البحث

عبارات مقترحة:

الرفيق

كلمة (الرفيق) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) من الرفق، وهو...

القدوس

كلمة (قُدُّوس) في اللغة صيغة مبالغة من القداسة، ومعناها في...

المبين

كلمة (المُبِين) في اللغة اسمُ فاعل من الفعل (أبان)، ومعناه:...

گرنگی یه‌كتاپه‌رستی له‌ قورئانی پیرۆزدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف صالح بن فوزان الفوزان ، زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات العقيدة
يه‌كتاپه‌رستی له‌ زاراوه‌ی عه‌قیده‌دا به‌ مانای : ‏"‏ إفراد الله بالعبادة‏ "‏ واته‌ : تایبه‌تكردن و تاك كردنه‌وه‌ی زاتی هه‌ق ته‌عالای الله – جل جلاله – له‌ عیباده‌ت و په‌رسته‌نه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رچی په‌رستن و به‌ندایه‌تی كردنه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ بێت وكه‌سی تری له‌گه‌ڵدا به‌شدار نه‌كه‌یت

التفاصيل

  گرنگی یه‌كتاپه‌رستی له‌ قورئانی پیرۆزدا     به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و دلۆڤان سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری به‌رز وباڵاده‌ست وه‌ درود و ڕه‌حمه‌تی فراوان بۆ سه‌رگیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی وئال وبه‌یت و سه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ . مانای یه‌كتاپه‌رستی ( التوحید ) التوحید : به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌وترێت : ( من وحَّد الشيء إذا جعله واحدًا )، واته‌ شتێكت ‌تاك كرده‌وه‌ كاتێك كه‌ گێرات به‌ یه‌ك، ( والواحد ضد الاثنين والثلاثة فأكثر )، یه‌كیش دژی دوان و سیان و زیاتره‌، كه‌واته‌ زانیمان یه‌كتايی دژی زۆر وزۆرینه‌یه ‌،( فالشيء الواحد هو الشيء المستقل المتوحد الذي لا يشاركه غيره‏ ) شتێكیش یه‌كدانه‌ بێت سه‌ربه‌خۆ ویه‌كتایه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هیچ شتێك به‌شدار نیه‌ له‌گه‌ڵیدا . يه‌كتاپه‌رستیش له‌ زاراوه‌ی عه‌قیده‌دا به‌ مانای : ‏"‏ إفراد الله بالعبادة‏ "‏ واته‌ : تایبه‌تكردن و تاك كردنه‌وه‌ی زاتی هه‌ق ته‌عالای الله – جل جلاله – له‌ عیباده‌ت و په‌رسته‌نه‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رچی په‌رستن و به‌ندایه‌تی كردنه‌ بۆ خوای گه‌وره‌ بێت وكه‌سی تری له‌گه‌ڵدا به‌شدار نه‌كه‌یت، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ‏﴿ ‏ويَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ‏ ﴾‏ { الأنفال : 32 } واته‌ : تا دین و – به‌ندایه‌تی وعیباده‌ت - و فه‌رمانبه‌رداری هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت, ئه‌م ئایه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ زیاتر ئه‌م مه‌به‌سته‌ ڕوون ده‌كه‌نه‌‌وه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ‏﴿‏ ومَا خَلَقْتُ الجِنَّ والإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ‏ ﴾‏ { الذاريات‏:‏ 56‏ } واته‌ : من جنۆکه‌ و ئاده‌میزادم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ دروست کردووه‌ که‌ به‌ندایه‌تی من بکه‌ن, هه‌روه‌ها له‌جێگایه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : ‏﴿ ‏واعْبُدُوا اللَّهَ ولاَ تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ‏﴾‏ { النساء‏:‏ 36 } واته‌ : ته‌نها خوا بپه‌رستن، و هیچ شتێك مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ وهاوبه‌شی, يان فه‌رموویه‌تی : ‏﴿ ‏فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ولَو كَرِهَ الكَافِرُونَ‏ ﴾‏ ‏{ غافر‏:‏ 14‏} واته‌ : ئێوه‌ ئه‌ی باوه‌ڕداران هه‌ر هانا و هاوار بۆ خوا به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بن، ئه‌گه‌ر چی کافرو بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت . ئه‌مه‌ش مانا و واتای ویه‌كتاپه‌رستی بوو له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا كه‌ خواي گه‌وره‌ به‌تاك و ته‌نهایی بپه‌رسترێت وهیچ شت و كه‌سێكی تر نه‌كریت به‌شه‌ریك و هاوه‌ڵی . جۆره‌كانی یه‌كتاپه‌رستی : 1)     توحید الربوبیة : یه‌كتاپه‌رستی له‌ خوایه‌تیدا ، به‌و مانایه‌ كه‌ باوه‌ڕت هه‌بێت كه‌ خوای گه‌وره‌ تاك و ته‌نهایه‌ له‌ كارو كرده‌وه‌ و ئه‌فعالیدا له‌ خه‌لق كردن و ڕۆزی دان وزیندووكردنه‌وه‌ و مراندن و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دونیا و دواڕۆژدا . 2)     توحید الألوهیة : یه‌كتاپه‌رستی له‌ په‌رستندا ، واته‌ : یه‌كتاكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و په‌رستنانه‌دا كه‌ به‌نده‌كان مه‌به‌ستیانه‌ خۆیانی پێ نزیك بكه‌نه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگاریان، به‌مانایه‌كی تر هه‌موو په‌رستنێك بۆ خوای گه‌وره‌ بێت وه‌ك دوعا ونزا و ترس و ڕه‌جا و پشت وپه‌ناپێ به‌ستن وهاوار وهانا بۆ بردن وسه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و نه‌ذر بۆ كردن و سه‌رجه‌م په‌رسته‌نه‌كانی تریش كه‌ واپێویست ده‌كات و واجبه‌ ته‌نها و ته‌نها هه‌ر بۆخوای گه‌وره‌ بن وهیچ كه‌سێكی تر نه‌كرێت به‌هاوبه‌شی له‌و په‌رستنانه‌دا . 3)     توحید الأسماء والصفات : باوه‌ڕ بوون به‌ته‌واوی ئه‌و ناو و صیفه‌ته‌ جوانانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ خۆی بڕیار داوه‌ یان ئه‌و ناو صیفه‌تانه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ په‌روه‌ردگاری ثابت كردوه‌ . بۆ زیاتر سه‌لماندنی ئه‌م سێ جۆره‌ی یه‌كتاپه‌رستی گه‌شتێك ده‌كه‌ین به‌ناو چه‌ند سوره‌تێكی قورئانی پیرۆزدا بۆ نموونه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی ( الفاتحة ) وه‌ ده‌فه‌رموێت : ‏﴿ ‏الْحَمْدُ للّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ‏﴾‏ سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی خوایه‌تی ( توحید الربوبیة ) كه‌ زاتی هه‌ق ته‌عالای خوای گه‌وره‌ خالق و دروستكه‌ری هه‌موو جیهانیانه‌، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ‏﴿ ‏الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ‏* مَالِكِ يَومِ الدِّينِ ‏﴾‏ به‌خشنده‌ ومیهره‌بان وكانگای ره‌حم و به‌زه‌ییه‌ * خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزا ( پادشای ڕۆژی قیامه‌ته‌ که‌ دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات ), ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ یه‌كتاپه‌رستی ناو صیفه‌ته‌ جوانه‌كانی خوای گه‌وره‌ ده‌سه‌لمێنیت ( توحید الأسماء والصفات ) كه‌ په‌روه‌ردگار خاوه‌نی صیفه‌ته‌كانی به‌خشنده‌ی و میهره‌بانی كانگای به‌زه‌یی و پادشای ڕۆژ دوایی و خاوه‌ندارێتی هه‌موو موڵكێكه‌، هه‌روه‌ها ئایه‌تی : ‏﴿ ‏إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ‏ ﴾‏ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی په‌رستن و به‌ندایه‌تی كردن ( توحید الألوهیة ) كه‌ به‌مانای ئه‌وه‌ دێت : خوایه‌، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین ( له‌ کاروباری دین و دنیاماندا، كه‌ به‌که‌سی تر له‌ به‌ده‌کانت ناکرێت ).      هه‌روه‌رها له‌ سوره‌تی ( الناس ) دا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ‏﴿‏ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ‏ ﴾‏ بڵێ ئه‌ی موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) په‌نا ده‌گرم به‌ په‌روه‌ردگار و خوای هه‌موو خه‌ڵكی، ( رب ) به‌واتای خالق و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباري دونيا و دواڕۆژ و ڕۆزی ده‌ر و ژیان به‌خش و مرێنه‌ر و هه‌تا دوایی هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ ئه‌مه‌ش مانای ته‌واوی ( توحید الربوبیة ) یه‌ ئه‌مجا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ‏﴿‏ مَلِكِ النَّاسِ ‏﴾‏ مالیك و پادشا و خاوه‌نی هه‌موو خه‌ڵكیه‌، ئه‌مه‌ش مانای ( توحید الأسماء والصفات ) ه‌ كه‌ ته‌نها خوای گه‌وره‌ خاوه‌نی و موڵكداری ته‌واوی خه‌ڵكیه‌ و كه‌س له‌گه‌ڵیدا هاوبه‌شی ئه‌و صیفه‌ته‌ نیه‌، پاشان ده‌فه‌رموێت : ‏﴿‏ إِلَهِ النَّاسِ‏ ﴾‏ په‌رستراو و مه‌عبودی هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ هه‌ر ئه‌و په‌رستراوی خه‌ڵكیه‌ و هه‌ر ئه‌ویش شایانی په‌رستنه‌ و بۆ هیچ كه‌سێكیش نيه‌ به‌شداری ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی خوای گه‌وره‌ بكات, ئه‌مه‌ش مانای ( توحید الألوهیة ) ده‌گه‌یه‌نێت . یه‌كتاپه‌رستی ئه‌و بنه‌ما زۆر گرنگ و به‌هێزه‌یه‌ كه‌ ئومه‌تی ئیسلام و بانگه‌وازی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی تریشی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ( علیهم السلام ) وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ووردی گه‌شتێك بكه‌ین به‌ناو سوره‌ت و ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا ئه‌م ڕاستیه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هیچ سوره‌تێك نابینیت كه‌ باسی له‌گرنگی یه‌كتاپه‌رستی نه‌كردبێت، له‌هه‌مان كاتیشدا قه‌ده‌غه‌ی نه‌كردبێت له‌ پێچه‌وانه‌ و دژه‌كه‌ی كه‌مه‌به‌ست لێی دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ ئیمام ابن القیم الجوزی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) باسی له‌وه‌كردوه‌ كه‌ قورئانی پیرۆز هه‌ر هه‌مووی باس له‌ یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌ : 1)     یان باس كردنی خوای گه‌وره‌ و ناو وصیفه‌ته‌ جوانه‌كانیه‌تی، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كتاپه‌رستی زانستی و ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت یه‌كتاپه‌رستی خوایه‌تی (توحید الربویبة ). 2)     وه‌ یان فه‌رمان كردنه‌ به‌ عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ به‌تاك و ته‌نهایی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شیرك و هاوه‌ڵ بڕیاردان، ئه‌مه‌ش ئه‌و یه‌كتاپه‌رستیه‌ كرداریه‌یه‌ كه‌ فه‌رمانی پێكراوه‌ و به‌ یه‌كتاپه‌رستی له‌ په‌رستندا ( توحید الألوهیة ) ناو ده‌برێت . 3)      وه‌یان فه‌رمان كردنه‌ به‌ ئیطاعة و گوێڕایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) وه‌ قه‌ده‌غه‌كردن له‌ بێ فه‌رمانی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ق و مافی یه‌كتاپه‌رستی وته‌واوكه‌ره‌كانی ناو ده‌برێت . 4)     وه‌ یان هه‌واڵدانه‌ به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ئاماده‌ی كردوه‌ بۆ یه‌كتاپه‌رستان له‌ نیعمه‌ت و خۆشیه‌كانی به‌هه‌شت وسه‌ركه‌وتن له‌ دونیا و دوارۆژدا، وه‌ هه‌واڵدانه‌ به‌سه‌رشۆڕی موشركین وهاوه‌ڵ په‌یداكه‌ران له‌ دونیا ودواڕۆژ وبه‌هه‌میشه‌یی مانه‌وه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ( خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات ) ئه‌مه‌ش ته‌نها به یه‌كتاپه‌رستی ته‌حقیق ده‌كرێت { مدارج السالكین مج 3 / لاپه‌ڕه‌ 468 به‌ده‌ستكاریه‌وه‌ } . كه‌واته‌ قورئانی پیرۆز هه‌ر هه‌مووی له‌ بازنه‌ی یه‌كتاپه‌رستیدا ده‌خولێته‌وه‌ و پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌رنجی سووره‌ته‌ مه‌ككیه‌كان بده‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زۆربه‌ی زۆریان باس له‌ چه‌سپاندن و بته‌وكردنی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كه‌ن، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) سیازده‌ ساڵ له‌ مه‌ككه‌دا بانگه‌وازه‌كه‌ی بریتی بوو له‌ بانگكردنی خه‌ڵكی بۆ یه‌كتاپه‌رستی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ شیرك و هاوه‌ڵ په‌یداكردن بۆ خوای گه‌وره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینین ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز له‌ فه‌تره‌ی مه‌ككیدا باس له‌ فه‌رز بوونی ڕۆژوو و زه‌كات و حه‌ج و گه‌لێكی تر له‌ ئه‌حكامه‌كانی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و مامه‌ڵه‌ و كڕین و فرۆشتن ناكات، به‌ڵكو‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ پاش كۆچكردن بۆ شاری مه‌دینه‌ واجب و فه‌رزكران له‌سه‌ر بڕواداران، جگه‌ له‌ فه‌رز بوونی نوێژه‌كان نه‌بێت كه‌ پێش كۆچكردن بۆ شاری مه‌دینه‌ و له‌ ڕووداوی ئیسراء و میعراجدا فه‌رزكرا له‌سه‌ر موسڵمانان { هه‌روه‌ك له‌ فه‌رمووده‌كانی ئیسراء و میعراجداهاتوه‌ كه‌ده‌گه‌نه‌ ڕیژه‌ی متواتر وله‌سه‌ر ئاستی فه‌رمووده‌ی ئاحادیش فه‌رمووده‌كه‌ - متفق علیه – یه‌ هه‌روه‌ك له‌ صه‌حیحی بوخاریدا به‌ كتاب التوحيد، باب ‏(‏37‏)‏، رقم ‏(‏7517‏)‏، ‏13/583‏ومسلم‏:‏ كتاب الإيمان، باب ‏(‏74‏)‏، رقم ‏(‏162) هاتووه‌ } . گرنگی یه‌كتاپه‌رستیش به‌م شێوه‌یه‌  له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێتو مرۆڤ بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌كه‌ی نه‌چه‌سپی بێت له‌ ناخیدا ناتوانێت به‌ندایه‌تیه‌كی ڕاست و دروست بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌نجام بدات، وه‌ هیچ به‌ندایه‌تیه‌كیش لای خوای گه‌وره‌ وه‌رناگیرێت به‌بێ بوونی عه‌قیده‌یه‌كی ڕاست و دروست ودوور له‌هه‌موو خه‌وش و خاڵێكی شه‌ریك و هاوه‌ڵ بڕیاردان . قورئـانی پیرۆزیش باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كـه‌ یه‌كه‌م كـارێك كـه‌ پێغـه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) پێی هه‌ستابن بانگه‌وازی گه‌له‌كانیان بووه‌ بۆ یه‌كتاپه‌رستی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شیرك وهاوه‌ڵ بڕیاردان، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : (‏ ولَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ واجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ ‏﴾‏ { النحل‏:‏ 36‏} واته‌ : سوێند به‌ خوا بێگومان ئێمه‌ له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره‌ په‌رێز بگرن له‌ هه‌موو تاغوت په‌رستراوێکی تر. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ‏﴿ ‏ومَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلاَّ نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنَا فَاعْبُدُون‏ ﴾‏ ‏{ ‏الأنبياء‏:‏ 25‏} واته‌ : ئێمه‌ پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌ نه‌کردووه‌، که‌ وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌: بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه‌ له‌ من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن. وه‌ هیچ پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌سولێك نه‌هاتووه‌ ئیلا بانگه‌وازی بۆ گه‌له‌كه‌ی بریتی بوو له‌م ووته‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ‏﴿ ‏يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ‏﴾‏ { الأعراف‏:‏ 59‏ِْ} واته‌ : ئه‌ی گه‌ل و هۆزم ئێوه‌ هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه‌ جگه‌ له‌و زاته‌ خوایه‌کی ترتان بۆ نیه‌ . به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ر بانگخوازێك بنه‌ما و بناغه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی گرنگی دان نه‌بێت به‌ یه‌كتاپه‌رستی و له‌ ڕیزی پێشی پێشه‌وه‌ی كاره‌كانی نه‌بێت بێگومان ئه‌و بانگه‌وازه‌ بانگه‌وازێكی فاشیل و بێ ناوه‌ڕۆك وپوچ و به‌تاڵ و بێ به‌رهه‌م ده‌بێت وئامانجه‌كانی به‌ده‌ست ناهێنێت و له‌بازنه‌یه‌كی داخراودا ده‌خولێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ نیه‌ هه‌موو كارێكمان هه‌ر ئه‌مه‌ بێت و گرنگی نه‌ده‌ین به‌به‌شه‌كانی تری ئیسلام، نه‌خێر هه‌موو به‌شه‌كانی ئیسلام گرنگی خۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام گرنگی دان به‌یه‌كتاپه‌رستی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ ده‌بێت ناوه‌ڕۆك و كاری سه‌ره‌كی بانگخوازان بێت . خۆشه‌ویستان به‌م شێویه‌ بۆمان ڕوون بوویه‌وه‌ كه‌ یه‌كتاپه‌رستی و یه‌كخواناسی و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌په‌رستنی هه‌ر شتێك و هه‌ركه‌سێك غه‌یری خوای گه‌وره‌ كاری سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران بووه‌ هه‌ر ئه‌م یه‌كتاپه‌رستیه‌ش كلیلی ڕزگاری هه‌موو كه‌سێكه‌ له‌دونیا و دوا ڕۆژدا، به‌تایبه‌تی ( توحید الألوهیة ) كه‌ ئه‌و یه‌كتاپه‌رستیه‌یه‌ خه‌ڵكی پێ ته‌كلیف كراوه‌ چونكه‌ وه‌ك قورئانی پیرۆز بۆمان باس ده‌كات بێباوه‌ڕان وموشریكینی قوره‌یش و ته‌واوی گه‌لانی پێش ئومه‌تی ئیسلامیش باوه‌ڕیان به ( توحید الربوبیة ) هه‌بوه‌ و دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی خالق و دروستكه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی زاتی هه‌ق ته‌عالای ( الله ) یه‌، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ مَنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ... ) { الزمر : 38 } واته‌ : ئه‌گه‌ر له‌ بێ باوه‌ران بپرسیت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌؛ بێ دوودڵی و به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێن: الله . ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌م ووته‌یه‌ش پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا فه‌رمویه‌تی : ) ‏ أمرت أن أقاتل الناس حتى يقولوا لا إله إلا الله، وإني رسول الله و يقيموا الصلاة و يؤتوا الزكاة  فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحقها، وحسابهم على الله‏ ) { رواه البخاري ومسلم } واته‌ : فه‌رمانم پێكراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بجه‌نگم هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ ده‌ڵین : هیچ په‌رستراویك نیه‌ جگه‌ له‌ الله و ممحدیش پێغه‌مبه‌ر و ره‌سولی خودایه‌ و نوێژه‌كانیان ده‌كه‌ن و زه‌كاتی ماڵیان ده‌رده‌كه‌ن و هه‌ركاتێك ئه‌مه‌یان ووت ئه‌و كاته‌ ماڵ و سامان و خوێنیان حه‌رام ده‌بێت، به‌یه‌كێك له‌ هه‌قه‌كان نه‌بێت – وه‌ك كه‌سێك كه‌سێكی كوشت بێت ده‌كوژرێته‌وه‌ یان پیاو و ئافره‌تێكی شووكردوو یان ژنهێنه‌ر له‌سه‌ریان سه‌لما كه‌ زینایان كردوه‌ ڕه‌جم ده‌كرێن هه‌تا مردن – و ئه‌و كاته‌ش لێپرسینه‌وه‌یان لای خوای گه‌وره‌ ده‌بێت . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای هه‌ره‌ گه‌وره‌ی خوای گه‌وره‌ له‌به‌نده‌كانی بریتیه‌ له‌ ( توحید الألوهیة ) ویه‌كتاپه‌رستی وبه‌ندایه‌تی و په‌رستش هه‌ر بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست بێت . هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌یفه‌رمووه‌ ( أمرت أن أقاتل الناس حتى يقروا بأن الله هو الخالق الرازق المحي المميت؛ لأنهم مقرون بهذا‏ ) واته‌ : نه‌یفه‌رمووه‌ فه‌رمانم پێكراوه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵیدا بجه‌نگم تا دان ده‌نێن به‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ خالق و دروستكه‌ر و ڕۆزیده‌ر و زیندوو كه‌ره‌وه‌ و مرێنه‌ری هه‌موو دروستكراوه‌كانه‌، چونكه‌ بێباوه‌ڕه‌كان دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی كه‌ زاتی خوای گه‌وره‌ خاوه‌نی ئه‌و صیفه‌تانه‌یه‌، به‌لام گرفت وموشكیله‌كه‌یان له‌وه‌دا بووه‌ بته‌كانیان ده‌كرد به‌شه‌ریك و هاوه‌ڵی خودا له‌په‌رستندا و باوه‌ڕیان وابوو ئه‌و بت و صه‌نه‌مانه‌ له‌خوایان نزیك ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌ ئه‌م راستیه‌مان بۆ باس ده‌كات و ده‌فه‌رموێت : ( وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ .. ) { الزمر : 3 } واته‌ : ئه‌وانه‌ش جگه‌ له‌و زاته‌ که‌سانی ترو شتی تر ده‌که‌نه‌ پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن: ئێمه‌ ئه‌م بت و شتانه‌ ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ خوا نزیکمان بخه‌نه‌وه‌ . په‌روه‌ردگارا له‌ موحدین و یه‌كتاپه‌رستانمان بگێرێت وله‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا زیندوومان بكه‌یته‌وه‌ و حه‌شرمان بكه‌یت تاوه‌كو به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی زاتی پیرۆزی خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا بمانخه‌یته‌ ناو ناز و نیعمه‌تی خۆته‌وه‌ له‌ به‌هه‌شتی هه‌تا هه‌تایدا . وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته