البحث

عبارات مقترحة:

الحكم

كلمة (الحَكَم) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فَعَل) كـ (بَطَل) وهي من...

الظاهر

هو اسمُ فاعل من (الظهور)، وهو اسمٌ ذاتي من أسماء الربِّ تبارك...

العلي

كلمة العليّ في اللغة هي صفة مشبهة من العلوّ، والصفة المشبهة تدل...

ملیــۆنــان حه‌سه‌نات و چاكه‌ له‌ ‌چه‌ند هه‌نگاوێكدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سوله‌یمان عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لمفره‌ج ، زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندی
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الفضائل
خۆشه‌ویستان به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆمان بكه‌ین و پێ بزانین ڕۆژو مانگ و ساڵه‌كان به‌سه‌رماندا تێ ده‌په‌ڕن، كه‌چی ئێمه‌ له‌غه‌فڵه‌ت و بێ ئاگاییه‌كی گه‌وره‌داین له‌نێوان شه‌ونوخونی و خه‌وتن و سه‌رقاڵی به‌ كاروباری دونیا، تاوامان لێهاتوه‌ به‌مانگ و بگره‌ به‌ساڵیش قه‌بر و قیامه‌تمان به‌بیر نایه‌ته‌وه‌ كه‌ ماڵی كۆتا و پاشه‌ڕۆژی هه‌موومانی پێوه‌ به‌نده‌

التفاصيل

ملیــۆنــان حه‌سه‌نات و چاكه‌ له‌ له‌چه‌ند هه‌نگاوێكدا ملیــۆنــان حه‌سه‌نات و چاكه‌ له‌ له‌چه‌ند هه‌نگاوێكدا﴿ ملايين الحسنات في خطوات معدودة ﴾سليمان عبدالكريم المفرجسه‌رچاوه‌: سایتی صید الفوائدwww.saaid.netوه‌رگێڕانی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ندیپێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیزسليمان عبدالكريم المفرجمصدر: موقع صيد الفوائدwww.saaid.netترجمة: زاكروس همونديمراجعة: بشتيوان صابر عزيز ملیــۆنــان حه‌سه‌نات و چاكه‌ له‌ له‌چه‌ند هه‌نگاوێكدا   سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودرود وڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبه‌یت و یار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .  خۆشه‌ویستان به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌خۆمان بكه‌ین و پێ بزانین ڕۆژو مانگ و ساڵه‌كان به‌سه‌رماندا تێ ده‌په‌ڕن، كه‌چی ئێمه‌ له‌غه‌فڵه‌ت و بێ ئاگاییه‌كی گه‌وره‌داین له‌نێوان شه‌ونوخونی و خه‌وتن و سه‌رقاڵی به‌ كاروباری دونیا، تاوامان لێهاتوه‌ به‌مانگ و بگره‌ به‌ساڵیش قه‌بر و قیامه‌تمان به‌بیر نایه‌ته‌وه‌ كه‌ ماڵی كۆتا و پاشه‌ڕۆژی هه‌موومانی پێوه‌ به‌نده‌، ده‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانین كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر ته‌واوی كات و هه‌نگاوه‌كانی ژیان لێپرسینه‌ومان له‌گــه‌ڵدا ده‌كات وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) لـه‌فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی : " لا تزولُ قَدَمَا عَبْدٍ يومَ القيامةِ حتى يُسألَ عنْ أربع ٍ عنْ عُمُرِهِ فيما أفناهُ وعنْ جسدِه فيما أبْلاهُ وعنْ مالهِ مِنْ أيْنَ أخذهُ وفيما أنْفَقَهُ وعنْ عِلمِهِ ماذا عَمِلَ بهِ " { رواه الترمذي وقال حديث حسن صحيح } واته‌ : هیچ به‌نده‌یه‌ك له‌ڕۆژی دواییدا پێیه‌كانی هه‌ڵناهێنێت هه‌تاوه‌كو پرسیاری چوار شتی لێ ده‌كرێت : ته‌مه‌نی له‌چیدا به‌سه‌ری برد،  لاشه‌ و جه‌سته‌ی له‌چیدا صه‌رف كرد، ‌ماڵ و سامانی چۆن په‌یدای كرد وله‌چ شتێكیشدا خه‌رجی كرد، وه‌ له‌عیلم و زانستی كه‌ چی پێكرد ؟ .   نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ كه‌سانێكمان هه‌ن كه‌ خوای گه‌وره‌ زانست وزانیاریشی پێ به‌خشیوون و سیمای خێریان تێدا ئه‌بینیت كه‌چی كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن له‌ به‌هه‌ل وه‌رگرتن وله‌ده‌ست نه‌دانی كاته‌كانیان، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی تووشی خه‌مۆكی و بێ ئاگایی بوون یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی نرخی كاته‌كانیان نازانن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌كه‌ڵك وباش پڕی بكه‌نه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینین هه‌ندێك ئیش وكار وحه‌سه‌نات هه‌یه‌ ئه‌وان به‌كه‌م وبێ نرخی ئه‌زانن كه‌چی له‌میزانی په‌روه‌ردگاردا گه‌وره‌ وبه‌كه‌ڵكن، هه‌موو لایه‌كمان بێ ئاگاین له‌وه‌ی كه‌ ئه‌توانینن حه‌سه‌نات و چاكه‌یه‌كی زۆر زۆر بدورینه‌وه‌ له‌چه‌ند ماوه‌یه‌كی كوورتدا كه‌ به‌ ئیش وكارێك ناسراون كه‌ به‌چه‌ند قات وبه‌رامبه‌ر له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ناسراوون، به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤی باوه‌ڕدار وموسڵمان ئه‌توانێت له‌چه‌ند ساتێكی كه‌مدا به‌هه‌زاران چاكه‌ وحه‌سه‌نات بۆخۆی به‌ده‌ست بهێنێت، لێره‌شدا ئه‌و جیاوازیه‌ ده‌بینین كه‌سانێك هه‌ن كاته‌كانیان به‌هه‌ل وه‌رده‌گرن وفرسه‌ته‌كان له‌ده‌ست ناده‌ن و هه‌میشه‌ سه‌رگه‌رمی پركردنی توێشووی قیامه‌تیانن وقازانجیان كرد، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌سانێكی تر هه‌ن هه‌ر خه‌ریكی گاڵته‌ وگه‌پ و كات به‌سه‌ر بردنن له‌شتانێكی پڕوپووچ و بێ هووده‌وه‌ .برایانی ئازیزم : له‌م ووتاره‌دا هه‌ندێك كار وكرده‌وتان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ئه‌توانێت زۆر به‌ئاسانی پێی هه‌ڵبسێت ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خێر وحه‌سه‌نات و چاكانه‌یه‌ كه‌ هه‌موو مرۆڤێكی باوه‌ڕدار به‌ده‌تسیان بهێنیت له‌ به‌جێهێنانی ئادابه‌كانی ڕۆژی هه‌ینیدا :  زۆر كه‌س هه‌یه‌ له‌ئادابه‌كانی جومعه‌ وڕۆژی هه‌ینی ته‌نها ئادابی خۆشۆردن ده‌زانێت، خۆ پی ئه‌چێت هه‌ندێكیشمان ته‌نها به‌نیه‌تی پاكوخاوێنی ئه‌نجامی بده‌ین به‌بێ نیه‌تی عیباده‌ت، یان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ له‌سه‌ری ڕاهاتووین كه‌ ڕۆژانی هه‌ینی خۆمان بشۆین، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه‌بین كه‌ هه‌ندێك ئاداب و ڕێوڕه‌سمی ئه‌م ڕۆژه‌ پیرۆزه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌جوانی به‌جێیان بهێنین توێشوویه‌كی باش له‌خێر وحه‌سه‌نات بۆخۆمان كۆبكه‌ینه‌وه‌، خێری دونیا ودواڕۆژی تێدا به‌ده‌ست بهێنین، ئادابه‌كانی هه‌ینی و ڕۆژی جومعه‌ پێنج ئادابن كه‌پیغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كیدا به‌جوانی ڕوونی كردۆته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی :" من غسل يوم الجمعة و اغتسل ثم بكر و ابتكر و مشى و لم يركب و دنا من الإمام و استمع و أنصت و لم يلغ كان له بكل خطوة يخطوها من بيته إلى المسجد عمل سنة أجر صيامها و قيامها " { رواه أحمد وصححه الألباني} واته‌ : هه‌ركه‌س ڕۆژی هه‌ینی خۆی بشوات و غوسل له‌سه‌ر خۆی واجب بكات ( به‌و واتایه‌ی كه‌ له‌خێزانی نزیك بووبێته‌وه‌ ) و پاشان زوو خۆی ئاماده‌كرد و زوویش ڕۆشت بۆ مزگه‌وت به‌پیاده‌ وبه‌پێ ڕۆیشت وسواری ووڵاخ و ئۆتومبیل نه‌بوو، وه‌ نزیك بوویه‌وه‌ له‌ ئیمام و به‌جوانی گوێی گرت  وقسه‌ی بێهووده‌ی نه‌كرد، به‌هه‌موو هه‌نگاوێك كه‌ ناویه‌تی بۆ مزگه‌وت خێر و چاكه‌ی ساڵیك ڕۆژووگرتن و شه‌ونوێژی بۆ ده‌نوسرێت .  مانای ئه‌وه‌یش كه‌ ده‌فه‌رموێت كه‌ ڕۆژی هه‌ینی خۆی بشوات : كاته‌كه‌ی له‌‌پاش نوێژی به‌یانیه‌وه‌ ده‌ست پی ده‌كات هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ خیرا ده‌كات و هه‌نگاو هه‌لده‌گرێت بۆ نوێژ هه‌ینی، مه‌به‌ستیش له‌چوون بۆ مزگه‌وت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ پێ بڕوات و سواری وڵاخ و ئۆتومبیل نه‌بێت، وه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئیمامی ووتاربێژ بچێته‌ سه‌ر مینبه‌ره‌كه‌ی وده‌ست بكات به‌ یه‌كه‌م ووتاری تۆ له‌وێ ئاماده‌بیت، وه‌ دانیشتنه‌كه‌یشی نزیك بێت له‌ ئیمامه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ست نایه‌ت به‌وه‌ نه‌بێت كه‌ زوو بچیت بۆ مزگه‌وت، پاش ئه‌وه‌یش كه‌ ئیمام ده‌ستی كرد به‌ ووتاره‌كه‌ی ئیتر واز له‌هه‌موو شتێك بهێنیت وبه‌جوانی گوێ به‌ ووتار و ئامۆژگاریه‌كانی بگریت و خۆت خه‌ریك نه‌كه‌یت به‌هیچ شتێكی تره‌وه‌ .  كه‌م كه‌سمان هه‌یه‌ ئه‌م ئادابانه‌ وه‌ك خۆی جێ به‌جێ بكات، كه‌ به‌هه‌موو هه‌نگاوێكی هه‌ڵی دێنێت خێر وچاكه‌ و حه‌سه‌ناتی ساڵێكی نموونه‌ی بۆ ده‌نوسرێت ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ڕۆژووی سونه‌تیشی نه‌گرتبێت و شه‌وێكیش شه‌و نوێژی ئه‌نجام نه‌دابێت، به‌هه‌نگاوێك خێری ساڵیك له‌و شێوه‌یه‌ی بۆ ده‌نوسرێت، ده‌ی باشه‌ ئه‌گه‌ر له‌ڕۆیشتنی بۆ مزگه‌وت ده‌ (10 ) هه‌نگاوی هه‌ڵهێنابێت، سه‌رنج بده‌ به‌ كار وكرده‌وه‌یه‌كی كه‌م خوای گه‌وره‌ خێر و چاكه‌ وحه‌سه‌ناتێكی زۆر زۆری بۆ تۆمار كردووین، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ منه‌ت و فه‌زڵه‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌ كه‌ هه‌ر ده‌یه‌وێت بیانخاته‌ به‌هه‌شته‌ ڕازاوه‌ و نه‌بڕاوه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر به‌نده‌كان خۆیان بیانه‌وێت و هیمه‌تی ئه‌م كاره‌ خێره‌ بكه‌ن، ئای چ فه‌زڵ و گه‌وره‌ییه‌كه‌ بۆ به‌نده‌ ڕاستگۆ وبه‌هیمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگار به‌ڵام زۆرێكمان لێی غافڵ وبێ ئاگاین و ( لا حول ولا قوة إلا بالله ) ......  برای ئازیز وخۆشه‌ویستم : بیر بكه‌ره‌وه‌  ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت ئه‌مه‌ت له‌ جومعه‌یه‌كدا جێ به‌جێكرد ونێوان ماڵی ئێوه‌ و مزگه‌وتیش ( 1000 ) هه‌زار هه‌نگاو ده‌بوو، به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ تۆ خێری وچاكه‌ی هه‌زار ساڵی ته‌واو به‌ده‌ست ده‌هێنیت كه‌ هیچ خراپه‌ و تاوانێكی تێدا نه‌كرابێت، ئه‌مه‌ی ووتمان له‌ جومعه‌یه‌كدا، ئه‌ی ئه‌گه‌ر مانگێك ئه‌مه‌ت جێ به‌جێكرد كه‌ چوار جومعه‌ی تێدایه‌ ئه‌و كاته‌ به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ خێری           ( 4000 )ساڵ به‌ده‌ست خۆت ده‌خه‌یت به‌ شه‌و نوێژ و ڕۆژوویشه‌وه‌،  ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ خێر وچاكه‌یه‌ ساڵێك به‌رده‌وام بوویت كه‌ دوانزه‌ مانگ ده‌كات ئه‌و كاته‌ خیر و چاكه‌ وحه‌سه‌ناتی ( 48000 ) ساڵ بۆخۆت ئه‌دوریته‌وه‌، ئه‌مه‌ی ووتمان خێرو حه‌سه‌ناتی ته‌نها ساڵیك بوو كه‌ ئه‌نجامدانی هیچ قورسیه‌ك وبارگرانیه‌كی تیدا به‌دیناكرێت، باشه‌ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ته‌مه‌نی درێژی پێ به‌خشیت و توانیت ئه‌مه‌ی ووتمان (40 ) ساڵ جێ به‌جێی بكه‌یت له‌ته‌مه‌نتدا ئه‌وكاته‌ ( 48000 ) زه‌ڕبی (40 ) بكه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ( 1.920.000 ) ملێونێك و نۆ صه‌د وبیست هه‌زار ساڵ به‌خێر وحه‌سه‌ناتی ڕۆژووی و شه‌و نوێژیشه‌وه‌ .له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین ئه‌وه‌ی ووتمان (حسن الظن) ی ئێمه‌ی به‌نده‌ی گوناهبار بێت به‌ په‌روه‌ردگاری به‌ره‌حممان نه‌ك ئه‌و بێت بمانه‌وێت خێر وچاكه وحه‌سه‌ناتمان له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌ بژمێررین، چونكه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئومێد و ڕه‌جممان هه‌یه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌كانمان لێوه‌ربگرێت ئه‌بێت هێنده‌ش له‌وه‌ بتریسین كه‌ كاره‌كانمان بێ ئیخلاص بن و خوای گه‌وره‌ هیچی لێوه‌رنه‌گرتبین، چونكه‌ بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ له‌نێوان ( خوف و رجاء )‌ بین، به‌ڵام ئێمه‌ی گوناهبار دڵمان به‌وه‌ خۆشه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا فه‌رموویه‌تی : " أنا عند ظن عبدي بي إن ظن خيرًا فله وإن ظن شرًا فله .. " { رواه مسلم } واته‌ : من له‌گه‌ڵ گومانی به‌نده‌كه‌ی خۆمدام، ئه‌گه‌ر گومانی چاكی برد ئه‌و چاكی بۆ ده‌بێتو خۆ ئه‌گه‌ر گومانی خراپیشی برد ئه‌و خراپی بۆ ده‌بێت .بۆیه‌ ئێمه‌ش گومانی خێر و باشمان به‌په‌روه‌ردگاری به‌به‌زه‌یی خۆمان هه‌یه‌و داواكارین له‌ مه‌قامی به‌رزی وبڵندی كه‌ بمانخاته‌ ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌موو ئه‌و خێر وحه‌ساناتانه‌یان بۆ ده‌نوسێت و پاشانیش به‌ ره‌حمی خۆی ئه‌یكاته‌ هۆكاری ڕازی كردنی خۆی و چوونه‌ به‌هه‌شتی هه‌تا هه‌تاییه‌وه‌ ( ئامیـــــن یارب العاملین ) .وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌ هه‌ندێ ده‌ستكاریه‌وه‌.