البحث

عبارات مقترحة:

المتعالي

كلمة المتعالي في اللغة اسم فاعل من الفعل (تعالى)، واسم الله...

العلي

كلمة العليّ في اللغة هي صفة مشبهة من العلوّ، والصفة المشبهة تدل...

السلام

كلمة (السلام) في اللغة مصدر من الفعل (سَلِمَ يَسْلَمُ) وهي...

بۆ باوكان و دایكان ..٥٢ مامۆستا بۆ‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات شؤون الطفل - تربية الأولاد
ئه‌مه‌چه‌ند خاڵێكی كورت و خێرایه‌بناغه‌و مه‌شخه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان له‌ئیسلامدا له‌خۆ ده‌گرێ... داواكارین به‌پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار ببێته‌جێگه‌ی سوودو ڕ‌ه‌زامه‌ندی باوك و دایكانی خۆشه‌ویست.

التفاصيل

  بۆ باوكان و دایكان ..٥٢ مامۆستا بۆ‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان       سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار، سه‌ڵات و سه‌لامیش له‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست و یارو یاوه‌رانی... ئه‌مه‌چه‌ند خاڵێكی كورت و خێرایه‌بناغه‌و مه‌شخه‌ڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان له‌ئیسلامدا له‌خۆ ده‌گرێ... داواكارین به‌پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار ببێته‌جێگه‌ی سوودو ڕ‌ه‌زامه‌ندی باوك و دایكانی خۆشه‌ویست. (1) منداڵه‌كه‌ت فێری كه‌لیمه‌ی ته‌وحید (لا اله الا الله محمد رسول الله) بكه‌، با یه‌كه‌م شتێكیش كه‌فێری ده‌كه‌یت ئه‌وه‌بێ كه‌خوای گه‌وره‌ئه‌یبینێ و گوێی له‌قسه‌یه‌تی، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌زانێ و یه‌ك چاو تروكانیش لێی بێ ئاگا نابێ. (2) له‌زه‌ینی منداڵه‌كه‌تدا بیچه‌سپێنه‌كه‌خوای گه‌وره‌دروستكه‌رو رۆزیده‌رو شیفاده‌ره‌و هه‌رئه‌ویش ده‌یمرێنێ و زیندووی ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها فێری بكه‌له‌هه‌موو بارێكیدا په‌نا بۆ خوای گه‌وره‌ببات و داوای كارئاسانی و جێبه‌جێكردنی پێویستییه‌كانی هه‌ر له‌و بكات. (3) منداڵه‌كه‌ت له‌(كوفرو هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یداكردن) ئاگاداربكه‌ره‌وه‌‌، تێشی بگه‌یه‌نه‌خوای په‌روه‌ردگار بۆ خوا په‌رستی دروستی كردووین، كوفرو هاوبه‌شی بۆ خوا دانانیش مرۆڤ به‌ره‌و سزاو ئاگر ده‌بات له‌رۆژی دوایدا (و إذ قال لقمان لابنه و هو يعظه يا بني لا تشرك بالله، إن الشرك لظلم عظيم) [لقمان:13]. (4) (شه‌ش پایه‌كانی ئیمان) به‌مناڵه‌كه‌ت بناسێنه ‌(ئیمان به‌خوای گه‌وره‌، فریشته‌كانی، په‌ڕتوكه‌كانی، پێغه‌مبه‌ره‌كانی، رۆژی دوایی، قه‌ده‌ر خێرىو شه‌ڕی)، هه‌روه‌ها بنچینه‌كانی ئیسلامیش (شایه‌توومان، نوێژكردن، زه‌كاتدان، رۆژووی ره‌مه‌زان، حه‌جكردنی ماڵی خوا بۆ یه‌كێك له‌تواناییدا بێ). (5) (خۆشه‌ویست كردنی پێغه‌مبه‌ر) ـ صلی الله‌علیه‌و سلم ـ له‌لای مناڵ، هه‌ر‌وه‌ها په‌روه‌رده‌كردنی له‌سه‌ر سیره‌ی پاك و ره‌وشته‌به‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر، ڕاشی بهێنه‌هه‌ر كاتێك ناوی پێغه‌مبه‌رى بیست سه‌ڵاواتی له‌سه‌ر بدات. (6) چه‌سپاندنی(به‌هاو ره‌وشته‌به‌رزه‌كانی ئیسلام) له‌ده‌روونی مناڵه‌كه‌تدا، هه‌روه‌ها فێری ئادابه‌كانی ئیسلامی بكه‌. (7) ورده‌ورده‌(حه‌ڵاڵ و حه‌رام) به‌مناڵه‌كه‌ت بناسێنه‌. (8) ڕاهێنانی مناڵه‌كه‌ت بۆ (سه‌ردانی كرنی مزگه‌وته‌كان) و ڕێزلێگرتنیان و نوێژكردن تێایاندا، هه‌روه‌ها پارێزگاریكردنی‌نوێژه‌كان له‌كاتی خۆیاندا. (9) یارمه‌تی مناڵه‌كه‌ت بده‌له‌هه‌ڵبژارنی(هاوڕێی ڕاستگۆو چاك)، دوورخستنه‌وه‌شی له‌هاوڕێی خراپ و به‌دڕه‌وشت. (10) (قورئانی پیرۆز) یان لا خۆشه‌ویست بكه‌، هانیشیان بده‌قورئان تیلاوه‌بكه‌ن و بیپارێزن و فێریببن و بیری لێبكه‌نه‌وه‌. (11) شتێك له‌(سوننه‌تی) پاك و ویرده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خواى فێربكه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى فێر ببێ بڵێت: بسم الله‌له‌كاتی نان خواردندا، هه‌روه‌ها الحمدلله‌كاتێك له‌نان خواردن ته‌واو ده‌بێ، یان له‌كاتی بیستنی بانگدا له‌دوای بانگ بێژه‌وه‌بانگه‌كه‌بڵێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ویرده‌كانی نووستن و له‌خه‌و هه‌ستان، یان چوونه‌ماڵ و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌له‌ماڵ و.... هتد. (12) (دادپه‌روه‌ری) له‌نێوان مناڵه‌كانتدا ڕابگره‌‌، چاكه‌ی كه‌سیان به‌سه‌ر كه‌سیاندا مه‌ده‌و جیاوازی له‌نێوانیاندا مه‌كه‌. (13) ئه‌بێ ئه‌وه‌بزانی كه‌مناڵه‌كه‌ت چاوت لێده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌هه‌میشه‌نموونه‌یه‌كی چاكی پێشكه‌شبكه‌؛ تا ئه‌ویش وا ده‌ربچێت. (14) ناردنی مناڵه‌كه‌ت بۆ شوێنی وه‌رزشكردن؛‌تا وه‌رزشێكی به‌كه‌ڵك ئه‌نجام بدات. (15) ڕه‌وشت‌و(خه‌سڵه‌ته‌جوانه‌كان) لای مناڵه‌كه‌ت خۆشه‌ویست بكه‌؛ وه‌كو ڕاستگۆیی، ئه‌مانه‌ت، پاكێتی، ئازایه‌تی، به‌خشنده‌یی، لێبووردن، به‌زه‌یی، ڕێز، چاكه‌كردن‌، هاوكاری، ڕاستێتی، به‌ختكردن، چاوتێری،... هه‌روه‌ها هه‌موو مانا چاكه‌كانی تریش. (16) هۆشیاركردنه‌وه‌ی له‌هه‌موو (ئاكاره‌خراپه‌كان)؛ وه‌كو درۆ، دزیی، ناپاكی، سته‌م، غه‌در، به‌دڕه‌وشتی، خۆپه‌رستی، حه‌سودی، غه‌یبه‌ت، دووزمانی، فێڵ، هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، خراپه‌كاری،... هتد. (17) هه‌ر له‌مناڵییه‌وه‌له‌سه‌ر ( پاكوخاوێنی) ڕایبهێنه؛ هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن و نینۆككردن و ده‌ست شۆردنی له‌پێش و دوای نان خواردنی فێربكه‌. (18) هه‌ر له‌مناڵییه‌وه‌كچه‌كه‌ت له‌سه‌ر خۆداپۆشین و(حیجاب) و شه‌رم ڕابهێنه‌، هه‌تا له‌هه‌رزه‌كارییدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ڕابێت، هه‌رگیز مه‌هێڵه‌جلی كورت و ته‌سك و ته‌نك یان پۆشاكی كوڕان له‌به‌ر بكات، ئاگاداریشی بكه‌ره‌وه‌؛ هه‌ر ڕه‌گه‌زه‌جلی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر جیاوازه‌. (19) كوڕه‌كه‌شت له لاسایی و چاولێكردنی‌دوژمنانی خوا ئاگاداربكه‌ره‌وه‌؛ تا چاو له‌كافران نه‌كات؛ له‌جلوبه‌رگ و بڕینی قژیان و نامه‌ردییان وخراپه‌كارییان و جه‌ژنه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێگاكانی تری ژیانیان. (20) مناڵه‌كه‌ت له‌هه‌موو (جۆره‌كانی قومار) ئاگاداربكه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها یارییه‌حه‌رامه‌كانیشی لێ قه‌ده‌غه‌بكه‌(هۆی حه‌رامی یارییه‌كه‌شی بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه‌)، له‌وانه‌ش ئه‌و یارییانه‌ی ناو كۆمپیوته‌ر كه‌ناشه‌رعی تێدایه‌وه‌ك مۆسیقا، ڕووتی، شیرك، هه‌روه‌ها یاری پۆكیمۆن كه‌زانایان فتوای حه‌رام بوونیان داوه‌. (21) بایه‌خیدان به‌(به‌هێزكردنی لایه‌نی رۆشنبیری) منداڵه‌كه‌ت، ئه‌ویش به‌هێنانی كتێبی به‌كه‌ڵك و به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ریی به‌سوود، هه‌روه‌ها ئه‌و چیرۆكه‌پڕ مانایانه‌ی كه‌واده‌كات هۆشداری به‌مناڵه‌كه‌ت بدات و شه‌رعی خوای گه‌وره‌ش له‌بیركردنه‌وه‌یدا ره‌نگبداته‌وه‌. (22) مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر (‌ڕێزلێگرتنی میوان) ڕابهێنه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان و ئازارنه‌دانیان، مافه‌كانی باوك و دایكیش فێری مناڵه‌كه‌ت بكه‌، هه‌روه‌ها مافی مسوڵمان له‌سه‌ر مسوڵمان، مافی خزم وكه‌سوكارو دراوسێ و هاوڕێیان و مامۆستایان و... هتد. (23) مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر (رێزلێگرتنی ڕێگاوبان) ڕابهێنه‌؛ با به‌ئارامی و له‌سه‌رخۆیی به‌ڕێگادا بڕوات، هه‌روه‌ها ڕێگاوبان پاك ڕابگرێ و پیسی فڕێ نه‌دات، لابردنی هه‌رشتێكیش كه‌زیان به‌مسوڵمانان بگه‌یه‌نێ وه‌ك دڕك و دارو به‌ردو ... هتد، هه‌روه‌ها چاوی له‌بینینی شتی حه‌رام بپارێزێ، ئازاری ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕێدا ده‌ڕۆن نه‌دات، ده‌نگی به‌رز نه‌كاته‌وه‌و غه‌ڵبه‌غه‌ڵب و ژاوه‌ژاو دروست نه‌كات. (24) چاندنی (خۆشه‌ویستی باوه‌ڕداران) و دۆستایه‌تی كردنیان له‌دڵی مناڵه‌كه‌تدا، با دووریش بن و زمان و ره‌گه‌ز‌یشیان جیاواز بێ. هه‌روه‌ها رق بوون له‌كافران و دوژمنایه‌تی كردنیان له‌هه‌موو جێیه‌ك. (25) مناڵه‌كه‌ت فێری (سه‌لام كردن) بكه‌، هه‌روه‌ها با پابه‌ندبێ به‌سه‌لامی ئیسلامه‌وه‌( السلام علیكم و رحمة الله‌و بركاته‌)، باسی فه‌زڵی ئه‌و كه‌سه‌شی بۆبكه‌كه‌یه‌كه‌م جار سه‌لام ده‌كات. (26) له‌كاتی یارییكردن و خۆشی و به‌تاڵی مناڵه‌كه‌تدا به‌شداری بكه‌، ماچی مناڵه‌كه‌ت بكه‌و با هه‌ست به‌دڵنیایی و دڵ ئارامی‌بكات، هه‌روه‌ها دڵی خۆشبكه‌و شادی بخه‌دڵییه‌وه‌. (27) (متمانه‌به‌خۆبوون) له‌دڵی مناڵه‌كه‌تدا بچێنه‌، تا نه‌ترسێ و هه‌ڵه‌كانی خۆشی به‌ئاشكرابێژی بۆت باسبكات. (28) هه‌میشه‌(نه‌رمونیانی) له‌ئامۆژگاری و رێنموویی مناڵه‌كه‌تدا به‌كاربهێنه‌، په‌ناش مه‌به‌ره‌به‌ر توندوتیژی هه‌تا بوارى نه‌رموونیانی مابێ. (29) مناڵه‌كه‌ت به‌نهێنی ئامۆژگاری بكه‌و له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی تردا سزای مه‌ده‌. (30) مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر لێدان ڕامه‌هێنه‌، ئه‌وكاته‌سزای تر به‌كه‌م ده‌زانێ و له‌هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر ناترسێ. (31) زیاده‌ڕۆیی له‌سزادانی مناڵه‌كه‌تدا مه‌كه‌، هه‌روه‌ها زۆر ئاسانكاریش مه‌به‌، به‌ڵكوو له‌نێوان توندی و نه‌رمیدا به‌. (32) وریا به‌له‌هه‌ڵبژاردنی سزای گونجاودا؛ وه‌كو ته‌ریقكردنه‌وه‌‌، قسه‌دابڕین له‌كاتی هه‌ڵه‌دا، بڕینی به‌شێك له‌خه‌رجی رۆژانه‌ى‌‌، یان گه‌ڕان و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ى لێ قه‌ده‌غه‌بكه‌، هه‌روه‌ها لێدانی مناڵه‌كه‌ت. سزای گونجاویش ئه‌وه‌یه‌كه‌مناڵه‌كه‌ت بۆ ڕاستی ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و ناهێڵێ جارێكیتر هه‌ڵه‌دووباره‌بكاته‌وه‌. (33) ڕێز له‌هۆشیاری و ته‌مه‌نی مناڵه‌كه‌ت بگره‌، هه‌روه‌ها ڕاو بۆچوونه‌كانیشی، ئه‌گه‌ر به‌لای تۆشه‌وه‌هه‌ڵه‌بێ. (34) مه‌شق پێكردنی مناڵه‌كه‌ت تا (كارامه‌یی تازه) به‌ده‌ستبهێنێ، وه‌ك به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت و فێربوونی زمانی بێگانه‌. (35) گوێ له‌مناڵه‌كه‌ت بگره‌و قسه‌ى پێ مه‌بڕه‌، چونكه‌ئه‌ویش فێری جوان گوێ لێگرتن ئه‌بێ و قسه‌به‌خه‌ڵك نابڕێ. (36) بێزاری ده‌رمه‌بڕه‌كاتێك مناڵه‌كه‌ت پرسیاری زۆرو مناڵانه‌ت لێده‌كات و به‌ڕاستی وه‌ڵامی بده‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌به‌سه‌لیقه‌له‌پرسیاره‌ئاڵۆزه‌كانی پاشه‌كشێ بكه‌هه‌تا ڕاوێژ به‌كه‌سی پسپۆڕ ده‌كه‌ی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی. (37) مناڵه‌كه‌ت فێری (كڕین و فرۆشتن) و پاره‌وه‌رگرتن و پاره‌پێدان و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌‌كردن بكه‌، با یارمه‌تیشت بدات له‌ئیش و كاره‌كانتا، ئه‌گه‌ر كاره‌كانیشی كورتی هێناو هه‌ڵه‌ی كرد لۆمه‌ی زۆری مه‌كه‌و هه‌روه‌ها بێ هیواش مه‌به‌لێی. (38) له‌چالاكییه‌جۆراو جۆره‌كاندا به‌شداری به‌مناڵه‌كه‌ت بكه‌، له‌قوتابخانه‌و مزگه‌وت و گه‌ڕه‌كدا، وه‌ك ئاڵقه‌ی له‌به‌ركردنی قورئان، كۆمه‌ڵه‌ی خه‌یری، فێركردنی خوێندن و نوویسنی عه‌ره‌بی، كۆمه‌ڵی گه‌ڕان و زێده‌وانی، هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌نده‌كانی هاوین و چالاكییه‌به‌كه‌ڵكه‌كانی تر. (39) مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر (مۆڵه‌ت وه‌رگرتن) پێش چوونه‌ژووره‌وه‌ڕابهێنه‌، له‌كاتی خه‌وتنیشدا هه‌ر منداڵه‌با جێی نووستنی خۆی هه‌بێ، چاكتریشه‌كوڕان و كچان هه‌ریه‌كه‌یان ژووری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێ. (40) شێوازی (دووباره‌كردنه‌وه‌) له‌چاره‌سازی مناڵه‌كه‌تدا به‌كاربهێنه‌، په‌له‌ش له‌ئه‌نجامه‌كانی مه‌كه‌، ئه‌گه‌ر كاتی زۆریشی بوێت له‌چاكسازی مناڵه‌كه‌ت بێ هیوا مه‌به‌. (41) شێوازی فێركردنی مناڵه‌كه‌ت با ( پله‌به‌پله) بێت، به‌بڕیاری زۆرو جۆراوجۆر فێركردنی له‌سه‌ر شان قورس مه‌كه‌، چونكه‌هه‌ر قۆناغه‌ئه‌رك و داوای خۆی هه‌یه‌، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌علیه‌و سلم) ئه‌فه‌رموێ: (مروا أبناءكم بالصلاة وهم أبناء سبع سنين، واضربوهم عليها لعشر، وفرقوا بينهم في المضاجع). (42) شێوازی (هاندان و ترسان) به‌كاربهێنه‌، هانی بده‌ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌چاكه‌بكه‌یت ئه‌وه‌پاداشت وه‌رده‌گری، ئه‌گه‌ر جارێكی تر ئه‌و كاره‌خراپه‌ش بكه‌ی ئه‌وه‌سزا ده‌درێی، با ئه‌وه‌ش تاكه‌شێوازی چاره‌سازیت نه‌بێ. (43) پێویسته‌وه‌عدو په‌یمانی خۆت له‌گه‌ڵ مناڵه‌كه‌ت به‌ریته‌سه‌ر‌، به‌تایبه‌تی له‌كاتی پاداشت و دیاریدا، به‌ڵام له‌كاتی ترسان و سزاداندا هه‌ندێ جار چاوپۆشی لێ بكه‌. (44) به‌هێمنی گیروگرفته‌كانی مناڵه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر بكه‌په‌ناش به‌ره‌به‌ر شێوازی گفتوگۆو ڕازیكردن و قایلكردن چونكه‌ئه‌وه‌چاكترین و به‌كه‌ڵكترین شێوازه‌له‌گه‌ڵ مناڵدا. (45) خۆشه‌ویستی ئیش و(چالاكی) له‌مناڵه‌كه‌تدا گه‌شه‌پێبده‌هه‌روه‌ها بایه‌خی گه‌وره‌و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌مه‌به‌سته‌گه‌وره‌كان، ئاگاداریشی بكه‌ره‌وه‌له‌ته‌مه‌ڵی و بێ غیره‌‌تی و بێ ئومێدی، هه‌روه‌ها دانه‌نیشتن تا ده‌گاته‌مه‌به‌سته‌گه‌وره‌كان. (46) مێژووی سه‌ر بڵندیی خۆی پێبناسێنه‌، سه‌روه‌رییه‌كانی ڕابردووی و سه‌ركه‌وتنه‌نه‌مره‌كانی كه‌له‌ژێر سایه‌ی ئیسلامدا به‌ده‌ستی هێناوه‌، ئه‌وه‌ش له‌بیرو هۆشی مناڵه‌كه‌تدا بچه‌سپێنه‌كه‌ئه‌و مێژوو سه‌ركه‌وتن و سه‌روه‌رییانه‌په‌یوه‌ستن به‌ده‌ست گرتن به‌بیروباوه‌ڕی ئیسلامییه‌وه‌. (47) دوژمنانی خۆیی و میلله‌ته‌كه‌ی پێبناسێنه‌ئه‌وانه‌ی بێحورمه‌تی به‌مسوڵمانان ده‌كه‌ن و وڵاتیان تاڵان ده‌كه‌ن و به‌درێژایی مێژوو خوێنیان ده‌ڕێژن. (48) مناڵه‌كه‌ت له‌سه‌ر‌(قه‌ناعه‌ت) و چاوتێری ڕابهێنه‌و‌با به‌گوزه‌رانتان له‌خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك و خانوو... هتد ڕازیبێ، هه‌روه‌ها ئاگاداری بكه‌وه‌با چاوی له‌ماڵی خه‌ڵكه‌وه‌نه‌بێ و حه‌سوودی به‌كه‌س نه‌بات. (49) له‌هه‌ندێ كاروباردا (ڕاوێژ) به‌مناڵه‌كه‌ت بكه‌، ئیشیش به‌بۆچوونه‌كه‌ی بكه‌ئه‌گه‌ر ڕاكه‌یت به‌په‌سه‌ند زانی. (50) كه‌م كردنه‌وه‌ی شێوازی (فه‌رمان) و بڕیار ده‌ركردن بۆ مناڵه‌كه‌ت. ته‌نها ئه‌و شێوازه‌به‌كارمه‌هێنه‌و ڕێگای تر بگره‌به‌ر بۆ نموونه‌: پێت چۆنه‌ئاواو ئاوا بكه‌ى. یان: منداڵه‌باشه‌كان ئاوا ده‌كه‌ن و ئاوا ناكه‌ن، تۆش بێگومان له‌منداڵه‌باشه‌كانی، ئه‌گه‌ر به‌و شێوازه‌تێگه‌یشت، ئه‌وسا ئه‌توانی ئه‌وه‌ی پێ بڵێیت كه‌ئه‌ته‌وێ ئه‌نجامی بدات. (51) ئاره‌زووه‌كان و تواناكانی (منداڵه‌كه‌ت بناسه‌)، ئاماده‌یی له‌چ بوارێكدا هه‌یه‌مادام شه‌رع رێی پێدابێ هانی بده‌و به‌زۆرو زۆركاری بۆ بوارێكی تری مه‌نێره‌. (52) داوای (كۆمه‌كی) له‌خوای گه‌وره‌بكه‌بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م خاڵانه‌، هه‌روه‌ها نزاو پاڕانه‌وه‌ی زۆر بۆ هیدایه‌ت و چاكی مناڵه‌كه‌ت بكه‌، چونكه‌هیدایه‌ت و رێنموویی هه‌ر له‌لای خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه‌.   وصلى الله على نبينا محمد وعلى اله‌وصحبه و سلم.   ئاماده‌كردنی : به‌شی زانستی ده‌زگای(دار الوطن)بۆ بڵاوكردنه‌وه ‌ـ ریاض ـ وه‌رگێڕانی: دایكی لینه ‌                            17/2/2008 ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ماڵپه‌ری خۆشكان وه‌رگێراوه‌

المرفقات

2

بۆ باوكان و دایكان ..٥٢ مامۆستا بۆ‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان
بۆ باوكان و دایكان ..٥٢ مامۆستا بۆ‌ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان