البحث

عبارات مقترحة:

الظاهر

هو اسمُ فاعل من (الظهور)، وهو اسمٌ ذاتي من أسماء الربِّ تبارك...

السيد

كلمة (السيد) في اللغة صيغة مبالغة من السيادة أو السُّؤْدَد،...

الصمد

كلمة (الصمد) في اللغة صفة من الفعل (صَمَدَ يصمُدُ) والمصدر منها:...

روونكردنه‌وه‌ی پایه‌كانی ئیمان( ئیمان هێنان به‌خوا )

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الإيمان بالله
له‌ئیسلامدا ئیمان هێنان ئه‌وه‌یه‌، ئیمان بهێنی به‌خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كان و كتێبه‌ئاسمانیه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و رۆژی دوایی و قه‌زا و قه‌ده‌ر به‌خێری و‌شه‌ڕی. وه‌ئیمان هێنان به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌م شه‌ش بنچینه‌یه ‌ده‌یگرێته‌وه‌.

التفاصيل

  روونكردنه‌وه‌ی پایه‌كانی ئیمان ئیمان هێنان به‌خوا     پێشه‌كی: له‌ئیسلامدا ئیمان هێنان ئه‌وه‌یه‌، ئیمان بهێنی به‌خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كان و كتێبه‌ئاسمانیه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و رۆژی دوایی و قه‌زا و قه‌ده‌ر به‌خێری و‌شه‌ڕی. وه‌ئیمان هێنان به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ئه‌م شه‌ش بنچینه‌یه ‌ده‌یگرێته‌وه‌، به‌گشتی باوه‌ڕ  كردنه ‌به ‌خواو پێغه‌مبه‌رو هه‌موو ئه‌وز شتانه‌ی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌وسلم )هێناویه‌تی به‌ده‌ڵ و وه‌ده‌ربڕینی به‌زمان و جێبه‌جێ كردنی به‌كرده‌وه‌،وه‌ئیمان هێنان به‌م شه‌ش بنچینه‌یه ‌كۆڵه‌كه‌ن بۆ ئیمان هێنان به‌لایه‌نه‌كانی تری ئاینی ئیسلام وجێگیركه‌ری ئیمانن له‌دڵی هه‌موو ئیماندارێك به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌. خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { لَيْسَ الْبِرَّ أَنْ تُوَلُّوا وُجُوهَكُمْ قِبَلَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ } (البقرة: من الآية177 ). واته‌: چاكه‌و ئیمان له‌وه‌دا نی یه‌كه‌رووتان له‌ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ن یان له‌ڕۆژ ئاوا له‌نوێژدا، به‌ڵكو ئیمان ئه‌وه‌یه‌ئیمان بهێنی به‌خوداو به‌ڕۆژی دوایی و مه‌لائیكه‌ته‌كان و كتێبه‌ئاسمانیه‌كان وپێغه‌مبه‌ران. وه‌هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : { إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ } ( القمر /٤٩ ) واته‌: هه‌موو شتێكمان به‌ئه‌ندازه‌و قه‌ده‌ر دروست كردووه‌. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (  صلى الله عليه وسلم  ) ده‌فه‌رموێ له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جبریل ( علیه السلام) كه‌پرسیاری ڵی ده‌كات ده‌رباره‌ی ئیمان : ده‌فه‌رموێ : ( الإيمان أن تؤمن بالله وملائكته وكتبه ورسوله واليوم الأخر وتؤمن بالقدر خيره وشره ) . واته‌: ئیمان بهێنی به‌خواو مه‌لائیكه‌ته‌كان و كتێبه‌كانی و پیغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی وئیمان بهێنێ به‌قه‌زاو قه‌ده‌ر به‌خێرو شه‌ڕی . خوێنه‌ری خۆشه‌ویستم: له‌ پاش ئه‌م پێشه‌كیه‌ پێم خۆشه‌ بێینه‌ سه‌ر باسی یه‌كه‌م پایه‌ له‌ پایه‌كانی باوه‌ڕ ، ئه‌ویش بریتیه‌ له‌ باوه‌ڕ هێنان به‌ خوای گه‌وره‌. باوه‌ڕ له‌زمانی عه‌ره‌بیدا: زۆرێك له‌خه‌ڵك ده‌ڵێین: بریتیه‌له‌ته‌سدیق؛ به‌ڵام وانیه‌، به‌ڵكو بریتیه‌ له‌ دانپێنانێك ببێته‌مایه‌ی قه‌بوڵ كردنی هه‌واڵه‌كان و ملكه‌چی كردنی بۆ ئه‌حكامه‌كان،   أـ ئیمان هێنان به‌بوونی خودا: ئه‌گه‌ر نه‌فه‌رێك بڵێیت: به‌ڵگه‌چیه‌له‌سه‌ر بوونی خوا؟ ده‌ڵێین: به‌ڵگه‌له‌سه‌ر بوونی خوا : عه‌قڵ و، حس و، شه‌رعه و، فیتره‌ته‌. به‌نسبه‌ت عه‌قڵه‌وه‌: ئایه‌ئه‌م دروستكراوانه‌كه‌هه‌ن له‌خۆیانه‌وه‌په‌یدا بوونه‌؟ بێ گومان وه‌ڵامه‌كه‌ی دیاره‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی عه‌قڵی هه‌بێت! خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ } (الطور:35) وه‌به‌نسبه‌ت حسه‌وه‌: مرۆڤ ئه‌پارێته‌وه‌له‌خوای گه‌وره‌و، ده‌ڵێیت: یارب! وه‌داوای شتێك ده‌كات، پاشان وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه‌و شته‌كه‌ی بۆ جێ به‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌بێ گومان به‌ڵگه‌یه‌كی حسیه‌، واته‌هه‌ستی پێ ئه‌كه‌ییت. وه‌به‌نسبه‌ت شه‌رعه‌وه‌: ئه‌وی پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام هێناویانه‌له‌به‌رنامه‌و شه‌رع، كه‌وا هه‌موو شتێكی باشی تێیدایه‌كه‌ببێته‌مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆ خه‌ڵكی، بێ گومان ئه‌مه‌به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خواێكی به‌به‌زه‌یی  لێزان و حه‌كیم ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ناردوه‌، وه‌به‌تایبه‌ت دابه‌زاندنی قورئانی پیرۆز ، كه‌به‌ڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌له‌سه‌ر بونی خوای گه‌وره‌. وه‌به‌نسبه‌ت فیتره‌ته‌وه‌: زۆرێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌لایان نه‌داوه‌له‌فیتره‌تی خۆیان باوه‌ڕیان هه‌یه‌به‌خوای گه‌وره‌. ب ـ ئیمان هێنان به‌په‌روه‌ردگاریه‌تی خودا ( الربوبیه‌): واته‌: ئیمان بهێنین به‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌ته‌نها هه‌ر خۆی په‌روه‌ردگار و به‌خێوكار و دروست كازو خاوه‌ن موڵكه‌و هه‌موو شتێكی به‌ده‌سته‌و قانجاز و زیان و مردن و ژیان و رزق و رۆزی و باران و.....هتد. به‌ده‌ست خوای په‌روه‌ردگار ، به‌گشتی باوه‌ڕت وا بێت كه‌دروست كردن (الخلق)ومولك(الملك) وه‌فه‌رمان(الامر) له‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه،‌وه‌ك ده‌فه‌رمووێ : { أَلا لَهُ الْخَلْقُ وَالْأَمْرُ } (لأعراف: من الآية54).(الاعراف/54) ج ـ ئیمان هێنان به‌خوایه‌تی په‌روه‌ردگار(الألوهية ): واته‌: ئیمان هێنان به‌وه‌ی ته‌نها خوای په‌روه‌ردگار په‌رستراوی راسته‌قینه‌یه‌و ته‌نها ئه‌و شایسته‌ی په‌رستنه‌به‌هه‌موو جۆره‌په‌رستنه‌كانه‌وه‌وه‌له‌غه‌یری ئه‌م نابێ په‌رستن بۆ كه‌سی تر ئه‌نجام به‌درێت. له‌بچووكترین شتیشدا وه‌هه‌ركه‌سێكی تر خه‌ێ بهێنێته‌وه ڕیز خوایه‌تی خوا یان هێناویانه‌ته‌پیز خوداهه‌رهه‌موویان راستنین و به‌تاڵن. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت { وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ لا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ } (البقرة:163) . واته: خودای ئێوه هه‌ریه‌ك خودایه، هیچ خودایه‌ك نی یه‌به‌حق جگه‌له (رحمن الرحیم ) . هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت { ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ الْبَاطِلُ } (لقمان: من الآية30 ). واته‌: ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی (الله) حه‌قه‌و وه‌ئه‌وه‌ی جگه‌له‌و ده‌پرسێت به‌تاڵه‌. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :{ وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ } (النحل: من الآية36) . واته‌:بۆهه‌موو گه‌لێك پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه‌كردووه‌كه‌پێمان ڕابگه‌یه‌نێ،خودا بپه‌رستن.وه‌واز له‌هه‌موو تاغوتێك بهێنن و دوركه‌ونه‌وه‌لێی . د. ئیمان هێنان به‌ناوو سیفه‌ته‌كانی خودا (الأسماء والصفات): واته‌ئیمان هێنان به‌ناوه‌جوانه‌كانی خوداو به‌سیفه‌ته‌به‌رزه‌كانی وه‌سه‌لماندنی بۆ خوا، وه‌ك چۆن خوای گه‌وره‌بۆ خۆی سه‌لماندووه‌له‌قورئان ، وه‌پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌كانی به‌بێ لادان له‌ڕاستی (التحریف)، وه‌به‌بێ له‌كارخستن(التعطیل)، وه‌به‌بێ باس كردنی چۆنیه‌تی(التكییف) وه‌هاوشێوه‌كردنی (التمثیل)، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ } (الأعراف/180). واته‌: خوای گه‌وره‌ناوی جوان و ته‌واو و كاملی هه‌یه‌. هاواری بۆ ببه‌ن به‌م ناوانه‌. وه‌واز له‌و كه‌سانه بهێنه‌كه‌ناوه‌كانی به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌یان ته‌حریفی ده‌كه‌ن یان ئه‌یده‌نه‌پاڵ غه‌یری خوا. ئه‌وانه‌به‌گوێره‌ی ئه‌م كرده‌وانه‌یان پاداشت ده‌درێنه‌وه‌. ئه‌مه‌به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مانای ئیمان هێنانه‌به‌خودا. بۆزیاتر تێگه‌یشتن و شاره‌زابوون بگه‌رێره‌وه ‌بۆ ئه‌و كتێبانه‌ی باسی یه‌كخوا په‌رستی خودا ده‌كه‌ن(التوحید) . سه‌رچاوه‌: ١-شه‌رحی عه‌قیده‌ی واسطیه‌، شێخ موحه‌مه‌د صاڵح العثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ لاپه‌ڕه‌: ٤١ تا ٤٥ ، دار الثریا للنشر ١٤٢٦ كۆچی. ٢-ئیمان له‌لای ئه‌هلی سونه‌و جه‌ماعه‌، نوسینی:الیاس محمد كوردی، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌: ١٠ و ١١.

المرفقات

2

روونكردنه‌وه‌ی پایه‌كانی ئیمان( ئیمان هێنان به‌خوا )
روونكردنه‌وه‌ی پایه‌كانی ئیمان( ئیمان هێنان به‌خوا )