البحث

عبارات مقترحة:

المحسن

كلمة (المحسن) في اللغة اسم فاعل من الإحسان، وهو إما بمعنى إحسان...

الحق

كلمة (الحَقِّ) في اللغة تعني: الشيءَ الموجود حقيقةً.و(الحَقُّ)...

الفتاح

كلمة (الفتّاح) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) من الفعل...

ئیمان هێنان به‌ مه‌لائیكه‌ت

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الإيمان بالملائكة
ده‌بێ ئيمان به‌وه‌ بهێنین كه‌وا مه‌لائیكه‌ت دروست كراوێكی خوای گه‌وره‌ن. له‌نور دروست كراون نه‌نێره و نه‌مێ یه‌ن ، وه‌نه‌ده‌خۆن ونه‌ده‌خۆنه‌وه . خوای گه‌وره ته‌نها دروستی كردوون بۆ جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی خۆی...

التفاصيل

  ئیمان هێنان به‌مه‌لائیكه‌ت     ده‌بێ ئيمان به‌وه‌ بهێنین كه‌وا مه‌لائیكه‌ت دروست كراوێكی خوای گه‌وره‌ن. له‌نور دروست كراون نه‌نێره و نه‌مێ یه‌ن ، وه‌نه‌ده‌خۆن ونه‌ده‌خۆنه‌وه . خوای گه‌وره ته‌نها دروستی كردوون بۆ جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی خۆی، وه‌خوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌ك دروستی كردوون كه‌قه‌ت سه‌رپیجی فه‌رمانه‌كانی ناكه‌ن و خودا جی فه‌رموو ، ئه‌وه‌ئه‌نجام ئه‌ده‌ن . هه‌روه‌ها جیهانی ئه‌وان جیهانیكی غه‌یبی یه‌. واته‌نادیاره‌، وه‌جه‌نده‌ها جۆرن ، وه‌ژماره‌شیان یه‌كجار زۆره‌كه‌س نایزانێ ته‌نها خوای گه‌وره‌نه‌بێ ، وه‌هه‌ر یه‌ك كارو فرمانێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، له‌وانه‌: یه‌كه‌م: جبریل: فه‌رمانی پێ كراوه‌به‌وه‌حی، له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌دایده‌به‌زێنێته‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام. دووه‌م: ئیسرافیل: فه‌رمانی پێ كراوه‌ به‌نه‌فخی صور، وه‌یه‌كێكه‌لاوه‌نه‌ی عرشیان هه‌ڵگرتوه‌. سێیه‌م: میكائیل: فه‌رمانی پێ كراوه ‌به‌ باران بارین و روه‌ك( القطر والنبات ) . وه‌ئه‌م سیانه‌هه‌مووییان فه‌رمانیان پێ كراوه‌به‌وه‌ی ژیانی تێیدایه‌، ئه‌واته‌جبیرل فرمانی پێ كراوه‌به‌وه‌حی، ئه‌ویش ژیانی تایه‌بۆ دڵه‌كان، وه‌میكائیل فه‌رمانی پێ كراوه‌ به‌‌( قطر و نبات ) ئه‌ویش ژیانی تێدایه‌بۆ زه‌وی، وه‌ئیسرافیل فوو ده‌كاته‌ ( صور ) ، ئه‌ویش ژیانی تێدایه‌ بۆ لاشه‌كان له‌رۆژی قیامه‌تدا. هه‌روه‌ها هه‌یانه‌ فه‌رمانی پێ كراوه ‌به‌گیان كێشانی مرۆڤ یان هه‌موو گیان له‌به‌رێك، ئه‌ویش ( ملك الموت ) ته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان، وه‌ئه‌و مه‌لائیكه‌ته‌ پێی ناوترێت ( عزرائیل )؛ چونكه‌ جێگر نه‌بووه‌ له ‌پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ناوی بێت.خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لا يُفَرِّطُونَ } (الأنعام: من الآية61) وه‌ده‌فه‌رموێت : {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ } (السجدة:11) . به‌ڵی خۆشه‌ویستان: ده‌بێت ئێمه‌باوه‌ڕمان هه‌بێت به‌و ناوانه‌ی كه‌هاتوون له‌قورئان و سوننه‌تدا، وه‌باوه‌ڕمان هه‌بێت به‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌پێیان كراوه‌ له ‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{وَلَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَنْ عِنْدَهُ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ (19) يُسَبِّحُونَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ } ( الأنبياء/19ـ20) واته‌: ئه‌وانه‌ی له‌لای خودان (مه‌لا ئیكه‌ته‌كان) خۆیان به‌گه‌وره‌تر نازانن له‌وه‌ی خوای گه‌وره‌بپه‌رستن وه‌به‌شه‌و و ڕۆژ ذكر و ته‌سبیحاتی خودا ده‌كه‌ن و ماندوو نابن . هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : { يَخَافُونَ رَبَّهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ} (النحل/٥٠) . واته‌: وه ‌له‌ په‌روه‌ردگاریان كه‌له‌سه‌ریانه‌ئه‌ترسن، وه‌ئه‌وه‌ئه‌نجام ئه‌ده‌ن كه‌فه‌رمانیان پێ كراوه‌. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ده‌رباره‌ی سیفه‌تیان ده‌فه‌رموێت : { الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ } (فاطر/1) . واته‌: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌. وه‌مه‌لائیكه‌تی گێڕاوه‌به‌په‌یامبه‌ر كه‌وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌هێنی ، ئه‌و مه‌لائیكه‌تانه‌یش هه‌یانه‌. دوو باڵی هه‌یه‌ . هه‌یانه‌سێ باڵی هه‌یه‌وهه‌یانه‌چوار.......وه‌هه‌ندێكیان له‌مه‌زیاترو هه‌ندێكیان له‌مه‌كه‌متر وه‌خوای گه‌وره‌باڵا ده‌سته‌به‌سه‌ر هه‌موو شتێك. هه‌روه‌ها ابن مسعود(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت. پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌وسلم ) (( رأى جبريل (عليه السلام) له ستمائة جناح)) ئیمام بوخاری ریوایه‌تی كردوه‌ . واته‌: (جبریل) بینی (٦٠٠) باڵی هه‌بوو . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ی ڵی ی دروست كراون ده‌فه‌رموێت : (( خلقت الملائكة ‌من نور ))، ئیمام موسلیم ریوایه‌تی كردوه‌ . واته‌: مه‌لائیكه‌ت له‌نور دروست كراوه‌. ئه‌مه‌به‌كورتی ئیمان هێنان بوو به‌مه‌لائیكه‌ت . سه‌رچاوه‌: ١-شه‌رحی عه‌قیده‌ی واسطیه‌، شێخ موحه‌مه‌د صاڵح العثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ لاپه‌ڕه‌: ٤٥ تا ٤٨، دار الثریا للنشر ١٤٢٦ كۆچی. ٢-ئیمان له‌لای ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌، نوسینی:الیاس محمد كوردی، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌: ١٢ و ١٣.