البحث

عبارات مقترحة:

الحفي

كلمةُ (الحَفِيِّ) في اللغة هي صفةٌ من الحفاوة، وهي الاهتمامُ...

الجميل

كلمة (الجميل) في اللغة صفة على وزن (فعيل) من الجمال وهو الحُسن،...

الآخر

(الآخِر) كلمة تدل على الترتيب، وهو اسمٌ من أسماء الله الحسنى،...

ته‌فسیری ئایه‌تی: ( اليوم أكملت لكم دينكم ...)

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات التفسير - تفسير القرآن
عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رموێت : " سوێند به‌خوای گه‌وره‌ئه‌زانم ئه‌م ئایه‌ته‌له‌چ كات وله‌چ ڕۆژێكدا دابه‌زیوه‌بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاته‌كه‌ش كاتی عیشای ڕۆژی هه‌ینی بوو له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا . ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه‌.

التفاصيل

  ته‌فسیری ئایه‌تی ( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا.... )       عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رموێت : " سوێند به‌خوای گه‌وره‌ئه‌زانم ئه‌م ئایه‌ته‌له‌چ كات وله‌چ ڕۆژێكدا دابه‌زیوه‌بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كاته‌كه‌ش كاتی عیشای ڕۆژی هه‌ینی بوو له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا . ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردوه‌. كه‌عبی كوڕی مالك كه‌جوله‌كه‌بوو، هاته‌خزمه‌تی عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب وپێی ووت: ئه‌م ئایه‌ته‌ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئومه‌تێكی تری جگه‌له‌ئیسلام داببه‌زیایه‌ئه‌و ڕۆژه‌یان ده‌كرد به‌جه‌ژن، عومه‌ریش ووتی به‌كه‌عب: مه‌به‌ستت كام ئایه‌ته‌یه‌؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ... ئه‌مجا دیسانه‌وه‌عومه‌ر له‌وه‌ڵامیدا فه‌مرووی : بێگومانم له‌وه‌ی كه‌ده‌زانم ئه‌و ئایه‌ته‌له‌چ ڕۆژێك دابه‌زیوه‌، وه‌ئه‌شزانم له‌چ جێگایه‌كیش دابه‌زیوه‌، له‌ڕۆژی هه‌ینی وله‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌بوو ، وه‌سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ش هه‌ردوو ڕۆژه‌كه‌ش به‌جه‌ژن گێڕراوه‌بۆمان . ئه‌سمای كچی عومه‌یس ده‌گێڕێته‌وه‌وده‌ڵێت : ئه‌و حه‌جه‌ی كه‌ئه‌م ئایه‌ته‌ی تیادا دابه‌زی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) حه‌جم كرد، له‌كاتێكدا كه‌ئێمه‌ده‌ڕۆیشتین به‌ڕێگادا، هه‌ستم كرد كه‌جوبره‌ئیل هات بۆلای، لـه‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ری ئـازیز( صلی الله علیه وسلم ) كه‌به‌سواری ووشتره‌كه‌یه‌وه‌بوو كه‌مێك نه‌وه‌ی بویه‌وه‌، ووشتره‌كه‌ش له‌به‌ر گرانی دابه‌زینی قورئان خۆی بۆ نه‌گیرا و نه‌یتوانی ڕێگا بكات و ئه‌ویش یه‌خی كرد ولایدا، ئه‌سما ئه‌ڵێت : پشته‌ماڵێكم پێ بوو له‌و كاته‌دا دام به‌سه‌ر شان وملی پێغه‌مبه‌ری خوادا   ( صلی الله علیه وسلم ) ، ابن جریر وجگه‌له‌ئه‌ویش ده‌ڵێن : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌دوای ئه‌و ڕۆژه‌ی عه‌ره‌فه‌كه‌ئه‌م ئایه‌ته‌ی تیادا دابه‌زی به‌هه‌شتاویه‌ك ڕۆژ وه‌فاتی كرد . سوفیانی كوڕی وه‌كیع ده‌ڵی ابن فضیل له‌هارونی كوڕی عه‌نته‌ره‌ئه‌ویش له‌باوكیه‌وه‌گێڕاویه‌تیه‌وه‌كه‌ووتویه‌تی : كاتێك كه‌ئایه‌تی   دابه‌زی ڕۆژی ( الحج الاكبر ) بوو عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب كه‌ئه‌م ئایه‌تی بیست له‌و ڕۆژه‌دا ده‌ستی به‌گریان كرد، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )پێی فه‌رموو : چی وای لێكردیت كه‌بگریه‌ی ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : ئه‌وه‌گریاندمی كه‌ئێمه‌له‌زیادكردنی ئاینه‌كه‌ماندا بووین، به‌ڵام كاتێك كه‌خوای گه‌وره‌بــۆی ته‌واو كردین، گومــانی تێـدا نیــه‌هــه‌رشتێكیش ته‌واو ببێت بـه‌ره‌و كـه‌می ده‌ڕوات ( مه‌به‌ستی پێ ئه‌وه‌بوو كه‌ئیتر كاری پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - دوایی هاتووه‌و وه‌فاتی نزیك بوه‌ته‌وه‌) پێغه‌مبه‌ری ئازیزیش فه‌رمووی : ڕاست ده‌كه‌یت، فه‌رمووده‌یه‌كیش هه‌یه‌كه‌ڕاستی ئه‌م ووتانه‌ده‌سه‌لمێنێت كه‌ده‌فه‌رموێت : " بدأ الإسلام غریبا وسیعود غریبا، فطوبی للغرباء " واته‌: ئیسلام به‌غه‌ریبی هات وكاتێكیش كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌هه‌ر به‌غه‌ریبی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، جا خۆش به‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ڕۆژگاری غه‌ریبی ئیسلامدا ده‌ستیان به‌ئاینه‌كه‌یانه‌وه‌گرتوه‌. بۆیه‌جمهوری زانایانی ڕایان وایه‌ئه‌م ئایه‌ته‌كۆتا ئایه‌ت بووبێت كه‌دابه‌زیوه‌بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دوای ئه‌م ئایه‌ته‌ئیتر هیچ شتێك له‌قورئان نه‌هاتوه‌بۆ پێشه‌وای ئازیزمان . ئه‌م قورئان وئاینه‌پیرۆزه‌كه‌په‌روه‌ردگار وه‌ك خه‌ڵات به‌خشیویه‌تی به‌كۆتا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌كه‌ڕه‌وانه‌ی كرد بۆ ئه‌م ئومه‌ته‌، خوای گه‌وره‌به‌م ئایه‌ته‌ته‌وای نعمه‌ته‌كانی خۆی له‌دونیادا بۆ ته‌واو كردن و ئاینه‌كه‌شیانی بۆ كامڵ كردن به‌شێوه‌یه‌ك كه‌پێویستیان نیه‌به‌هیچ دین و شه‌ریعه‌تی هیچ پێغه‌مه‌برێكی تر ( صلوات الله وسلامه علیهم ) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌كه‌خوای گه‌وره‌محمد المصطفی ی كرد به‌خاتم الانبیاء و ڕه‌وانه‌ی كرد بۆ ته‌واوی گرۆهی ئاده‌می وجنۆكه‌ش، كه‌وابوو هیچ شتێك حه‌ڵاڵ نیه‌جگه‌له‌وه‌نه‌بێت كه‌خوای گه‌وره‌حه‌ڵاڵی كردوه‌، وه‌هیچ شتێكیش حه‌رام نیه‌جگه‌له‌وه‌نه‌بێت كه‌په‌روه‌ردگار حه‌رامی كردوه‌، وه‌دینیش ته‌نها ئه‌وه‌یه‌كه‌خوای گه‌وره‌تشریعی كردبێت و پێی ڕازی بووبێت كه‌ئاینی مرۆڤه‌كان بێت، وه‌هه‌رچی له‌و قورئانه‌ی خوادا هاتبێت هه‌مووی ڕاسته‌و ئه‌وه‌شی ئه‌و به‌ردۆی دانابێت ڕاست نیه‌وگومڕاییه‌، هه‌روه‌ك له‌جێگایه‌كی تردا خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( وتمت كلمة ربك صدقا وعدلا ) واته‌ڕاستگۆیه‌له‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌تیایدا هاتوه‌، وه‌دادگه‌ریشه‌له‌ته‌واوی فه‌رمان وقه‌ده‌غه‌كردنه‌كانیدا . جا كه‌خوای گه‌وره‌ئاینه‌كه‌ی بۆ ته‌واو كردن ئه‌وه‌بێگومان نیعمه‌تی هه‌ر گه‌وره‌ی بۆ كامڵ كردن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ.   كه‌واته‌كاتێك كه‌خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت ئه‌مڕۆ من ئه‌حكام وته‌عالیم وڕێنومایه‌كانی دینه‌كه‌م بۆ ته‌واو كردن، واتای ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت خوای گه‌وره‌به‌و زانایی ودانایی خۆیه‌وه‌به‌و هه‌موو حیكمه‌ت وكمالی مطلقیه‌وه‌كه‌خالقی ئاسمانه‌كان وزه‌ویه‌خۆی به‌زاتی خۆی دینه‌كه‌ی له‌كه‌لامی خۆی بۆ به‌نده‌كانی ته‌واو كرد، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین وبه‌رزترین نیعمه‌ت وبه‌هره‌یه‌كه‌كه‌په‌روه‌ردگار عه‌طای كردوه‌به‌م ئومه‌ته‌و نه‌یداوه‌به‌هیچ گه‌ل وئومه‌تێكی تر، له‌پاش ئه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا واته‌: ڕازیش بووم كه‌ته‌نها ئیسلام دینتان بێت، ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره‌له‌جێگایه‌كی ترد ته‌ئكیدی ده‌كاته‌وه‌بۆمان و ده‌فه‌رموێت : ( وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ )،   واته‌: هه‌ركه‌س په‌یڕه‌وی ئاینێكی تر جگه‌له‌ئیسلام بكات ئه‌وه‌لێی وه‌رناگیرێت وله‌دواڕۆژیشدا له‌خه‌سارۆمه‌ند وزه‌ره‌رۆمه‌ندان ده‌بێت، وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ( إ ِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْأِسْلامُ ) ، واته‌: به‌ڕاستی دین وئاینی په‌سه‌ند لای خوای گه‌وره‌ته‌نها ئاینی ئیسلامه‌. جا مرۆڤی ئیماندار له‌به‌رامبه‌ر كه‌لامی خوداوه‌هه‌ر ده‌بێت زیاتر له‌ڕه‌زامه‌ندی هیچی تر نه‌ڵێت، چونكه‌ڕێچكه‌گرتنی هه‌ر ڕێبازێكی تر جگه‌له ئیسلام وشوێن كه‌وتنی هه‌ر كه‌سێكی تر جگه‌له‌محمد المصطفی، گومڕایی وسه‌ر لێشێوانه‌، هه‌ر بۆیه‌له‌سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانه‌كه‌ئیماندار ئێواران وبه‌یانیان سێ جار سێ جار بڵێت : ( رضیت بالله ربا وبالإسلام دینا وبمحمد نبیا ورسولا ) واته‌: ڕازی بووم كه‌خوا - الله - په‌روه‌ردگارم بێت، وه‌ڕازیشم كه‌ئیسلام ئاین ودینم بێت، وه‌موحه‌مه‌دیش په‌یامبه‌ر ونێراراوی خودام بێت .   خوای گه‌وره‌ئێمه‌ش له‌كۆتایدا پڕ به‌زارمان ده‌ڵێین :  الحمد لله الذی هدانا لهذا وما كنا لنهتدي لولا أن هدانا الله .  

المرفقات

2

ته‌فسیری ئایه‌تی: ( اليوم أكملت لكم دينكم ...)
ته‌فسیری ئایه‌تی: ( اليوم أكملت لكم دينكم ...)