البحث

عبارات مقترحة:

الشهيد

كلمة (شهيد) في اللغة صفة على وزن فعيل، وهى بمعنى (فاعل) أي: شاهد،...

المجيب

كلمة (المجيب) في اللغة اسم فاعل من الفعل (أجاب يُجيب) وهو مأخوذ من...

العزيز

كلمة (عزيز) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) وهو من العزّة،...

ئایا دروسته‌ كاركردن به‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن له‌ یه‌كێك له‌و كارگانه‌ی كه‌ حه‌پی ڕێگه‌گرتن له‌ سكپڕی به‌رهه‌م ده‌هێنن

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات نوازل الأحوال الشخصية وقضايا المرأة - فقه المرأة المسلمة
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار وه‌ڵام ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" من به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتنم له‌یه‌كێك له‌وكارگانه‌ی كه‌ ده‌رمان دروست ده‌كه‌ن، یه‌كێكیش له‌و به‌رهه‌مانه‌ دروستكردنی‌ حه‌پی ڕێگه‌گرتن له‌ سكپڕیه‌، كاری منیش بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌سم به‌ دابه‌شكردنی ئه‌م حه‌پانه‌ به‌سه‌ر پزیشكه‌كاندا كه‌ تێیاندایه‌ موسڵمانه‌ و تێشیاندایه‌ ناموسڵمانه‌، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی من وه‌ریده‌گرم وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رامه‌؟ وه‌ ئایا ئه‌توانم درێژه‌ به‌كاره‌كه‌م بده‌م تا ئه‌و كاته‌ی كارێكی ترم ده‌ست ده‌كه‌وێت ؟ بۆ زیاتر ئاگاداربوون له‌ حاڵیشمان برا گه‌وره‌كه‌م توانای كاركردنی نه‌ماوه‌ و بێ ئیشه‌ ودووبرای بچوكیشم خه‌ریكی خوێندنن و هه‌ر هه‌موویشمان له‌گه‌ڵ دایك و باوكماندا ئه‌ژین ؟".

التفاصيل

  ئایا دروسته‌ كاركردن به‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن له‌ یه‌كێك له‌و كارگانه‌ی كه‌ حه‌پی ڕێگه‌گرتن له‌ سكپڕی به‌رهه‌م ده‌هێنن ؟     پرسیار : من به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فرۆشتنم له‌یه‌كێك له‌وكارگانه‌ی كه‌ ده‌رمان دروست ده‌كه‌ن، یه‌كێكیش له‌و به‌رهه‌مانه‌ دروستكردنی‌ حه‌پی ڕێگه‌گرتن له‌ سكپڕیه‌، كاری منیش بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌سم به‌ دابه‌شكردنی ئه‌م حه‌پانه‌ به‌سه‌ر پزیشكه‌كاندا كه‌ تێیاندایه‌ موسڵمانه‌ و تێشیاندایه‌ ناموسڵمانه‌، ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی من وه‌ریده‌گرم وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك حه‌ڵاڵه‌ یان حه‌رامه‌؟ وه‌ ئایا ئه‌توانم درێژه‌ به‌كاره‌كه‌م بده‌م تا ئه‌و كاته‌ی  كارێكی ترم ده‌ست ده‌كه‌وێت ؟ بۆ زیاتر ئاگاداربوون له‌ حاڵیشمان برا گه‌وره‌كه‌م توانای كاركردنی نه‌ماوه‌ و بێ ئیشه‌ ودووبرای بچوكیشم خه‌ریكی خوێندنن و هه‌ر هه‌موویشمان له‌گه‌ڵ دایك و باوكماندا ئه‌ژین ؟ وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ و درود و سه‌لام بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان . هۆكاره‌كانی ڕێگه‌گرتن له‌ سكپڕی زۆرن، یه‌كێكیش له‌وانه‌ به‌كارهێنانی حه‌په‌، جا ده‌كرێت ئه‌م حه‌پانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی موباح وڕێگاپێدراو به‌كاربهێرێن، له‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت كه‌ دروسته‌ سكپڕی تێدا دوابخرێت یان ڕێگری لێ بكرێت، وه‌ ده‌شكرێت ئه‌م حه‌پانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رام و ناشه‌رعی به‌كاریهێنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئافره‌ته‌ خراپه‌كار و داوێن پیسه‌كان به‌كاری ده‌هێنن . ئه‌و بنه‌ما شه‌رعیه‌ش كه‌ له‌به‌كارهێنانی شتێكدا كه‌ ده‌كرێت به‌ شێوه‌یه‌كی حه‌رام و حه‌ڵاڵیش به‌كاربهێنرێت ئه‌وه‌یه‌ : هه‌ركاتێك گومانی زۆرت ئه‌وه‌بوو كه‌ ئه‌و شته‌ به‌شێوه‌یه‌كی حه‌رام به‌كارده‌هێنرێت ئه‌وه‌ دروست نیه‌ كڕین وفرۆشتنی پێوه‌ بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی یارمه‌تیدان وهاوكاریكردن له‌سه‌ر تاوان و گوناهـ و دوژمنكاری . شێخ الإسلام ابن تیمیه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌لێت : هه‌ر جلوبه‌رگێك‌ گومانی زۆرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بێت كه‌ تۆ ده‌بیته‌ یارمه‌تیدان بۆ تاوان و گوناهـ نه‌فرۆشتن و نه‌ دوورینیشی دروست نیه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ له‌زوڵم و سته‌مدا به‌كاری بهێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دروست نیه‌ فرۆشتنی نان به‌كه‌سێك كه‌ بزانیت شه‌رابی پێوه‌ ده‌خواته‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن دروستیش نیه‌ فرۆشتنی بۆنی خۆش كاتێك بزانیت یارمه‌تی كه‌سێك ئه‌دات بۆ خواردنه‌وه‌ی شه‌راب یان خراپه‌كاری و داوێن پیسی، هه‌روه‌ها هه‌ر شتێكی تری موباح كه‌ له‌ بنه‌مادا حه‌ڵاڵ بێت به‌ڵام ببێت به‌هۆی یارمه‌تیدان له‌سه‌ر تاوان و گوناهـ، ئه‌مه‌ش به‌پێی جیاوازی كات و شوێن وحاڵه‌ته‌كان ده‌گۆڕێن ، كۆتای هات له‌ كتێبی"شرح العمدة"(4/386-387) وه‌رگیراوه‌. له‌فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ وفه‌توادانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌رگی 13 / لاپه‌ڕه‌ 109 دا هاتووه‌ : هه‌ر شتێك له‌حه‌رامدا به‌كاربهێنرێت یان گومانی زۆرت ئه‌وه‌ بێت كه‌ له‌حه‌رامدا به‌كار ده‌هێنرێت، دروستكردن و هاورده‌كردن وفرۆشتن وبڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكیشدا حه‌رامه‌ . له‌به‌ر ئه‌مه‌، كاری تۆ له‌و كارگه‌یه‌دا وه‌ستاوه‌ته‌ سه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن له‌ حه‌رامدا یان له‌حه‌ڵالدا، جا ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ له‌كاری حه‌رامدا به‌كاریان هێنا دروست نیه‌ كڕین و فرۆشتنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یان له‌حه‌ڵاڵدا به‌كاریان ده‌هێنا ئه‌وا هیچی تێدا نیه‌ و دروسته‌ كڕین وفرۆشتنی . ئه‌وه‌ش بزانه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ واز له‌شتێك بهێنێت ئه‌وه‌ په‌روه‌ردگار جێگاكه‌ی به‌ چاكتر بۆ پڕده‌كاته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ( وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًا * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا ) { الطلاق : 2- 3 } واته‌ : هه‌ركه‌سێك له‌خوا بترسێت ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌رووی خێری لێده‌كاته‌وه‌ وه‌ له‌ شوێنێکه‌وه‌ ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که‌ حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئه‌وه‌ی پشت به‌ خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت، چونکه‌ به‌ڕاستی خوا کارو فه‌رمانی خۆی به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان خوا بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه‌ (که‌ ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکرێت) هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ( وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْرًا ) { الطلاق : 4 } واته‌ : جا ئه‌وه‌ی که‌ له‌ خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه‌ خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات. وه‌ هه‌ركاتێك ڕێگاكانت له‌به‌رده‌م ته‌سك بوویه‌وه‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ وه‌بیر خۆت بهێنه‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : ( سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا ) { الطلاق : 7 } واته‌ : دڵنیا بن که‌ خوا دوای ته‌نگانه‌ هه‌رزانی ده‌هێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی ده‌هێنێت. له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین كه‌ به‌حه‌ڵاكراوه‌كانی خۆی ڕازیت كات و وازبهێنیت له‌ حه‌رامكراوه‌كان . خوای گه‌وره‌ش زانا و شاره‌زاتره‌ . سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .

المرفقات

1

ئایا دروسته‌ كاركردن به‌شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن له‌ یه‌كێك له‌و كارگانه‌ی كه‌ حه‌پی ڕێگه‌گرتن له‌ سكپڕی به‌رهه‌م ده‌هێنن