێت ‌خه‌ڵكی به‌رۆژووه، وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ڕاگه‌یاندن بكات ئه‌بینێت هه‌مووی به‌رنامه‌ی باش وبه‌سوود پێشكه‌ش ده‌كات‌... لێره‌دا هه‌ست به به‌شداربوونی خه‌ڵك ده‌كات به‌گرتنی رۆژوو...وه‌‌بێ گومان ئه‌مه‌ ده‌بێته ‌مایه‌ی ئاسان بوونی رۆژوو له‌سه‌ری وه‌هه‌ست به‌ماندووبوون ناكات..بۆیه‌ ده‌بینین ئه‌و موسڵمانانه‌ی ـ كه‌وا به‌ عوزری شه‌رعی ـ ‌له ‌وڵاتی بێباوه‌ڕدا ده‌ژین، له ‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی ده‌كه‌ن ؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وروپشتیان به‌رۆژوو نین، خواردن و خواردنه‌وه ‌ده‌خۆن. وه‌هه‌ر كاتێك موسڵمان بینی كه‌وا ده‌وروپشتی به‌رۆژوون وشوێنه‌واری مانگی ڕه‌مه‌زان دیاره ‌له‌كۆمڵگه‌، بێ گومان ئه‌م دیارده‌یه‌ ‌ده‌بێته ‌مایه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵگه... وه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگێكی زۆری داوه ‌به‌چاكردنی كۆمه‌ڵگه‌، وه‌بوونی گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی تاكی شتێكی ئاساییه‌ له‌كۆمه‌ڵگه ‌ڕووبدات؛ چونكه ‌ئه‌و جۆره ‌گه‌نده‌ڵیه ‌له ‌سه‌رده‌می صه‌حابه‌ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ رووی داوه‌، ده‌بینی لێره‌وله‌وێ دزی یان خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ( خمر ) یان زینا كردن روویداوه‌... به‌ڵام ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌یه‌ رووبدات له ‌كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان بریتیه‌: له ئاشكرا ‌بوونی فه‌ساد و بێئه‌خلاقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ؛ وه‌هه‌ر كاتێك كۆمه‌ڵگه‌ به‌و شێوه‌یه ‌بوو ئه‌وه ‌ئیسلام وموسڵمانان غه‌ریب ده‌بن تێیدا و ڕێگای چاكه‌ ته‌سك ده‌بێته‌وه ‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ‌ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر ڕێگای چاكه ‌بن... وه‌ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ به‌ره‌و نه‌فامیه‌ت و جاهیلیه‌ت ده‌ڕوات... وه‌په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵگه ‌له ‌مه‌قاصیدی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌، وه‌رۆژووبوون یه‌كێكه‌ له‌و وه‌سائیلانه‌، وه‌شوێنه‌واری روون وئاشكرایه ‌‌له‌و باره‌یه‌وه ... ئه‌وه‌ی جێی داخ ودڵگرانیه ‌كه ‌خه‌ڵكانێك ببینیت له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه ‌زۆربه‌ی هه‌ره ‌زۆری موسڵمان بێت‌، به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ خه‌ڵكانه‌ سووربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موجاهه‌ره ‌به‌تاوان وگوناه بكه‌ن‌ له ‌مانگی ڕه‌مه‌زان وشانازی به‌وه‌وه‌ بكه‌ن كه‌به‌رۆژوو نابن...به‌ڕاستی ئه‌و جۆره ‌كه‌سانه ‌زه‌ره‌رمه‌ندن له‌دونیا و قیامه‌ت؛ چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ته‌وبه ‌نه‌كه‌ن و په‌شیمان نه‌بنه‌وه‌ له‌كاره ‌چه‌وته‌كانیان، ئیتر نازانم كه‌ی ته‌وبه‌ده‌كه‌ن!...وه‌ئه‌و جۆره ‌كه‌سانه ‌شازن وبه‌چاوێكی كه‌م ته‌ماشا ده‌كرێن له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵكه‌ی موسڵمانانه‌وه‌. له‌كۆتایدا داواكارم له‌خوای گه‌وره په‌روه‌رده‌مان بكات له‌سه‌ر ڕه‌وشتی جوان وهیدایه‌تی هه‌موو لایه‌ك بدات بۆ سه‌ر ڕێگای راستی. ..

المرفقات

2

رۆژوو گرتن په‌روه‌رده‌یه ‌بۆ كۆمه‌ڵگه‌
رۆژوو گرتن په‌روه‌رده‌یه ‌بۆ كۆمه‌ڵگه‌