البحث

عبارات مقترحة:

الملك

كلمة (المَلِك) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فَعِل) وهي مشتقة من...

الرءوف

كلمةُ (الرَّؤُوف) في اللغة صيغةُ مبالغة من (الرأفةِ)، وهي أرَقُّ...

المتكبر

كلمة (المتكبر) في اللغة اسم فاعل من الفعل (تكبَّرَ يتكبَّرُ) وهو...

میراتگران به‌هۆى پشت‌ (العصبة‌) و خزمايه‌تیه‌وه‌ وچه‌نـــد بابــه‌تێــكی تـرری گــرنــگ سـه‌بــاره‌ت بـه‌ میـرات

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات المعاملات
میراتگران به‌هۆی پشته‌وه‌ ( العصبة ) له‌شه‌رعدا: ئه‌و كه‌سه‌یه‌ هه‌موو میراته‌كه‌ ده‌بات ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بوو، یان ئه‌وه‌ى مایه‌وه‌ له‌به‌شداره‌ دیاریكراوه‌كان ده‌یبات ئه‌گه‌ر ته‌نها نه‌بوو، وه‌ هیچ نابات ئه‌گه‌ر له‌به‌شداره‌ دیاریكراوه‌كان هیچ نه‌مایه‌وه‌.

التفاصيل

  میراتگران به‌هۆى پشت‌ (العصبة‌) و خزمايه‌تیه‌وه‌ وچه‌نـــد بابــه‌تێــكی تـرری گــرنــگ سـه‌بــاره‌ت بـه‌ میـرات     الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی نبیه المصطفی خۆشه‌ویستان جارێكی تر هاتینه‌وه‌ خزمه‌تتان بۆ باسكردنی به‌شێكی تر له‌ كۆباسه‌كانی میرات و میراتگران به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی جێگای ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ و پاشان ئێوه‌ی به‌ڕێزیش بێت ، فه‌رموو ئێوه‌ و بابه‌ته‌كه‌ : میراتگران به‌هۆی پشته‌وه‌ ( العصبة ) یه‌كه‌م : پێناسه‌كه‌ى: له‌زمانى عه‌ره‌بیدا (العصبة‌) : خزمى پیاوه‌ له‌سه‌رى باوكیه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و ناوه‌ى لێ نراوه‌ چونكه‌ ده‌وریان داوه‌ وه‌ك شتێك ده‌ورى شتێك بدات ئه‌و ووشه‌ى بۆ به‌كارده‌هێنن. له‌شه‌رعدا: ئه‌و كه‌سه‌یه‌ هه‌موو میراته‌كه‌ ده‌بات ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بوو، یان ئه‌وه‌ى مایه‌وه‌ له‌به‌شداره‌ دیاریكراوه‌كان ده‌یبات ئه‌گه‌ر ته‌نها نه‌بوو، وه‌ هیچ نابات ئه‌گه‌ر له‌به‌شداره‌ دیاریكراوه‌كان هیچ نه‌مایه‌وه‌. دووه‌م: ره‌وایى میرات بردن به‌هۆى پشته‌وه‌: له‌قورئان و سوننه‌تدا به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر رِه‌وابوونى میرات بردن له‌رِێگه‌ى (العصبة‌)‌ و پشته‌وه‌، قورئان ده‌فه‌رمووێت: (يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ) { النساء:  ١١}  واته‌: خواى گه‌وره‌ ئامۆژگاریتان ده‌كات ده‌رباره‌ى رِۆڵه‌كانتان بۆ نێرینه‌یه‌ك به‌ ئه‌ندازه‌ى به‌شى دوو مێینه‌ میرات هه‌یه‌. وه‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِنْ كَانُوا إِخْوَةً رِجَالًا وَنِسَاءً فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ) { النساء: ١٧٦) } واته‌: وه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند براو خوشكێك بوون ئه‌وه‌ براكان دوو ئه‌وه‌نده‌ى خوشكه‌كانیان میرات هه‌یه‌ ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ئاشكرایان كرد كه‌ كورِ و برا میرات ده‌به‌ن به‌هۆى پشته‌وه‌ (العصبة‌) وه‌ هه‌ریه‌ك له‌براو له‌كورِ خوشكى كردووه‌ (العصبة‌) ‌ به‌شى نێرینه‌كان دوو ئه‌وه‌نده‌ى مێینه‌كان بووه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا. وه‌له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌مه‌ رِوون كراوه‌ته‌وه‌، " عن ابن عَبَّاسٍ رضي الله عنهما عن النبي ( صلى الله عليه وسلم ) و زيد بن خالد الجهنى قال أَلْحِقُوا الْفَرَائِضَ بِأَهْلِهَا فما بقى فَهُوَ لِأَوْلَى رَجُلٍ ذَكَرٍ  " { رواه البخاري (6351) ومسلم (1615) } عه‌بدوڵڵاى كورِى عه‌بباس ( رِه‌زاى خواى لێ بێ ) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووى: به‌شه‌كان بده‌ن به‌خاوه‌ن به‌شه‌كان جا ئه‌وه‌ى مایه‌وه‌ بۆ نزیكترین میراتگرى بنێره‌. سێیه‌م: به‌شه‌كانى پشت (عصبه‌): عه‌صه‌به‌‌ دوو به‌شه ‌: عه‌صه‌به‌ی سه‌به‌بى. و عه‌صه‌به‌‌ به‌هۆى خزمایه‌تیه‌وه‌ . أ ـ عه‌صه‌به‌ى سه‌به‌بى: مه‌به‌ست پێى ئازادكه‌رى كۆیله‌یه‌ ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ كاتى خۆى كۆیله‌ بووبێ و كه‌سێك ئازادى كردبێت جائازادكه‌ره‌كه‌ پیاو بووبێت یان ئافره‌ت- ئه‌م به‌شه‌یان به‌وه‌نده‌ كۆتایى دێنین چونكه‌ له‌ئه‌مرِۆدا نیه‌ به‌ڵكو ته‌نها وه‌ك باسێكى مێژوویى باسى لێوه‌ ده‌كرێ. ب ـ عه‌صه‌به خزمایه‌تى (نسبی): هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ن له‌باسى به‌شداره‌ دیاریكراوه‌كانى پیاواندا باسمان كردن جگه‌ له‌مێردو براى دایكى ئه‌م دووانه‌ به‌شدارى دیاریكراوى پیاوانن به‌ڵام عه‌صه‌به ‌ نین كه‌واته‌ ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ باوك و باپیر و كورِ و كورِى كورِ، براى دایكى و باوكى و كورِى براى باوكى و مامه‌ى دایكى و باوكى، مامه‌ى باوكى و ئامۆزاى دایكى و باوكى، ئامۆزاى باوكى ئه‌مانه‌ هه‌موویان عه‌صه‌به‌ن هه‌موویان به‌هۆى عه‌صه‌به ‌و پشته‌وه‌ میرات ده‌به‌ن باهه‌ندێكیان به‌به‌شدارى دیاركراویش به‌ش ده‌به‌ن. ئاگادارى: عه‌صه‌به ‌ى پشكى سێ به‌شه‌: عه‌صه‌به‌ى سه‌ربه‌خۆ و عه‌صه‌به به‌هۆى كه‌سێكى تره‌وه‌ و عه‌صه‌به ‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تردا. أ ـ عه‌صه‌به ى سه‌ربه‌خۆ: ئه‌و پیاوانه‌ن میراتى دیاریكراویان هه‌یه‌ جگه‌له‌ مێردو براى دایكى. ب ـ عه‌صه‌به ‌ به‌هۆى كه‌سێكى تره‌وه‌: ئه‌مانه‌ كچ یا كچه‌كان وكچ یاكچانى كورِ، خوشك یا چه‌ند خوشكێكى باوكى خوشكێكى یا چه‌ند خوشكێكى دایك و باوكى، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَإِنْ كَانُوا إِخْوَةً رِجَالًا وَنِسَاءً فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ) {النساء: ١٧٦)} واته‌: ئه‌گه‌ر چه‌ند خوشك و برایه‌ك بوون ئه‌وه‌ بۆ براكان دوو ئه‌وه‌نده‌ى خوشكه‌كان میرات هه‌یه‌. ج ـ عه‌صه‌به له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تردا: كه‌ ئه‌مانه‌ن خوشكێكى دایكى و باوكى یا چه‌ند خوشكێكى دایكى و باوكى له‌گه‌ڵ كچدا یا كچى كورِدا هه‌روه‌ها خوشكێكى باوكى یا چه‌ند خوشكێكى باوكى له‌گه‌ڵ كچدا یا كچى كورِدا، به‌به‌ڵگه‌ى فه‌رمووده‌ى " وما بقي فللأخت"  { رواه البخاري (6736) } ئه‌وى مایه‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ خوشكه‌. سێیه‌م میراتگران به‌هۆى خزمایه‌تیه‌وه‌: ئه‌و خزمانه‌ن له‌كاتى نه‌بوونى به‌شدارى به‌ش بۆ دیاریكراو و عه‌صه‌به ‌ دابه‌ش ده‌بن، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( وَأُولُو الْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَى بِبَعْضٍ فِي كِتَابِ اللَّهِ ) {الأنفال: ٧٥} واته‌: ئه‌وانه‌ى خزمى یه‌كترن هه‌ندێكیان له‌ پێشترن بۆ هه‌ندێكیان له‌ قورئانى خوادا. " عَنْ أَبِى أُمَامَةَ بْنِ سَهْلِ بْنِ حُنَيْفٍ قَالَ كَتَبَ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ إِلَى أَبِى عُبَيْدَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- قَالَ « اللَّهُ وَرَسُولُهُ مَوْلَى مَنْ لاَ مَوْلَى لَهُ وَالْخَالُ وَارِثُ مَنْ لاَ وَارِثَ لَهُ»  " { رواه الترمذي (2103) وابن ماجه (2737) } ئه‌بو ئومامه‌ى كورِى سه‌هلى كورِى حونه‌یف ده‌ڵێ: عومه‌رى كورِى خه‌طاب نامه‌یه‌كى بۆ ئه‌بو عوبه‌یده‌ نووسى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رموویه‌تى: خواو پێغه‌مبه‌ر دۆست و پشتیوانى ئه‌و كه‌سه‌ن دۆست و پشتیوانى نیه‌ خاڵیش میراتگرى خوشكه‌زاى ده‌بێت ئه‌گه‌ر میراتگرى نه‌بوو. " عَنْ عَائِشَةَ أَنَّ مَوْلًى للنبي -صلى الله عليه وسلم- وَقَعَ مِنْ عِذْقِ نَخْلَةٍ فَمَاتَ فَقَالَ النَّبِىُّ -صلى الله عليه وسلم- « انْظُرُوا هَلْ لَهُ مِنْ وَارِثٍ ». قَالُوا لاَ. قَالَ « فَادْفَعُوهُ إِلَى بَعْضِ أَهْلِ الْقَرْيَةِ »  " { رواه أبو داود (2902) والترمذي (2105) وابن ماجه (2733) وهو حديث صحيح } عائیشه‌ (رِه‌زاى خواى لێ بێ ) ده‌ڵێ: كۆیله‌یه‌كى ئازادكراوى پێغه‌مبه‌ر له‌په‌لى دارخورمایه‌ك كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و مرد جا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووى: سه‌یربكه‌ن ئایا میراتگری هه‌یه‌؟ ووتیان: نه‌خێر فه‌رمووى: میراته‌كه‌ى بده‌ن به‌هه‌ندێ له‌خه‌ڵكى گونده‌كه‌یان.   1)  ئه‌گه‌ر به‌شداره‌كان زۆربوون عه‌ول ده‌كرێت: عه‌ول: ئه‌وه‌یه‌ به‌شداره‌كان زیاتربن له‌ به‌شه‌كان به‌جۆرێ هه‌ندێ له‌ خاوه‌ن به‌شه‌كان میراتى به‌رناكه‌وێ، له‌وكاته‌دا ناچار ده‌بین به‌شه‌كان زیادكه‌ین تا هه‌موو خاوه‌ن به‌شه‌كان میراتیان به‌ركه‌وێت ئه‌مه‌ش به‌كه‌م كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كان ده‌بێت به‌ڵام كه‌س بێ به‌ش نابێ له‌وانه‌ى مافى میرات بردنیان هه‌یه‌. یه‌كه‌م رِووداو كه‌ عه‌ولى تێداكرا له‌سه‌رده‌مى عومه‌رى كورِى خه‌طاب دا (رِه‌زاى خواى لێ بێ) رِووى دا ئه‌ویش پرس و رِاى به‌ هاوه‌ڵان كرد، زه‌یدى كورِى سابیت (رِه‌زاى خواى لێ بێ ) پێشنیارى عه‌ولى بۆ كرد عومه‌ریش ووتى: عه‌ول بكه‌ن له‌به‌شه‌كاندا وهاوه‌ڵانیش ئه‌م كاره‌ى عومه‌ریان په‌سه‌ندكرد ئیتر ئه‌مه‌ بوویه‌ كۆ ده‌نگى له‌ناو هاوه‌ڵاندا له‌سه‌ر حوكمى عه‌ول و كارپێكردنى. بنچینه‌ى مه‌سه‌له‌كانى حه‌وتن :  سیانیان عه‌ولى تێداده‌كرێت، چواریان عه‌ولى تێداناكریت. ئه‌وانه‌ى عه‌ولى تێداده‌كرێ ئه‌مانه‌ن شه‌ش و دوانزه‌ و بیست و چوار، ئه‌وانه‌ش عه‌ولیان تێدا ناكرێ ئه‌مانه‌ن: دوو  و سێ  و چوار  و هه‌شت. 2) منداڵى زیناو منداڵى نه‌فرین لێكراو: ته‌نها له‌دایك و خزمانى دایك میرات ده‌به‌ن به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، " عن سهل بن سعد الأنصاري في حديث الملاعنة ابنها يدعى إلى أمه ثم جرت السنة أنه يرثها وترث منه ما فرض الله لها " { رواه البخاري (5309) ومسلم (2/1492) } سه‌هلى كورِى سه‌عد ( رِه‌زاى خواى لێ بێ ) له‌فه‌ردووده‌ى (ملاعنه‌) دا ده‌ڵێ: كورِه‌كه‌ به‌ناوى دایكیه‌وه‌ بانگ ده‌كرا پاشان سوننه‌ت وای لێهات كه‌ئه‌و كورِه‌ میراتى له‌دایكى ده‌بات و دایكیشى میرات له‌و ده‌بات ئه‌و به‌شه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆى دیارى كردووه‌. 3) منداڵ ده‌نگى گریانى لێوه‌هات میرات ده‌بات: ئه‌گه‌ر منداڵێك تازه‌ له‌دایك بوو ده‌نگى لێوه‌هات یاگریا ئه‌وه‌ میرات ده‌بات چونكه‌ ئه‌و ده‌نگ هاتنه‌ نیشانه‌ى زیندوویى و گیان تێدابوونه‌،  " عن أبي هُرَيْرَةَ عن النبي (صلى الله عليه وسلم)  قال إذا اسْتَهَلَّ الْمَوْلُودُ وُرِّثَ " { رواه ابو داود (2920) وهو حديث صحيح بشواهده } ئه‌بو هوره‌یره‌ (رِه‌زاى خواى لێ بێ) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر مندڵێ له‌دایك بوو ده‌نگى لێوه‌هات ئه‌وه‌ میرات ده‌بات. خواي گه‌وره‌ له‌ گوناهی هه‌موو لایه‌ك خۆش بێت و تا به‌یه‌ك گه‌شتنه‌وه‌ له‌ بابه‌تێكی تر له‌سه‌ر میرات به‌خواتان ده‌سپێرم و خواتان له‌گه‌ڵ .

المرفقات

2

میراتگران به‌هۆى پشت‌ (العصبة‌) و خزمايه‌تیه‌وه‌ وچه‌نـــد بابــه‌تێــكی تـرری گــرنــگ سـه‌بــاره‌ت بـه‌ میـرات
میراتگران به‌هۆى پشت‌ (العصبة‌) و خزمايه‌تیه‌وه‌ وچه‌نـــد بابــه‌تێــكی تـرری گــرنــگ سـه‌بــاره‌ت بـه‌ میـرات