البحث

عبارات مقترحة:

الخالق

كلمة (خالق) في اللغة هي اسمُ فاعلٍ من (الخَلْقِ)، وهو يَرجِع إلى...

الرحمن

هذا تعريف باسم الله (الرحمن)، وفيه معناه في اللغة والاصطلاح،...

الشافي

كلمة (الشافي) في اللغة اسم فاعل من الشفاء، وهو البرء من السقم،...

به‌سه‌رهاتی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات التاريخ وتقويم البلدان - قصص وعبر
ئه‌م به‌سه‌رهاته چه‌ند وانه‌یه‌‌كی تێیدایه‌، له‌وانه‌: ١-ڕێگای رزگاربوون له‌كاتی ته‌نگانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌یه‌بۆ لای خوای گه‌وره‌ودوعاكرنه‌لێی. چونكه‌هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌هه‌موو شتێكی به‌ده‌سته‌ووه‌ڵامی به‌نده‌كانی ده‌داته‌وه‌له‌كاتی خۆشی ناخۆشی. ٢ - نیاز پاكی وخۆیه‌كلاكردنه‌وه‌بۆ خوای گه‌وره‌له‌كاتی ئه‌نجامدانی كردوه‌، شوێنه‌واری گه‌وره‌ی هه‌یه‌له‌لابردنی ناخۆشی وته‌نگانه‌دا. ٣-ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان كرده‌وه‌ی چاكی هه‌بێت له‌كاتی خۆشیدا، بۆ ئه‌وه‌ی فریای كه‌وێت له‌كاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا.

التفاصيل

  به‌سه‌رهاتی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌     حدثنا إسماعيل بن خليل ، أخبرنا علي بن مسهر ، عن عبيد الله بن عمر ، عن نافع ، عن ابن عمر رضي الله عنهما ، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم ، قال : " بينما ثلاثة نفر ممن كان قبلكم يمشون ، إذ أصابهم مطر ، فأووا إلى غار فانطبق عليهم ، فقال بعضهم لبعض : إنه والله يا هؤلاء ، لا ينجيكم إلا الصدق ، فليدع كل رجل منكم بما يعلم أنه قد صدق فيه ، فقال واحد منهم : اللهم إن كنت تعلم أنه كان لي أجير عمل لي على فرق من أرز ، فذهب وتركه ، وأني عمدت إلى ذلك الفرق فزرعته ، فصار من أمره أني اشتريت منه بقرا ، وأنه أتاني يطلب أجره ، فقلت له : اعمد إلى تلك البقر فسقها ، فقال لي : إنما لي عندك فرق من أرز ، فقلت له : اعمد إلى تلك البقر ، فإنها من ذلك الفرق فساقها ، فإن كنت تعلم أني فعلت ذلك من خشيتك ففرج عنا ، فانساحت عنهم الصخرة ، فقال الآخر : اللهم إن كنت تعلم أنه كان لي أبوان شيخان كبيران ، فكنت آتيهما كل ليلة بلبن غنم لي ، فأبطأت عليهما ليلة ، فجئت وقد رقدا وأهلي وعيالي يتضاغون من الجوع ، فكنت لا أسقيهم حتى يشرب أبواي فكرهت أن أوقظهما ، وكرهت أن أدعهما ، فيستكنا لشربتهما ، فلم أزل أنتظر حتى طلع الفجر ، فإن كنت تعلم أني فعلت ذلك من خشيتك ففرج عنا ، فانساحت عنهم الصخرة حتى نظروا إلى السماء ، فقال الآخر : اللهم إن كنت تعلم أنه كان لي ابنة عم ، من أحب الناس إلي ، وأني راودتها عن نفسها فأبت ، إلا أن آتيها بمائة دينار ، فطلبتها حتى قدرت ، فأتيتها بها فدفعتها إليها ، فأمكنتني من نفسها ، فلما قعدت بين رجليها ، فقالت : اتق الله ولا تفض الخاتم إلا بحقه ، فقمت وتركت المائة دينار ، فإن كنت تعلم أني فعلت ذلك من خشيتك ففرج عنا ، ففرج الله عنهم فخرجوا " ،حديث صحيح متفق عليه .   واته‌: عه‌بدوڵای كورِی ئیمامی عومه‌ر ( خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێت له‌پێغه‌مبه‌ری خوام (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) بیستووه‌ده‌یفه‌رموو له‌سه‌رده‌می پێش ئێوه‌،جارێكیان سێ كه‌س ده‌بنه‌هاوڕێ له‌ڕێگا شه‌ویان لێ دادێت , بۆ حه‌وانه‌وه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌ئه‌شكه‌وتێك پاش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌چنه‌ناوی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌، له‌لوتكه‌ی چیاكه‌وه‌به‌ردێكی گه‌وره‌گل ده‌بێته‌وه‌و به‌ته‌واوه‌تی به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه‌ده‌گرێت,زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌هیچ جۆرێك به‌رده‌كه‌یان بۆ ناجوڵێت.ناچار ده‌كه‌ونه‌ پاڕانه‌وه‌و له‌ناو خۆیان دا ده‌كه‌ونه‌گه‌ڕان به‌دوای ڕێگه‌ چاره‌یه‌كدا كه‌خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن ، دوایی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ڕێك ده‌كه‌ون كه‌هه‌ریه‌كه‌یان باسی كردارێكی باشه‌ی خۆی بكات به‌ڵكو خوای گه‌وره‌به‌زه‌یی پیایاندا بێته‌وه‌ .   یه‌كه‌م ووتی: خوایه‌خۆ تۆ خۆت ده‌زانیت كه‌من باوك ودایكێكی زۆر پیرو په‌ككه‌وته‌م هه‌بوو، هه‌موو ئێواره‌یه‌ك تا ئه‌وانم تێر نه‌كردایه‌نه‌م ده‌هێشت كه‌س ده‌م له‌هیچه‌وه‌بدات , ڕۆژیكیان بۆ دارخڕكردنه‌وه‌زۆر دوور كه‌وتبوومه‌وه‌ ئێواره‌یه‌كی زۆر دره‌نگ گه‌ڕامه‌وه‌,كاتێك خواردنم بۆ بردن بینیم خه‌ویان لێ كه‌وتووه‌دڵم نه‌ده‌هات له‌خه‌و خه‌به‌ریان بكه‌مه‌وه‌و نه‌شمهێشت كه‌س پێش ئه‌وان نان بخوات.ئه‌وشه‌وه‌به‌دیار ئه‌وانه‌وه‌ به‌پێوه‌ڕۆژم كرده‌وه‌قاپه‌كه‌شم هه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌بوو ماڵ ومنداڵیش له‌برساندا هه‌ر زاكه‌زاكیان بوو.له‌گه‌ڵ سپێده‌ی به‌یان ، خه‌به‌ریان بۆوه‌ئیتر خواردنه‌كه‌م دانێ.خوایه‌ئه‌گه‌ر من ئه‌وه‌م له‌به‌ر خاتری تۆكردووه‌، له‌م به‌رده‌،ڕزگارمان بكه‌.ئیتر به‌رده‌كه‌تۆزیك جووڵاو درزی تێكه‌وت.به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌نه‌بووكه‌مرۆڤ بتوانێ لێوه‌ی بێته‌ ده‌ره‌وه‌.   دووه‌میان ووتی: خوایه‌من كچه‌مامێكم هه‌بوو زۆر زۆرم خۆش ده‌ویست وه‌ك به‌هێزترین خۆشه‌ویستی نێوان ژن وپیاو هه‌میشه‌ كه‌ده‌چووم بو لای لێم دوورده‌كه‌وته‌وه‌و بۆم نه‌رم نه‌ده‌بوو.تاساڵێكیان به‌هۆی نه‌هاتی و هه‌ژاریه‌وه‌په‌نای بۆ هێنام ، داوای یارمه‌تی لێكردم.منیش بیست دینارم دایه‌، به‌و مه‌رجه‌ی چیم بوێت له‌گه‌ڵیدا بیكه‌م.ئه‌ویش به‌ناچاری ڕازی بوو كاتێك كه‌لێی نزیك بوومه‌وه‌ ، ووتی له‌خوا بترسه‌و به‌ناحه‌ق ئابڕووم مه‌تكێنه‌ئیتر منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مووحه‌زو خۆشه‌ویستیه‌دا وازم لێ هێناو، پاره‌كه‌شم لێ نه‌ستانده‌وه‌.خوایه‌له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌و له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌ڕزگارمان بكه‌. به‌رده‌كه‌كه‌مێكی تر جووڵاو،به‌ڵام دیسان ئه‌وه‌نده‌نه‌بوو كه‌بتوانن لێی بچنه‌ده‌ره‌وه‌ .   سێ یه‌م ووتی: خوایه‌ خۆت ده‌زانیت چه‌ند كرێكارێكم به‌كرێ گرت ئیشێكم بۆ بكه‌ن پاش ته‌واو بوونی ئیشه‌كه‌بێجگه‌له‌یه‌كێكیان كرێی هه‌موویانم دا , ئه‌وه‌یان كرێكه‌ی وه‌رنه‌گرت و ڕۆیشت .منیش ئه‌و پاره‌ی كرێیه‌م بۆ خسته‌ئیشه‌وه‌ .گه‌شه‌ی كرد پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هاته‌وه‌و داوای كرێیه‌كه‌ی لێ كردم منیش پێم ووت ئه‌و هه‌موو حوشترو مه‌ڕو ماڵاته‌ی ده‌یبینیت هه‌مووی هی خۆته‌فه‌رموو هه‌ڵیان گره‌بۆ خۆت، ئه‌ویش ووتی : وادیاره‌تۆ گاڵته‌م پێ ده‌كه‌یت ؟ ووتم : نه‌خێر هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه‌هه‌موو هی تۆن و له‌پاره‌كه‌ی خۆت كه‌وتوونه‌ته‌وه‌. ئیتر پێش خۆی دان و ڕۆیشت.خوایه‌ له‌پاداشتی ئه‌وه‌دا تۆش به‌زه‌ییت پێماندا بێته‌وه‌و ڕزگارمان بكه‌ئیتر به‌رده‌كه‌به‌ته‌واوی لاچوو، پیاوه‌كانیش به‌سه‌لامه‌تی ڕزگاریان بوو. ئه‌م به‌سه‌رهاته چه‌ند وانه‌یه‌‌كی تێیدایه‌، له‌وانه‌: ١-ڕێگای رزگاربوون له‌كاتی ته‌نگانه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌نده‌یه‌بۆ لای خوای گه‌وره‌ودوعاكرنه‌لێی. چونكه‌هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌هه‌موو شتێكی به‌ده‌سته‌ووه‌ڵامی به‌نده‌كانی ده‌داته‌وه‌له‌كاتی خۆشی ناخۆشی. ٢ - نیاز پاكی وخۆیه‌كلاكردنه‌وه‌بۆ خوای گه‌وره‌له‌كاتی ئه‌نجامدانی كردوه‌، شوێنه‌واری گه‌وره‌ی هه‌یه‌له‌لابردنی ناخۆشی وته‌نگانه‌دا. ٣-ده‌بێت مرۆڤی موسڵمان كرده‌وه‌ی چاكی هه‌بێت له‌كاتی خۆشیدا، بۆ ئه‌وه‌ی فریای كه‌وێت له‌كاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا. ٤ - له‌م به‌سه‌رهاته‌وه‌بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا نه‌بوونی و هه‌ژاری شوێنه‌واری خراپی ده‌بێت سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی و فاحیشه‌؛ چونكه‌ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌له‌م فه‌رموده‌یه‌هاتوه‌نیازی نه‌بووه‌خراپه‌كاری بكات، به‌ڵام هه‌ژاری وای لێی كرد كه‌ئاماده‌بێت كچێنی خۆی له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام خوای گه‌وره‌پاراستی..بۆیه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام  به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی هه‌ژاری ده‌كات و، زه‌كاتی فه‌رز كردوه‌له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هه‌ژاران بده‌ن . ٥-‌هه‌ر میلله‌تێك ڕه‌وه‌شتی جوانی تێیدا بڵاو بێته‌وه‌،‌ئه‌و میلله‌ته‌سه‌ركه‌وت و سه‌رفراز و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت. له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیمان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئایته‌كانی قورئانی پیرۆز و سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ـ صلى الله عليه وسلم ـ جێ به‌جێ بكه‌یین به‌ باشترین شێوه‌.   وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين   سه‌رچاوه‌: سایتی ڕێگا‌ی ڕاستی به‌ده‌ستكاریه‌وه‌

المرفقات

2

به‌سه‌رهاتی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه
به‌سه‌رهاتی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی ناو ئه‌شكه‌وته‌كه