البحث

عبارات مقترحة:

القابض

كلمة (القابض) في اللغة اسم فاعل من القَبْض، وهو أخذ الشيء، وهو ضد...

المحسن

كلمة (المحسن) في اللغة اسم فاعل من الإحسان، وهو إما بمعنى إحسان...

اللطيف

كلمة (اللطيف) في اللغة صفة مشبهة مشتقة من اللُّطف، وهو الرفق،...

ڕۆڵ وكاریگه‌ری پاداشت وسزا له‌په‌روه‌رده‌كرنی مناڵاندا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات شؤون الطفل - تربية الأولاد
خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست ئاشكرایه‌لای هه‌مووان ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆری داوه‌به‌ په‌روه‌رده‌كردنی تاك له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌دونیایه‌وه‌هه‌تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م ژیانه‌به‌جێ ده‌هێڵێت وده‌گه‌ڕێته‌وه‌لای په‌روه‌ردگار . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌پێویسته‌ دایك وباوك چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن جا چ كوڕ بن یان كچ، وه‌بزانن كه‌ی ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌، وه‌چۆن چوونه‌ده‌ره‌وه‌، وه‌بۆ كوێ ده‌چن، وه‌له‌گه‌ڵ كێشدا ده‌بن ؟ وه‌به‌وه‌نده‌واز نه‌هێنین كــه‌له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا ڕۆشت ئیتر گرنگ نیه‌مادام كه‌سێكی له‌گه‌ڵدایه‌...

التفاصيل

  ڕۆڵ وكاریگه‌ری پاداشت وسزا له‌په‌روه‌رده‌كرنی مناڵاندا       سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌وباڵاده‌ست، وه‌درود وڕه‌حمه‌تی فراوان بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وا وپه‌روه‌رده‌كاری مرۆڤایه‌تی محمدی كوڕی عه‌بدوڵڵا وسه‌رجه‌م یار وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌. ده‌ست پێك وپێشه‌كی : خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست ئاشكرایه‌لای هه‌مووان ئاینی پیرۆزی ئیسلام گرنگیه‌كی زۆری داوه‌به‌ په‌روه‌رده‌كردنی تاك له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌دونیایه‌وه‌هه‌تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌م ژیانه‌به‌جێ ده‌هێڵێت وده‌گه‌ڕێته‌وه‌لای په‌روه‌ردگار . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌پێویسته‌ دایك وباوك چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن جا چ كوڕ بن یان كچ، وه‌بزانن كه‌ی ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌، وه‌چۆن چوونه‌ده‌ره‌وه‌، وه‌بۆ كوێ ده‌چن، وه‌له‌گه‌ڵ كێشدا ده‌بن ؟ وه‌به‌وه‌نده‌واز نه‌هێنین كــه‌له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا ڕۆشت ئیتر گرنگ نیه‌مادام كه‌سێكی له‌گه‌ڵدایه‌ . نه‌خێر دایك وباوكی خۆشه‌ویست نه‌كه‌یت منداڵه‌كه‌ت پشگوێ بخه‌یت، چونكه‌هاوڕێی خراپ یه‌كێكه‌له‌هه‌ره‌هۆكاره‌خراپه‌كان كه‌ڕۆڵی خراپ ده‌بینێت له‌لادان وبه‌د خوو بوونی منداڵه‌كه‌ت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلی الله علیه وسلم ) له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : " مثل الجليس الصالح والجليس السوء كحامل المسك ونافخ الكير، فحامل المسك إما أن يحذيك وأما أن تبتاع منه وإما أن تجد منه ريحا طيبة، ونافخ الكير إما أن يحرق ثيابك وإما أن تجد منه ريحا خبيثة " واته‌: نمونه‌ی هاوڕێی خراپ وهاوڕێی چاك وه‌ك نمونه‌ی هه‌ڵگری بۆنی خۆش ومیسك وفووكه‌ری كووره‌ی ئاگر وایه‌، جا ئه‌و كه‌سه‌ی بۆنی خۆش ومیسكی پێیه، یان كه‌مێك بۆنت لێده‌دا، یان پێت ده‌فرشێت، یان هیچ نه‌بێت بۆنی خۆشی دێت به‌سه‌رتا، به‌ڵام فووكه‌ری كووره‌ی ئاگر ( واته‌ئاسنگه‌ر ) یان جله‌كانت ده‌سوتێت ئه‌گه‌ر لای دانیشیت، یان لانی كه‌م بۆنی ناخۆش وخراپ دێت به‌سه‌رتا. جا هاوڕێی باش وڕاستگۆ وڕه‌وشت جوانیش ئه‌گه‌ر خۆی فێری ڕه‌وشتی جوانیشت نه‌كات، خۆ لانی كه‌م ده‌توانی سه‌یری ڕه‌وشتی جوانی بكه‌یت وتۆش فێر ببیت له‌ئه‌وه‌وه‌، وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌هاوڕێی خراپ یان فێری ڕه‌وشتی خراپت ده‌كات یان تۆ چاوی لێ ده‌كه‌یت وفێری درۆ وده‌ست پیسی وخراپه‌ده‌بیت لێوه‌ی. وه‌له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : " المرء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل " واته‌: هه‌موو كه‌سێك له‌سه‌ر باوه‌ڕ و ئاینی هاوڕێكه‌یه‌تی، جا هه‌ركه‌س له‌ئێوه‌با سه‌یر بكات وبزانێت كه‌هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كات . هۆكارێكی سه‌ره‌كیش بۆ سه‌ركه‌وتوو بوونی په‌روه‌رده،‌گرنی دانه‌به‌پاداشت وسزا لای كه‌سی په‌روه‌رده‌كار، به‌تایبه‌تی لای دایك وباوكان . ئێمه‌له‌م ووتاره‌ماندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و ڕ ۆ ڵه‌گرنگه‌ی پاداشت وسزا له‌په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانماندا، به‌هیوای ئه‌وه‌ی إن شاءالله، سوود مه‌ند بێت بۆ هه‌مو لایه‌ك . له‌به‌رئه‌وه‌‌ناكرێت به‌یه‌ك شێوه‌مامه‌ڵه‌بكرێت له‌نێوان دوو منداڵ له‌خێزانێكدا، له‌كاتێكدا یه‌كێكیان منداڵێكی گوێڕایه‌ڵ بێت وئه‌وی دیكه‌شیان منداڵێكی لاسار وبێ گوێ بێت، چونكه‌ئه‌م شێوه‌مامه‌ڵه‌كردنه‌ئه‌و كاته‌ڕۆڵی په‌روه‌رده‌كردن كز ولاواز ده‌كات ومنداڵی گوێڕایه‌ڵ كه‌م بایه‌خ ده‌كات به‌ڕێنومایه‌كانی باوك ودایك ومنداڵی لاساریش هانده‌دات له‌سه‌ر بێگوێ ولاساریه‌كه‌ی، هه‌ر بۆیه‌پێویسته‌كه‌سی گوێڕایه‌ڵ پاداشت بكرێت وكه‌سی لاساریش لانی كه‌م یان پاداشت نه‌كرێت، یان سزایه‌كی گونجاوی بۆ دابنرێت. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌من ده‌پرسم بۆچی ئێمه‌هه‌میشه‌ترسمان هه‌بێت له‌هه‌ندێك دیاری خراپ وبێ كه‌ڵك، له‌هه‌مان كاتدا هیچ گرنیه‌ك ناده‌ین به‌كڕین وبه‌خشینی دیاری به‌كه‌ڵك وسوودمه‌ند بۆ نه‌وه‌كانی دواڕۆژمان، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌ڵكو هه‌ر بیریشی لێ ناكه‌ینه‌وه‌. چونكه‌چه‌ندێك دیاری بێ كه‌ڵك كاریگه‌ری خراپ به‌جێ ده‌هێڵێت له‌سه‌ر ڕه‌وشت وهه‌ڵسوكه‌وتی منداڵ، دوو ئه‌وه‌نده‌ش دیاری چاك وبه‌كه‌ڵك كاریگه‌ری سوود مه‌ندی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌وڕه‌وشتی منداڵانمان، بۆیه‌پێویسته‌دایكان وباوكانی خۆشه‌ویست ئه‌م بواره‌پشتگوێ نه‌خه‌ن . نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌ڵكو په‌روه‌رده‌كار له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا كه‌زانی دیاری كڕین وپاداشت دانه‌وه‌ڕۆڵی ده‌بێت له‌سه‌ر جوانكردنی ڕه‌وشت وهه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كه‌ی، ئه‌وجا منداڵه‌كه‌شی هان بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ دیاری وه‌ك نامیلكه‌وگۆڤار وكاسێت وسیدی به‌كه‌ڵك، به‌دیاریش بكڕێت بۆ هاوڕێكانی تاوه‌كو بتوانێت كاریگه‌ری باشیشی هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی . خۆزگه‌هه‌موو لایه‌ك ئه‌مانتوانی كه‌واز بهێنین له‌كڕینی هه‌ندێك دیاری ته‌قلیدی وموجامه‌له‌كردنی خێزانه‌كان له‌نێو یه‌كدا، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌مانتوانی كه‌دیاری كڕینه‌كانمان ڕۆڵی خۆیان هه‌بێت له‌په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانماندا، بۆ نمونه‌كاتێك ده‌زانێت منداڵه‌كه‌ت حه‌زی له‌خۆێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌، هه‌ندێك نامیلكه‌ی چیرۆكی بۆ بكڕه‌وهانیشی بده‌كه‌هه‌ندێك له‌و چیرۆكانه‌بكات به‌دیاری بۆ هاوڕێیه‌كی كه‌حه‌ز له‌خوێندنه‌وه‌ناكات، یان كه‌سێكی نیه‌هانی بدات له‌سه‌ر خوێندنه‌وه، جا پاشتر بزانه‌ئه‌م ڕێگایه‌چه‌ند به‌سووده‌وچ ڕۆڵێكی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ی خۆت وهاوڕێكه‌شی، چونكه‌له‌یه‌ك كاتدا منداڵه‌كه‌ت فێری دوو شتت كرد، یه‌كه‌میان دڵت خۆش كرد به‌كڕینی دیاری بۆی، دووه‌میش فێری ئه‌وه‌ت كرد كه‌سوود مه‌ند بێت بۆ هاوڕێكانی . پاداشت وسزا ده‌بێت چۆن بێت ؟ دایك وباوكی خۆشه‌ویست ده‌بێت زۆر ئاگاداری په‌روره‌ده‌كردنی نه‌وه‌كانتان بن، هه‌رگیز نه‌كه‌ن جیاوازیه‌كانی نێوانتان بگاته‌ئاستێك كه‌ڕه‌نگ بداته‌وه‌له‌خراپ په‌روه‌رده‌كردنی منداله‌كانتاندا، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كاتێك كه‌بینیتان منداڵه‌كه‌تان هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناشایسته‌ی ئه‌نجامدا، باوك بیه‌وێت سه‌رزه‌نشتێكی بكات یان ڕێنومایه‌كی بكات به‌ڵام دایك هه‌ڵوێستێكی جیاواز تری هه‌بێت، چونكه‌له‌م كاته‌دا منداڵه‌كه‌تووشی دووفاقی ( ازدواجیه‌ت ) ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك نازانێت ئایا هه‌ڵوێستی باوكی ته‌واوه‌یان هه‌ڵوێستی دایكی، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌زۆر گرنگی بده‌ن به‌م بواره‌وباهه‌میشه‌قسه‌تان یه‌ك بێت، چونكه‌ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌بوو ئه‌و كاته‌منداڵه‌كه‌یه‌ك ( توجیه ) وڕێنومایی وه‌رده‌گرێت وڕه‌نگیش ده‌داته‌وه‌له‌ڕه‌وشت وهه‌ڵسوكه‌وتیدا . ئه‌بێت بزانین منداڵ جیهانێكی پاك وبێگه‌رده‌، هه‌ندێك جار ڕه‌وشتی جوان وشیرین ئه‌نجام ده‌دات، پێویسته‌زۆر خێرا باوك ودایك ئه‌مه‌به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕ نه‌بێت وده‌ستخۆشی له‌منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن به‌ئه‌ندازه‌ی كاره‌جوانه‌كه‌ی، وه‌هه‌ندێك جاریش هه‌ڵسوكه‌وتێكی ناپه‌سه‌ند ئه‌نجام ده‌دات، له‌م كاته‌دا ڕۆڵی په‌روه‌رده‌كاری سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه‌كه‌زۆر به‌لێزانی وحكیمانه‌بتوانێت به‌ئامۆژگاریه‌جوانه‌كانی ئه‌و خوه‌ناپه‌سه‌نده‌بگۆڕێت . بۆ نمونه‌ئه‌گه‌ر بینی منداڵه‌كه‌ی كاغه‌زێكی فڕێدایه‌سه‌ر زه‌وی، به‌بێ تووڕه‌بوون وهه‌ڵچون بڵێت به‌منداڵه‌كه‌ی هه‌ڵیبگرێته‌وه‌وبیخاته‌ناو سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌كه‌وه‌وپێی بڵێ ڕۆڵه‌كه‌م نازانێت مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌بێت پاك وخاوێن بێت، چونكه‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێكردوین كه‌پاكوخاوێن بین! جا كاتێك بینیت كه‌منداڵه‌كه‌ت كاغه‌زه‌كه‌ی هه‌ڵگرته‌وه‌وخستیه‌ناو سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌كه‌وه‌، ووریابه‌نابێت ئه‌و كاره‌ی پشتگوێ بخه‌یت هه‌ر زوو خێرا ده‌ستخۆشی وئافه‌رینی لێ بكه وپێی بلێ به‌راستی تۆ كه‌سێكی پاك وخاوێنیت، به‌م شێوه‌یه‌تۆ توانێت خویه‌كی ناپه‌سه‌ند بگۆڕیت به‌خویه‌كی په‌سه‌ند ووه‌رگیراو. پاداشت وهاندان ( تشجیع ) چه‌ند پله‌یه‌كی هه‌یه‌: یه‌كه‌م : ئه‌وه‌یه‌كه‌سی په‌روه‌رده‌كار هه‌ندێك خووی په‌سه‌ند وجوان باس بكات وخۆزگه‌بخوازێت به‌ئه‌نجامدانی لای به‌رامبه‌ره‌كانی، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كارانه‌ده‌بێت كه‌واجب نین، به‌ڵكو له‌سوننه‌ت وفه‌زائلی ڕه‌وشتی جوانن، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( نعم الرجل عبد الله لو أنه كان يقوم الليل ) واته‌: پیاوی چاك ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه‌به‌نده‌ی خودایه‌، جا خۆزگه‌هه‌ڵده‌سا بۆ شه‌و نوێژكردن . دووه‌م : هاندانی مه‌عنه‌وی : هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی پاداشتی كه‌سێك یان منداڵێكت كه‌كارێكی ئه‌نجام داوه‌، له‌گه‌ڵ خۆت بیبه‌یت بۆ گه‌شتێك وپیشی یلێیت ئه‌وه‌پاداشتی ئه‌و كاره‌جوانه‌ته‌، یان چیرۆكێكی خۆشی بۆ بگێڕیته‌وه‌چونكه‌منداڵ عاشقس چیرۆكی خۆشن، یان لانی كه‌م ماچێكی بكه‌یت، چونكه‌پاداشت له‌سه‌ر كاری جوان كه‌سی به‌رامبه‌ر هانده‌دات له‌سه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌جوانه‌ی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پشتگوێ خرا، ئه‌وه‌گیانی بڕوا به‌خۆبوون وچاكه‌كاریت تیادا خنكاند وئه‌و منداڵه‌هه‌رگیز هه‌ست ناكات به‌وه‌ی كه‌كه‌سانی چوار ده‌وری له‌دایك وباوكی گرنگی پێ ده‌ده‌ن . سێهه‌م : هه‌ندێك جاریش پاداشت ده‌بێت پاداشتی مادی بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كار وهه‌ڵوێستی جواندا باوك یان دایك یان هه‌ردووكیان دیاریه‌ك بۆ منداڵه‌كه‌یان بكڕن، با هه‌میشه‌ش دیاریه‌كانتان خواردن نه‌بێت، بابه‌شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و دیاریانه‌بمێننه‌وه‌له‌به‌رچاوی منداڵه‌كه‌وون نه‌بن تاوه‌كو هه‌میشه‌بزانێت ئه‌و دیاریه‌ی پاداشتی كاری جوانیه‌تی . ئایا چ ڕێگایه‌ك بگیرێته‌به‌ر بۆ په‌روه‌رده‌كردن ؟ دایك وباوكی خۆشه‌ویست نابێت هه‌میشه‌له‌سه‌ر یه‌ك شێوه‌خۆتان ڕابهێنن، به‌ڵكو ده‌بێت به‌پێی هه‌ڵسوكه‌وت وكاری منداڵه‌كه‌تان ئێوه‌ش زۆر به‌لێزانی پاداشته‌كانتان بگۆڕن تاوه‌كو منداڵه‌كه‌تان له‌سه‌ر یه‌ك شێوه‌ڕانه‌هێنن، چونكه‌ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر یه‌ك شێوه‌پاداشت ڕاتان هێنا ئه‌و كاته‌پاداشته‌كانتان شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدی وه‌رده‌گرێت وزۆر جێگای خۆی ناگرێت . ئه‌ی باشه‌سزا ده‌بێت چۆن بێت ؟ محمد قطب له‌ووتارێكیدا ده‌ڵێت : " په‌روه‌رده‌كردن به‌سزادان شتێكی ئاسایی یه‌بۆ مرۆڤ، به‌تایبه‌ت بۆ منداڵ - كاتێك ده‌ڵێین سزادان مه‌به‌ستمان ته‌نها سزادانی جه‌سته‌یی نیه‌به‌ڵكو سزا به‌هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه‌هه‌ر له‌سه‌رزه‌نشت وئاراسته‌كردنی ئامۆژگاری وقه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ندێك له‌مافه‌كان یان كه‌م كردنه‌وه‌ی یان ... - جا نابێت ئه‌مه‌پشتگوێ بخرێت به‌بیانووی سۆز وخۆشه‌ویستی نوادن بۆ منداڵ یان به‌بیانووی ئه‌وه‌ی زانستی ده‌رونناسی په‌روه‌رده‌ئه‌مه‌ی قوڵ نیه‌، چونكه‌تاقی كردنه‌وه‌كانی ژیان سه‌لماندویانه‌، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه‌وا فێر بكرێت كه‌سزا نه‌درێت له‌سه‌ر كار وخووی ناپه‌سه‌ندی، نه‌وه‌یه‌كی له‌رزۆك وترسنۆك ده‌رده‌ێچت وبۆ ئه‌وه‌ناشێت پاشه‌ڕۆژ ڕووبه‌ڕوی نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیان ببێته‌وه‌، جا تاقیكردنه‌وه‌وته‌جاربه‌كان باشترن بۆ شوێن پێهه‌ڵگرتن له‌قسه‌ی بێ سوودی تێوری بێ كار . سۆز نواندنی ڕاسته‌قینه‌به‌رامبه‌ر به‌منداڵ ئه‌وه‌یه كه‌باوك ودایك بزانن چ شتێك ده‌بێت به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی  ئه‌و منداڵه‌له‌پاشه‌ڕۆژدا كه‌سێكی‌ چاكساز وبه‌سوودی لێ ده‌رچێت بۆ خۆی وبۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌شی، نه‌ك به‌بیانوی خۆشه‌ویستی وسۆز به‌ر شل بكرێت بۆ منداڵ، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌دایك وباوكان فێر بوون هه‌ر كاتێك پێیان ده‌ڵێیت كه‌منداڵه‌كه‌ت ئه‌وه‌ی‌كرد خراپه‌ئامۆژگاری بكه‌، خێرا ده‌ڵێن وازی لێبهێنه‌جارێك منداڵه‌گه‌وره‌بوو چاك ده‌بێت، ئه‌م جۆره‌قسانه‌با دایك وباوكان چاك بزانن پاشه‌ڕۆژی منداڵان كاول ووێران ده‌كات، چونكه‌منداڵ فێری به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌سه‌ر خووی خراپی له‌و جۆره‌په‌روه‌ردانه‌وه‌، كه‌گه‌وره‌ش بوو زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت تا فێری ئه‌وه‌ی ده‌كه‌یت كه‌واز له‌و جۆره‌خووه‌خراپانه‌بهێنێت، كودره‌واریش زۆر له‌كۆنه‌وه‌ووتیانه‌: " توڵ ئه‌گه‌ر به‌ته‌ڕی نه‌چه‌مێنرێت كه‌گه‌وره‌بوو ده‌شكێت " .  جا كاتێكیش په‌روه‌رده‌كار ناچار بوو سزای كه‌سی ئه‌نجام ده‌ری خووی خراپ بدات ، ده‌بێت زۆر وورد و حه‌كیم بێت نابێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كاریگه‌ری زۆر خراپ دروست بكات له‌سه‌ر منداڵ، ده‌بێت ڕه‌چاوی باری ده‌رونی وجه‌سته‌یی بكرێت تاوه‌كو ئاسه‌واری خراپ به‌جێ نه‌هێڵێت، چونكه‌وه‌ك ووتمان سزا یان سه‌رزه‌نشت له‌پێناو ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وشته‌ناپه‌سه‌نده‌یه‌لای به‌رامبه‌ر نه‌ك تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێت میرازی منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت وچینێكی باشی لێ بده‌یت، نا به‌و شێوه‌یه‌نابێت ده‌بێت بزانیت كۆتا چاره‌سه‌ر بۆ منداڵ لێدانه‌، ئه‌ویش لێدانێكی سووك نه‌ك ده‌ستو قاچ شكانی تێدا بێت . هه‌نگاوه‌كانی سزادان  :   یه‌كه‌م : ئامۆژگاری له‌سه‌ر خۆ، كه‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌رزه‌نشتی پێوه‌دیار بێت، به‌و مانایه‌ی كاتێك په‌روه‌رده‌كار ( دایك یان باوك ) بینیان كه‌منداڵه‌كه‌یان كارێكی ناشایسته‌ی ئه‌نجام داوه‌وجێگای قبوڵ نیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌یه‌كه‌م جاره‌خووی له‌و جۆره‌ی لێ ده‌بینن، پێویسته‌لێی بێده‌نگ نه‌بن چونكه‌منداڵ سه‌ره‌تا نازانێت چاك وخراپ چیه‌، ئه‌گه‌ر لێی بێده‌نگ بوویت ئه‌و منداڵه‌واده‌زانێت كارێكی باشی ئه‌نجام داوه‌، بۆیه‌خێرا نه‌هێڵیت به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ ببێت و ئامۆژگاری بكرێت به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رزه‌نشتی پێوه‌دیار بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت ئه‌وه‌ڕۆڵه‌نازانێت ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامت داوه‌خراپه‌نه‌ئه‌بوایه‌شتی وات بكردایه‌، یان ئه‌وه‌له‌تۆوه‌ناوه‌شێته‌وه‌، چونكه‌خراپه‌وجێگای قبوڵ نیه‌، جا هیوادارم جارێكی تر دووباره‌ی نه‌كه‌یته‌وه‌، چونكه‌ئه‌گه‌ر دووباره‌ببێته‌وه‌ڵێت قبوڵ ناكه‌م ها . دووه‌م : هه‌ڕه‌شه‌لێكردنی : به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره‌ی ئه‌وه‌، كه‌مێك به‌تووندتر ئامۆژگاری بكرێت و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی سزای لێبكرێت، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌دووباره‌‌ببێته‌وه، ئه‌وه‌سزای ده‌بێت، وسزاكه‌ی دیاریش بكات بۆی، بۆ نمونه‌، پێی بڵێ ئه‌گه‌ر دووباره‌ببێته‌وه‌نا‌هێڵم یاری به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌یت یان بۆ ماوه‌یه‌ك ناهێڵم له‌ژووره‌كه‌ت بێتیه‌ده‌ره‌وه‌‌، یان ئه‌گه‌ر دایكی كاتێك بینی منداڵه‌كه‌ی خوویه‌كی ناپه‌سه‌ندی كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكات به‌وه‌ی كه‌واز له‌و كاره‌نه‌هێنێت ئه‌وه‌بۆ باوكی ده‌گێڕمه‌وه‌. سێهه‌م :   سزای مه‌عنه‌وی : ئه‌وه‌یش به‌ئه‌نجام دانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌له‌خاڵی پێشوودا باسمان كرد، به‌وه‌ی هه‌ندێك له‌خۆشیه‌كانی لێ قه‌ده‌غه‌بكه‌یت، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی هۆكاره‌كانی یاری كردنی له‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی یان پاسكیله‌كه‌ی یان چونه‌ده‌ره‌وه‌له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بۆ یاری كردن و چوون بۆ باخچه‌. جا دایك وباوكی خۆشه‌ویست هه‌رگیز نه‌كه‌ن كه‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كتان كرد له‌منداڵه‌كه‌تان و دواتر پشتگوێی بخه‌ن، له‌كاتیێك كه‌زانیتان منداڵه‌كه‌تان ئامۆژگاریه‌كه‌ی ئێوه‌ی یان هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان پشگوێ خستوه‌، چونكه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ووتان دواتر ئه‌نجامتان نه‌دا، هه‌ڕه‌شه‌وئامۆژگاریه‌كانتان بێ سوود و بێ نرخ ده‌بێت لای منداڵه‌كه‌تان . چواره‌م : سزادان به‌لێدان هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ش جێی ڕای جیاوازه‌لای زانایانی ده‌روناسی منداڵان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن كاتێك ده‌ڵێین لێدان مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نیه‌كوته‌كێكی لێهه‌ڵبگریت وبكه‌ویته‌وێزه‌ی ودار كاری بكه‌یت ولاچاوی شین بكه‌یته‌وه‌، نه‌خێر هه‌رگیز ئه‌م جۆره‌په‌روه‌ردانه‌سوودی نایێت، به‌ڵكو زیانی گه‌وره‌شی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. له‌هه‌مان كاتدا ده‌ڵێین لێدان مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌كاتێك كه‌زانیت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌باسمان كرد بێ سووده و منداڵه‌كه‌ت تا دێت لاسار تر ده‌بێت، ئه‌وه‌پێویسته‌ئه‌وه‌ی تێبگه‌یه‌نیت كه‌لێدانیش جۆرێكه‌له‌په‌رورده‌كردنی به‌جۆرێك لێدانێكی سووك بێت وبزانێت كه‌دایكی یان باوكی لێی توڕه‌ن‌، وه‌كاری له‌و شێوه‌یه‌ده‌بێت به‌هۆی مه‌حروم بوونی له‌سۆزی دایك وباوكی، چونكه‌منداڵ هه‌میشه‌پێویستی به‌سۆزی دایك وباوكیه‌تی، خاڵێكی تری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ئه‌بێت لێدانی منداڵ به‌باوك بسپێرێت وله‌و كاته‌شدا دایك هیچ ته‌ده‌خول نه‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌ستی مێرده‌كه‌ی بگرێت، یان سه‌رزه‌نشتی بكات له‌سه‌ری، چونكه‌ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپ به‌جێده‌هێڵێت و ئه‌و جۆره‌سزایه‌جێگای خۆی ناگرێت. جا باوكی خۆشه‌ویست هه‌رگیز نه‌كه‌یت توند له‌منداڵت بده‌یت یان له‌جێگای ترسناكی بده‌یت وه‌ك لێدانی ده‌م وچاو یان بن گوێی یان ئه‌و جێگایانه‌ی كه‌ترسی خراپی لێده‌كرێت، چونكه‌ئه‌گه‌ر له‌و جێگایانه‌بدرێت نزیكه‌ئه‌و ومنداڵه‌بمرێت یان كه‌م ئه‌ندام ببێت یان شێت ببێت، جا پێویسته‌لێدانێكی ئاسای ی وسووك بێت ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند وه‌ربگرێت و واز له‌و كاره‌ی بهێنێت، نه‌ك مه‌به‌ست پێی سزادانی بێت . جا له‌هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر بینیت منداڵه‌كه‌ت وازی له‌و كاره‌ی هێنا ووته‌كانی ئێوه‌ی پشتگوێ نه‌خست، ئێوه‌ش نابێت به‌بێ ده‌ستخۆشی و ئافه‌رین كردنی وازی لێبهێنن، به‌ڵكو خێرا پاداشتی بكرێت به‌وه‌ی كه‌ئامۆژگاریه‌كانی دایك وباوكی له‌گۆێ گرتوه‌، بۆ نمونه‌دیاریه‌كی له‌ئه‌ندازه‌ی كاره‌كه‌ی بۆ بكڕرێت . جا دایك وباوكی خۆشه‌ویست ئه‌وه‌ش بزانه‌نابێت لێدان زۆر دووباره‌ببێته‌وه‌، چونكه‌دووباره‌وچه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی لێدان وا ده‌كات ئه‌و منداڵه‌له‌سه‌ر لێدان ڕابێت، یان گێل ونه‌فام ده‌ربچێت، یان هه‌وڵ بدات به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوه‌خۆی ڕزگار بكات له‌و لێدانه‌، ئه‌گه‌ر به‌درۆ كردنیش بێت، ئه‌و كاته‌ش هیچ مانایه‌ك بۆ سزادان نامێنێت له‌په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كه‌تدا ، وه‌پاشه‌ڕۆژیش یان منداڵێكی ترسنۆك ده‌رده‌چێت وبێ ده‌چێت له‌سێبه‌ری خۆیش بترسێت، یان كه‌سێكی دڵ ڕه‌قی ڕق ئه‌ستوری لێ ده‌ربچێت كه‌هیچ سوودێكی نه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، جا هه‌ركامێكیان بێت هه‌ر زه‌ره‌ر وخه‌سارۆمه‌ندیه‌. له‌كۆتایدا هیوادارام توانیبێتمان سوودێكمان پێ گه‌یاندبن، وه‌داواكارین له‌خوای گه‌وره‌ومیهره‌بانش بمنخاته‌به‌ر سۆز وڕه‌حمی خۆیه‌وه‌، وله‌سه‌ر ده‌ستمان نه‌وه‌یه‌كی سووده‌مه‌ند بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌رهه‌م بهێنین .   والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته

المرفقات

2

ڕۆڵ وكاریگه‌ری پاداشت وسزا له‌په‌روه‌رده‌كرنی مناڵاندا
ڕۆڵ وكاریگه‌ری پاداشت وسزا له‌په‌روه‌رده‌كرنی مناڵاندا