پرسیارێكه له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: من ئۆتۆمبیلێكم فرۆشت به‌یه‌كێك له پیشانگاكانی ئۆتۆمبیل فرۆشتن به پاره‌یه‌كی كاش ( حازر ) پاش ئه‌وه داوام كرد له براده‌رێكی خۆم ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی خۆمم بۆ بكڕیته‌وه، به ( قسط ) و به پاره‌یه‌كی زیاتر له‌و نرخه‌ی كه خۆم فرۆشتوومه، ئایا ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی من حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه ؟