البحث

عبارات مقترحة:

المولى

كلمة (المولى) في اللغة اسم مكان على وزن (مَفْعَل) أي محل الولاية...

الجبار

الجَبْرُ في اللغة عكسُ الكسرِ، وهو التسويةُ، والإجبار القهر،...

الرقيب

كلمة (الرقيب) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل) بمعنى (فاعل) أي:...

له ‌پێشوازى مانگى رِه‌مه‌زاندا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات فضائل العبادات
رِه‌مه‌زان مانگى رِه‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی په‌روه‌ردگاره‌ بۆ مرۆڤایه‌تى ،مانگێكه‌ ره‌حمه‌ت تیایدا فراوانتره‌و به‌ڵێنێكى زۆرى له‌سه‌ر دراوه‌ ،ده‌روازه‌ى زیاترى ره‌خساندوه‌ بۆ ته‌وبه‌كردن وپه‌شیمان بونه‌وه‌ له‌كرداره‌كانى رِابردوو،به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر مرۆڤیك مانگى رِه‌مه‌زانى به‌عیباده‌ت زیندووكرده‌وه‌ ورِۆژانه‌ى به‌زیكرو یادى په‌روه‌ردگار به‌رِێ كرد و چاوه‌رِێى ئه‌جرو پاداشتى له‌خواوه‌ندى میهره‌بان كرد، ئه‌وا خواى گه‌وره‌ له‌گوناهى رِابردووى خۆش ده‌بێت...

التفاصيل

  له ‌پێشوازى مانگى رِه‌مه‌زاندا        رِه‌مه‌زان مانگى رِه‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی په‌روه‌ردگاره‌ بۆ مرۆڤایه‌تى ،مانگێكه‌ ره‌حمه‌ت تیایدا فراوانتره‌و به‌ڵێنێكى زۆرى له‌سه‌ر دراوه‌ ،ده‌روازه‌ى زیاترى ره‌خساندوه‌ بۆ ته‌وبه‌كردن وپه‌شیمان بونه‌وه‌ له‌كرداره‌كانى رِابروو،به‌وه‌ى ئه‌گه‌ر مرۆڤیك مانگى رِه‌مه‌زانى به‌عیباده‌ت زیندووكرده‌وه‌ ورِۆژانه‌ى به‌زیكرو یادى په‌روه‌ردگار به‌رِێ كرد و چاوه‌رِێى ئه‌جرو پاداشتى له‌خواوه‌ندى میهره‌بان كرد، ئه‌وا خواى گه‌وره‌ له‌گوناهى رِابردووى خۆش ده‌بێت، وئه‌گه‌ر شه‌وانى قه‌درى زیندوورِاگرت و زیكرو یادى په‌روه‌ردگارى تێداكرد  دیسانه‌وه‌ گوناهه‌كانى رِێژنه‌ى رِه‌حمه‌ت پاكیان ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پاداشتى خیرى شه‌وى قه‌دردا.  به‌رِێزان هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌كانى تر بۆ خۆته‌ ته‌نها ئه‌م به‌ندایه‌تیه‌ نه‌بێت بۆ په‌روه‌ردگاره‌ ،بزانه‌ چۆن ئه‌نجامى ئه‌ده‌یت ،چی پێشكه‌ش ئه‌كه‌یت ،هه‌وڵ بده‌  جوانترینى كرداره‌كانت  بكه‌ره‌ مه‌شخه‌ڵ، رازاوه‌ ترینى وشه‌كانت به‌كار بهێنه‌ نمونه‌ى ئه‌ده‌ب به‌ له‌گوفتاره‌كانتدا،له‌پاكترینى داهاته‌كه‌ت ببه‌خشه‌ شایسته‌ترینى كه‌سی بۆ بدۆزه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ى لێره‌ داپێویسته‌ هه‌ڵوێسته‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین ویادى خۆم به‌رِێزتانى بهێنمه‌وه‌ بریتیه‌ له‌م سه‌رنجانه‌: ١‌-      نیعمه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگار له‌ژماره‌نایه‌ن به‌سه‌رمانه‌وه‌ ،پێویستیان به‌شوكرانه‌ هه‌یه‌،پێویستیان به‌سوپاس هه‌یه‌،  پێویستیان به‌ دیارى هه‌یه‌،ده‌ى رِه‌مه‌زان بكه‌ره‌ جوانترین ده‌سته‌گولى دیاریت، به‌جوانترین شێوه‌ بیرازێنه‌وه‌، ئاماده‌سازیه‌كى شایسته‌ى بۆبكه‌،هه‌وڵبده‌ ورده‌كارى باشی تیادابكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ى جوانترین خه‌ڵات ودیارى تیاداوه‌رگریت كه‌ره‌زامه‌ندى په‌روه‌ردگارى جیهانیانه‌. ٢‌-     له‌م مانگه‌دا په‌روه‌ردگار ده‌رگاى ره‌حمه‌تى خستۆته‌ سه‌ر پشت بۆ برِواداران، رِه‌حمه‌تى زیاترى تیا ده‌بارێنێ به‌سه‌ربه‌نده‌كانیدا،ده‌ى تۆش تاپێت ده‌كرێت ده‌ستت باكراوه‌بێت  درێغى مه‌كه‌ ده‌وروبه‌رت نه‌دارى زۆره‌، زۆرن ئه‌وانه‌ى له‌م مانگه‌دا شێوى به‌ربانگ و پارشێویان نى یه‌ ، هه‌وڵبده‌ توانات بخه‌ره‌كار ده‌سته‌كانت بكه‌ره‌وه‌، دڵنیابه‌ ده‌به‌رامبه‌ر به‌ڵكو سه‌د برامبه‌رو زیاتریش وه‌رى ده‌گریته‌وه‌، هیمه‌تێك بكه‌، فرسه‌تێكه‌ ساڵى جارێكه‌ دڵنیا نه‌بیت ده‌گه‌یته‌ ساڵێكى تر یان نا، ناسۆرى ونه‌هامه‌تی وده‌ردى سه‌ریه‌كانى ژیان بواریان بۆ هیواى درێژ نه‌هێشتۆته‌وه‌. ٣‌-     خۆشه‌ویستى و گرێدانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى ئه‌ركێكى ترى سه‌رشانى برِوادارانه‌، ئیراده‌ى به‌هێزى ده‌وێ، پێ له‌ نه‌فس نانى ده‌وێ  مل ملانێى ده‌وێ له‌گه‌ڵ ئاره‌زوه‌كاندا،ژیری بكه‌ره‌ خاوه‌نى برِیار نه‌ك ئاره‌زوو، بیرت له‌ئاینده‌بێت پاش مردن په‌شیمان ده‌بیه‌وه‌ ،دادى ئه‌ورِۆژه‌ به‌فریاى كه‌س ناكه‌وێ،ئه‌ورِۆ رِۆژى مل ملانێیه‌كى به‌هێزه‌ له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زوه‌كاندا،قاچى رِه‌ش وسپى له‌بوگاردا ده‌رده‌كه‌وێت، هیمه‌تى ده‌وێ ئیراده‌ی ده‌وێ فیداكارى وله‌خۆبوردنى ده‌وێ،ئه‌مرِۆ فرسه‌ته‌ له‌مێژه‌ پێشینان فه‌رمویانه‌ كارى ئه‌مرِۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ینێ. ئاماده‌كردنی/ عه‌دنان نوری وه‌ڵاتی سودان ـ خه‌رتوم ٢/٨/٢٠١٠