البحث

عبارات مقترحة:

الكريم

كلمة (الكريم) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل)، وتعني: كثير...

الواحد

كلمة (الواحد) في اللغة لها معنيان، أحدهما: أول العدد، والثاني:...

الخبير

كلمةُ (الخبير) في اللغةِ صفة مشبَّهة، مشتقة من الفعل (خبَرَ)،...

جیاوازی له‌ نێوان ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات التوحيد
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا جیاوازی چیه‌ له‌ نێوان ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا ؟".

التفاصيل

  جیاوازی له‌ نێوان ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌     پرسیار : ئایا جیاوازی چیه‌ له‌ نێوان ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا ؟ وه‌ڵام : ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌خاڵێكدا هاوبه‌شن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هه‌ردووكیان دروسته‌  ( په‌نا بگیرێت به‌خودا ) و (سوێندیشیان پێ بخورێت،بۆ نموونه‌ بوتــرێت : ( أعوذ بالله السميــع العليم من الشيطان الرجيم ) لێـــره‌دا ســـه‌رنـج ده‌ده‌ین ( السمیع و العلیم ) هه‌ردووكیان دوو ناوی خوای گه‌وره‌ن  وپه‌نایان پێگیراوه‌  له‌شه‌ڕ وخراپه‌ی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو، هه‌روه‌ها دروسته‌ په‌نا بگیرێت به‌ صیفـه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ش و بوترێت  ( أعوذ برحمة الله من أهوال يوم القیامة .. ) به‌م شێوه‌یه‌ ( الرحمة ) صیفه‌تێكی خوای گه‌وره‌یه‌ و په‌نای پێگیراوه‌ له‌ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ڕۆژی دوایی . هه‌روه‌ها دروستیشه‌ به‌هه‌ردوكیشیان سوێند بخورێت بۆ نمونه‌ بوترێت : ( أُقسِمُ بالرحمن أو بالرحيم أو بالجبار ) يان سوێند خواردن به‌ صیفه‌ته‌كانی وه‌ ( أقسم بعزة الله تعالی ... ) . به‌ڵام چه‌ند جیاوازیه‌كیشيان له‌نێواندا هه‌یه‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:  یه‌كه‌م : دروسته‌ به‌ناوه‌كانی خودا دوعا وپارِانه‌وه‌ بكرێت ودروستیشه‌ ووشه‌ی (عبد) بخه‌یته‌ پێشیانه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سیفه‌ته‌كانیدا ئه‌مانه‌ دروست نین، بۆ نموونه‌ دروسته‌ بڵێت: ( عبد الكریم ) به‌ڵام دروست نیه‌ بڵێیت ( عبد الكرم ) وه‌ دروسته‌ نزا وپارِانه‌ بكه‌یت وبڵێیت: ( یا كریم ) به‌ڵام دروست نیه‌ بڵێیت : ( یا كرم ) .  دووه‌م : ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ سیفه‌تیشیان لێوه‌ وه‌رده‌گیرێت وه‌ك (الرحمن) سیفه‌تی ( الرحمة ‌) ی لێوه‌ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ناوێكیان لێوه‌ وه‌رناگیرێت كه‌ له‌قورئان وسوننه‌تدا نه‌هــاتبێت، وه‌ك سیفه‌تی ( الاستواء ) ناوی ( المستوی ) لێوه‌ وه‌رناگیرێت .  سێهه‌م : كرداره‌كانی خوای گه‌وره‌ ناوێكیان لێوه‌ وه‌رناگیرێت كه‌ له‌قورئان وسوننه‌تدا نه‌هاتبێت، وه‌ك كرداری ( الغضب ) ناوترێت یه‌كێك له‌ ناوه‌كانی خوای گه‌وره‌ (الغاضب) ه‌، به‌ڵام سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌كرداره‌كانیه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك سیفه‌تی ( الغضب ) بۆ خوای گه‌وره‌ برِیار ده‌ده‌ین، چونكه‌ ( الغضب ) له‌ كرده‌وه‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌ . خوای گه‌وره‌ له‌هه‌موو كه‌س شاره‌زاتره‌