البحث

عبارات مقترحة:

البر

البِرُّ في اللغة معناه الإحسان، و(البَرُّ) صفةٌ منه، وهو اسمٌ من...

المجيد

كلمة (المجيد) في اللغة صيغة مبالغة من المجد، ومعناه لغةً: كرم...

حوكمی به‌رزكردنه‌وه‌ی یان بینا كردن له‌سه‌ر گۆری مردوو

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی ، مامۆستا دانا عه‌بدولڕه‌حمان فه‌ره‌ج
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات أقسام الشرك - الشرك الأكبر
هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی له‌ وڵاتی سعودیه‌ ده‌رباره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی یان بینا كردن له‌سه‌ر گۆری مردوو .

التفاصيل

  حوكمی به‌رزكردنه‌وه‌ی یان بینا كردن له‌سه‌ر گۆری مردوو     فه‌توای ژماره‌ ( ١٧٠٧٠ ) پپرسیار : له‌سه‌ر مه‌زاری هه‌ندێك له‌پیاوچاكان له‌وڵاتی یه‌مه‌ن بێشكه‌( قفص ) ی ئاسنین دروست كراوه‌و له‌ڕووی قیبله‌وه‌وه‌ك میحرابی مزگه‌وت دروست كراوه‌و خه‌ڵكی دێن نوێژ له‌ناو ئه‌و مه‌زاره‌دا ده‌كه‌ن ، ئایا حوكمی ئه‌و كاره‌چیه‌؟ وه‌ڵام : به‌رزكردنه‌وه‌یان بینا كردن له‌سه‌ر گۆڕی هیچ كه‌سێك دروست نیه‌، چونكه‌ئه‌و كاره‌یه‌كێكه‌له‌و هۆكارانه‌ی كه‌سه‌رده‌كێشێت بۆ شیرك و هاوه‌ڵ دانان بۆ خودای تاك و باڵاده‌ست ، چونكه‌پێغه‌مبه‌ر ( درودی خودای لێ بێت ) نه‌هی لێ كردوه‌، هه‌روه‌ها ڕێگه‌خۆشكه‌ره‌بۆ پاڕانه‌وه‌و هاواركردنه‌مردوان و به‌موباره‌ك و موقه‌دده‌س ڕاگرتنی گۆڕه‌كان ، دیاره‌هاوارو پاڕانه‌وه‌له‌مردوو شیرك و هاوبه‌شی دانانه‌بۆ خودای په‌روه‌ردگار ، هه‌روه‌ها به‌نیسبه‌ت نوێژكردن له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌دروست نیه‌و لابردنی ئه‌وشتانه‌یش كه‌دروست كراون له‌سه‌ر گۆڕه‌كان واجبه‌، وه‌ك ئیمامی عه‌لی ده‌فه‌رموێت : " لا تدع قبرا مشرفا الا سویته "                                                       فه‌توای ژماره‌ ( ١٥٩٢٥ ) پرسیار : مزگه‌وتێك گۆڕێكی تێ;دایه‌له‌ڕووی پشته‌وه‌و دیوارێك هه‌یه‌له‌نێوان قه‌بره‌كه‌و مزگه‌وته‌كه‌دا ، ئایا نوێژ له‌و مزگه‌وته‌دا دروسته‌یان نا ؟ وه‌ئایا سوێند خواردن به‌غه‌یری خودا بۆنمونه‌یه‌كێك سوێند به‌پێغه‌مبه‌ر ( درودی خودای لێ بێت ) بخوات دروسته‌یان نا؟ وه‌ڵام : هه‌ر مزگه‌وتێك گۆڕی تێدابێت دروست نیه‌نوێژی تێدا بكرێت ، چونكه‌پێغه‌مبه‌ر ( درودی خودای لێ بێت ) ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه ‌له‌وه‌ی كه‌له‌لای گۆڕه‌كاندا نوێژ نه‌كه‌ین و نه‌یكه‌ینه‌شوێنی نوێژ ، ئه‌مه‌له‌كاتێكدا حوكمه‌كه‌ی وه‌هایه‌كه‌قه‌بره‌كه‌له‌مزگه‌وته‌كه‌دا بێت یان مزگه‌وته‌كه‌له‌به‌ر خاتری ئه‌و گۆڕه‌له‌وێدا دروست كرابێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌قامێك یان ڕاڕه‌وێك له‌نێوان مزگه‌وته‌كه‌و گۆڕه‌كه‌دا هه‌بوو دروسته‌نوێژ له‌مزگه‌وته‌كه‌دا بكرێت . به‌نیسبه‌ت به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌یشه‌وه‌دروست نیه‌سوێند به‌غه‌یری خودا بخورێت ، واته‌دروست نیه‌سوێند به‌پێغه‌مبه‌ر ( درودی خودای لێ بێت ) و غه‌یری ئه‌ویش بخورێت ، پێغه‌مبه‌ر ( درودی خودای لێ بێت ) فه‌رموویه‌تی : " من حلف بغیر الله فقد كفر أو أشرك " .                                                         فه‌توای ژماره‌ ( ١٦٠٩٧ ) پرسیار :   گۆڕی دوو پیاوچاك له‌گونده‌كه‌ماندا هه‌یه‌و خه‌ڵكی گونده‌كه‌ده‌چن بۆ زیاره‌تی به‌مه‌به‌ستی ته‌به‌ڕوك و دوعاو داواكردنی پێویستیه‌كانیان له‌و مردووانه‌، ئایا حوكمی ئه‌م كاره‌چیه‌؟ وه‌ڵام : دروست نیه‌سه‌ردانی گۆڕی پیاوچاكان و غه‌یری ئه‌وانیش بكرێت به‌مه‌به‌ستی خۆ نزیك كردنه‌وه‌له‌خواو ته‌به‌ڕوك و پاڕانه‌وه‌له‌مردوه‌كان ، چونكه‌ئه‌و كاره‌یان شیرك و هاوبه‌ش دانانه‌بۆ خودای تاك و ته‌نها یان ڕێگه‌خۆشكه‌ره‌به‌ره‌و شیرك و له‌دین ده‌رچون ، چونكه‌داوای به‌ره‌كه‌ت له‌غه‌یری خودا شیركه‌و هه‌روه‌ها داواكردنی شیفا و هانابردن بۆ مردووه‌كان شیركی گه‌وره‌یه‌و ئینسانی له‌دین پێ ده‌چێته‌ده‌ر . به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له‌خودا پاڕانه‌وه‌به‌زات و جێگای ئه‌و مردووانه‌ئه‌وه‌به‌شیركی بچوك و بیدعه‌داده‌نرێت و ڕێگه‌یه‌كیشه‌بۆ شیركی گه‌وره‌.                                                                        ئه‌ندام                ئه‌ندام                   ئه‌ندام                           ئه‌ندام                                سه‌رۆك                    بكر أبو زيد       صالح الفوزان    عبدالله بن غديان       عبدالعزيز آل الشيخ       عبدالعزيز بن عبدالله بن باز    

المرفقات

2

حوكمی به‌رزكردنه‌وه‌ی یان بینا كردن له‌سه‌ر گۆری مردوو
حوكمی به‌رزكردنه‌وه‌ی یان بینا كردن له‌سه‌ر ...