البحث

عبارات مقترحة:

الطيب

كلمة الطيب في اللغة صيغة مبالغة من الطيب الذي هو عكس الخبث، واسم...

القدوس

كلمة (قُدُّوس) في اللغة صيغة مبالغة من القداسة، ومعناها في...

المعطي

كلمة (المعطي) في اللغة اسم فاعل من الإعطاء، الذي ينوّل غيره...

كاریگه‌ری عیباده‌ت له‌سه‌ر ‌پاككردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روون

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الفضائل - الرقائق والمواعظ
ئه‌و موسڵمانه‌ی كه‌ فه‌رائزه‌كانی ئیسلام جێ به‌جی ده‌كات له‌ژیانیدا ده‌بێت خو وڕه‌وشتی زۆر جوان بێت به‌ڕاده‌یه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك نموونه‌ی كه‌سی ڕه‌وشت به‌رز ئاماژه‌ی بۆ بكرێت... به‌ڕێزان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌ بریتیه‌ له‌: كاریگه‌ری عیباده‌ت له‌سه‌ر ‌پاككردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روون.

التفاصيل

  كاریگه‌ری عیباده‌ت له‌سه‌ر ‌پاككردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روون     سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودرود وسڵاو بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ ویارویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی(صلی الله علیه وسلم) خوای گه‌وره‌ له‌وه‌صفیدا فه‌رموویه‌تی : {{وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٖ} یه‌كێك له‌جوانی و مه‌حاسنه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاینێكی گشتگیره‌ بۆ ته‌واوی بواره‌كانی ژیان وه‌ڵامی خۆی پێیه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ جیاخوازی تێدا به‌دی ناكرێت له‌نێوان په‌رستن و ئاكارو ڕه‌وشته‌كانی مرۆڤدا وه‌ له‌نێوان زانست و كرداردا، به‌جۆرێك هه‌موو زانستێك جۆرێك له‌كاروكرده‌وه‌ ده‌خوازێت .... گومانیشی تێدا نییه‌ گه‌وره‌ترین شتێكیش كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام مه‌به‌ستیه‌تی له‌ ته‌شریعكردن په‌رستن وعیباده‌ته‌كاندا جا به‌شێوه‌ی واجب بوون بێت یان له‌ فه‌زائلی كاره‌كاندا بێت ئه‌وه‌یه‌ پاككردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روون وپوخته‌كردنی له‌هه‌موو ژه‌نگ وژارێك ڕه‌چاوكراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و موسڵمانه‌ی كه‌ فه‌رائزه‌كانی ئیسلام جێ به‌جی ده‌كات له‌ژیانیدا ده‌بێت خو وڕه‌وشتی زۆر جوان بێت به‌ڕاده‌یه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك نموونه‌ی كه‌سی ڕه‌وشت به‌رز ئاماژه‌ی بۆ بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه‌ بكات ئه‌و كه‌سه‌ به‌زمانی خۆی باسی بكات، هه‌ر ئه‌مه‌ش ناوه‌ڕۆك وكاكڵه‌ وجه‌وهه‌ری ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ی موسڵمان به‌ڕه‌وشتی به‌رز وئاكاری جوان به‌رزی وبڵندی ئیسلام بسه‌لمێنین پێش ئه‌وه‌ی به‌ زمان بانگه‌وازی بۆ بكه‌ین ... ئه‌نجامدانی نوێژ كه‌ گرنگترین ڕوكن وپایه‌ی ئیسلامه‌ پاش یه‌كخواپه‌رستی (الله) ی پاك وبێگه‌رد، بۆیه‌ ده‌بینین یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ هۆكاره‌ گرنگه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روون ته‌زكیه‌ی نه‌فس، هه‌روه‌ك  خوای گه‌ه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : {وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَۖ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنۡهَىٰ عَنِ ٱلۡفَحۡشَآءِ وَٱلۡمُنكَرِۗ وَلَذِكۡرُ ٱللَّهِ أَكۡبَرُۗ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تَصۡنَعُونَ} {العنكبوت : ٤٥} واته‌ : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژ به‌چاكی ئه‌نجام بده‌، چونكه‌ به‌ڕاستی نوێژ به‌رهه‌ڵستی له‌ گوناهو تاوان و نادروستی ده‌كات، بێگومان یادی خوا له‌ هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌نرختره‌ ( كه‌ ده‌بێت له‌ كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایه‌ به‌ هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یشه‌ كاتێك به‌ پێغه‌مبه‌ری خوادایان ووت: إن فلانا يصلي الليل كله فإذا أصبح سرق.قال: " سينهاه ما تقول" أو قال: "ستمنعه صلاته". ( رواه أحمد وغيره بسند صححه الألباني رحمه الله) واته‌ : فڵان كه‌سێك ته‌واوی شه‌و شه‌ونوێژ ئه‌كات، كاتێكیش كه‌ ڕۆژ ده‌بێته‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌دزیكردن، ئه‌ویش فه‌رمووی : ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یڵێت ( واته‌ نوێژه‌كه‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌دات ده‌بێت به‌رگری لێ بكات له‌و كاره‌ی، له‌ ڕیوایه‌تێكی تردا فه‌رموویه‌تی :  نوێژه‌كه‌ی ده‌بێت ڕێگری لێ بكات . له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕاستی و هه‌قیقه‌تی نوێژكردن ئه‌وه‌یه‌ ته‌زكیه‌ی دڵ وده‌روونی مرۆڤ بكات وپاكی بكاته‌وه‌ له‌ته‌واوی هه‌موو ڕه‌وشت وئاكارێكی نه‌شیاو ناشایسته‌ وخراپ.. ڕۆژوویش مه‌یه‌ستێكی هه‌ره‌ مه‌زن وگه‌وره‌ كه‌ له‌ پیناویدا فه‌رزكرابێت له‌سه‌ر باوه‌رداران ئه‌وه‌یه‌ ته‌قوا و خۆپارێزیان فێربكات له‌به‌رامبه‌ر فڕوفێڵه‌كانی شه‌یتان وهه‌نگاوه‌كانیدا، ئه‌وه‌تانێ خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : {يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ} {البقرة:183} واته‌ : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بزانن رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانتان له‌سه‌ر نووسراوه‌و فه‌رز كراوه‌ته‌ سه‌رتان، هه‌روه‌كو له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌پێشتانه‌وه‌ بوون بڕیاردراو نووسرا، دیاره‌ هه‌ر هۆزو ئوممه‌تێك، جۆرێ رۆژووی بووه‌، به‌ڵكو به‌ ته‌قوا بن و سنووره‌كانی خوا بپارێزن و ده‌رگای گوناح له‌خۆ داخه‌ن و ده‌رگای هه‌موو خێرێ له‌خۆ بكه‌نه‌وه‌.. ته‌قوا وپارێزكاریش لای به‌نده‌كانی خودا به‌دی نایه‌ت هه‌تاوه‌كو خو وڕه‌وشتیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی دروستكراو مه‌خلوقاته‌كانی په‌روه‌ردگاردا جوان وشیرین نه‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌میشه‌ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (صلی الله علیه وسلم) هه‌ردوو وه‌صیه‌تی ته‌قوای خودا وڕه‌وشت جوانی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كاندا كۆكردۆته‌وه‌ وفه‌رموویه‌تی : "اتق الله حيثما كنت، وأتبع السيئة الحسنة تمحها، وخالق الناس بخلق حسن "{ رواه الترمذي وقال: حديث حسن، وفي بعض النسخ: حسن صحيح } واته‌ :ته‌قوای خودات هه‌بێت له‌خواد بترسه‌ له‌هه‌ركوێیه‌ك بوویت،وه‌ به‌دوای هه‌موو كاروكرده‌وه‌یه‌كی خراپدا چاكه‌یه‌ك بكه‌ ده‌یسڕێته‌وه‌، وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا به‌ڕه‌وشتی جوان وشیرین هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌.. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌س واگومان ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی خواپه‌رست وعیاده‌ت زۆركه‌ر بوون ئیتر هیچ كرنگ نییه‌ ره‌وشتیشیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جوان نه‌بێت، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) وه‌ك په‌روه‌رده‌كار ومامۆستایه‌كی ڕه‌وشت به‌رز هه‌ردوو صیفاتی ته‌قوا وخوڕه‌وشت به‌رزی به‌یه‌كه‌وه‌ له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا كۆكردۆته‌وه‌، به‌شێوه‌ك ده‌یه‌ویت پێمان بڵێت كه‌ خواناسی به‌بێ ڕه‌وشت به‌رزی وئاكاری حوان هیچ مانایه‌كی نابێت بۆ ژیان دره‌ختێكی زڕ وبێ به‌رهه‌م ده‌بێت ... هه‌روه‌ك ده‌بینی چۆن ئه‌و پێشه‌وا ئازیزه‌ ته‌وجیهو ئاڕاسته‌ی ڕۆژووه‌وانان ده‌كات كه‌ ده‌بێت له‌كاتی ڕۆژوو گرتنیاندا زۆر به‌ئارام بن وه‌ڵامی كه‌سانی هه‌رزه‌ و شه‌ڕخوازیش نه‌ده‌نه‌وه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێت : " فإذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفث ولا يصخب، فإن سابه أحد أو قاتله، فليقل: إني صائم" {رواه البخاري}} واته‌ : ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ئێوه‌ به‌ڕۆژوو بوو با قسه‌ی نابه‌جێ و ناشایسته‌ نه‌كات، وه‌ هه‌ركاتێكیش كه‌سێك جنێوی پێدا یان شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كرد له‌وه‌ڵامیدا بابڵێت : من به‌ڕۆژووم.. زه‌كاتیش یه‌كێكه‌ له‌و عیباده‌تانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رزی كردووه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌تی ئیسلام ویه‌كێكیشه‌ له‌و هۆكاره‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ ده‌بێته‌ هۆی پاككردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روونی باوه‌ڕدار له‌ صیفه‌ته‌كانی به‌خیلی وڕژدی وحه‌سوودی وخودپه‌سه‌ندی، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ تاكه‌ هۆكارێكیشه‌ بۆ چاندنی مانا به‌رزه‌كانی ڕه‌وشت وسۆز ومیهره‌بانی وبه‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ به‌یه‌كتردا، هه‌ر بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی :{خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا} {التوبة :103} واته‌ : حه‌جیش ڕوكنی پێنجه‌می ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌، ئێمه‌ش كاریگه‌ریه‌كی ته‌واو وگه‌وره‌ی تێدا به‌دی ده‌كه‌ین له‌چاكسازی وپاككردنه‌وه‌ی ڕه‌وشت له‌خوه‌ خراپ ونه‌گریسه‌كان، ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ خوای گه‌وره‌ له‌وه‌صفی ئه‌م ڕوكنه‌ پیرۆزه‌دا ده‌فه‌رموێت: { الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلاَ رَفَثَ وَلاَ فُسُوقَ وَلاَ جِدَالَ فِي الْحَجِّ}{البقرة:197} واته‌ : مانگه‌كانی ئیحرام به‌ستن به‌حه‌ج : چه‌ند مانگێكی دیاریكراون، ئه‌مه‌یش هه‌رله‌ ئیبراهیمه‌وه‌ (عليه السلام) هه‌تا ئێستا هه‌ر وابووه‌، واته‌: كاتی ئیحرام به‌حه‌ج به‌ستن ته‌نها مانگی شه‌شه‌ڵان و ناو جه‌ژنان و ده‌ رۆژه‌ی سه‌ره‌تای مانگی حه‌جه‌، كه‌وابوو پێش ئه‌وانه‌ یادوای ئه‌وانه‌ ئیحرام به‌حه‌ج دانامه‌زرێ، ئینجا هه‌ركه‌سێ بڕیاریدا له‌و مانگانه‌دا حه‌ج بكاو، ئیحرامیشی بۆ به‌ست، ده‌بێ چاك بزانێت كه‌ توخونی ژنان كه‌وتن و به‌دكاریكردن و ناو و ناتۆره‌ لێكهه‌ڵدان وده‌مه‌قاڵێ و قڕه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردن و شه‌ڕو هه‌را له‌حه‌جدا نین، واته‌: ده‌بێ ده‌ست له‌و كرده‌وانه‌ هه‌ڵگرێ، هه‌تا ڕێزی ماڵی خواو، رێزی كارو كرده‌وه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی تیا ده‌ركه‌وێت . . كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕاڤه‌ی حه‌جێك ده‌كات و به‌ حه‌جێكی مه‌بروری ناو ده‌بات ده‌فه‌رموێت : ئه‌و حه‌جه‌ ده‌بێت حه‌جێك بێت نه‌رم ونیانی و خواردن به‌هه‌ژارانی تێدا بێت .. هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینین ئه‌و حاجیانه‌ی له‌مانانی ته‌واوی حه‌ج تتیگه‌یشتوون هه‌ڵسوكه‌وت ومامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل براده‌ر وهاوڕێكانیاندا زۆر جوانه‌ وبه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ئه‌ده‌ن شتێك نه‌كه‌ن دڵی برایه‌كیان گه‌رد بگرێت، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئارام ده‌گرن له‌سه‌ر هه‌ر ڕه‌وشتێكی ناشایسته‌ به‌رامبه‌ریان بكرێت، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ پاداشتی چاكیان بداته‌وه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو تێراده‌مێنن و وورد ده‌بنه‌وه‌ بزانن كێ پێویستی به‌ یارمه‌تی وهاوكارییه‌ ئه‌وانه‌ بۆی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر پیرێكه‌ كۆڵێكی بۆ هه‌لبگرین، ئه‌گه‌ر حاجییه‌كی وون بووه‌ یارمه‌تی بده‌ن جێگاكه‌ی بۆ بدۆزنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پاره‌ی لێ بڕاوه‌ به‌پێی توانا ده‌ستگیرۆی بكه‌ن... خۆ ئه‌گه‌ر ته‌واوی باوه‌ڕداران به‌م گیانه‌وه‌ له‌ماناكانی عیباده‌ت وپه‌رسته‌نكانیان تێبگه‌شتنایه‌ ئه‌وا ڕه‌وشت وسلوكی زۆرێكمان ڕاست ده‌بوویه‌وه‌و په‌یوه‌ندی نێوانمان پڕ ده‌بوو له‌ خۆشه‌ویستی وسۆز ومیهره‌بانی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆرێكمان كاریگه‌ری عیباده‌ت به‌سه‌ریه‌وه‌ ته‌نها چه‌ند  ساتێكی كه‌مه‌و و نه‌بووه‌ به‌ صیفاتیك هه‌میشه‌یی و لێی جیا نه‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بێگومان خه‌له‌ل ودرزێكه‌ كه‌وتۆته‌ نێو په‌رستنه‌كانمان وهه‌میشه‌ پێویستی به‌ بیرخستنه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ تێبگه‌ین گه‌وره‌ترین مه‌به‌ست له‌ ته‌شریعكردنی عیباده‌ته‌كاندا پاككردنه‌وه‌ی ده‌روون وڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تێگه‌شتنه‌ هه‌ڵانه‌یه‌ كه‌ زۆرێكمان به‌‌هه‌ڵه‌ لێ تیگه‌شتوین ... خوای گه‌وره‌ ڕه‌وشتی هه‌موولایه‌كمان جوان بكه‌یت و وامان لێ بكه‌یت كه‌ به‌ره‌وشتی جوانمان هۆكاری هیدایه‌تی خه‌ڵكی بین، نه‌وه‌ك خوانه‌خواسته‌ به‌ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ندمان ببین به‌ بار به‌سه‌ر ئیسلامه‌وه‌ ...

المرفقات

2

كاریگه‌ری عیباده‌ت له‌سه‌ر ‌پاككردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روون
كاریگه‌ری عیباده‌ت له‌سه‌ر ‌پاككردنه‌وه‌ی دڵ وده‌روون