البحث

عبارات مقترحة:

العزيز

كلمة (عزيز) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) وهو من العزّة،...

الأعلى

كلمة (الأعلى) اسمُ تفضيل من العُلُوِّ، وهو الارتفاع، وهو اسمٌ من...

الحكم

كلمة (الحَكَم) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فَعَل) كـ (بَطَل) وهي من...

هۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ئیدریس مه‌حمود ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات فضائل القرآن الكريم
خوا سبحانە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ بیخوێنینەوە و كاریگەر بین و كردەوەی پێبكەین نەك بە تەنها بیخوێنینەوە و بیكەینە هۆكارێك بۆ پارە پەیداكردن و هەڵخەڵەتاندن و كوشت و كوشتاری خەڵك، بە كورتی خوا سبحانە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی ببێتە هۆكاری خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆ خەڵك، جا لەبەرئەوەی زۆربەی خەڵك پشتیان لە قورئان كردووە و لێی تێنەگەیشتوون یان بە هەڵە لێی تێگەیشتوون بۆیە حەزمان كرد بە كورتی كۆمەڵە خاڵێك بخەینە ڕوو كە یارمەتی مرۆڤ دەدەن بۆ دڵ كرانەوە و تێگەیشتن و كاریگەر بوونی دروست لە قورئان...

التفاصيل

هۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئان    ئیدریس مه‌حمودأسباب التأثر بالقرآنإدریس محمودهۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئانخوا سبحانە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ بیخوێنینەوە و كاریگەر بین و كردەوەی پێبكەین نەك بە تەنها بیخوێنینەوە و بیكەینە هۆكارێك بۆ پارە پەیداكردن و هەڵخەڵەتاندن و كوشت و كوشتاری خەڵك، بە كورتی خوا سبحانە قورئانی دابەزاندووە بۆ ئەوەی ببێتە هۆكاری خۆشی و ئاشتی و ئارامی بۆ خەڵك، جا لەبەرئەوەی زۆربەی خەڵك پشتیان لە قورئان كردووە و لێی تێنەگەیشتوون یان بە هەڵە لێی تێگەیشتوون بۆیە حەزمان كرد بە كورتی كۆمەڵە خاڵێك بخەینە ڕوو كە یارمەتی مرۆڤ دەدەن بۆ دڵ كرانەوە و تێگەیشتن و كاریگەر بوونی دروست لە قورئان لەوانە:1. حەزكردن لە سوودمەندبوون:دەبێت خوێنەر حەزێكی ڕاستەقینەی هەبێت بۆ سوود بینین و كاریگەربوون ئەگینا پێش خوێندن و دوای خوێندنی نزیك لە یەك دەبن.2. پڕی دڵ لە بەگەورەڕاگرتنی خوا سبحانە:تاوەكو خوێنەر زیاتر بیر لە گەورەیی خوا بكاتەوە و ترسی لە خوا زیاتر بێت زیاتریش گرنگی بە واتای ئایەتەكان دەدات و خەمی كاریگەربوون و تێگەیشتنی واتاكەیەتی بۆ ئەوەی بزانێت پەروەردگارەكەی چی دەفەرموێت تاوەكو گوێڕایەڵی بكات.3. وازهێنان لە تاوان و گوێڕایەڵیكردنی خوا سبحانە:تاوان دڵ ڕەش دەكاتەوە و دەرگای تێگەیشتن و كاریگەربوون دادەخات بە پێی زۆری و كەمیەكەی، تاوان نەكردن و گوێڕاڵیكردنیش دڵ ڕووناك دەكاتەوە و توانای بیستن و تێگەیشتن زۆر زیاد دەكات، جا بە ویستی خۆت هەڵبژێرە بەڵام وریابە دواڕۆژ بۆ لەخواترسانە.4. كۆكردنەوەی دڵ و گوێڕاگرتنی تەواو:كاتێك قورئان دەخوێنیت دەبێت دڵت بخەیتە لای ئایەتەكان و ئەو سەرقاڵیە زۆرانەی هەتە لە كاتی خوێندنەوەكەتدا لە خۆتی دوور بخەرەوە و بە جوانی گوێ لە خوێندنەوەكە ڕابگرە چونكە پەرتەوازەیی دڵ وادەكات تەركیزت لاواز ببێت و سەرنجی ورد لە ئایەتەكان نەدەیت بەمەش لە بەشێكی زۆری كاریگەربوون ئەگەر نەڵێم هەمووی بێبەش دەبیت.5. هەست كردن بەوەی ئایەتەكان تۆ دەدوێنن:واتە كاتێك قورئان دەخوێنیت ئەو هەستە لە لای خۆت دروست بكە كە ئایەتەكە لەگەڵا تۆ دەدوێت و فەرمان بە تۆ دەكات و ڕێگری لە تۆ دەكات بۆ نموونە كە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ﴾  [البقرة: 43 ]  واتە: نوێژەكان بەو شێوازەی لە شەرعدا هاتووە جێبەجێی بكەن، وابزانە كە بە تۆیەتی بۆیە یەكسەر هەوڵی جێبەجێكردنی بدە.6. جوان خوێندنەوە:هەوڵ بدە بە پێی توانا حوكمە تەجویدیەكان جێبەجێ بكەیت ئەمەش بە خوێندن لای كەسێكی شارەزا لەو بوارەدا یان گوێگرتن لە قورئان خوێنێكی بەتوانا، ئەمەش لەبەر:یەكەم: پێویستی جوان خوێندنەوەی قورئان.دووەم: هۆكاریكە بۆ هاندانت بۆ زیاتر خوێندنەوە و كاریگەربوون بە قورئان.7. دەنگ خۆشی:دەنگ خۆشی هۆكارێكە بۆ كاریگەربوونی خوێنەر و گوێگر و زیاد بوونی خۆشەویستی بۆ قورئان، پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم – لە ڕێگەی فەرمایشتە پیرۆزەكانیەوە هانی داوین بۆ ئەوەی بە دەنگی خۆش قورئان بخوێنین وەكو فەرموویەتی: « زينوا القرآن بأصواتكم» [السلسلة الصحيحة: 771].واتە: قورئان جوان بكەن بە دەنگەكانتان.جا خوێنەری بەڕێز هەوڵ دان و خۆ هیلاككردنت بۆ ئەوەی دەنگت خۆش بێت لەبەر خوا سبحانە بە عیبادەت بۆت دەنوسرێت و پاداشتی لەسەر وەردەگریت، جا لە كەمتەرخەمان مەبە.8. زانینی واتای ئایەتەكان:بۆ ئەوەی ئایەتەكان كاریگەریت لەسەر دروست بكەن دەبێت لە مانا و واتاكانی تێبگەیت ئەگینا كە تۆ تێنەگەیت بەچی كاریگەر دەبیت ؟!9. دووبارەكردنەوەی ئایەتەكان:چەندە ئایەتێك دووبارە بكەیتەوە كاریگەری زیاتری لەسەرت دەبێت بە تایبەت ئەو ئایەتانەی كە باسی گەورەیی خوا سبحانە و بەهەشت و دۆزەخ دەكەن جا خۆت بێبەش مەكە.10. پاڕانەوە:لە خوا سبحانە بپاڕێرەوە كە دڵت بكاتەوە و تێگەیشتنت زیاد بكات، پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم – فەرموویەتی:« أفضل العبادة: الدعاء» [السلسلة الصحيحة: 1579].واته‌: چاكترین پەرستن: پاڕانەوەیە.11. سەیركردنی حاڵی پێغەمبەری خوا –صلی الله علیه وسلم– و هاوەڵانی –رضي الله عنهم- لەگەڵ قورئاندا:ئەمەش بە سەیركردنی ئەو فەرموودە پیرۆز و وتە بەنرخانە دەبێت كە لە پێشینانمانەوە گێردراونەتەوە و باسی كاریگەربوونیان دەكەن بە قورئان، وەكو لە فەرموودەی صەحیحدا هاتووە پێغەمبەری خوا – صلی الله علیه وسلم – دەنگی گریان لە سنگیەوە هاتووە وەكو دەنگی ئاوی كوڵاو لە ناو مەنجەڵدا (رواه أبو داود وصححه الألباني).خوا سبحانە هەموو لایەكمان هیدایەت بدات بۆ تێگەیشتن و كاریگەربوون و كاركردن بە قورئان، آ‌مین.وَصَلى اللهُ عَلَى مُحَمدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمد

المرفقات

2

هۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئان
هۆكارەكانی كاریگەربوون بە قورئان