البحث

عبارات مقترحة:

المقتدر

كلمة (المقتدر) في اللغة اسم فاعل من الفعل اقْتَدَر ومضارعه...

الرحيم

كلمة (الرحيم) في اللغة صيغة مبالغة من الرحمة على وزن (فعيل) وهي...

اللطيف

كلمة (اللطيف) في اللغة صفة مشبهة مشتقة من اللُّطف، وهو الرفق،...

خاوه‌ن به‌شه‌كانی میرات

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الفرائض
خۆشه‌ویستان جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ باسكردنی به‌شێكی تر له‌ كۆباسه‌كانی میرات و میراتگران به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی جێگای ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ و پاشان ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت ، فه‌رموو ئێوه‌ و بابه‌ته‌كه‌...

التفاصيل

  خاوه‌ن به‌شه‌كانی میرات     سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره وميهره‌بان‌ ودرودی نه‌بڕاوه‌ش بۆسه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌. خۆشه‌ویستان جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ باسكردنی به‌شێكی تر له‌ كۆباسه‌كانی میرات و میراتگران به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی جێگای ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ و پاشان ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت ، فه‌رموو ئێوه‌ و بابه‌ته‌كه‌ : خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی ( النساء ) دا ده‌فه‌رموێت : ( يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ الثُّلُثُ فَإِنْ كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلِأُمِّهِ السُّدُسُ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ آَبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًا فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا ) {النساء : 11} له‌م ئایه‌تانه‌دا و چه‌ندین ئایه‌تى ترى قورئانی پیرۆزدا به‌شى ئه‌و كه‌سانه‌ى میراتیان به‌رده‌كه‌وێت دیارى كراوه ‌: أ ـ میرات گران له‌پیاوان : ئه‌وانه‌ى میرات ده‌به‌ن له‌ پیاوان ده‌ كه‌سن كه‌ ئه‌مانه‌ن: 1) كورِ و كورِى كورِ بۆ خواره‌وه ‌: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت : ( يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ) {النساء: 11} واته‌: خواى گه‌وره‌ له‌باره‌ى رِۆڵه‌كانتانه‌وه‌ ئامۆژگاریتان ده‌كات بۆ نێرینه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى به‌شى دوو مێینه‌ میراتيان بۆ هه‌یه‌. 2) باوك و باوكى باوك و بۆ سه‌ره‌وه‌ : خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت :( وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ ) {النساء: ١١ } واته‌: وه‌ دایك و باوك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش یه‌ك هه‌یه‌، باپیریش وه‌ك باوك وایه‌ ئه‌گه‌ر باوك نه‌بوو، به‌یه‌ك ده‌نگى زانایانى ئیسلام . 3) مام و كورِى مام و دورتر: قَال رسول الله ( صلى الله عليه وسلم ) : " أَلْحِقُوا الْفَرَائِضَ بِأَهْلِهَا ، فَمَا بَقِىَ فَهْوَ لأَوْلَى رَجُلٍ ذَكَرٍ" { رواه البخاري (6746) و مسلم (2/1615) } پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت: به‌شه‌ میراته‌كان بده‌ن به‌خاوه‌نه‌كانیان جا ئه‌وه‌ى مایه‌وه‌ بۆ نزیكترین پیاوه‌ له‌ مردووه‌كه‌ . 4) مێرد : قورئان ده‌فه‌رمووێت: ( وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ ) {النساء: ١2}  واته‌: له‌و میراته‌ى ژنه‌كانتان به‌جێیان هێڵاوه‌ نیوه‌ى بۆ ئێوه‌یه‌ . 5) براو كورِى برا: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَهُوَ يَرِثُهَا إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهَا وَلَدٌ ) {النساء: ١٧٦} واته‌: وه‌ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ ئافره‌ت بوو  ئه‌وه‌ برا هه‌موو میراتى خوشكه‌ مردووه‌كه‌ ده‌بات ئه‌گه‌ر خوشكه‌ مردووه‌كه‌ منداڵى نه‌بێت. 6) ئازادكه‌رى كۆیله‌: ئه‌و پیاوه‌ى كۆیله‌یه‌ك ئازاد ده‌كات. " عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ قال رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) الْوَلاَءَ لِمَنْ أَعْتَقَ »" {رواه البخاري (456) ومسلم (1504) } عائیشه‌ (رِه‌زاى خواى لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووى: دۆستایه‌تى كۆیله‌ى ئازادكراو بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ ئازادى كردووه‌. " عَنِ ابْنِ عُمَرَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم )  الْوَلاءُ لُحْمَةٌ كَلُحْمَةِ النَّسَبِ لا يُبَاعُ وَلا يُوهَبُ " وه‌ عه‌بدوڵڵاى كورِى عومه‌ر (رِه‌زاى خواى لێ بێ) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووى: دۆستایه‌تى و تێكه‌ڵاوى و خزمایه‌تیه‌ هه‌روه‌ك خزمایه‌تى نه‌سه‌ب نافرۆشرێت و نابه‌خشرێت. ب ـ میراتگران له‌ ئافره‌تان: ئه‌و ئافره‌تانه‌ى میرات ده‌بن حه‌وتن كه‌ئه‌مانه‌ن: 1) كچ و كچى كورِ بۆ خواره‌وه‌: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ) {النساء: 11} واته‌: خواى گه‌وره‌ له‌باره‌ى رِۆڵه‌كانتانه‌وه‌ ئامۆژگاریتان ده‌كات بۆ نێرینه‌ به‌ئه‌ندازه‌ى به‌شى دوو مێینه‌ میرات هه‌یه‌. 2) دایك و نه‌نك و بۆ سه‌ره‌وه: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:  ( وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ ) {النساء: ١١} واته‌: وه‌ دایك و باوكى بۆ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش یه‌ك هه‌یه‌ له‌میرات . 3) خوشك: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ) {النساء: ١٧٦} واته‌: ئه‌گه‌ر پیاوێك مردوو منداڵى نه‌بوو ته‌نها خوشكێكى هه‌بوو ئه‌وه‌ نیوه‌ى میراتى براكه‌ى ده‌بات. 4) هاوسه‌ر (ژن): خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ ) {النساء: ١٢} واته‌: ژنه‌كانتان چواریه‌كى میراتى ئێوه‌یان ده‌كه‌وێت. 5) ئازادكه‌رى كۆیله‌: كاتێ ئازادكه‌ره‌كه‌ ئافره‌ت بێ كۆیله‌ ئازادكراوه‌ بمرێت میراتى لێ ده‌بات، " عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ قال رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) الْوَلاَءَ لِمَنْ أَعْتَقَ »" { رواه البخاري (456) ومسلم (1504) } عائیشه‌ (رِه‌زاى خواى لێ بێ ) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووى: دۆستایه‌تى كۆیله‌ى ئازادكراو بۆ ئازادكه‌ره‌كه‌یه‌تى . " عن بِنْتِ حَمْزَةَ   قالت( مَاتَ مَوْلَايَ وَتَرَكَ ابْنَةً فَقَسَمَ رسول اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم ) مَالَهُ بَيْنِي وَبَيْنَ ابْنَتِهِ فَجَعَلَ لي النِّصْفَ وَلَهَا النِّصْفَ " وه‌ كچى حه‌مزه‌ (رِه‌زاى خواى لێ بێ ) ده‌ڵێ: كۆیله‌ئازادكراوه‌كه‌م مردو كچێكى لێ به‌جێ ما جا پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ماڵه‌كه‌ى له‌نێوان من وكچه‌كه‌یدا دابه‌ش كرد، نیوه‌ى دابه‌ من نیوه‌شى به‌كچه‌كه‌ى. ده‌یه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ى میراتیان به‌رده‌كه‌وێت: ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌مردوو میرات ده‌بن و به‌شیان ده‌كه‌وێت سیانن: به‌ش بۆ دیاریكراوه‌كان و میراتگران به‌هۆى پشت و میراتگران به‌هۆى خزمایه‌تیه‌وه‌. یه‌كه‌م به‌ش بۆ دیاریكراوه‌كان له‌ قورئاندا شه‌ش به‌شه‌ نیو (1/2) ، چواریه‌ك (1/4)، هه‌شت یه‌ك (1/8)، دوو سێیه‌ك (2/3)، سێیه‌ك (1/3)، شه‌ش یه‌ك (1/6). 1ـ  ( 1/  2) نیو، به‌شى ئه‌مانه‌یه‌: أ ـ مێرد: ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ى كه‌مردووه‌ منداڵى نه‌بێت ئه‌وه مێرده‌كه‌ى نیوه‌ى میراتى ژنه‌كه‌ى به‌رده‌كه‌وێت خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُنَّ وَلَدٌ ) {النساء: ١٢} واته‌: پیاوان نیوه‌ى میراتى ژنه‌كانتان ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر ژنه‌كانتان منداڵیان نه‌بوو. ب ـ كچى مردووه‌كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ) { النساء: ١١} واته‌: ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ ته‌نها یه‌ك كچى هه‌بوو ئه‌وه‌ نیوه‌ى میراته‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌. ج ـ كچى كورِى مردووه‌كه‌: چونكه‌ وه‌ك كچى مردوو وایه‌ به‌یه‌ك ده‌نكى زانایان. ئیبن مونزر ده‌ڵێ: زانایان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كورِى كورِ و كچى كورِ له‌شوێنى كورِ و كچى مردوه‌كه‌ن نێرینه‌یان وه‌ك نێرینه‌یه‌و مێینه‌یان وه‌ك مێینه‌یه‌، ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ كورِى خۆى نه‌بوو.  د ـ خوشكى دایكى و باوكى یان باوكى بێت: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ) {النساء: ١٧٦} واته‌: ئه‌گه‌ر پیاوێك مردوو منداڵى نه‌بوو ته‌نها خوشكێكى هه‌بوو ئه‌وه‌ نیوه‌ى میراتى برا مردووه‌كه‌ى ده‌بات. 2) (1 / 4) چواریه‌ك، به‌شى ئه‌م كه‌سانه‌یه‌: أ ـ مێرد ئه‌گه‌ر ژنه‌ مردووه‌كه‌ى منداڵى هه‌بێت: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (فَإِنْ كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ ) { النساء: ١٢} واته‌: ئه‌گه‌ر ژنه‌كانتان منداڵیان هه‌بوو ئه‌وه‌ چواریه‌كى میراته‌كه‌یان بۆ ئێوه‌یه‌. ب ـ ژن ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى كه‌ مردووه‌ منداڵى نه‌بێت: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت:            ( وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَكُمْ وَلَدٌ ) { النساء: ١٢) } واته‌: ژنه‌كانتان له‌و میراته‌ى ئێوه‌ به‌جێتان هێڵاوه‌ چواریه‌كیان ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ منداڵتان نه‌بوو. 3) (1/8) هه‌شت یه‌ك: به‌شى ژنه‌ و هاوسه‌ره كاتێ مێرده‌كه‌ى بمرێ و منداڵى ببێت، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( فَإِنْ كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُمْ ) {النساء: ١٢} واته‌: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ مردن و منداڵتان هه‌بوو ئه‌وه‌ ژنه‌كانتان هه‌شت یه‌كى میراتى ئێوه‌یان به‌رده‌كه‌وێت. 4)  (2/3) دوو سێ یه‌كى به‌شى ئه‌مانه‌یه‌: أ ـ دوو كچ و دوو كچى كوڕ: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ) { النساء: ١١} واته‌: جا ئه‌گه‌ر منداڵه‌كان ئافره‌ت بوون دووان  و له‌دووان زیاتر بوون ئه‌وه‌ دوو سێیه‌كى میراته‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌ وه‌ك پێشتر باسمان كرد كچى كورِیش وه‌ك كچى مردووه‌كه‌ وایه‌ ئه‌گه‌ر مردوه‌كه‌ كورِى نه‌بوو. ب ـ  دوو خوشكى دایكى باوكى یان دوو خوشكى باوكى: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( فَإِنْ كَانَتَا اثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا الثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ ) { النساء: ١٧٦} 5) (1/3) سێ یه‌ك به‌شى ئه‌مانه‌یه‌: أ ـ دایك ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ منداڵى نه‌بێت خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ الثُّلُثُ ) { النساء: ١١} واته‌: جا ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ منداڵى نه‌بوو ته‌نها دایك و باوكى میراتگرى بوون ئه‌وه به‌شى دایكى سێیه‌كه‌. ب ـ دوو خوشكى و براى دایكى یان زیاتر: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلَالَةً أَوِ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ فَإِنْ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْ ذَلِكَ فَهُمْ شُرَكَاءُ فِي الثُّلُثِ ) { النساء: ١٢} واته‌: وه‌ ئه‌گه‌ر پیاوێك یان ئافره‌تێك مرد كه‌سى نه‌بوو جگه‌له‌ برایه‌ك یان خوشكێكى دایكى ئه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش یه‌ك به‌شیه‌تى، جائه‌گه‌ر براو خوشكى دایكى له‌یه‌كێك زیاتربوون ئه‌وا هه‌موویان هاوبه‌ش ده‌بن له‌ سێیه‌كى میراته‌كه‌دا. 6) (1/6) شه‌ش یه‌ك به‌شى ئه‌مانه‌ ده‌بێت: أ ـ دایك : ئه‌گه‌ر مردووه‌كه منداڵ یان چه‌ند برایه‌كى هه‌بێ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت ( وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ الثُّلُثُ فَإِنْ كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلِأُمِّهِ السُّدُسُ ) {النساء: ١١} واته‌: بۆ هه‌ریه‌ك له‌دایك و باوكى – مردووه‌كه ‌- شه‌ش یه‌كى میراته‌كه‌ى ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ منداڵى هه‌بوو،  به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵى نه‌بوو ته‌نها دایك و باوكى میراتگرى بوون، ئه‌وه‌ به‌شى دایكى سێ یه‌كه،‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر چه‌ند برایه‌كى هه‌بوو ئه‌وه‌ به‌شى دایكى شه‌ش یه‌كه‌ . ب ـ نه‌نك ئه‌گه‌ر دایك نه‌بوو: ئیبن مونزیر ده‌ڵێ: زانایان یه‌ك ده‌نگن كه‌ به‌شه‌ میراتى نه‌نك شه‌ش یه‌كه‌ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ دایكى نه‌بوو.  جـ ـ خوشكێك یان برایه‌كى دایكى: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلَالَةً أَوِ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ ) { النساء: ١٢} واته‌: ئه‌گه‌ر پیاوێك یا ئافره‌تێك مردو كه‌سى نه‌بوو جگه‌له‌ برایه‌كى دایكى یا خوشكێكى        دایكى ئه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش یه‌ك به‌شیه‌تى. د ـ كچى كوڕ له‌گه‌ڵ كچى مردووه‌كه‌: واته‌ له‌كاتێكدا مردووه‌كه‌ كه‌ خۆى كچێكى هه‌یه‌، كچى كورِێكیشى هه‌یه‌ له‌و حاڵه‌ته‌دا كچى كورِه‌كه‌ شه‌ش یه‌كى ده‌كه‌وێت. " عن أَبُي قَيْسٍ سَمِعْتُ هُزَيْلَ بْنَ شُرَحْبِيلَ قَالَ سُئِلَ أَبُو مُوسَى عَنِ ابْنَةٍ وَابْنَةِ ابْنٍ وَأُخْتٍ فَقَالَ لِلاِبْنَةِ النِّصْفُ وَلِلأُخْتِ النِّصْفُ ، وآت ابْنَ مَسْعُودٍ فسيتابعني . فَسُئِلَ ابْنُ مَسْعُودٍ وَأُخْبرَ بِقَوْلِ أَبى مُوسَى فَقَالَ لَقَدْ ضَلَلْتُ إِذًا وَمَا أَنَا مِنَ الْمُهْتَدِينَ ، أَقْضِى فِيهَا بِمَا قَضَى النبي - صلى الله عليه وسلم - « لِلاِبْنَةِ النِّصْفُ ، وَلاِبْنَةِ ابْنٍ السُّدُسُ تَكْمِلَةَ الثُّلُثَيْنِ ، وَمَا بَقِىَ فَلِلأُخْتِ » . فَأَتَيْنَا أَبَا مُوسَى فَأَخْبَرْنَاهُ بِقَوْلِ ابْنِ مَسْعُودٍ ، فَقَالَ لاَ تسألوني مَا دَامَ هَذَا الْحَبْرُ فِيكُمْ " { رواه البخاري (6736) } ئه‌بو قه‌یس ده‌ڵێ له‌ هوزه‌یلى كورِى شوره‌حبیلم بیست ووتى پرسیاركرا له‌ئه‌بو مووسا (رِه‌زاى خواى لێ بێ) ده‌رباره‌ى كچێك و كچى كورِ و خوشكێكه‌وه‌ ئه‌ویش ووتى نیوه‌ى (1/2) بۆ كچه‌كه‌، نیوه‌ش بۆ خوشكه‌كه‌، برِۆ بۆلاى عه‌بدوڵڵاى كورِى مه‌سعوود ئێستا ئه‌ویش وه‌ك من ده‌ڵێ ئینجا پرسیار له‌ عه‌بدوڵڵاى كورِى مه‌سعوود كرا، قسه‌كه‌ى ئه‌بو مووساشیان پێووت ئه‌ویش ووتى: بێگومان سه‌ر لێ شێواو بووم و له‌رێى رِاست لامداوه‌، له‌مه‌دا ئه‌و برِیاره‌ ده‌ده‌م كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) برِیارى پێداوه‌، كچه‌كه‌ نیوه‌ (1/2 ) و كچى كورِه‌كه‌ شه‌ش یه‌ك (1/6) ته‌واوكه‌رى (2/3) دووسێیه‌ك وه‌ ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ خوشكه‌كه‌، جاهاتینه‌وه‌ بۆلاى ئه‌بو مووسا قسه‌كه‌ى عه‌بدوڵڵاى كورِى مه‌سعوودمان بۆ باسكرد ئه‌ویش ووتى: پرسیار له‌من مه‌كه‌ن هه‌تا ئه‌و زانا و شاره‌زایه‌تان  له‌ناودا بێت. ه) خوشكى باوكى له‌گه‌ڵ خوشكى دایكى و باوكى: ( 2/3 ) دووسێیه‌كى پێ ته‌واو ده‌كرێت، به‌قیاس له‌سه‌ر كچى كورِ له‌گه‌ڵ كچى مردووه‌كه‌دا. و ـ باوك له‌گه‌ڵ منداڵى مردووه‌كه‌دا: خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ ) { النساء: ١١} واته‌: باوك و دایكى هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش یه‌كى ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ منداڵى هه‌بێت. ز ـ باپیر ئه‌گه‌ر باوك نه‌بوو: ئیبن مونزیر ده‌ڵێ: زانایان یه‌ك ده‌نگن كه‌ حوكمى باپیر حوكمى باوكه‌ ئه‌گه‌ر باوك نه‌بوو.  به‌م شێوه‌یه‌ هاتینه‌ كۆتایی بابه‌تی ئه‌مجاره‌یشمان تا به‌یه‌ك گه‌شتنه‌وه‌یه‌كی تر و له‌بابه‌تێكی نوێ تردا، به‌خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرم وخواتان له‌گه‌ڵ ....

المرفقات

2

خاوه‌ن به‌شه‌كانی میرات
خاوه‌ن به‌شه‌كانی میرات