البحث

عبارات مقترحة:

القدير

كلمة (القدير) في اللغة صيغة مبالغة من القدرة، أو من التقدير،...

الخبير

كلمةُ (الخبير) في اللغةِ صفة مشبَّهة، مشتقة من الفعل (خبَرَ)،...

الوارث

كلمة (الوراث) في اللغة اسم فاعل من الفعل (وَرِثَ يَرِثُ)، وهو من...

خۆشه‌ویستی زك ماكی(فطری) و خۆشه‌ویستی بیروباوه‌ڕی

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات المنجيات - العبادة
خۆشه‌ویستی دوو جۆره‌ : خۆشه‌ویتستی زك ماكی(فطری): ( ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌ك سیفه‌تێكی جیانه‌بوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤدا دروستی كردوه‌) ، له‌گه‌ڵ ( خۆشه‌ویستی بیروباوه‌ڕی ) ...

التفاصيل

  خۆشه‌ویستی زك ماكی(فطری) و خۆشه‌ویستی بیروباوه‌ڕی     برایه‌ك ئه‌م پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی به‌شی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كردوه‌ : پرسیار : كه‌سى موسڵمان ده‌توانێت كه‌سێكى دوور له دينى خۆشبوێت و هه‌وڵى ئه‌وه بدات كه باوه‌ر به ئيسلام بكات؟ ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین : خۆشه‌ویستی دوو جۆره‌ : خۆشه‌ویتستی زك ماكی(فطری): ( ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌ك سیفه‌تێكی جیانه‌بوه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤدا دروستی كردوه‌) ، له‌گه‌ڵ ( خۆشه‌ویستی بیروباوه‌ڕی ) . جۆری یه‌كه‌م : خۆشه‌ویستی فطری، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یه‌ كه‌ شوێنه‌وارێكه‌ له‌ شوێنه‌واره‌كانی هه‌واو و ئاره‌زووی مرۆڤه‌كان، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ قورائنی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی :   ) زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآَبِ) { آل عمران : 14} واته‌ : حه‌زوو ئاره‌زوو بۆ ژنان بۆ كورانِی زۆرو بۆ كۆماو كیسه‌ی زێڕو زیوو وه‌ بۆ ڕه‌وه‌ ئه‌سپی نیشاندارو پڕخاڵ وبۆ مه‌ڕو بزن ووشترو گاو مه‌زراو كشتوكاڵ, رازێنراوه‌ته‌وه‌ بۆخه‌ڵك و لایان شیرین كراوه‌, ته‌نانه‌ت گه‌لێ جار زیانی خۆشیانی تێدایه‌و ملی خۆیانی بۆ ده‌شكێنن كه‌چی هه‌ركه‌می ناكه‌نه‌وه‌!! دیاره‌ ئه‌وانه‌ هه‌موو نیعمه‌تی ژیانی ئه‌م دونیایه‌ن و خوا بۆ مرۆڤی به‌دیهێناون, خۆ جێگای حه‌وانه‌وه‌ی زۆر خۆشتر و سه‌ره‌نجامی گه‌شه‌دارتر له‌وانه‌, هه‌ر لای خوایه‌، كه‌وابوو پێویسته‌ ئاده‌میی ئه‌وه‌نده‌ سه‌رنه‌كاته‌ ناوجه‌رگی ئه‌و شتانه‌وه‌و، هه‌موو مه‌به‌ستێكی هه‌ر ئه‌وانه‌ بن، ئه‌گینا خۆ خوای دلۆڤان ئه‌وانه‌ی هه‌ر بۆ كه‌ڵك لێوه‌رگرتن دروستكردووه‌ بۆمرۆڤ. هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : " حُبّب إليّ من دنياكم الطيب والنساء، وجعلت قرّة عيني في الصلاة  "{ المستدرك على الصحيحين للحاكم  - كتاب النكاح  حديث : ‏2608‏} واته‌ : له‌و دونیایه‌ی ئێوه‌ بۆنی خۆش و ژنم لا خۆشه‌ویستكراوه‌، وه‌ من ڕووناكی چاوه‌كانم له‌ نویژدا ده‌بینمه‌وه‌ . به‌م پێیه‌ خوای گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ خۆشه‌ویستی فطری و كه‌سیش ناتوانێت نكولی لێ بكات، چونكه‌ نلوكلی لێكردنی به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ناته‌واوی ئه‌و كه‌سه‌ خۆی، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ خۆشه‌ویستی خه‌صڵه‌تێكه‌ له‌خه‌صڵه‌ته‌كانی مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام بۆ هه‌موو شتێك ئه‌ندازه‌ و پێوانه‌یه‌كی داناوه‌ و نابێت مرۆڤی باوه‌ڕدار بیبه‌زێنیت، هه‌مووی ئه‌و شتانه‌ی كه‌‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكردن دروستن مرۆڤی باوه‌ڕدار له‌زه‌تیان لیوه‌ربگرێت به‌ڵأم به‌و پێیه‌ی كه‌ له‌ سنوره‌كانی شه‌رع ده‌رنه‌چێت و له‌ڕێگای حه‌ڵاڵه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنریت . له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ ئیمامی غه‌زالی ووتویه‌تی :  " هو حبّ بالطبع وشهوة النفس، ويتصوّر ذلك ممّن لا يؤمن بالله. إلاّ أنه إن اتصل به غرض مذموم صار مذموماً، وإن لم يتصل به غرض مذموم فهو مباح لا يوصف بحمد ولا ذمّ " واته‌ : ئه‌و خۆشه‌ویسته‌یه‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌ به‌سروشت وخۆشه‌ویستی ئاره‌زووی نه‌فسه‌، ئه‌مه‌ش له‌كه‌سێك چاوه‌ڕوان وته‌صه‌ور ده‌كرێت كه‌ باوه‌ڕی به‌ خوای گه‌وره‌ نه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ند بوو به‌ مه‌به‌ستێكی خراپه‌وه‌ ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستی وئاره‌زوویه‌كی خراپه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر په‌وه‌ند نه‌بوو به‌ مه‌به‌ستێكی خراپه‌وه‌، ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستیه‌كی موباح و ڕێگه‌ پێدراوه‌. كه‌واته‌ له‌م ووته‌یه‌ی ئیمامی غه‌زالیه‌وه‌ ئه‌وه‌ روون ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی و له‌زه‌ت وه‌رگرتن له‌و شتانه‌ی كه‌ ئایه‌ته‌ی ئاماژه‌ی پێداون له‌و سنوورانه‌ ده‌رچوون كه‌ خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی دیاریان كردووه‌ ئه‌وه‌ بێگومان حه‌رامه‌ و كارێكی ناپه‌سه‌ند و ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سنوور شكێنی تێدا نه‌كرا وره‌چاوی یاسا و ڕێساكانی شه‌رعی تێدا كرا بێگومان حه‌ڵاڵه‌ وكارێكی یاساغ نیه‌، بۆ نموونه‌ خۆشه‌ویستی ئافره‌ت و له‌زت وه‌رگرتن لێی ئه‌گه‌ر به‌ ڕێگه‌ی علاقه‌ی غه‌یری زه‌واج بێت ئه‌وه‌ حه‌رامه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قدی زه‌واج و نیكاح بوو ئه‌وه‌ شتێكی موباحه‌ و بگره‌ پاداشتیشی له‌سه‌ره‌. هه‌روه‌ها ئیمامی غه‌زالی ئه‌لێت : ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ كه‌سی ناموسڵماندا له‌چوار چێوه‌ی ئه‌م (خۆشه‌ویستنه‌ فطریه‌دایه‌)، بۆیه‌ ده‌بینین كه‌سێك ئافره‌تێكی ناموسڵمانی خۆش ده‌وێت له‌به‌ر جوانی و شۆخ وشه‌نگی یان له‌به‌ر ڕه‌وشتی، ئه‌مه‌ ( كارێكی فطری) یه‌، له‌هه‌مان كاتدا كارێكی خراپه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو په‌یوه‌ست بوو به‌ كارێكی حه‌رامه‌وه‌ وه‌ك دانیشتن وكۆبوونه‌وه‌ و تێكه‌ڵاوكردنی به‌حه‌رامی یان ( خودا په‌نامان بدات ) زینا له‌گه‌ڵكردنی، وه‌ كارێكی موباحه‌ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بوو به‌مه‌به‌ستێكی موباحه‌وه‌ وه‌ك زه‌واج كردن له‌گه‌ڵی . جا پێده‌چێت كه‌سێك كه‌سێكی ناموسڵمانی خۆش بووێت له‌به‌ر ڕه‌وشت جوانی یان له‌به‌ر دانای و ژیری، یان به‌هۆی بوونی خزمایه‌تی له‌نێوانیاندا، یان له‌به‌ر بوونی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تۆ لای ئه‌و كه‌سه‌، یان له‌به‌ر بوونی هۆگریه‌ك له‌نێوانتاندا، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ په‌یوه‌ست نه‌بوو به‌كارێكی حه‌رامه‌وه‌ ئه‌و دروست وموباحه‌، جا پێویسته‌ له‌سه‌ر كه‌سی موسڵمان و باوه‌ڕدار بوونی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ به‌هه‌ل وه‌ربگرێت بۆ بانگه‌وازكردنی ئه‌و كه‌سه‌ بۆسه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕوونكردنه‌وه‌ی ته‌عالیم و بنه‌ما وئه‌ركانه‌كانی، هه‌روه‌ك چۆن وارد بووه‌ له‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بدولڵای كوڕی ئوبه‌ی كه‌ یه‌كێك بوو له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ باوكی یه‌كێك بوو له‌ دوو رووه‌كانی شاری مه‌دینه‌ بگره‌ سه‌ركرده‌شیان بوو، ئه‌م كوره‌ باوكی خۆشده‌ویست له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ باوكیه‌تی هه‌روه‌ها حه‌زیشی به‌وه‌ ده‌كرد كه‌ هیدایه‌تی ئیسلام وه‌ربگرێت، هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانی پێكرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جوان و شیرین هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ باوكی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌یزانی كه‌ ( منافق و دوڕووه‌) به‌ڵام ئه‌م خۆشویستنه‌ ( فطریه‌) بۆ باوكی وای نه‌كرد له‌ عه‌بدوڵڵا كه‌ یارمه‌تی باوكی بدات و سه‌ریبخات دژ به‌ موسڵمانان، ئه‌گه‌ر شتێكی وای بكردایه‌ بیگومان كارێكی ( مذموم) وخراپی ده‌كرد، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بگره‌ كاتێك مه‌سئه‌له‌كه‌ ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بیستێته‌وه‌ كه‌ باوكی قسه‌ی ناشیاو و ناشیرینی ووتوه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانان پاش غه‌زوه‌ی ( بني مصطلق) له‌به‌رده‌م شاری مه‌دینه‌دا ده‌وستێت و ڕێده‌گریت له‌باوكی و ناهێڵێت بچێته‌وه‌ ناو شار تا پێغه‌مبه‌ری خودا ئیزنی ده‌دا .... جابرای به‌ڕیزم ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی تۆش بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ته‌نها له‌چوار چێوه‌ی ئه‌م خۆشه‌ویستنه‌ ( فطریه‌) دا بێت و نه‌گاته‌ دژایه‌تی ئیسلام ومسڵمانان ومه‌به‌ستی جه‌نابیشت هیدایه‌دانی بێت ئه‌وه‌ كارێكی مه‌شروع و ڕێگه‌ پێدراوه‌، به‌مه‌رجێك ئه‌م كه‌سه‌ له‌ڕه‌گه‌زی خۆت بێت واته‌ ( نێرینه‌ ) بێت، چونكه‌ علاقه‌ و خۆشه‌ویستی وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ئافره‌تێك به بیانوو به‌ڵگه‌ی بانگكردنی بۆ ئیسلام وهیدایه‌تدانی ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌گه‌ر له‌و جێگایه‌دا ئافره‌تیك هه‌بوو به‌و كاره‌ هه‌ڵسێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ و حه‌رامه‌ كه‌ تۆ ئه‌و كاره‌ بكه‌یت، به‌لام ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك نه‌بوو به‌و كاره‌ هه‌ڵبسێت و ( خلوه‌) وكۆبوونه‌وه‌ی به‌ته‌نها و سوعبه‌ت و پێكه‌نینی تێدا نه‌بیت و به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سانێكی خاوه‌ن دین و بیروباوه‌ڕ و جێی متمانه‌ی موسڵمان بێت، ئه‌وه‌ له‌به‌رناچاری دروسته‌. جۆری دووه‌م : خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر بنه‌مای بیروباوه‌ڕ : كه‌ بریتیه‌ له‌ خۆشه‌ویستی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(صلی الله علیه وسلم)، وه‌ خۆشه‌ویستی كه‌سێك له‌به‌ر خودا و بۆخودابیێت، ئه‌مه‌ به‌شێكه‌ له‌ بیروباوه‌ڕی مرۆڤی موسڵمان، وه‌ كۆمه‌ڵیك ته‌كالیف وداواكاری شه‌رعی پێوه‌ به‌نده‌، چونكه‌ واجبی كه‌سی باوه‌ڕداره‌ كه‌ برا باوه‌ڕداره‌كه‌ی خۆش بوێت، ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست، نه‌ك له‌به‌ر خاتری بوونی نه‌سه‌ب وخزمایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تی، به‌ڵكو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆشی بوێت كه‌ موسڵمانه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) به‌یه‌كێك له‌و شتانه‌ی داناوه‌ كه‌ باوه‌ڕدار له‌زه‌تی ئیمان وباوه‌ره‌كه‌ی هه‌ست پێ ده‌كات تێیدا، وه‌ك  فه‌رموویه‌تی : (ثلاث من كن فيه وجد بهن حلاوة الإيمان: من كان الله ورسولُهُ أَحَبَّ إليه مما سِوَاهما، ويُحِبَّ المرء لا يُحِبُّهُ إلا لله، وأن يَكْرَهَ أن يعود في الكفر، بعد أن أنقذه الله منه، كما يكره أن يُقْذَفَ في النار ) {متفق علیه} واته‌ : سێ شت هه‌ن كه‌ركه‌س تێیاندا بێت ئه‌وه‌ له‌زه‌ت وشیرنی باوه‌ڕه‌كه‌ی ده‌چێژێت : ئه‌گه‌ر خوا و پیغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له‌هه‌موو كه‌س خۆشترویست، وه‌ كه‌سێكی خۆ بوێت ته‌نها له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خودا، وه‌ ڕقی له‌وه‌ بیته‌وه‌ كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كوفر و بێ ئیمانی پاش ئه‌وه‌ی خودا رزگاری كرد لێێ وه‌ك چۆن ڕقی له‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ فڕێی بده‌نه‌ ناو ئاگره‌وه‌ . هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و كۆمه‌لانه‌ی كه‌ له‌ڕۆژی قیامه‌تدا له‌ژێر ئه‌و  سێبه‌ره‌ن كه‌ خودا دروستي كردووه‌ كه‌سانێكن ته‌نها له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ یه‌كتریان خۆش بوێت. هیودارم توانیبێتمان وه‌ڵاممان دابیته‌وه‌ و خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌ . وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.

المرفقات

2

خۆشه‌ویستی زك ماكی(فطری) و خۆشه‌ویستی بیروباوه‌ڕی
خۆشه‌ویستی زك ماكی(فطری) و خۆشه‌ویستی بیروباوه‌ڕی