البحث

عبارات مقترحة:

العلي

كلمة العليّ في اللغة هي صفة مشبهة من العلوّ، والصفة المشبهة تدل...

الله

أسماء الله الحسنى وصفاته أصل الإيمان، وهي نوع من أنواع التوحيد...

المعطي

كلمة (المعطي) في اللغة اسم فاعل من الإعطاء، الذي ينوّل غيره...

له‌گه‌ڵ خوا به‌ با به‌خته‌وه‌ر بیت

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الرقائق والمواعظ
و: احسان بورهان الدین له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ ژیان خۆش ده‌بێت و، دونیا سه‌ره‌رِاى بچووكى و بێ بایه‌خى دڵگیر ده‌بێت...

التفاصيل

  له‌گه‌ڵ خوا به‌ با به‌خته‌وه‌ر بیت       دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خواى گه‌وره‌ ئه‌شكه‌نجه‌و به‌دبه‌ختى و.. دۆزه‌خه‌ نزیك بوونیش له‌خواى گه‌وره‌ خۆشى و به‌خته‌وه‌رى و.. به‌هه‌شته‌ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ ژیان خۆش ده‌بێت و، دونیا سه‌ره‌رِاى بچووكى و بێ بایه‌خى دڵگیر ده‌بێت. له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ مرۆڤ به‌و بچووكییه‌ى خۆى له‌گوێره‌ى گه‌ردونى فراوان.. گه‌وره‌ ده‌بێت و به‌رز ده‌بێته‌وه‌. تاكو له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ بیت، دڵنیابه‌ له‌وه‌ى به‌ ئاسوده‌یى و هێمنى ده‌ژیت و هه‌موو كاروبارێكت له‌بار ده‌بێت و رِۆحت به‌ره‌و به‌رزایى له‌ شه‌قه‌ى باڵ ده‌دات. تۆ كه‌ له‌گه‌ڵ خوا بیت، كه‌واته‌ له‌ به‌هه‌شتداى، به‌ هه‌موو واتایه‌ك ئه‌و وشه‌یه‌ هه‌ڵیبگرێت، با بێ پوول و پاره‌ش بیت، وه‌كو پادشایه‌كى، رِوباره‌كان به‌ژێرتدا رێ بكه‌ن، با خۆت باخه‌وانێكیش بیت. له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ دڵت پرِ له‌ روناكى ده‌بێت و، زمان و پێنووست وشه‌ى جوانیان لێ ده‌رده‌چێت. خورپه‌و لێدانى دڵت به‌رده‌وام له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بێت هه‌ر (الله.. الله..) دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌. خوا په‌روه‌ردگارمه‌و خۆشه‌ویستمه‌ و له‌دڵمدا هاوه‌ڵى نییه‌، درووستى كردووم و رِۆزیم ده‌دات، دڵم جێگه‌ى خۆشه‌ویستى كه‌سى ترى تێدا نابێته‌وه‌. چه‌ند رِۆژێكى خۆشه‌ ئه‌و رِۆژه‌ى به‌ دڵ و گیانت له‌گه‌ڵ خوا بیت، له‌وكاته‌ فرمێسكى خۆشى له‌ چاوه‌كانت هۆن هۆن ده‌تكێنه‌ خوار. الله... الله. جوانترین ناوو سیفه‌تى له‌خۆگرتووه‌. له‌به‌رووبوومه‌كانى ئه‌م وشه‌ جوانه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ره‌وئاسمان رِاتده‌كێشێت به‌ شێواز و ئه‌ندازه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌رزاییه‌وه‌ ته‌ماشاى دونیا بكه‌یت و زۆر به‌ بچووكى دێته‌ به‌رچاوت و، تووشى سه‌رسورِمان ده‌بیت له‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ نێو زه‌لكاوى ئاره‌زوه‌كانى نه‌فسیانه‌وه‌. وه‌كو چۆن هه‌ڵۆیه‌ك له‌شه‌قه‌ى باڵ ده‌دات و ته‌ماشاى چۆله‌كه‌ بچوكه‌كان ده‌كات كه‌ سه‌رقاڵى چه‌ند ده‌نكه‌ گه‌نمێكن به‌چوار ده‌وریاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و، له‌سه‌رى شه‌رِ ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌نكه‌ گه‌نمانه‌ زیاتر نین له‌ هۆكارێك بۆ رِاوكردنیان. كاتێك دڵ ده‌دره‌وشێته‌وه‌و به‌خۆشه‌ویستى خواى گه‌وره‌ رِووناك ده‌بێته‌وه‌، هه‌موو شته‌كانى به‌رِوونى بۆ ده‌رده‌كه‌ون و، ئیتر فریو ناخوات به‌ كه‌س و به‌زمانى لووس و برِوانامه‌ى زل ناخه‌ڵه‌تێ. ئه‌و موسڵمانه‌ى كه‌ دڵى به‌ خۆشه‌ویستى خوا پرِ بووه‌و، په‌رۆشه‌ بۆ رِۆژى دوایى و.. له‌م دونیایه‌و هه‌رچیشى كه‌ تێدایه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت. ئیتر چۆن سوكایه‌تى به‌خۆى ده‌كات و له‌گه‌ڵ گێژه‌لووكه‌ى ئاژاوه‌دا ده‌رِوات، له‌رِاستیدا بێ ئاگایى له‌م واتا مه‌زنانه‌ وامان لێ ده‌كات رِاستیه‌ گه‌وره‌كان فه‌رامۆش بكه‌ین و رِێگه‌ بۆ شه‌یتان خۆش بكه‌ین له‌ خشته‌مان ببات.. ئایا نابینین پاسه‌وانى بێستان ئه‌گه‌ر بێستانه‌كه‌ى پشتگوێ بخات و كه‌مته‌رخه‌میى تێدا بكات به‌رووبومى باخه‌كه‌ى ده‌بنه‌ ده‌ستكه‌وتێكى ئاسان بۆ دز و چه‌ته‌كان. تۆیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌ى ئاده‌میزاد، له‌وكاته‌ى له‌ پاسه‌وانێتى دڵت غافڵ ده‌بیت و بایه‌خى پێ ناده‌یت، رِێگه‌ بۆ شه‌یتانه‌كانى مرۆڤ و جنۆكه‌كان خۆش ده‌كه‌یت كه‌ به‌ ئاره‌زووى خۆیان یاریت پێ بكه‌ن. به‌زه‌ییت به‌خۆتدا بێته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى په‌نجه‌ى په‌شیمانى بگه‌زیت.. به‌ تێروته‌سه‌لیش له‌م واتایانه‌ بیر بكه‌ره‌وه‌، ئینجا قۆڵى لێ هه‌ڵماڵه‌ بۆ گه‌شته‌كه‌ت.. له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارت بژى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌ خۆشى و كامه‌رانى ئه‌م دونیایه‌ بكه‌یت، په‌نا به‌ خوا بگره‌و هه‌رگیز بێ ئومێد مه‌به‌... خواى گه‌وره‌ش باشترین پشت و په‌نایه‌.

المرفقات

2

له‌گه‌ڵ خوا به‌ با به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌گه‌ڵ خوا به‌ با به‌خته‌وه‌ر بیت