البحث

عبارات مقترحة:

القريب

كلمة (قريب) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فاعل) من القرب، وهو خلاف...

البصير

(البصير): اسمٌ من أسماء الله الحسنى، يدل على إثباتِ صفة...

الوهاب

كلمة (الوهاب) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) مشتق من الفعل...

ئادابى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الفضائل - فضائل صلة الأرحام وبر الوالدين
به‌پێنوسی: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌ دایك و باوك ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن و باڵاده‌ست كردوونى به‌ هۆكارێك بۆ دروستبوون و هاتنه‌ دنیاى ئێمه‌. وه‌فادارى راسته‌قینه‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو فه‌زڵ و چاكانه‌، به‌ چاكى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئه‌مه‌و كه‌سیش له‌وان له‌به‌رتر و شایسته‌تر نیه‌ بۆ رێز و حورمه‌ت و هاوكارى و به‌ده‌مه‌وه‌چوون...

التفاصيل

  ئادابى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا     لاى كه‌س شاراوه‌ نیه‌ دایك و باوك سۆز و به‌زه‌یى و خۆشه‌ویستیان بۆ نه‌وه‌كانیان بێ ئه‌ندازه‌یه‌و له‌پێناوى خۆشى و به‌خته‌وه‌رى و به‌رژه‌وه‌ندیاندا توشى ناخۆشى و شه‌ونخونى و ئازار و نارِه‌حه‌تى ده‌بنه‌وه‌. ئه‌مه‌و دایك و باوك ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن و باڵاده‌ست كردوونى به‌ هۆكارێك بۆ دروستبوون و هاتنه‌ دنیاى ئێمه‌. وه‌فادارى راسته‌قینه‌ش ئه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو فه‌زڵ و چاكانه‌، به‌ چاكى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئه‌مه‌و كه‌سیش له‌وان له‌به‌رتر و شایسته‌تر نیه‌ بۆ رێز و حورمه‌ت و هاوكارى و به‌ده‌مه‌وه‌چوون. ئایینى پیرۆزى ئیسلام پله‌و پایه‌و رێزى دایك و باوكى له‌ ئاستێكى به‌رزى وادا داناوه‌، كه‌ له‌ مێژووى مرۆڤایه‌تى كۆن و نوێدا، هیچ شارستانى و سیسته‌م و یاسایه‌ك له‌و پایه‌و شكۆیه‌ى دانه‌ناوه‌، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى دواى پایه‌ى برِوابوون به‌ خواى گه‌وره‌ و دانه‌نانى هاوه‌ڵ بۆى، پایه‌ى چاكه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا، وه‌ك له‌ قورئانى پیرۆزدا هاتووه‌: (واعبدوا اللهَ وَلاَ تشركوا بهِ شیئا وَبالوالدین إِحسانا) النساء/36. واته‌: به‌س خوا بپه‌رستن، هیچ شتێك مه‌كه‌ن به‌ هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دایك و باوكتاندا چاك بن. هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى (وَقضى رَبكَ أَلاَّ تعبدُوا إِلاَّ إِیاهُ وَبالوَالدَین إحسانا) الاسراء/23. واته‌: په‌روه‌ردگارت برِیارى داوه‌ كه‌ هیچ شتێك نه‌په‌رستن بێجگه‌ له‌ ئه‌و و له‌گه‌ڵ دایك و باوكتان چاك بن. ئه‌مه‌و ده‌یان ده‌قى قورئان و فه‌رمووده‌ ئاماژه‌ به‌ چاكه‌كردن ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى چاكه‌كردن و رێزگرتنیان بۆته‌ سیما و خوورِه‌وشتێكى ئیسلامى به‌رز و باڵا. دواى ئه‌م ده‌ستپێكه‌، ئاماژه‌ به‌ گرنگترین ئادابى مامه‌ڵه‌كردن ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا، له‌ روانگه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌وه‌: یه‌كه‌م: چاكه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَقضى رَبكَ أَلاَّ تعبدُوا إِلاَّ إِیاهُ وَبالوَالدَینِ إِحسانا) الاسراء/23 واته‌: په‌روه‌ردگارت برِیارى داوه‌ كه‌ هیچ شتێك نه‌په‌رستن بێجگه‌ له‌ ئه‌و و له‌گه‌ڵ دایك و باوكتان چاك بن.). ده‌بینین خواى گه‌وره‌ له‌م ئایه‌تانه‌و له‌ چه‌نده‌ها ئایه‌تى تریشدا باسى چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك راسته‌وخۆ له‌دواى په‌رستنى خۆیه‌وه‌ باس ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌یى ئه‌و چاكه‌كردنه‌ ده‌رده‌خات، خراپه‌كردنیش له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا یه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان كه‌ مرۆڤ له‌ رۆژى دواییدا به‌هیلاك ده‌بات، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (اجتنبوا السبع الموبقات... وعقوق الوالدین...) متفق علیه‌. واته‌: (خۆتان بپارێزن له‌و حه‌وت كرداره‌ى كه‌ مرۆڤ به‌ هیلاكدا ده‌بات، كه‌ یه‌كێكیان خراپه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوك). پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) به‌وه‌ ناسراون كه‌ چاكه‌كاربوون له‌گه‌ڵ دایك و باوكیاندا، لێره‌دا ئاماژه‌یه‌كى كورت به‌ دوو پێغه‌مبه‌رى ئازیز ده‌ده‌ین، یه‌كه‌میان حه‌زره‌تى یه‌حیایه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ باره‌یه‌وه‌ فه‌رمویه‌تى: (وَبرًّا بوَالدَیهِ وَلمْ یكنْ جبارًا عصیا) مریم/14. به‌ واتاى: هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدا جوان بوو، خۆ به‌زلزان و سه‌رپێچیكه‌ر نه‌بوو (له‌فه‌رمانى خوا). ئه‌وى تریان حه‌زره‌تى عیسا (علیه‌ السلام)ه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ قورئاندا فه‌رمویه‌تى: (وَبرًّا بوَالدَتي وَلمْ یجعلني جبارًا شقیا) مریم/32. به‌ واتاى: خواى گه‌وره‌ كردومى به‌ رۆڵه‌یه‌كى چاكه‌كار و گوێرِایه‌ڵ بۆ دایكم و، نه‌شى كردوم به‌ ملهورِێكى به‌درِه‌فتار. دووه‌م: گوێرِایه‌ڵى كردنیان: پێویسته‌ گوێرِایه‌ڵى دایك و باوك بكرێت له‌ هه‌موو فه‌رمانێكدا كه‌ ده‌یكه‌ن به‌ مه‌رجێك تاوان نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان به‌ تاوان كرد دروست نیه‌ گوێرِایه‌ڵییان بكرێت، وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَإنْ جاهدَاكَ على أنْ تشرِكَ بي ما لیسَ لكَ بهِ علمٌ فلاَ تطعهما وَصاحبهما فی الدُّنيا معروفا) لقمان/15. واته‌: (گه‌ر دایك و باوك هه‌وڵیان له‌گه‌ڵًدا دایت كه‌ هاوه‌ڵ بۆ خواى گه‌وره‌ دابنێیت، ئه‌وا گوێرِایه‌ڵییان مه‌كه‌، به‌ڵام له‌ دنیادا باش به‌ له‌گه‌ڵیاندا-واته‌: ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان مه‌ده‌) پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لا طاعة‌ لمخلوق في معصیة‌ الخالق) رواه‌ احمد والحاكم صحیح. واته‌:گوێرِایه‌ڵى هیچ دروستكراوێك ناكرێت له‌ شتێكدا كه‌ خوا پێى ناخۆش بێت. ته‌نانه‌ت زانایان ده‌فه‌رمون پێویسته‌ له‌سه‌ر كورِ له‌كاتى چوون بۆ جیهادیش پرس به‌ دایك و باوكى بكات و ره‌زامه‌ندیان وه‌ربگرێت، ئینجا بچێت بۆ جیهاده‌كه‌ به‌مه‌رجىَ ئه‌و جیهاده‌ له‌وكاته‌دا فه‌رزى (كیفایه‌) بێت و فه‌رزى (عه‌ین) نه‌بێت. سێیه‌م: نه‌رمونیانى له‌گه‌ڵیاندا: پێویسته‌ له‌سه‌ر موسوڵمان زۆر نه‌رم و نیان بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكیداو به‌هیچ جۆرێك ئازاریان نه‌دات و پیایانا هه‌ڵ نه‌شاخى و بێزارى ده‌رنه‌برِىَ به‌رانبه‌ریان گه‌ر به‌ ته‌نها وشه‌یه‌كیش بێت و خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (فلاَ تقلْ لهما أفّ وَلاَ تنهرْهما)الاسراء/23 واته‌: (ئاخ و ئۆفیان له‌ده‌ست مه‌كه‌و پێیاندا هه‌ڵمه‌شاخێ). چواره‌م: دوعاكردن بۆیان: پێویسته‌ هه‌میشه‌ دوعاى خێریان بۆ بكه‌یت و له‌خوا بپارِێیته‌وه‌ كه‌ لێیان خۆش ببێت جا له‌ ژیاندا بن یان مردبن، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَقلْ رَّبِّ ارْحمهما كما رَبیاني صغیرًا) الاسراء/24. واته‌: (بڵێ په‌روه‌ردگارم به‌زه‌ییت پێیاندا بێته‌وه‌، وه‌ك چۆن ئه‌وان به‌زه‌ییان هاتۆته‌وه‌ به‌ منداو په‌روه‌رده‌یان كردووم به‌ منداڵى). ئه‌وه‌تا حه‌زره‌تى نوح (علیه‌ السلام) له‌خوا ده‌پارِێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: (رَبِّ اغفرْ لي وَلوَالدَیَّ وَلمنْ دَخل بیتي مؤْمنا وللمؤمنینَ وَالمؤْمناتِ وَلاَ تزِدْ الظالمینَ إِلاَّ تبارًا) نوح/28. به‌ واتاى: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم! خۆش ببه‌ له‌ خۆم و دایك و باوكم و، له‌و كه‌سه‌ش به‌ برِواداریه‌وه‌ دێته‌ ماڵم و، له‌ هه‌موو پیاوان و ژنانى ئیمانداران و، به‌شى سته‌مكاران زیادمه‌كه‌، جگه‌ له‌ تیاچون و له‌ناوچون نه‌بىَ. پێنجه‌م: به‌ده‌مه‌وه‌چوون و خزمه‌تكردنیان: پێویسته‌ له‌كاتى نه‌خۆشى و نارِه‌حه‌تیدا به‌ ده‌میانه‌وه‌ بیت و ئاگات لێیان بێت و له‌ هه‌موو مه‌ترسییه‌ك هه‌وڵ بده‌یت بیان پارێزیت به‌پێى تواناو خزمه‌تى ته‌واویان بكه‌یت به‌تایبه‌ت له‌بوارى خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاك و جێگا و رێگایان و هاوكاریكردنیان له‌ كاروبارى رۆژانه‌دا. پیاوێك هاته‌ لاى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵتان بێم بۆ جیهاد. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: دایك و باوكت هه‌یه‌، وتى: به‌ڵێ. پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: (ففیهما فجاهد) واته‌: (برِۆ له‌ خزمه‌تى ئه‌واندا جیهاد بكه‌و خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ماندوو بكه‌). شه‌شه‌م: به‌جێ هێنانى وه‌سیه‌ته‌كانیان له‌دواى مردنیان: زانایان ده‌فه‌رمون پێویسته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ دواى مردوو به‌جێ ده‌مێنن وه‌سیه‌تى مردوه‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر حه‌جى له‌سه‌ر بوو له‌جیاتى ئه‌و بیكه‌ن، یان رۆژووى ره‌مه‌زانى چووبوو له‌جیاتى ئه‌و بیگێرِنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش پاداشتێكى زۆره‌ بۆ ئه‌وان و مردوه‌كانیش له‌و قه‌رزانه‌ رزگاریان ده‌بێت. حه‌فته‌م: به‌جێهێنانى سیله‌ى ره‌حمێك كه‌ په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه‌ بووبێت: ئه‌مه‌ش ئه‌ده‌بێكى جوانه‌و وه‌فایه‌كه‌ بۆ دایك و باوك كه‌ بتوانیت ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سه‌ر بكه‌یته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان خۆشیان ویستوون و سه‌ردانیان بكه‌یت و چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌پاش وه‌فاتى (خدیجه‌)ى خێزانى، هه‌میشه‌ هاوه‌ڵانى خه‌دیجه‌ى به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه‌و هاوكارى ده‌كردن، جا ئه‌گه‌ر وه‌فا به‌رانبه‌ر به‌ هاوه‌ڵانى خێزان وه‌هابێت، ئه‌دى به‌رانبه‌ر خزم و هاوه‌ڵانى باوك و دایك ده‌بێت چۆن بێت.؟! هه‌شته‌م: پاراستنى شكۆ و كه‌سایه‌تى دایك و باوك و رێزگرتنیان: ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا به‌شێوازى خراپ و نه‌شیاو ره‌فتار نه‌كرێت و جنێو و قسه‌ى ناشیرین و قێزه‌ون به‌ كه‌س نه‌وترێت، تا خه‌ڵكیش جنێو و قسه‌ى ناخۆش به‌ خۆى و باوك و دایكى نه‌ڵێت. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (ان من الكبائر شتم الرجل والدیه، قالوا: یا رسول الله، وهل یشتم الرجل والدیه؟! قال: نعم، یسب الرجل أبا الرجل، فیسب اباه، ویسب أمه فیسب أمه) متفق علیه‌. به‌ واتاى: یه‌كێك له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان بریتیه‌ له‌ جوێندان به‌ دایك و باوك، وتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم كه‌س هه‌یه‌ جوێن به‌ دایك و باوكى بدات؟! فه‌رموى: به‌ڵىَ، كه‌سێك جوێن به‌ باوكى كه‌سێك ده‌دات، ئه‌ویش جوێن به‌ باوكى ئه‌و ده‌داته‌وه‌، وه‌ جوێن به‌ دایكى كه‌سێك ده‌دات، ئه‌ویش جوێن به‌ دایكى ده‌داته‌وه‌. له‌ ئه‌بوهوره‌یره‌ ره‌زاى خواى لێبێت، ده‌گێرِنه‌وه‌، (أنه رأى رجلا مع أخر، فقال: من هذا الذی معك؟ قال: أبی. قال: فلا تمش أمامه ولا تجلس قبله ولا تدعه بإسمه ولا تستبّ له). به‌ واتاى: پیاوێكى بینى، كه‌سێكى له‌گه‌ڵدایه‌، پێى وت: ئه‌مه‌ كێیه‌ له‌گه‌ڵتدا؟ وتى: باوكمه‌.. پێى وت: له‌ پێشیه‌وه‌ مه‌رِۆ، له‌ پێش ئه‌وه‌وه‌ دامه‌نیشه‌، به‌ناوى خۆیه‌وه‌ بانگى مه‌كه‌، مه‌به‌ هۆى جوێندان پێى. فه‌زڵ و گه‌وره‌یى چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا: عه‌بدوڵڵاى كورِى مه‌سعود، خواى لىَ رازى بێ، فه‌رمویه‌تى: (سألت النبي صلی الله علیه وسلم: أي العمل أحب إلى الله؟ قال: ( (الصلاة‌ على وقتها)، قلت: ثم أيُ؟ قال: (برّ الوالدین)، قلت: ثمّ أيُّ؟ قال: (الجهاد فی سبیل الله) رواه‌ مسلم. لێره‌دا پێغه‌مبه‌رى ئازیز چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكوباوكدا له‌نێوان دوو كارى گه‌وره‌و مه‌زندا داناوه‌، كه‌ بریتین له‌ نوێژكردن له‌كاتى خۆیدا و تێكۆشان له‌پێناوى خوادا. له‌كاتێكدا نوێژ كۆڵه‌كه‌و ستونى ئایینه‌و تێكۆشانیش سه‌ره‌رِمى ئیسلامه‌. هه‌روه‌ها پیاوێك پرسیارى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم كرد و گوتى: یا رسول الله، هل بقي من برّ أبوي شيءٌ بعد موتهما، أبرّهما؟ قال: نعم، خصال أربع: الدعاء لهما، والاستغفار لهما، وإنفاذ عهدهما وإكرام صدیقهما، وصلة‌ الرحم التي لا رحم لك إلا من قبلهما) أخرجه البخاری فی الأدب المفرد. به‌ واتاى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! هیچ چاكه‌یه‌ك ماوه‌ له‌گه‌ڵ دایك و باوكمدا، دواى مردنیان، تا بیكه‌م؟ فه‌رموى: به‌ڵێ، چوار ئاكار هه‌یه‌، نزاو پارِانه‌وه‌ بۆیان، داواى لێخۆشبوون بۆیان، جێبه‌جێ كردنى واده‌و به‌ڵێنه‌كانیان و رێزگرتنى هاورِێكانیان، به‌جێهێنانى ئه‌و سیله‌ى ره‌حمانه‌ى كه‌ ته‌نها له‌رێى ئه‌وانه‌وه‌یه‌. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (ألا أنبئكم بأكبر الكبائر؟) ثلاثا. قلنا: بلا یا رسول الله. قال: (الإشراك بالله، وعقوق الوالدین) متفق علیه‌. به‌ واتاى: ئایا گه‌وره‌ترین تاوانه‌كانتان پىَ رابگه‌یه‌نم؟ سێ جار. وتمان: به‌ڵى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا. فه‌رموى: هاوبه‌ش دانان بۆ خوا، ره‌نجاندنى دایك و باوك. مرۆڤ گه‌ر فه‌زڵى چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا بزانێت، ئه‌وا به‌خێرایى هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك و پاراستنى مافه‌كانیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رێگایه‌كه‌ بۆ ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتنى مرۆڤ له‌ دنیا و رۆژى دواییدا. لێره‌دا ئاماژه‌یه‌كى خێرا به‌ چه‌ند فه‌زڵێكى چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا ده‌ده‌ین: 1- ده‌بێته‌ مایه‌ى رزگاربوون له‌ ته‌نگانه‌ و نارِه‌حه‌تى. 2- نزاو پارِانه‌وه‌ى دایك و باوك و سه‌ركه‌وتن له‌ ژیانى دونیا و رزگاربوون له‌رۆژى دواییدا . پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: ( ثلاث دعوات لا ترد : دعوة‌ الوالد لولده...) رواه البیهقی و حسنه العلامه‌ الالبانى رحمه الله. به‌واتاى سێ جۆر نزاو پارِانه‌وه‌ له‌لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌ ره‌ت ناكرێنه‌وه‌ یه‌كێكیان دوعاى باوكه‌ بۆ رۆڵه‌كانى .هه‌ر كه‌سێك نزاو پارِانه‌وه‌ى دایك و باوكى به‌ركه‌وێت ئه‌وا له‌سه‌ر كه‌وتوانى دنیا و قیامه‌ته‌ . پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى: ( رضا الرب في رضا الوالدین و سخطه في سخطهما ) رواه الطبرانى فی الكبیر و صححه الالبانى . به‌واتاى ره‌زامه‌ندى خوا له‌ ره‌زامه‌ندى دایك و باوكدایه‌ و تورِه‌بونى خواى گه‌وره‌ له‌ تورِه‌ بونى دایك و باوكدایه‌ . 3- ده‌بێته‌ مایه‌ى فراوانبوونى رزق و فه‌رِ و به‌ره‌كه‌ت و ته‌مه‌ن درێژى. 4- ده‌بێته‌ مایه‌ى كه‌فاره‌تى گوناهه‌كان. مه‌كحول وتویه‌تى : ( بر الوالدین كفارة‌ للكبائر ، ولا یزال الرجل قادرا على البر مادام فی فصیلته من هو اكبر منه ) . به‌واتاى چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا ده‌بێته‌ كه‌فاره‌تى گوناهه‌ گه‌وره‌كان ، به‌رده‌وام كه‌سێك ده‌توانێت چاكه‌ بكات تا ئه‌و كاته‌ى له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا له‌ خۆى گه‌وره‌تر هه‌بوو . 5- ده‌بێته‌ مایه‌ى ئاخیر خێرى (حسن الخاتمه‌). چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا عیباده‌ت و خواپه‌رستیه‌ و هه‌ركه‌سێكیش له‌ سه‌ر ئه‌م چاكه‌یه‌ بژى و دواتر بمرێ و ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌و چاكه‌یه‌ زیندوو ده‌كرێته‌وه‌ . 6- ده‌بێته‌ مایه‌ى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌كان و لێخۆشبوونى گوناهه‌كان. خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا فه‌رمویه‌تى (وَوَصینا الإِنسانَ بوالدَیهِ إِحسانا حملتهُ أمهُ كرْها وَوَضعتهُ كرْها وَحملهُ وَفصالهُ ثلاَثونَ شهرًا حتى إِذا بلغَ أشدَّهُ وَبلغَ أرْبعینَ سنه‌ً قال رَبِّ أوْزِعنی أنْ أَشكرَ نعمتكَ التي أنعمتَ عليّ وَعلى وَالدَيَّ وَأنْ أعمل صالحا ترْضاهُ وَأصلحْ لي فی ذرِّیتي إِني تبتُ إِلیكَ وَإني منْ المسلمینَ(15)أوْلئكَ الذینَ نتقبلُ عنهمْ أحسن ما عملوا وَنتجاوَزُ عنْ سیئاتهمْ في أصحابِ الجنة‌ِ وَعدَ الصدْقِ الذِي كانوا یوعدُونَ) (الاحقاف 15 و 16 ) به‌واتاى : ئێمه‌ ئامۆژگارى ئاده‌میمان كرد به‌ چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدا ، دایكى به‌ نارِه‌حه‌تى و ئازاره‌وه‌ هه‌ڵى گرتوه‌و به‌ ئازارو نارِه‌حه‌تیش بویه‌تى ، ماوه‌ى دوگیان بوونى دایك پێیه‌وه‌ و له‌ شیر برِینه‌وه‌ى سى مانگه‌ تا ده‌گاته‌ تافى لاوى و ده‌گاته‌ چل ساڵى ، ده‌ڵێ ئه‌ى په‌روه‌ردگار رام بێنه‌ تا شوكرانه‌ بژێرى ئه‌و به‌هره‌و چاكه‌ت بكه‌م كه‌ رشتوته‌ به‌سه‌ر من و دایك و باوكمدا وه‌ رام بێنه‌ كرده‌وه‌ى چاك بكه‌م كه‌ تۆ پێى رازیبیت ، نه‌وه‌كانیشم چاك و ێاله‌ح بكه‌ ، بێگومان بۆ لاى تۆ گه‌رَاومه‌ته‌وه‌ وه‌ به‌راستى من له‌ مسوڵمانانى گه‌ردن كه‌چم . ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن كه‌ ئێمه‌ كرده‌وه‌ چاكه‌كانیان لێوه‌رده‌گرین وه‌ چاو پۆشى ده‌كه‌ین له‌ خراپه‌كانیان له‌ ریزى به‌هاشتیاندان ئه‌مه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ راسته‌یه‌ كه‌ به‌ڵێنیان پێدرابوو له‌ دونیادا . 7- ده‌بێته‌ مایه‌ى چونه‌ به‌هه‌شت. ئیبن عمر خوایان لێ رِازیبێت به‌ طیسه‌له‌ى كورِى مه‌یاسى وت ئایا تۆ له‌ ئاگر ده‌ترسیت و حه‌زده‌كه‌ى بچیته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ منیش وتم به‌ڵێ به‌خوا ئه‌ویش وتى دایك و باوكت زیندوون منیش وتم دایكم زیندووه‌ ئه‌ویش وتى ( فوالله لو النت لها الكلام ، واطعمتها الطعام ، لتدخلن الجنة‌ ، مااجتنبت الكبائر ) رواه البخارى فی الادب المفرد و صححه الالبانى .به‌واتاى سوێند به‌خوا گه‌ر به‌ زمانى شیرین له‌ گه‌ڵیدا بدوێیت و خواردنى بۆ ئاماده‌بكه‌یت ئه‌وا ده‌چیته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌مه‌رجێ خۆت بپارێزیت له‌ گوناهه‌ گه‌وره‌كان .

المرفقات

2

ئادابى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا
ئادابى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا