البحث

عبارات مقترحة:

الوكيل

كلمة (الوكيل) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل) بمعنى (مفعول) أي:...

الحيي

كلمة (الحيي ّ) في اللغة صفة على وزن (فعيل) وهو من الاستحياء الذي...

الوهاب

كلمة (الوهاب) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) مشتق من الفعل...

هه‌ڵوێستی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز ، سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الدعوة إلى الله
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایه‌ چی ده‌ڵێین ده‌رباره‌ی بانگه‌واز كردنی ئافره‌ت له‌پێناو خوای گه‌وره‌‌دا؟‌".

التفاصيل

  هه‌ڵوێستی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا       پرسیار: ئایه‌چی ده‌ڵێین ده‌رباره‌ی بانگه‌واز كردنی ئافره‌ت له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا؟ وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا ئافره‌ت وه‌كو پێاو وایه‌و، له‌سه‌ریه‌تی بانگه‌واز بكات وفه‌رمان به‌چاكه‌ونه‌هی له‌خراپه‌بكات؛ چونكه‌به‌ڵگه‌ی‌قورئان وسوننه‌تی له‌سه‌ره‌، وه‌قسه‌ی زانایان روون وئاشكرایه‌له‌م باره‌یه‌وه‌، بۆیه‌له‌سه‌ریه‌تی بانگه‌واز بكات وفه‌رمان به‌چاكه‌و نه‌هی له‌خراپه‌بكات به‌و‌ڕه‌وشته‌جوانانه‌ی كه‌داوا ده‌كرێت له‌پیاو ئه‌نجامی بدات، هه‌روه‌ها نابێت به‌هۆی گاڵته‌كردنی خه‌ڵك بێ ئومێدی و  خۆڕانه‌گری رووی تێبكات و دووری بكاته‌وه‌له‌بانگه‌وازكردن، به‌ڵكو ده‌بێت زیاتر خۆڕاگر بێت و زیاتر سوور بێت له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشتی جوان، پاشان ده‌بێت ئاگای له‌شتێكی تر بێت ، ئه‌ویش بریتیه‌له‌وه‌ی كه‌ببێته‌نموونه‌یه‌كی زۆر جوان له‌رووی حشمه‌ت و حیجابه‌وه‌، وه‌ده‌بێت خۆی دوور بگرێت له‌تێكه‌ڵاوی پیاوان، وه‌ئه‌گه‌ر ویستی بانگه‌وازی پێاوێك بكات ، ئه‌وه‌ده‌بێت پۆشراو بێت ونابێت به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵیا بێت، وه‌ئه‌گه‌ر بانگه‌وازی كرد له‌گه‌ڵ‌ئافره‌تان، ده‌بێت به‌لێزانینه‌وه‌بانگه‌وازه‌كه‌ی بكات و، وه‌ده‌بێت خاوه‌ن ڕه‌وشت و ژیاننامه‌یه‌كی جوان بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕخنه‌یه‌كی لێ نه‌گرن و، نه‌ڵێین بۆ خۆی یه‌كه‌م جار جێ به‌جێی ناكات ، هه‌روه‌ها ده‌بێت دور بكه‌وێته‌وه‌له‌و جل و به‌رگه‌ی كه‌وا خه‌ڵك توشی فیتنه‌ده‌كات.وه‌ده‌بێت ته‌نها گرنگی بدات به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ زیان نه‌گه‌ێینێه‌ته‌ئاینه‌كه‌ی و زیان نه‌گه‌ێینێته‌سومعه‌تی خۆی . سه‌رچاوه‌: كتێبی ( الفتاوى الجامعة للمرأة المسلمة )  لاپه‌ڕه‌١٠١٠ له‌ سایتی ( الإسلام سؤال وجواب ) وه‌رگیراوه‌.

المرفقات

2

هه‌ڵوێستی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا
هه‌ڵوێستی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا