البحث

عبارات مقترحة:

الرحيم

كلمة (الرحيم) في اللغة صيغة مبالغة من الرحمة على وزن (فعيل) وهي...

الشافي

كلمة (الشافي) في اللغة اسم فاعل من الشفاء، وهو البرء من السقم،...

الفتاح

كلمة (الفتّاح) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) من الفعل...

برووسكه‌ گه‌شتێك له‌ ناو گۆڕه‌وه‌ تا چوونه‌ به‌هه‌شتت یان دۆزه‌خ

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الإيمان باليوم الآخر
(گۆرِ) یه‌كه‌م مه‌نزڵگاى دوارِۆژ، چاڵى ئاگرين بۆ كافر و مونافیق، و باخچه‌ى رازاوه‌ بۆ موسوڵمان، سزا وئازارى ناوگۆرِ چه‌سپاوه‌ بۆ چه‌ند گوناه و تاوانێك له‌وانه‌: خۆنه‌پاراستن له‌ فیز و دووزمانى و خیانه‌ت كردن له‌ غه‌نیمه‌ت و درۆ كردن و نووستن له‌سه‌ر نوێژ و وازهێنان و پشت هه‌ڵكردن له‌ قورئان و زینا و نێربازیى وسووخۆرى و قه‌رز نه‌دانه‌وه‌ و غه‌یرى ئه‌وانه‌ش...

التفاصيل

  برووسكه‌ گه‌شتێك له‌ ناو گۆڕه‌وه‌ تا چوونه‌ به‌هه‌شتت یان دۆزه‌خ     الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم  القبر : (گۆرِ) یه‌كه‌م مه‌نزڵگاى دوارِۆژ، چاڵى ئاگرين بۆ كافر و مونافیق، و باخچه‌ى رازاوه‌ بۆ موسوڵمان، سزا وئازارى ناوگۆرِ چه‌سپاوه‌ بۆ چه‌ند گوناه و تاوانێك له‌وانه‌: خۆنه‌پاراستن له‌ فیز و دووزمانى و خیانه‌ت كردن له‌ غه‌نیمه‌ت و درۆ كردن و نووستن له‌سه‌ر نوێژ و وازهێنان و پشت هه‌ڵكردن له‌ قورئان و زینا و نێربازیى وسووخۆرى و قه‌رز نه‌دانه‌وه‌ و غه‌یرى ئه‌وانه‌ش، ئه‌و شتانه‌ى كه‌ مرۆڤ رزگار ده‌كه‌ن له‌ سزاى گۆرِ، كرده‌وه‌ى چاك له‌به‌ر خاترى په‌روه‌ردگار و په‌ناگرتن به‌ خوا له‌ سزاى گۆرِ، خوێندنى سوره‌تى (الملك) و زۆر كرده‌وه‌ى چاكى تر .  پارێزراوان له‌ سزاى گۆرِ: شه‌هید و سه‌نگه‌رنشینان و مردووى رۆژى جومعه‌ و كه‌سێك به‌ سك ئێشه‌ بمرێت و غه‌یرى ئه‌وانیش. فووكردن به‌ كه‌رِه‌نادا (الصور) : بریتییه‌ له‌ كه‌رِه‌نایه‌كى گه‌وره‌، ئیسرافیل پێیه‌تى و چاوه‌رِوانه‌ فه‌رمان بكرێت پێى تاوه‌كو فووى پیادا بكات. خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت : ( وَيَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ فَفَزِعَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الأَرْضِ إِلاَّ مَنْ شَاءَ اللَّهُ وَكُلٌّ أَتَوْهُ دَاخِرِينَ ) واته‌: له‌و رۆژه‌دا فوو ده‌كرێت به‌ به‌صورادا مه‌گه‌ر خوا خۆى بزانێت چ ده‌زگایه‌كه‌، هه‌ر كه‌س له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وییدا مابێت ئه‌مرێت مه‌گه‌ر خوا ویستى مردنى نه‌بێت، ئه‌و كاته‌ هه‌موو دونیا تێك ده‌چێت، له‌ دواى چل ماوه‌ فووى زیندوو بوونه‌وه‌ ده‌كرێت (نفخة‌ البعث) خوا فه‌رموویه‌تى:  (ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَى فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ ) واته‌: له‌وه‌ودوا فوویه‌كى ترى پیادا ده‌كرێته‌وه‌ جا ده‌ستبه‌جێ خه‌ڵكى هه‌ستانه‌وه‌ و چاوه‌رِوانن. زیندووبوونه‌وه‌ : پاشان خواى گه‌وره‌ بارانێك ده‌نێرێت و لاشه‌كان ده‌رِوێنێته‌وه‌ له‌ ئێسقانى كلێنچكه‌، ئه‌م زیندووكردنه‌وه‌یه‌ دروست كردنه‌وه‌یه‌كى تازه‌یه‌ و مردن نابێت، به‌ پێى په‌تى و رووت و قووتى و فریشته‌كان وجنۆكه‌كان ده‌بینین و زیندوو ئه‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان. كۆكردنه‌وه‌ى ده‌شتى مه‌حشه‌ر : خواى گه‌وره‌ هه‌موو دروستكراوه‌كان كۆ ئه‌كاته‌وه‌ بۆ حساب له‌گه‌ڵ كردن، ترساون وه‌كو سه‌رخۆش له‌ رۆژێكى گه‌وره‌دا كه‌ ئه‌ندازه‌كه‌ى (50) په‌نجا هه‌زار ساڵه‌، دونیاكه‌یان وه‌ك بڵێى سه‌عاتێك بووه‌، خۆر به‌ ئه‌ندازه‌ى میلێك لێیان نزیكه‌ و خه‌ڵكیى نوقمى ئاره‌قى خۆیانن به‌ پێى كرده‌وه‌كانیان، له‌وێدا بێ ده‌سه‌ڵاته‌كان و خۆبه‌گه‌وره‌زانه‌كان به‌ یه‌كدا هه‌ڵئه‌شاخێن و كافر له‌گه‌ڵ دۆسته‌ شه‌یتانه‌كه‌یدا و له‌گه‌ڵ هاورِێكه‌یدا و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانى له‌شى خۆیدا به‌شه‌رِ دێت، هه‌ندێكیان له‌عنه‌ت له‌ هه‌ندێكی تریان ده‌كه‌ن، زاڵم ده‌ستى خۆى ده‌گه‌زێ و دۆزه‌خ راده‌كێشرێته‌ مه‌یدان له‌ (70) هه‌زار ده‌ستگره‌وه‌ كه‌ هه‌ر ده‌ستگره‌یه‌ك (70) هه‌زار فریشته‌ رایده‌كێشێت، كاتێ كافر دۆزه‌خ ده‌بینێت ئاوه‌ته‌خوازى خۆ قوتار بوون یان بوون به‌ گڵ ده‌خوازێت، به‌ڵام گوناهباران ، ئه‌وانه‌ى زه‌كاتى ماڵیان نه‌داوه‌، ماڵه‌كه‌یان ئه‌بێته‌ ئاگر و پێى داخ ئه‌كرێت، خۆبه‌زلزانه‌كان وه‌كو مێروو حه‌شر ده‌كرێن، خیانه‌تكار و دز و دزى له‌ غه‌نیمه‌تكه‌ر و سووك و ریسوا ده‌كرێن، دز به‌ دزییه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌هێنرێت، شته‌ ئاشكراكان ئاشكرا ده‌بن، به‌ڵام له‌ خواترسه‌كان ناترسن و به‌ڵكو تێ ئه‌په‌رِێت به‌سه‌ریاندا وه‌ك نوێژێكى نیوه‌رِۆ. شه‌فاعه‌ت : شه‌فاعه‌تى گه‌وره‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) له‌ رۆژى كۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵكدا بۆ لابردنى به‌ڵاى ئه‌و رۆژه‌ و محاسه‌به‌ كردنیان، شه‌فاعه‌تى گشتى: بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) وخه‌ڵكى تریشه ‌: وه‌ك ده‌ركردنى ئیمانداران له‌ دۆزه‌خ و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانیان. حساب له‌گه‌ڵ كردن : خه‌ڵكیى به‌ رِیز بۆ په‌روه‌ردگاریان ده‌رده‌كه‌ون وكرده‌وه‌كانیان پێشان ده‌دات ولێیان ده‌پرسێته‌وه‌،هه‌روه‌ها پرسیار ده‌كرێ له‌ ته‌مه‌ن وگه‌نجێتى و زانست وپه‌یمان وبه‌خششه‌كانى خواى گه‌وره‌ وگوێچكه‌ وچاو ودڵ، كافر ودوورِوو محاسه‌به‌یان ده‌كرێت له‌به‌رده‌م خه‌ڵكى دا بۆ سه‌ركۆنه‌كردنیان وبه‌ڵگه‌ برِینیان وخه‌ڵكى وزه‌وى وشه‌و ورۆژ و ماڵ ومه‌لائیكه‌ وئه‌ندامه‌كانیان شایه‌تییان لێ ده‌دات، تاجێگیر ده‌بێت ودان به‌تاوانى خۆیاندا ده‌نێن، موسوڵمان وباوه‌رِدار خودا به‌ ته‌نها محاسه‌به‌ى ده‌كات و دانى به‌ گوناهه‌كانیدا پێى دێنێت تا وا ده‌زانێت تیا چووه‌، خواى گه‌وره‌ پێى ده‌ڵێت:  " له‌ دونیادا ئه‌م گوناهانه‌م بۆ پۆشیوى و ئه‌مرِۆش لێت خۆش ده‌بم "، یه‌كه‌م كه‌س كه‌ محاسه‌به‌ ده‌كرێت ئوممه‌تى پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )  یه‌كه‌م كرده‌وه‌ى لێپرسراوه‌ نوێژكردنه‌ و یه‌كه‌م تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ خوێن رِشتندا ده‌بێت. وه‌رگرتنى نامه‌ى كرده‌وه‌كانى له‌ پاشاندا نامه‌ى كرده‌وه‌كانى وه‌رده‌گرێت: (لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ) هیچ كرده‌وه‌یه‌كى بچوك و گه‌وره‌ى به‌جێ نه‌هێشتووه‌، موسوڵمان به‌ ده‌ستى راستى كافر ومونافیق به‌ ده‌ستى چه‌پ و له‌ دواوه‌ نامه‌ى كرده‌وه‌كانیان وه‌رده‌گرن. ته‌رازوو : پاشان كرده‌وه‌كانى ده‌كێشرێن، تاوه‌كو پاداشت وه‌رگرن له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان به‌ ته‌رازوویه‌كى راسته‌قینه‌ كه‌ دوو تاى هه‌یه‌، كه‌ ئه‌و كرده‌وانه‌ى به‌راستى بۆ خوان و ئه‌و ته‌رازووه‌ قورس و سه‌نگین ده‌كات، له‌و شتانه‌ى كه‌ ته‌رازووه‌كه‌ قورس ده‌كات  " لااله الا الله " و ره‌وشت جوانى و یادى خواى گه‌وره‌ و  "سبحان الله وبحمده سبحان الله العظیم "، خه‌ڵكى ده‌رباره‌ى كرده‌وه‌ چاكه‌كان و خراپه‌كانیان دادوه‌رییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. حه‌وزى كه‌وسه‌ر : پاشان موسوڵمانان ده‌چنه‌ سه‌ر حه‌وزى كه‌وسه‌ر، هه‌ر كه‌س لێى بخواته‌وه‌ هه‌رگیز تینوى نابێت، هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك حه‌وزى تایبه‌تى هه‌یه‌، به‌ڵام حه‌وزى كه‌وسه‌ر له‌ هه‌موویان گه‌وره‌تره‌، ئاوه‌كه‌ى له‌ شیر سپیتره‌، له‌ هه‌نگوین شیرینتره‌، له‌ میسك بۆنخۆشتره‌، په‌رداخه‌كانى له‌ زێرِ و زیو و به‌ ژماره‌ى ئه‌ستێره‌ى ئاسمانه‌كان، درێژیى ئه‌م حه‌وزه‌ له‌ نێوان ( آیله) له‌ ئه‌رده‌ن تا (عدن) زیاتره‌، ئاوى حه‌وزه‌كه‌ له‌ رووبارى كه‌وسه‌ره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌. تاقیكردنه‌وه‌ى ئیمانداران : له‌ كۆتا رۆژى حه‌شردا كافره‌كان شوێن ئه‌و په‌رستراوانه‌ ئه‌كه‌ون كه‌ له‌ دونیادا په‌رستویان و پۆل پۆل وه‌كو رانه‌ ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر پێیان و له‌سه‌ر ده‌م و چاویان ده‌یانگه‌یه‌ننه‌ دۆزه‌خ، ته‌نها باوه‌رِدار و دوورِووه‌كان ده‌مێننه‌وه‌، په‌روه‌ردگاریان دێت بۆ لایان و پێیان ده‌فه‌رموێت: (چاوه‌رِێى چى ده‌كه‌ن؟) ئه‌وانیش ده‌ڵێن: (چاوه‌رِێى په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌ین ) و ئه‌و كاته‌ په‌روه‌ردگاریان به‌ ساقیدا (قاچ) كه‌ پیشانیان ده‌درێت ده‌ناسنه‌وه‌ و ده‌چن به‌ سوجده‌دا، به‌ڵام دوورِووه‌كان ناتوانن، خوا ئه‌فه‌رمووێت:  "يوْمَ یُكْشَفُ عَنْ سَاقٍ وَیُدْعَوْنَ إِڵى السُّجُودِ فَلاَ يسْتَطیعُونَ "، واته‌: رۆژێك دێت په‌رده‌ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لاده‌درێت و لاق ده‌رده‌كه‌وێت، خواناسان بانگ ده‌كرێن بۆ سوژده‌ بردن، به‌ڵام ناتوانن، پاشان شوێنى په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ون و صراط داده‌نرێت ونور وروناكییان پێ ده‌درێت ودوورِووه‌كانیش نور وروناكییه‌كه‌یان ده‌كوژێته‌وه‌. پردى صراط : پردێك كه‌ به‌سه‌ر دۆزه‌خدا راخراوه‌ تاوه‌كو برِواداران پێیدا تێپه‌رِن بۆ به‌هه‌شت، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )  :  "به‌ له‌رزۆك و خزه‌ و چه‌ند قولاپى پێوه‌یه‌ وه‌ك درِكى رووه‌كى سعدان و چه‌ند رفێنه‌رى تێدایه‌، باریكتره‌ له‌ موو و تیژتره‌ له‌ شمشێر "  ئيمامي مسلم وه‌صفى كردووه‌. موسڵمانان نور و رۆشناییان پێ ده‌درێت : به‌ پێى كرده‌وه‌كانیان زۆره‌كه‌یان به‌قه‌د كێوێك و كه‌مه‌كه‌یان له‌ قه‌راغى په‌نجه‌ى گه‌وره‌ى قاچیدا رووناكى پێ ده‌درێت، رێگاكه‌یان بۆ رووناك ده‌بێته‌وه‌ و به‌ پرده‌كه‌دا تێپه‌رِ ده‌بن به‌ پێى كرده‌وه‌كانیان، باوه‌رِداران وه‌ك چاوتروكانێك یان وه‌ك هه‌وره‌بروسكه‌ یان وه‌ك با یان وه‌ك باڵنده‌ یان وه‌ك ئه‌سپ و سوارى تیژرِه‌و تێپه‌رِ ده‌بن (فناج مسلم و مخدوش مرسل و مكدوس فی جهنم) متفق علیه‌. به‌ڵام دوورِووه‌كان رووناكییان نییه‌، ده‌گه‌رِێنه‌وه‌ و له‌ نێوان ئه‌وان و باوه‌رِداراندا دیوارێك داده‌نرێك و پاشان ده‌یانه‌وێت تێپه‌رِ بن، به‌ڵام ئه‌كه‌ونه‌ ناو دۆزه‌خ. دۆزه‌خ : كافره‌كان و هه‌ندێك له‌ موسوڵمانه‌ گوناهباره‌كان و له‌ پاشاندا دوورِووه‌كان ده‌چنه‌ ناوى، له‌ هه‌ر هه‌زار كه‌س ده‌فه‌رموێت یان ده‌چنه‌ ناوى و حه‌وت ده‌رگاى هه‌یه‌ (70) جار له‌ ئاگرى دونیا گه‌رمتره‌، لاشه‌و جه‌سته‌ى كافر گه‌وره‌ ده‌كرێت تا سزا زیاتر بچێژێت، نێوانى دوو شانه‌كانى سێ رۆژه‌رِێ پانه‌ و كاكیله‌كانى وه‌ك كێوى ئوحودیان لێدێت، پێشى ده‌گوترێت و ئه‌ستوور ده‌كرێت تا سزاى زیاتر وه‌ربگرێت، خواردنه‌وه‌كه‌یان ئاوى كوڵ هاته‌یه‌ كه‌ ریخۆڵه‌كانیان له‌ت ده‌كات، خواردنیان زه‌قوم و غسلین و كێم و چڵكاوه‌، لاى كه‌مى سزاكه‌یان ئه‌وه‌نده‌یه‌ كه‌ دوو پشكۆ له‌ ژێر پێیان داده‌نرێت و مۆخیان ده‌كوڵێنێت، برژاندن و داخ كردن و راكێشان له‌ كۆت و زنجیردا، بنكه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده‌ قوڵكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ردێكی تێ فڕێ بدرێت (70) ساڵى ده‌وێت تا ده‌گاته‌ كۆتایى، سوته‌مه‌نییه‌كه‌ى به‌رد و ئاده‌میزاده‌، هه‌واكه‌ى دوكه‌ڵ و سێبه‌ره‌كه‌ى زۆر گه‌رمه‌، جل و به‌رگه‌كه‌یان ئاگره‌ و هه‌موو شتێ له‌ناو نایهێڵێت، جۆش ئه‌دا و نه‌رِه‌ى دێت و پێست ده‌سوتێنێت و ده‌گاته‌ ئێسقان و دڵ. پردى نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خ : پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )  ئه‌فه‌رمووێت:  "موسوڵمان رزگار ده‌كرێت له‌ دۆزه‌خ و راده‌گیرێت له‌سه‌ر پردێك له‌ نێوانى دۆزه‌خ و به‌هه‌شتدا، تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنرێت له‌سه‌ر ئه‌و سته‌مانه‌ى كه‌ له‌ دونیادا له‌ یه‌كتریان كردووه‌، تاوه‌كو پاك ده‌بنه‌وه‌ و پاڵفته‌ ده‌بن رێگایان پێ ده‌درێت كه‌ بچنه‌ به‌هه‌شت، به‌و كه‌سه‌ى گیانى موحه‌ممه‌دى به‌ده‌سته‌ شاره‌زاترن به‌ شوێنى خۆیان له‌ به‌هه‌شتدا تا شوێن و ماڵى خۆیان له‌ دونیادا " {رواه البخاري}. به‌هه‌شت شوێن ومه‌نزڵگاى موسڵمانانه‌ : بیناكه‌ى زێرِ و زیوه‌ و (ملاط )ه‌كه‌ى میسكه‌، به‌رده‌ ورده‌كه‌ى گه‌وهه‌ر و یاقوت و گڵه‌كه‌ى زه‌عفه‌رانه‌ و هه‌شت ده‌رگاى هه‌یه‌ درێژیى یه‌كێكیان سێ رۆژه‌رِێیه‌، به‌ڵام قه‌ره‌باڵه‌غى له‌ به‌رده‌میاندا دروست ده‌بێت ، (100) ده‌ره‌جه‌ى هه‌یه‌، نێوان هه‌ردوو پله‌یه‌ك نێوانى زه‌وى و ئاسمانه‌، لاى ژووروه‌كه‌ى (فیرده‌وسه‌) و له‌وێوه‌ رووباره‌كانى به‌هه‌شت هه‌ڵده‌قولێن و سه‌ربانه‌كه‌ى عه‌رشى په‌روه‌ردگاره‌، رووباره‌كانى هه‌نگوین و شیر و ئاو و شه‌رابن، ئه‌رِۆن به‌بێ چاڵ و جۆگا و موسوڵمان هه‌ر چۆن بیه‌وێت راى ده‌كێشێت، خواردنه‌كه‌ى به‌رده‌وام و نزم و رام هێنراوه‌، خێمه‌یه‌كى گه‌وهه‌رى كڵۆرى تێدایه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ى (60) میله‌، هه‌موو گۆشه‌یه‌كى خێزانێكى تێدایه‌. گه‌نج و بێ موو چاو به‌ كلن، گه‌نجێتى و پۆشاكه‌كه‌یان هه‌میشه‌ییه‌ و میزكردن و پیسایى و قێزه‌ونى تێدا نییه‌، شانه‌كانیان زێرِ و ئاره‌قه‌كانیان میسكه‌، خێزانه‌كانیان كچانى گه‌نج و هاوته‌مه‌نن، یه‌كه‌م كه‌س كه‌ ئه‌چێته‌ ناوى پێغه‌مبه‌ره‌( صلى الله عليه وسلم )  و پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خوایان لێ بێت، لاى كه‌مى كه‌سێك كه‌ ئاوات بخوازێت (10) ئه‌وه‌نده‌ى پێ ده‌درێت، خزمه‌تكاره‌كانى مناڵى نه‌مرن و وه‌ك گه‌وهه‌رى بڵاوبۆوه‌ وان، له‌ گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌كانى بینینى خواى گه‌وره‌ و ره‌زامه‌ندیى ئه‌و نه‌مره‌یه‌. ئـــه‌ی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان به‌ ناو و سیفه‌ته‌ جوانه‌كانت لێت ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌و كه‌ســـانه‌مان بگێڕێت كه‌ به‌ر ڕه‌حمه‌ت و عه‌فووی خۆت ده‌كه‌ون و ده‌یانخه‌یته‌ به‌هه‌شــته‌وه‌ و به‌دوورمان بخه‌یته‌وه‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌ دۆزه‌خ و سزای به‌سۆدا ده‌سوتێنرێن . وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه وسلم والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته  

المرفقات

2

برووسكه‌ گه‌شتێك له‌ ناو گۆڕه‌وه‌ تا چوونه‌ به‌هه‌شتت یان دۆزه‌خ
برووسكه‌ گه‌شتێك له‌ ناو گۆڕه‌وه‌ تا چوونه‌ به‌هه‌شتت یان دۆزه‌خ