البحث

عبارات مقترحة:

المؤخر

كلمة (المؤخِّر) في اللغة اسم فاعل من التأخير، وهو نقيض التقديم،...

الجبار

الجَبْرُ في اللغة عكسُ الكسرِ، وهو التسويةُ، والإجبار القهر،...

القدوس

كلمة (قُدُّوس) في اللغة صيغة مبالغة من القداسة، ومعناها في...

خواپه‌رستن

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف موحه‌مه‌د بن ئیبراهیم ئه‌لتوه‌یجری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات العبادة
وه‌رگێڕانی: احسان بورهان الدین ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگیراوه‌ له‌ كتێبی ( مختصر الفقه الإسلامي ) دانه‌ره‌كه‌ی شێخ موحه‌ممه‌د ئیبراهیم ئه‌لتویجریه‌، وه‌ بریتیه‌ له‌: ١- واتاى خوا په‌رستن. ٢- حیكمه‌ت له‌ درووستكردنى جنۆكه‌ و مرۆڤه‌كاندا. ٣- حیكمه‌ت له‌ خواپه‌رستن چیه. ٤- رێگاى به‌ندایه‌تى كامه‌یه.

التفاصيل

  خواپه‌رستن       * واتاى خوا په‌رستن: ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ شایانى په‌رستنه‌ ته‌نها خواى گه‌وره‌یه‌، عیباده‌تیش به‌ دوو شت ده‌وترێت: 1-(التعبد):واته‌:ملكه‌چى بۆ خواى گه‌وره‌ به‌ ئه‌نجامدانى فه‌رمانه‌كانى و خۆپاراستن له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى،له‌ڕووى خۆشه‌ویستى و مه‌زنڕاگرتنیه‌وه‌. 2-(المتعبد به): واته‌: هه‌موو شتێك كه‌ خواى گه‌وره‌ پێى خۆش بێت و پێى ڕازى بێت له‌ گوفتار و كردارى دیار و شاراوه‌ وه‌كو پاڕانه‌وه‌ و یاد كردنى خوا و نوێژ و خۆشه‌ویستى و شتى له‌و جۆره‌، بۆنمونه‌ نوێژ خواپه‌رستنه‌ و ئه‌نجامدانى عیباده‌ته‌ بۆ خوا، ئێمه‌ پێویسته‌ خواى گه‌وره‌ بپه‌رستین به‌وه‌ى كه‌ ملكه‌چى بۆ بنوێنین له‌ڕووى خۆشه‌ویستى و مه‌زنڕاگرتنه‌وه‌ ته‌نها به‌شێوازێكیش بیپه‌رستین كه‌ خۆى پێى ڕازیه‌. • حیكمه‌ت له‌ درووستكردنى جنۆكه‌ و مرۆڤه‌كاندا: خواى گه‌وره‌ هه‌ر به‌ خۆڕایى ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه‌ى درووست نه‌كردووه‌، درووستى نه‌كردوون ته‌نها بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ و یاریكردن و پێكه‌نین، به‌ڵكو درووستى كردوون له‌ پێناو مه‌به‌ستێكى مه‌زندا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ خواى گه‌وره‌ بپه‌رستن و یه‌كتاپه‌رستى ئه‌نجام بده‌ن و به‌ مه‌زن و گه‌وره‌ ڕایبگرن و گوێڕایه‌ڵى بكه‌ن به‌وه‌ى فه‌رمانه‌كانى به‌جێبهێنن و خۆیان له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى بپارێزن و له‌ئاستى سنووره‌كانى ڕاوه‌ستن و كه‌سى تر جگه‌ له‌و نه‌په‌رستن، وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى: { وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ } الذاريات/56  ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دا،  له‌ دونیا و قیامه‌تدا خۆشبه‌خت ده‌بن و سه‌رفراز ده‌بن به‌ چوونه‌ به‌هه‌شت و نزیك بوونه‌وه‌یان له‌ په‌روه‌ردگاریان، وه‌كو فه‌رموویه‌تى: { إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَهَرٍ (54) فِي مَقْعَدِ صِدْقٍ عِنْدَ مَلِيكٍ مُقْتَدِرٍ }القمر/54-55 . • حیكمه‌ت له‌ خواپه‌رستن چیه‌؟ حیكمه‌ت له‌وه‌ گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره‌ و خۆپارستنه‌ له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى كه‌ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر باوه‌ڕبوون به‌خواى گه‌وره‌ و بیركردنه‌وه‌ له‌ مه‌زنیى خواى په‌روه‌ردگار بونیات نراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌زۆر یادكردنى خواى گه‌وره‌ به‌ده‌ست دێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خواى گه‌وره‌ عیباده‌تى وه‌كو شه‌ریعه‌تێك دیارى كردووه‌ بۆ بیر خستنه‌وه‌ و دووباره‌ بوونه‌وه‌ و كردارێكى هه‌میشه‌ به‌رده‌وام و  نوێ ،جا ئه‌گه‌ر ئیمان به‌رز بێته‌وه‌ و به‌هێزبێت كرده‌وه‌ش زیاد ده‌كات و تۆكمه‌ ده‌بێت و خاوه‌نه‌كه‌شى سه‌رفراز ده‌بێت به‌سه‌ربه‌رزى دونیا و قیامه‌ت، پێچه‌وانه‌شى به‌هه‌مان شێوه‌. 1-     خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا (41) وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا} الأحزاب/41-42 . 2-     هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: {وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آَمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَاڵارْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ} الأعراف/96 . • رێگاى به‌ندایه‌تى كامه‌یه‌؟ به‌ندایه‌تى كردن بۆ خواى گه‌وره‌ بونیات نراوه‌ له‌سه‌ر دوو بنچینه‌ى گه‌وره‌: خۆشه‌ویستى ته‌واو بۆ خواى گه‌وره‌ و، له‌هه‌مان كاتدا ملكه‌چیه‌كى ته‌واو بۆ ئه‌و خوایه‌، ئه‌م دوو بنچینه‌یه‌ له‌سه‌ر دوو بنچینه‌ى گه‌وره‌تر دامه‌زراون كه‌ بریتین له‌: بینینى منه‌ت و فه‌زڵ و چاكه‌ و سۆز و به‌زه‌یى خواى گه‌وره‌ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ى خۆشه‌ویستى، هه‌روه‌ها تێڕوانین بۆ كه‌موكوڕیه‌كانى نه‌فس و كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ى ملكه‌چى ته‌واو بۆ خوا. نزیكرتین ده‌رگاش به‌نده‌ لێیه‌وه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌ بۆ لاى په‌روه‌ردگارى ده‌رگاى هه‌ژارى و ده‌ربڕینى پێویستى یه‌، پێویسته‌ وا ته‌ماشاى خۆى بكات كه‌ موفلیسه‌ و بێ حاڵه‌ و بێ جێگه‌ و بێ رێگه‌یه‌ و هیچ هۆكارێك نیه‌ خۆى پێ هه‌ڵواسێت، به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕى پێویستى خۆى بۆ په‌روه‌ردگارى ده‌ربڕێت، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى وازى لێ بهێنێت خه‌سارۆمه‌ند ده‌بێت و تیاده‌چێت. 1- خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: {وَمَا بِكُمْ مِنْ نِعْمَةٍ فَمِنَ اللَّهِ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ الضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْأَرُونَ} النحل/53 . 2- هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: : { يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ } فاطر/15 . • خاوه‌نى باشترین خواپه‌رستن كێ یه‌؟ چاكترین كه‌سانێك خواى خۆیان په‌رستبێت پێغه‌مبه‌رانن و ڕه‌وانه‌كراوانى لاى خواى گه‌وره‌ن، چونكه‌ ئه‌وان له‌هه‌موو كه سێك باشتر خوا ئه‌په‌رستن و زانستیان ده‌رباره‌ى هه‌یه‌ و له‌هه‌موو كه‌سێك زیاتر به‌ مه‌زنى ڕاده‌گرن، ئینجا خواى گه‌وره‌ فه‌زڵى زۆرى به‌سه‌ردا داون به‌وه‌ى كه‌ ناردوونى بۆلاى خه‌ڵكى و به‌وشێوه‌ش بوونه‌ خاوه‌ن فه‌زڵى پێغه‌مبه‌رایه‌تیش جگه‌له‌ فه‌زڵى به‌ندایه‌تى تایبه‌تیش. له‌پاش ئه‌وان ڕاستگۆیان دێن كه‌ به‌ كامڵترین شێوه‌ باوه‌ڕیان هێناوه‌ به‌ خوا و پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت و له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌شى به‌ ڕاستى و درووستى رێ ده‌كه‌ن. له‌پاش ئه‌وانیش شه‌هیدان دێن، ئینجا پیاوچاكان، وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقًا } النساء/69 . • مافى خوا چیه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانى؟ مافى خواى گه‌وره‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكى ئاسمانه‌كان و زه‌وى ئه‌وه‌یه‌ بیپه‌رستن و هیچ هاوه‌ڵێكى بۆ بڕیارنه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها مافى ئه‌وه‌یه‌ گوێڕایه‌ڵى بكرێت و سه‌رپێچى له‌ فه‌رمانه‌كانى نه‌كرێت و، یاد بكرێته‌وه‌ فه‌رامۆش نه‌كرێت و، سوپاس و ستایش بكرێت و بێباوه‌ڕى به‌رانبه‌ر نه‌كرێت و، كه‌سیش نیه‌ شتێكى نه‌كردبێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ كه‌ داواى لێكردووه‌ چى له‌ڕووى نه‌توانین بێت یان نه‌فامى یان كه‌مته‌رخه‌مى و هه‌ر هۆكارێكى تر بێت. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ سزاى خه‌ڵكى ئاسمانه‌كان و زه‌ورى بدایه‌ سزاى ده‌دان و هیچ سته‌مێكیشى لێنه‌كردوون به‌و سزایه‌، ئه‌گه‌ر سۆز و به‌زه‌یش بنوێنێت بۆیان ئه‌وه‌ بۆیان چاكتره‌ له‌ كرده‌وه‌كانیان. له‌ (معاذ بن جبل)ه‌وه‌ ڕه‌زاى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى: له‌ پشت پێغه‌مبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت له‌سه‌ر ئه‌و گوێدرێژه‌ى كه‌ عوفه‌یرى پێ ده‌وترا سواربووم و فه‌رمووى: " يا معاذ ! تدري ما حق الله على العباد وما حق العباد على الله ؟ " قال قلت : الله ورسوله أعلم . قال : " فإن حق الله على العباد أن يعبدوا الله ولا يشركوا به شيئا . وحق العباد على الله عز وجل أن لا يعذب من لا يشرك به شيئا " قال قلت : يا رسول الله ! أفلا أبشر الناس ؟ قال : " لا تبشرهم  فيتكلوا " .متفق علیه. واته‌: ئه‌ى موعاز ده‌زانى مافی خوا له‌سه‌ر به‌نده‌كانى چى یه‌و مافی به‌نده‌كانیش له‌سه‌ر خوا چى یه‌؟ ده‌ڵێ: وتم: خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى به‌وه‌ زاناترن، فه‌رمووى: مافى خوا له‌سه‌ر به‌نده‌كانى ئه‌وه‌یه‌ بیپه‌رستن و هیچ هاوه‌ڵێكى بۆ بڕیار نه‌ده‌ن، مافى به‌نده‌كانیش له‌سه‌ر خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك سزا نه‌دات كه‌ هاوه‌ڵى بۆ بڕیار نه‌دابێت، ده‌ڵێ: وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌یا ئه‌م موژده‌یه‌ به‌ خه‌ڵكى نه‌ده‌م؟ فه‌رمووى: نه‌خێر با پشتى پێ نه‌به‌ستن! • ته‌واوترین به‌ندایه‌تى: 1-     هه‌موو به‌نده‌یه‌ك له‌نێوان سێ شتدایه‌: نیعمه‌ته‌كانى خوا كه‌ به‌دواى یه‌كدا ده‌ڕِژێنه‌ سه‌رى، ئه‌وه‌ پێوسیته‌ سوپاس و ستایشى خواى له‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و گوناهه‌ى كه‌ ئه‌نجامى داوه‌، ئه‌وه‌یش پێویسته‌ داواى لێخۆشبوون له‌خوا بكات له‌سه‌رى، هه‌روه‌ها ئه‌و كاره‌سات و ناخۆشیانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ بۆ تاقیكردنه‌وه‌ ده‌یانداته‌ سه‌ریدا ئه‌وه‌ش پێویسته‌ له‌سه‌رى ئارام بگرێت، هه‌ركێ به‌م سێ ئه‌ركانه‌ هه‌ڵسێت خۆشحاڵى دونیا و دواڕۆژه‌. 2-     خواى گه‌وره‌ به‌نده‌كانى تووشى به‌ڵا و ناڕه‌حه‌تى ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ئارام گرتن و به‌ندایه‌تیان تاقى بكاته‌وه‌ ، نه‌ك بۆئه‌وه‌ى له‌ناویان بدات و سزایان بدات، مافى خواش له‌سه‌ر به‌نده‌كانى ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتى خۆشى و ناخۆشیدا به‌ندایه‌تى بكات، خواى گه‌وره‌ مافى مافی به‌ندایه‌تى له‌سه‌ر به‌نده‌كانى هه‌یه‌ له‌هه‌ندێ شتدا كه‌ پێیان خۆشه‌ و، زۆربه‌ى خه‌ڵكیش له‌و بواره‌دا به‌ندایه‌تى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ به‌ندایه‌تى له‌ناخۆشیدا ئه‌نجام بدرێت، خه‌ڵكى له‌و بواره‌دا جیاوازیان له‌نێواندایه‌، بۆنمونه‌ ده‌ستنوێژگرتن به‌ئاوى سارد له‌كاتى گه‌رمادا به‌ندایه‌تى یه‌، ماره‌بڕینى ئافره‌تێكى جوان به‌ندایه‌تى یه‌، ده‌ستنوێژگرتنیش به‌ئاوى سارد له‌كاتى سه‌رمادا هه‌ر به‌ندایه‌تى یه‌ و، وازهێنان له‌و تاوانانه‌ى كه‌ نه‌فس حه‌زى لێده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى ترسى خه‌ڵكیت هه‌بێت ئه‌ویش هه‌ر به‌ندایه‌تی یه‌، ئارام گرتن له‌سه‌ر برسێتى و ئازار به‌ندایه‌تى یه‌، به‌ڵام جیاوازى هه‌یه‌ له‌نێوان ئه‌م جۆرانه‌ له‌ به‌ندایه‌تى. هه‌ركه‌سێك له‌خۆشى و ناخۆشى هه‌ڵسێت به‌ئه‌نجامدانى به‌ندایه‌تى ئه‌و كه‌سه‌ له‌و به‌ندانه‌ى خواى گه‌وره‌یه‌ كه‌ هیچ ترس و په‌ژاره‌یه‌كی تووش نابێت، دوژمنیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ریدا نابێت، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌یپارێزێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ شه‌یتان جاروبار زیانى پێ بگه‌یه‌نێت، چونكه‌ به‌نده‌ به‌بێ ئاگایى و حه‌ز و ئاره‌زوو تاقى ده‌كرێته‌وه‌، زۆرجاریش شه‌یتان له‌م سێ ده‌رگاوه‌ ده‌چێته‌ لاى به‌نده‌كان، خواى گه‌وره‌ش نه‌فس و ئاره‌زوو و شه‌یتانى زاڵ كردووه‌ به‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌یه‌كدا و تاقى ده‌كاته‌وه‌ ئایا گوێڕایه‌ڵى ئه‌وان ده‌كات یان گوێڕایه‌ڵى په‌روه‌ردگارى ده‌كات. خواى په‌روه‌ردگار هه‌ندێك فه‌رمانى هه‌یه‌ به‌سه‌ر به‌نده‌كانیدا، هه‌روه‌ها داواكاریشه‌ لێیان ئیمان و كرده‌وه‌ چاكه‌كانیان به‌جوانى ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام نه‌فس خوازیارى ته‌واوكردن و به‌ده‌ست هێنانى حه‌ز و ئاره‌زوو و ماڵه‌، خواى گه‌وره‌ داوامان لێ ده‌كات كار بۆ دواڕۆژ بكه‌ین و نه‌فسیش ده‌یه‌وێت كار بۆ دونیا بكه‌ین، ئیمانیش ڕێگه‌ى ڕزگاربوون و چراى به‌رچاو ڕوونكه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌قى پێ به‌دى ده‌كرێت تاقیكردنه‌وه‌ش ئالێره‌دایه‌. 1-     خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آَمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ (2) وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ } العنكبوت 2-3 . 2-     هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: { وَمَا أُبَرِّئُ نَفْسِي إِنَّ النَّفْسَ لَأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي إِنَّ رَبِّي غَفُورٌ رَحِيمٌ }    يوسف/53 . • تێگه‌یشتن له‌ به‌ندایه‌تى: وه‌كو چۆن زه‌وى هه‌رچى شتێكى شیرین و تاڵى تێدا بچێنریت ده‌یڕوێنێت و سه‌وزى ده‌كات، بۆیه‌ هه‌ركێ دارى ئیمان و له‌خوا ترسانى تێدا بچێنێ هه‌تاهه‌تایه‌ به‌رووبوومى شیرینى لێ ده‌دوورێته‌وه‌، هه‌ركێیش دارى كوفر و نه‌فامى تێدا بچێنێت هه‌تاهه‌تایه‌ به‌رووبوومى تاڵ و به‌دبه‌ختى لێ ده‌دوورێته‌وه‌، مه‌زنترین زانیاریش ئه‌وه‌یه‌ په‌روه‌ردگارت بناسیت و بزانیت مافه‌كانى چیه‌ له‌سه‌رت، پێویسته‌ له‌سه‌رت دان به‌نه‌فامى خۆتدا بنه‌یت له‌ زانست و كه‌مته‌رخه‌مى له‌ كرده‌وه‌ و كه‌م و كوڕى له‌نه‌فس و سستى له‌گێڕانه‌وه‌ى مافه‌كانى خوا... ئه‌مه‌یه‌ سیفه‌تى كه‌سێك كه‌ په‌روه‌ردگارى بناسێت، ئه‌گه‌ر چاكه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات به‌ منه‌تى خواى گه‌وره‌ى بزانێت به‌سه‌ر خوَیه‌وه‌، ئه‌گه‌ر لێى وه‌رگرێت ئه‌وه‌ منه‌تێكى تره‌، ئه‌گه‌ر چاكه‌كه‌ى بۆ چه‌ند به‌رانبه‌ر بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ منه‌تێكى تره‌، ئه‌گه‌ریش ڕه‌تى بكاته‌وه‌ و وه‌رى نه‌گرێت ئه‌وه‌ به‌هۆى نه‌شیاوى كرده‌وه‌كه‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌كى خراپى ئه‌نجام دا وابزانێت ئه‌وه‌ به‌هۆى وازهێنانى په‌روه‌ردگارى بووه‌ لێى، ئه‌گه‌ریش خواى گه‌وره‌ به‌هۆى ئه‌و گوناهه‌وه‌ سزایدا بزانێت كه‌ ئه‌وه‌ له‌ ئه‌وپه‌ڕى دادگه‌رى خواى گه‌وره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، ئه‌گه‌ریش سزاى نه‌دا ئه‌وه‌ فه‌زڵى خواى گه‌وره‌یه‌، ئه‌گه‌ریش لێى خۆش بێت ئه‌وه‌ له‌ ته‌واوى چاكه‌ و منه‌تى خواى گه‌وره‌یه‌، هه‌رچیش له‌ئاسمان و زه‌وى دان به‌نده‌ن بۆ خواى گه‌وره‌. هه‌موو مرۆڤێكیش پێویسته‌ له‌سه‌رى دان به‌ به‌ندایه‌تى خۆیدا بنێت بۆ خواى گه‌وره‌، تۆ به‌نده‌ى خواى په‌روه‌ردگارى، چونكه‌ ئه‌و په‌روه‌ردگارته‌ و خاوه‌نته‌ و هه‌ڵسوڕێنه‌رى كاروبارته‌، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ماڵت پێ ده‌به‌خشێت و بیه‌وێت لێت قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، بیه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ندت ده‌كات و بیه‌وێت هه‌ژارت ده‌كات، بیه‌وێت ڕێنوێنیت ده‌كات و بیه‌وێت گومڕات ده‌كات. ئه‌وه‌ى بیه‌وێت له‌گه‌ڵتدا ئه‌نجامى ده‌دات و به‌پێى حیكمه‌ت و ڕه‌حمه‌تى خۆى. هه‌روه‌ها تۆ به‌نده‌ى ئه‌ویت و پێویسته‌ به‌وشێوه‌یه‌ بیپه‌رستیت كه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رعه‌كه‌ى ئه‌گونجێت، فه‌رمانه‌كانى به‌جێ بهێنێت و له‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى خۆت بپارێزیت و باوه‌ڕى پێ بهێنێت بۆئه‌وه‌ى خۆشبه‌ختى دونیا و دواڕۆژ بێت. هه‌موو درووستكراوه‌كانیش هه‌ژارن بۆ لاى خواى گه‌وره‌، هه‌ژارێكه‌شیان ده‌بێته‌ دوو به‌شه‌وه‌: 1-     هه‌ژارییه‌كى ناچارى، كه‌ هه‌موو درووست كراوه‌كانى ده‌گرێته‌وه‌ له‌هه‌موو پێویستیه‌كاندا. 2-     هه‌ژارییه‌كى تر كه‌ به‌نده‌ خۆى هه‌ڵى ده‌بژێرێت، ئه‌وه‌ش به‌رووبوومى دوو جۆر ناسینه‌، ناسینى به‌نده‌ بۆ په‌روه‌ردگارى و، هه‌روه‌ها ناسینى بۆ نه‌فسى خۆى، هه‌ركێ بزانێت كه‌ په‌روه‌ردگارى ده‌وڵه‌مه‌ندى ڕه‌هایه‌، ده‌زانێت كه‌ خۆى هه‌ژارى ڕه‌هایه‌ و ده‌رگاى به‌ندایه‌تى ده‌گرێت و تاكو ده‌گاته‌ لاى په‌روه‌ردگارى: { يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنْتُمُ الْفُقَرَاءُ إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ } فاطر/15 . سه‌رچاوه‌ى بابه‌ت: مختصر الفقه الإسلامي / محمد بن إبراهيم التويجري.