البحث

عبارات مقترحة:

الوارث

كلمة (الوراث) في اللغة اسم فاعل من الفعل (وَرِثَ يَرِثُ)، وهو من...

الملك

كلمة (المَلِك) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فَعِل) وهي مشتقة من...

المحسن

كلمة (المحسن) في اللغة اسم فاعل من الإحسان، وهو إما بمعنى إحسان...

ئایا وه‌ك خوێندنی قورئان خوێندنی فه‌رمووده‌كانیش خێری هه‌یه‌ ؟

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات دواوين السنة - الفضائل
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز ابن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" كۆمه‌ڵه‌‌ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنی قورئانی پیرۆز ئه‌جرو وخێری هه‌یه‌، ئایا به‌خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌زڵ وخێرت له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت ؟‌".

التفاصيل

  ئایا وه‌ك خوێندنی قورئان خوێندنی فه‌رمووده‌كانیش خێری هه‌یه‌ ؟   ئه‌م پرسیاره‌ له‌ شێخ ابن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كرا :   پرسیار : كۆمه‌ڵه‌‌ به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنی قورئانی پیرۆز ئه‌جرو وخێری هه‌یه‌، ئایا به‌خوێندنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌زڵ وخێرت له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت ؟   وه‌ڵامی شێخ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌م شێوه‌یه‌ بوو : خوێندنی قورئانی پیرۆز به‌نیه‌تی نزیك بوونه‌وه‌ له‌خوای گه‌وره‌ خێر وپاداشتی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ خوێندنه‌وه‌ وله‌به‌ركردنی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌جر وپاداشتی خۆی هه‌یه‌، چونكه‌ جۆرێكه‌ له‌جۆره‌كانی په‌رستن وعیباده‌تی خوای گه‌وره‌ وفێربوونی زانست وزانیاری وتێگه‌شتنه‌ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام. وه‌له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ زۆر به‌ڵگه‌ی شه‌رعی هه‌یه‌ كه‌ ده‌لاله‌ت له‌ واجب بوونی فێربوون وتێگه‌شتن ئه‌كه‌ن له‌ دیندا،  بۆ ئه‌وه‌ی عه‌بده‌كانی خوا له‌سه‌ر به‌صیره‌ت وچاوڕۆشنی به‌ندایه‌تی بۆ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، له‌و به‌ڵگانه‌ش : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌فه‌رموێت : ((خيركم من تعلم القرآن وعلمه)) واته‌ : چاكترینتان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خۆیان فێری قورئان ده‌بن وكه‌سانی تریش فێر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: (( من يرد الله به خيرا يفقهه في الدين)) متفق علیه، واته‌: هه‌ركه‌س خوای گه‌وره‌ ئیراده‌ی خێری پێی هه‌بێت ئه‌وه‌ شاره‌زای ده‌كات له‌ دینه‌كه‌یدا، دیسان فه‌رموویه‌تی: ((من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له به طريقا إلى الجنة، وما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده)) واته‌ : هه‌ركه‌س ڕێگایه‌ك بگرێته‌ به‌ر كه‌ فێری زانست وزانیاری ببێت لێوه‌ی ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ڕێگای چوونه‌ به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات، وه‌ هیچ ده‌سته‌ وگه‌ل وكۆمه‌ڵێك كۆ نابنه‌وه‌ له‌ماڵێك له‌ماڵه‌كانی خوای گه‌وره‌دا كه‌ كتێبه‌كه‌ی خودا بخوێننه‌وه‌ - كه‌مه‌به‌ست پێی قورئانه‌ - وله‌نێوان یه‌كتردا لێی بكۆڵنه‌وه‌ وفێری ببن ئیللا ئاسووده‌یی ودڵ ئارامی وڕه‌حم ومیهره‌بانی خوای گه‌وره‌ ده‌بارێت به‌سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها فریشته‌كانیش چوار ده‌وریان ده‌ده‌ن وخوای گه‌وره‌ش له‌لای فریشته‌ نزیكه‌كانی خۆی باسیان ده‌كات .    وه‌له‌باره‌ی ئه‌جر وپاداشتی خوێندنی قورئانیشه‌وه‌ فه‌رمووده‌ گه‌لێكی زۆر هاتوون، له‌وانه‌: پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (( اقرءوا القرآن فإنه يأتي شفيعا لأصحابه يوم القيامة )) رواه مسلم، واته‌ : قورئان بخوێنن چونكه‌ قورئان ئه‌بێت به‌ شه‌فاعه‌تكاری خاوه‌نه‌كـــانیان له‌ڕۆژی دوایدا، هه‌روه‌ها ڕۆژێك له‌ڕۆژان فــه‌رمووی : (( أيكم يحب أن يغدو كل يوم إلى بطحان )) [وادي بالمدينة] أو إلى العقيق فيأتي منه بناقتين كوماوين [عظيمتين] في غير إثم ولا قطع رحم ))؟ فقالوا فقلنا يا رسول الله نحب ذلك قال: (( أفلا يغدو أحدكم إلى المسجد فيعلم أو يقرأ آيتين من كتاب الله عز وجل خير له من ناقتين، وثلاث خير له من ثلاث، وأربع خير له من أربع، ومن أعدادهن من الإبل ))، أخرجه مسلم في الصحيح، واته‌ : ئایا كێ له‌ئێوه‌ حه‌ز ده‌كات هه‌موو ڕۆژێك بچێت بۆ به‌تحان { كه‌ دۆڵێكه‌ له‌شاری مه‌دینه‌ } یان بچێت بۆ عه‌قیق وهه‌موو جارێك دوو ووشتری زۆر باشی گه‌وره‌ بهێنێته‌وه‌ به‌بی ئه‌وه‌ی نه‌گوناهبار ببێت ونه‌صیله‌ی ڕه‌حمیش ببچڕێنێت؟ ووتیان ووتمان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه‌ حه‌ز ده‌كه‌ین، ئه‌مجا فه‌رمووی: ئایا بۆ كه‌سێك له‌ئێوه‌ نا‌چێت بۆ مزگه‌وت كه‌ فێری دوو ئایه‌ت له‌كتێبه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ ببێت یان بیخوێنێت كه‌ چاكتر وباشتره‌ بۆی له‌و دوو وشتره‌، وه‌ سێ ئایه‌ت له‌سێ ووشتر باشتره‌ وه‌ چوار له‌چوار باشتره‌. وه‌ به‌ژماره‌ی خوێندنی ئایه‌ته‌كان هه‌موویان باشترن له‌ ژماره‌ی ووشتره‌كان . هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ڵگه‌ن له‌شه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌ی پاداشتی قورئان وفێربوونی .    هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعود ( خوای لێ رازی بێت ) كه‌ڕیوایه‌تی كردوه‌ و ئیمامی تورموذی له‌جامیعه‌كه‌یدا هێناویه‌تی وبه‌فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نیشی داناوه‌ كه‌پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت:(( من قرأ حرفا من كتاب الله فله حسنة والحسنة بعشر أمثالها )) واته‌ : هه‌ركه‌س پیتێك له‌قورئان بخوێنیت ئه‌وه‌ چاكه‌ وحه‌سه‌نه‌یه‌كی بۆ ده‌نوسرێت وه‌ چاكه‌ وحه‌سه‌نه‌ش یه‌ك به‌ده‌یه‌ .    هه‌روه‌ها سوننه‌ت وفه‌رمووده‌ پیرۆزه‌كانی پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ر باوه‌ڕدارێك فێریان ببێت به‌خوێندنه‌وه‌ و له‌به‌ركردن و لێكۆڵێنه‌وه‌ وناسین وجیاكردنه‌وه‌ی‌ فه‌رمووده‌ صه‌حیحه‌كان له‌وانی تر ئه‌وه‌ فه‌زڵ وپاداشتێكی گه‌وره‌ی تێدایه‌، چونكه‌ ئه‌م كاره‌ خۆی له‌خۆیدا فێربوون وشاره‌زابوونه‌ له‌عیلم وزانست كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : (( من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له به طريقا إلى الجنة )) كه‌پێشتر ماناكه‌یمان كرد وباسمان كرد .     ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌خوێندنی قورئان وبیركردنه‌وه‌ له‌ماناكانی ولێكوڵینه‌وه‌ له‌ فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا وله‌به‌ركردنیان و شه‌و نخونی كێشان به‌دیاریانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی  فێربوون وشاره‌زابوون له‌دینه‌كه‌ی خوا هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆكارن بۆ گرتنه‌ به‌ری ڕێگای به‌هه‌شت ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ئاگری دۆزه‌خ، به‌هه‌مان شێوه‌ فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌مان پێدا كه‌ فه‌رمووی:(( من يرد الله به خيرا يفقهه في الدين)) واته‌: هه‌ركه‌س خوای گه‌وره‌ ئیراده‌ی خێری پێی هه‌بێت ئه‌وه‌ شاره‌زای ده‌كات له‌ دینه‌كه‌یدا، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر فه‌زڵی زانست وزانیاری وگه‌ڕان به‌دوایدا، وه‌نیشانه‌ی ئه‌وه‌شه‌ خوای گه‌وره‌ مه‌به‌ستی خێری هه‌یه‌ به‌ ئه‌و كه‌سه‌.    وه‌ ئاشكراشه‌ كه‌ شاره‌زابوون له‌دیندا  له‌ڕێگای شاره‌زابوون له‌قورئان وسوونه‌ت و فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت، وه‌ تێگه‌شتن له‌ سوننه‌ت و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ ئیراده‌ی خێری هه‌یه‌ به‌و به‌نده‌یه‌ی خۆی، هه‌روه‌ك چۆن شاره‌زا بوون وتێگه‌شتی قورئان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌، وه‌ به‌ڵگه‌ وده‌لیلیش له‌م باره‌یه‌وه‌ زۆرن سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ . سه‌رچاوه‌ : مجموع فتاوى ومقالات متنوعة الجزء الخامس، للشيخ عبد العزيز بن باز ( رحمه الله ) .