البحث

عبارات مقترحة:

الرحيم

كلمة (الرحيم) في اللغة صيغة مبالغة من الرحمة على وزن (فعيل) وهي...

المحيط

كلمة (المحيط) في اللغة اسم فاعل من الفعل أحاطَ ومضارعه يُحيط،...

الخلاق

كلمةُ (خَلَّاقٍ) في اللغة هي صيغةُ مبالغة من (الخَلْقِ)، وهو...

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فقهی سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی مانگی شه‌عبان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف مامۆستا عه‌بدولله صادق ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مناسبات دورية - شهر شعبان
خۆشه‌ویستان له‌م ووتاره‌ماندا بابه‌تێكی گرنگتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو، سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووگرتن له‌مانگی شه‌عباندا، وه‌به‌پێی توانا هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رموودانه‌ بخه‌ینه‌ڕوو كه‌له‌م باره‌یه‌وه‌ هاتوون، پاشان هه‌ڵده‌سین به‌لێكوڵینه‌وه‌ وهه‌ڵسه‌نگاندن خستنه‌ڕووی ووته‌ی زانایان له‌م باره‌یه‌وه ‌به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ وباڵاده‌ست..

التفاصيل

  لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فقهی سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی مانگی شه‌عبان       الحمد لله والصلاة والسلام علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم . خۆشه‌ویستان له‌م ووتاره‌ماندا بابه‌تێكی گرنگتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو، سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووگرتن له‌مانگی شه‌عباندا، وه‌به‌پێی توانا هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رموودانه‌بخه‌ینه‌ڕوو كه‌له‌م باره‌یه‌وه‌هاتوون، پاشان هه‌ڵده‌سین به‌لێكوڵینه‌وه‌ وهه‌ڵسه‌نگاندن خستنه‌ڕووی ووته‌ی زانایان له‌م باره‌یه‌وه‌به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌وباڵاده‌ست : ئایا دروسته‌بۆ موسڵمان مانگی شه‌عبان به‌ته‌واوی به‌ڕۆژو بێت؟ وه‌ئایا دروسته‌نیوه‌ی دووه‌می مانگی شه‌عبان ( واتا له‌ دوای 15 ی شه‌‌عبانه‌وه‌تاكۆتایی مانگ به‌ڕۆژوبێت) ؟ چونكه‌فه‌رمووده‌هاتووه‌له‌قه‌ده‌غه‌كردنی به‌ڕۆژوبوونی نیوه‌ی دووه‌می مانگی شه‌عبان ( واتاله 16ی شه‌‌عبانه‌وه‌تاكۆتایی مانگ). وه‌فه‌رمووده‌ش هاتووه‌باس له‌وه‌ده‌كات كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زۆربه‌ی یان ته‌واوی مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژوو بووه‌. له‌سه‌ره‌تادا زانایانی ئه‌هلی سونه‌ت یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سونه‌ت‌و خێرێكی زۆرگه‌وره‌یه‌كه‌له‌مانگی شه‌عباندا موسڵمان زۆری مانگه‌كه‌به‌ڕۆژوبێت، چونكه‌له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیح دا هاتووه‌كه‌پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) مانگی شه عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوبووه‌ . له‌سونه‌نی ئه‌بوداودا هاتووه‌: (( پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) هیچ مانگێك به‌ته‌واوی به ڕۆژو نه‌بوه‌- جگه‌له‌ڕه‌مه‌زان - ته‌نها شه عبان نه‌بێت به‌ڕۆژوو ده‌بوو تاده‌گه‌شته‌ڕه‌مه‌زان )) ئه‌م حه‌دیسه‌شێخی ئه‌لبانی ته‌سحیحی كردوه‌ . (‌صحيح سنن أبي داود 2048). ئه‌مه‌ی له‌زاهیری ئه‌م فه‌رمووده‌فه‌هم ده‌كــرێت ئه‌وه‌یــــه‌كه‌پێغه‌مبــــه‌ری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووه‌.به‌ڵام له‌سه‌حیحی موسلیم دا هاتوه‌كه‌ڕیوایه‌ت كراوه‌له‌دایكی موسڵمانان حه‌زره‌تی عائیشه ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه‌ده‌فه‌رموێت: [ وَلَمْ أَرَهُ صَائِمًا مِنْ شَهْرٍ قَطُّ أَكْثَرَ مِنْ صِيَامِهِ مِنْ شَعْبَانَ ، كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ كُلَّهُ ، كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ إِلا قَلِيلا ] . فه‌رموده‌ی ژماره‌ (1156) واته‌:نه‌م بینیوه‌پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم ) ‌به‌ڕۆژو بێت به‌زۆری له‌هیچ مانگێكدا وه‌ك مانگی شه‌عبان، پێغه‌مبه‌ر مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوو ده‌بوو، وه‌پێغه‌مبه‌ر مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژوو ده‌بوو ته‌نها كه‌مێكی مانگه‌كه‌نه‌بێت) . لێره‌دا زانایانی ئیسلام بۆ گونجاندن وڕێكخستن له‌نێوان ئه‌م دوو فه‌رمووده‌سه‌حیحه‌ووتویانه‌: ئه‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم ) به‌پێی جیاوازی كات بووه‌، له‌هه‌ندێك ساڵدا پێغه‌مبه‌ری خودا مانگی شه‌عبان هه‌موو مانگه‌كه‌به‌ڕۆژوو بووه‌، له‌هه‌ندێك ساڵیشدا زۆری مانگه‌كه‌به‌ڕۆژوو بوه‌به‌ڵام به‌ته‌واوی مانگه‌كه‌به‌ڕۆژو نه‌بوه‌. ئه‌مه‌ڕای كۆمه‌ڵیكه‌له‌زانایان‌له‌وانیش شێخ ئیبن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت. بڕوانه‌: ( مجموع فتاوى الشيخ ابن باز (15/416) . كۆمه‌ڵێكی تر له‌زانایان فه‌رمویانه‌: كه‌پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم )  هیچ مانگێك به‌ته‌واوی به‌ڕۆژوو نه‌بوه‌جگه‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زان، وه‌ئه‌مه‌ش رای ئیمام ئیبن وحه‌جه‌ری عه‌سقه‌لانی - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - ، وه‌مه‌به‌ست لێردا به‌ردوام بونه‌له‌زۆر به‌ڕۆژوو بون‌له‌مانگی شه‌عبان دا .  ( سه‌يری فتح الباري (4/129) بكه . وده‌رباره‌ی فه‌رمووده‌ی ئه‌بوداود كه تێیداهاتووه‌ :( كَانَ لا يَصُوم مِنْ السَّنَة شَهْرًا تَامًّا إِلا شَعْبَانَ يَصِلُهُ بِرَمَضَان )،ووتویانه‌ : زۆرینه‌ی مانگه‌كه‌به‌رۆژوبووه‌نه‌ك هه‌رهه‌مووی؛ چونكه‌له‌زمانی عه‌ره‌بدا هاتووه‌: ئه‌گه‌ر پیاوێك زۆرینه‌ی مانگێك به‌رۆژوبێت، ده‌ووترێت: مانگه‌كه‌هه‌مووی به‌ڕۆژوبووه‌. ئیمام نه‌وه‌وی - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - فه‌رمویه‌یه‌تی: ( قولها:كَانَ يَصُوم شَعْبَان كُلّه, كَانَ يَصُومُهُ إِلا قَلِيلاً، الثَّانِي: تَفْسِيرٌ لِلأَوَّلِ, وَبَيَان أَنَّ قَوْلهَا: "كُلّه"، أَيْ غَالِبُهُ) . واتا: قسه‌ی عائیشه‌ - ڕه‌زای خوای لێبێت - كه‌ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوو ده‌بوو، به‌و مانایه‌ی  مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژوو ده‌بوو ته‌نها كه‌مێكی مانگه‌كه‌نه‌بێت، دوومه‌یان: - پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژوو ده‌بوو ته‌نها كه‌مێكی مانگه‌كه‌نه‌بێت- ته‌فسیرو ڕوون كردنه‌وه‌ی قسه‌ی یه‌كه‌مه‌پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوو ده‌بوو- وه‌مانای قسه‌كه‌ی عائیشه كه‌ده‌ڵێت (هه‌رهه‌موو مانگه‌كه‌): مه‌به‌ست پێی غالیب وزۆرینه‌ی مانگه‌كه‌) نه‌ك هه‌ر هه‌موو ڕۆژه‌كانی ئه‌و مانگه‌ . پوخته‌ی قسه‌لێره‌دا: پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) مانگی شه‌عبان به‌ته‌وای به‌ڕۆژوو نه‌بوه‌، به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی تر كه‌له‌سه‌حیحی موسلیم دا   به‌ژماره‌ (746) هاتووه‌كه‌عائیشه‌ - خوای لێ ڕازی بێت  - فه‌رموویه‌تی :  ( وَلا أَعْلَمُ نَبِيَّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَرَأَ الْقُرْآنَ كُلَّهُ فِي لَيْلَةٍ، وَلا صَلَّى لَيْلَةً إِلَى الصُّبْحِ، وَلا صَامَ شَهْرًا كَامِلا غَيْرَ رَمَضَانَ ). واتا: ( نه‌م زانیوه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خودا هه‌مو قورئانی خوێندبێته‌وه‌له‌شه‌وێكدا، وهیچ شه‌وێك تابه‌یانی نوێژی نه‌كردووه‌، وه‌هیچ مانگێك به‌ته‌وای به‌ڕۆژونه‌بوه‌بێجگه‌له‌مانگی ڕه‌مه‌زان نه‌بێت ). وبه‌به‌ڵگه‌ی تریش كه‌له‌هه‌ردوو سحیحی بوخاری به‌ژماره‌فه‌رمووده‌ی (1971) وموسلیم به‌ژماره‌فه‌ر‌مووده‌ی(1157) هاتوه‌كه‌ئیبن عه‌باس فه‌رموویه‌تی : ( مَا صَامَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ شَهْرًا كَامِلا قَطُّ غَيْرَ رَمَضَانَ ). واتا: ‌پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌رگیز هیچ مانگێك به‌ته‌واوی به‌ڕۆژونه‌بووه، ته‌نها مانگی ڕه‌مه‌زان نه‌بێت . وه‌ئه‌گه‌ر پرسیار بكرێت: حیكمه‌ت چیه له‌زۆر به‌ڕۆژوبونی مانگی شه‌عبان، له‌وه‌ڵام دا پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمویه‌تی: ( ذَلِكَ شَهْرٌ يَغْفُلُ النَّاس عَنْهُ بَيْنَ رَجَبٍ وَرَمَضَان, وَهُوَ شَهْر تُرْفَعُ فِيهِ الأَعْمَال إِلَى رَبّ الْعَالَمِينَ، فَأُحِبُّ أَنْ يُرْفَعَ عَمَلِي وَأَنَا صَائِمٌ) .( أخرجه أبو داود والنسائي. وحسنه الألباني في صحيح النسائي (2221) . واته‌ : شه‌عبان مانگێكه‌خه‌ڵك لێی بێ ئاگان نێوان ڕه‌جه‌ب و ڕه‌مه‌زانه‌، وله‌م مانگه‌دا كرده‌وه‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌بۆلای خوای جیهانیان، ومن حه‌ز ده‌كه‌م كرده‌وه‌م به‌رزبكرێته‌وه‌ وله‌وكاته‌دا به‌ڕۆژوبم). به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ڕۆژوبوونی نیوه‌ی دووه‌می مانگی شه‌عبان ( واته‌له 16ی شه‌‌عبانه‌وه‌تاكۆتایی مانگ). فه‌رمووده‌ی سه‌حیح هاتووه‌‌نه‌هی كردوه‌له‌به‌ڕۆژوبونی نیوه‌ی دووه‌می مانگی شه‌عبان. جاء في السنن أنّ رسول الله r  قال: (( إذا انتصف شعبان فلا تصوموا )). أخرجه أبو داود (3237) والترمذي (738) وابن ماجه (1651). صححه الألباني في صحيح الترمذي (590) . واته‌ : پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمویه‌تی: ئه‌گه‌ر مانگی شه‌عبان نیوه‌بوو، ئیتر به‌ڕۆژو مه‌بن. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر قه‌ده غه‌بوونی به‌ڕۆژوبون له‌نیوه‌ی دووه‌می مانگی شه‌عبان (واته‌له 16ی شه‌‌عبانه‌وه‌تاكۆتایی مانگ ). وه‌زانایان  له‌حیكمه‌تی به‌ڕۆژو نه‌بونی ئه‌م نیوه‌ی دووه‌مه‌ی شه‌عبان وتوویانه‌: خۆبه‌هێزكردنه‌بۆ به‌ڕۆژوبونی مانگی ره‌مه‌زان؛ چونكه‌به‌رده‌وام بونی ئه‌م ڕۆژوه‌سونه‌ته‌مرۆڤ لاواز وبێتاقه‌ت ده‌كات له‌به‌رۆژوبونی فه‌رزی ره‌مه‌زان، هه‌روه‌ها ئیحطیات كردن بۆته‌واوی ڕۆژه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان تاڕۆژێك زیاد نه‌كرێت كه‌له‌ومانگه‌نه‌بێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌حیكمه‌ته‌كانی ئه‌وه‌یه‌بۆ جودا كردنه‌وه‌ی ڕۆژوی فه‌رزی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌له‌ڕۆژوی ‌سونه‌تی مانگی شه‌عبان . لێردا ده‌بی ئه‌وه‌بڵێین كه‌هه‌ندێك له‌زانایان ووتویانه‌: فه‌رمووده‌ی نه‌هی كردن له‌به‌ڕۆژووبونی نیوه‌ی دووه‌می مانگی شه‌عبان لاوازه‌. به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌و ووردبونه‌وه‌له‌قسه‌ی زانایان ده‌ر‌ده‌كه‌وێت كه‌ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌سه‌حیحه‌وه‌ك له‌پێشودا ئاماژه‌مان بۆكرد. ئیبن قه‌ییمی جه‌وزی - ڕه‌حمه‌تی خوای لیبێت- له‌وه‌ڵامی ئه‌مـــه‌دا ده‌فــــه‌رموێت ( به‌ڕاستی ئه‌م حه‌دیسه‌سه‌حیحه‌له‌سه‌ر شه‌رتی موسلیم) بڕوانه‌(تهذيب السنن 1/407). هه‌روه‌ها پرسیار له‌شێخ ئیبن باز - ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- كرا ده‌رباره‌ی ده‌ره‌جه‌ی صیحه‌تی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌‌، فه‌رمووی: (  ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌سه‌حیحه‌وه‌ك برامان عه‌للامه‌شێخ ئه‌لبانی فه‌رموویه‌تی). (مجموع فتاوى الشيخ ابن باز (15/385). به‌ڵام لێره‌دا فه‌رمووده‌هاتووه‌ئه‌وه‌ده‌گه‌ێنێت كه‌درووسته‌نیوه‌ی دووه‌می شه‌عبان به‌ڕۆژوبیت. ‌له‌هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری به‌ژماره‌فه‌رمووده‌ی (1914) وموسلیم به‌ژماره‌فه‌رمووده‌ی (1082) داهاتوه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رموویه‌تی : ( لا تَقَدَّمُوا رَمَضَانَ بِصَوْمِ يَوْمٍ وَلا يَوْمَيْنِ إِلا رَجُلٌ كَانَ يَصُومُ صَوْمًا فَلْيَصُمْهُ ) . واته‌ : ڕۆژێك یا دوو ڕۆژ پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو مه‌بن، مه‌گه‌ر یه‌كێك عاده‌تی وابێت كه‌پێشتریش هه‌ر به‌ڕۆژوو ده‌بو، مه‌به‌ست پێشی نیوه‌ی شه‌عبانه‌. ئه‌م فه‌رمووده‌به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌درووسته‌نیوه‌ی دووه‌می شه‌عبان به‌ڕۆژوبیت بۆكه‌سێك كه‌عاده‌تی وابو هه‌میشه‌به‌ڕۆژوو ده‌بوو، وه‌ك هه‌موو دووشه‌مه‌وپێنج شه‌مه‌یه‌ك، یاعاده‌تی وابوو ساڵ دوانزه‌مانگ ڕۆژێك به‌ڕۆژوو ده‌بوو ڕۆژێكی تر به‌ڕۆژوو نه‌ده‌بوو، ئه‌وكه‌سه‌بۆی هه‌یه‌به‌ڕۆژوو بێت با له‌دوای نیوه‌ی شه‌عبانیش بێت. وهه‌روه‌ها له سه‌حیحی موسلیم دا هاتووه‌‌كه‌عائیشه ‌ده‌فه‌رموێت: [ ...كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ كُلَّهُ، كَانَ يَصُومُ شَعْبَانَ إِلا قَلِيلا]. واتاكه‌ی:( پێغه‌مبه‌ری خودا ( صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) مانگی شه‌عبان هه‌مووی به‌ڕۆژوو ده‌بوو، وه‌پێغه‌مبه‌ر مانگی شه‌عبان به‌ڕۆژوو ده‌بوو ته‌نها كه‌مێكی مانگه‌كه‌نه‌بێت). ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ئه‌وه‌ده‌گه‌یێنێت كه‌به‌ڕۆژووبون دوای نیوه‌ی شه‌عبان درووسته‌، به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه‌پێش نیوه‌ی یه‌كه‌می شه‌عبان به ڕۆژو بوبێت، وبه‌رده‌وام بێت له‌به‌ڕۆژوبونی مانگه‌كه‌.   ئیمامی نه‌وه‌وی-ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - له‌ رياض الصالحين (ل: 412) ده‌فه‌رمویێت: ( باب : النهي عن تقدم رمضان بصومٍ بعد نصف شعبان إلا لمن وصله بما قبله أو وافق عادة له بأن كان عادته صوم الاثنين والخميس ). واته‌:( قه‌ده‌غه‌یه‌به‌ڕۆژوبون پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان له‌نیوه‌ی شه‌عبانه‌وه‌، مه‌گه‌ر یه‌كێك كه‌پێش نیوه‌ی یه‌كه‌می شه‌عبان به ڕۆژو بوبێت، وبه‌رده‌وام بێت له‌به‌ڕۆژوبونی مانگه‌كه‌، یا وا ڕێك كه‌وت كه‌به‌ر عاده‌تی ئه‌وكه‌سه‌كه‌وت،‌وه‌ك ئه‌وه‌ی عاده‌تی خۆی وابوو دووشه‌مه‌وپێنج شه‌مه‌ هه‌میشه‌به‌ڕۆژوو ده‌بو). كه‌واته‌هه ر‌كه‌سێك كه‌له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌عبان وه‌به‌ڕۆژوو بێت، هیچ قه‌یدی ناكات ئه‌گه‌ر نیوه‌ی دووه‌می شه‌عبان هه‌ر هه‌موی یا هه‌ندێكی به‌ڕۆژوبێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی عاده‌تی خۆی وابوو دووشه‌مه ‌وپێنج شه‌مه‌له‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا به‌ڕۆژوو ده‌بو، ئه‌وا له‌و ڕۆژانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بێت وهیچ مانیعی شه‌رعی نیه. ئیمام ئیبن قه‌ییم -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- ده‌فه‌رموێت: هیج دژایه‌تی نیه له‌نێوان ئه‌م فه‌رموودانه‌ی كه‌تێیدا هاتووه‌دروسته‌دوای نیوه‌ی شه‌عبانی به‌ڕۆژوو بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رموودانه‌ی كه‌تێیدا هاتووه‌دروست نیه‌‌دوای نیوه‌ی شه‌عبانی به‌ڕۆژوو بوون ؛ چونكه‌ئه‌و فه‌رموودانه‌ی ڕێگه‌ی به‌ڕۆژووبون ده‌ده‌ن له‌دوای نیوه‌ی شه‌عبان بۆكه‌سانێكن كه‌نیوه‌ی یه‌كه‌می شه‌عبانیش به‌ڕۆژوو بوو بوون، یا به‌ڕۆژووبونیان به‌ر  عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆیان ده‌كه‌وێت، ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه‌تێیدا هاتووه‌قه‌ده‌غه‌یه‌دوای نیوه‌ی شه‌عبانی به‌ڕۆژوو بوون بۆ یه‌كێكه‌به‌ئه‌نقه‌ست بێت ته‌نها دوای نیوه‌ی شه‌عبان به‌ڕۆژوو بێت، نه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عاده‌تی خۆی وابێت، وه‌نه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌می ڕه‌مه‌زانیش به‌ڕۆژوو بووبێت بیه‌وێت ته‌واوی مانگ به‌ڕۆژوو بێت). وه‌كاتێك پرسیار له‌شێخ ئیبن  باز -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت - كرا ده‌رباره‌ی  ئه‌و فه‌رموودانه‌ی نه‌هی لـــــه‌به‌ڕۆژووبون لـــــه‌دوای نیوه‌ی شه‌عــبان ده‌كه‌ن فـــه‌رمووی:(  مه‌به‌ست له‌و نه‌هی كردنه‌ ئه‌وه‌یه‌كه‌سێك هه‌تا نیوه‌ی شه‌عبان هیچی به‌ڕۆژوو نه‌بوبێت، به‌ڵام كاتێك مانگی شه‌عبان نیوه‌بوو ده‌ست بكات به‌ڕۆژوو بوون، ئه‌مه‌پێچه‌وانه‌ی سوونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌، به‌ڵام كه‌سێك ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ره‌‌تای مانگی شه‌عبانه‌وه‌به‌ڕۆژوو بوو بوو، یان زۆربه‌ی مانگه‌كه‌ی گرتبوو، ئه‌وا هیچ موخاله‌فه‌ی سوننه‌تی نه‌كردوه‌ئه‌گه‌ر بێتوو له‌پاش نیوه‌ی مانگی شه‌عبانه‌یشه‌وه‌به‌رۆژوو ببێت جا ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مووی بگرێت یان هه‌ندێكی ). (مجموع فتاوى الشيخ ابن باز (15/385). دوا ووشه وپوخته‌ی بابه‌ت‌: هیچ مانیعی شه‌رعی نیه به‌ڕۆژووبون دوای نیوه‌ی شه‌عبان بۆ كه‌سێك كه‌له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌عبانه‌وه ‌به‌ڕۆژوو بێت، وحه‌زبكات نیوه‌ی دووهه‌‌می شه‌عبان هه‌ر هه‌موی یا هه‌ندێكی به‌ڕۆژوبێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی عاده‌تی خۆی وابوو دووشه‌مه‌و پێنج شه‌مه‌له‌هه‌موو هه‌فته‌یه‌كدا به‌ڕۆژوو ده‌بو، ئه‌وا له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌گه‌ر به‌رۆژوویش بێت قه‌یدی ناكات ، به‌ڵام مه‌نع و نه‌هیه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌وه‌دایه‌ كه‌سێك له‌دوای نیوه‌ی شه‌عبان  ده‌ست بكات به‌ڕۆژووگرتن و له‌گـه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێش نیوه‌ی یه‌كه‌می مانگی شه‌عبان هیچی نه‌گرتبێت . له‌پاشدا ده‌ڵێم خوای گه‌وره ‌له‌هه‌مو لایه‌ك زاناتر و شاره‌زاتره‌. وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم والسلام علیكم ورحمة‌الله وبركاته  

المرفقات

2

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فقهی سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی مانگی شه‌عبان
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فقهی سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی مانگی شه‌عبان