البحث

عبارات مقترحة:

الودود

كلمة (الودود) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فَعول) من الودّ وهو...

الوارث

كلمة (الوراث) في اللغة اسم فاعل من الفعل (وَرِثَ يَرِثُ)، وهو من...

المولى

كلمة (المولى) في اللغة اسم مكان على وزن (مَفْعَل) أي محل الولاية...

كه‌سێك له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته‌ ناو ڕیاوه‌ واز له‌هه‌ندێك كاری خێر وچاكه‌ بهێنێت

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ عه‌بدوالله عه‌بدولرحمان ئه‌لجبرین ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات أنواع الشرك
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن جبرین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌م كه‌ وه‌ك پیاوچاكان بم له‌ شه‌و نوێژكردنمدا، یان ڕۆژوو گرتنی سوننه‌ت له‌ هه‌موو مانگێكدا، به‌ڵام ناتوانم ئه‌و‌یش له‌به‌ر دوو هۆكار : أ - ده‌رونم پێم ده‌ڵێت ئه‌م كاره‌ت بۆ ناو وشۆره‌ت و ڕیایه‌ . ب - هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌رده‌وام بم له‌سه‌ری به‌ڵام ناتوانم به‌رده‌وام بم ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیش نیم .جا ئامۆژگاری و پێشنیاری به‌ڕێزتان بۆ من چی یه‌‌؟‌".

التفاصيل

  كه‌سێك له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته‌ ناو ڕیاوه‌ واز له‌هه‌ندێك كاری خێر وچاكه‌ بهێنێت   پرسیار : زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌م كه‌ وه‌ك پیاوچاكان بم له‌ شه‌و نوێژكردنمدا، یان ڕۆژوو گرتنی  سوننه‌ت له‌ هه‌موو مانگێكدا، به‌ڵام ناتوانم ئه‌و‌یش له‌به‌ر دوو هۆكار : أ - ده‌رونم پێم ده‌ڵێت ئه‌م كاره‌ت بۆ ناو وشۆره‌ت و ڕیایه‌ . ب - هه‌وڵ ئه‌ده‌م به‌رده‌وام بم له‌سه‌ری به‌ڵام ناتوانم به‌رده‌وام بم ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیش نیم . جا ئامۆژگاری و پێشنیاری به‌ڕێزتان  بۆ من چی یه‌ ؟ وه‌ڵامی شێخ عبد الله بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : له‌سه‌ر موسڵمان پێویسته‌ چی پیاوان یان ئافره‌تان، كه‌ وه‌ك پیاوچاكان وصالحین بن له‌كار وكرده‌وه‌ی چاك وباشیاندا، له‌ ئه‌نجامدانی سوننه‌ت و نه‌وافله‌كاندا، وه‌ك شه‌و نوێژكردن ئه‌مجا ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت گرنگ نیه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری وه‌ك كاتژمێرێك له‌سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه‌ یان له‌كۆتاییه‌كه‌یه‌وه‌ یان له‌ناوه‌ڕاستیه‌وه‌، یان ڕۆژووه‌ سوننه‌ته‌كان، وه‌ك گرتنی سێ رۆژ له‌هه‌ر مانگێك، هه‌روه‌ها خوێندنی وویرد و ذكره‌كانی به‌یانیان و ئێواران وكاتی نووستن، وه‌ ترسیش له‌ كه‌وتنه‌ ڕیاوه‌ نابێت مرۆڤی باوه‌ڕدار وا لێبكات كه‌ واز له‌م كاره‌ باشانه‌ بهێنیت، چونكه‌ هه‌ركاتێك باوه‌ردار ئیخلاصی هه‌بوو بۆ خوای گه‌وره‌ له‌كاره‌كانیدا، ئیتر ئه‌و دڵه‌راوكێ و وه‌سوه‌سه‌ی دێت به‌دڵیدا یان شه‌یتان ده‌یخاته‌ دڵیه‌وه‌ كه‌ كاره‌كانی بۆ ڕیایه هیچ زیانیكی پێ ناگه‌یه‌نێت، گرنك ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌كاتی ئه‌نجامدانیدا كاره‌كه‌ی له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار بێت و به‌پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بێت،‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵ بدات به‌پێی توانا كاروكرده‌وه‌ چاكه‌كانی بشاریته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش چاوی لێت بوو یان پێتی زانی ئه‌وه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نیت كه‌ تۆ بۆ مه‌دح و ثه‌نا و پیاهه‌ڵدانی ئه‌و كه‌سه‌ كردووته‌، لۆمه‌ی لۆمه‌كران و مه‌دحی مه‌دح كه‌رانت به‌لاوه‌ یه‌كسان بێت، به‌شێوه‌یه‌ك كارو كرده‌وه‌ت له‌لای خه‌ڵیكدا وه‌ك كار وكرده‌وه‌ت وا بیت له‌ په‌نهانی وكاتێك كه‌ خۆت به‌ ته‌نهایت وكه‌ست به‌لاوه‌ نیه‌ . وه‌ هه‌روه‌ها باوه‌ردار نابێت له‌ترسی ئه‌وه‌ی پاشتر پێ ده‌چێت له‌سه‌ر ئه‌و كار وكرده‌وه‌ باشانه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت، ئێستا واز له‌كرده‌وه‌ی چاكی ( وه‌ك شه‌ونوێژ و ڕۆژووی سوننه‌ت و قورئان خوێندن و ذكر كردن ) بهێنێت، چونكه‌ مرۆڤ هه‌ندێك جار هه‌ندێك ڕیگری بۆ دروست ده‌بیت ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌، بۆ نموونه‌ هه‌ندێك جار ناتوانێت ڕۆژووی سوننه‌ت بگرێت، یان شه‌و نوێژ بكات، ئه‌ویش له‌به‌ر مه‌شغه‌ڵه‌ت و سه‌رقاڵی یان له‌به‌ر له‌بیرچوونه‌وه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌زمی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێگریانه‌ لاچوون یان نه‌مان جارێكی تر ده‌ست ده‌كاته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ خێر وچاكانه‌ . جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین به‌به‌رده‌وامی و دانه‌بچڕان له‌ئه‌نجامدانی كاره‌ خێر وچاكه‌كان، چونكه‌ له‌فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( أحَبُ الأعْمَالِ إلی اللهِ تَعَالَی أَدْوَمُهَا وَإنْ قَلَّ ) { متفق علیه } واته‌ : خۆشه‌ویسترین كاروكرده‌وه‌یه‌ك لای خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ری ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت . دیسان ئامۆژگاریشت ده‌كه‌ین كه‌ زۆر له‌نه‌فسی خۆت مه‌كه‌ وتووشی ناڕه‌حه‌تی و وه‌سوه‌سه‌ی مه‌كه‌- به‌و مانایه‌ زۆر له‌یه‌كی بده‌یته‌وه‌ ئه‌گه‌ر من كاری چاك بكه‌م پێ ده‌چێت بكه‌ومه‌ ناو ڕیاوه‌ یان  خه‌ڵكی وابزانن من بۆ ڕیای ده‌كه‌م یان پاشان له‌وه‌ ده‌چێت نه‌توانم به‌رده‌وام بم له‌سه‌ری – چونكه‌ دواتر وات لێ دیت نه‌فس و ده‌رونت ئه‌نجامدانی په‌رستن وعیباده‌ته‌كانی به‌لاوه‌ قورس وگران ده‌بێت، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ فه‌رمووده‌یه‌ك هاتوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت :  ( ليُصلِّ أحَدُكُمْ نِشَاطَهُ، فَإذَا تَعَبَ فَليَرْقُدْ ) { متفق عليه } واته‌ :  كه‌سێك له‌ئێوه‌ با درێژه‌ به‌ چالاكی و عیباده‌ت وپه‌رستشه‌كانی بدات، وه‌ ئه‌گه‌ر كاتێك ماندوو بوو با پاڵكه‌وێت وبخه‌وێت . خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا وشاره‌زاتره‌ . سه‌رچاوه‌ : ‌فه‌تواكانی شێخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) فه‌توای ژماره‌ 2270 .