البحث

عبارات مقترحة:

الشافي

كلمة (الشافي) في اللغة اسم فاعل من الشفاء، وهو البرء من السقم،...

الغني

كلمة (غَنِيّ) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فعيل) من الفعل (غَنِيَ...

الأحد

كلمة (الأحد) في اللغة لها معنيانِ؛ أحدهما: أولُ العَدَد،...

ناكۆكی بووه‌ به‌هۆی بچڕاندی صیله‌ی ڕه‌حم

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الفضائل - فضائل صلة الأرحام وبر الوالدين
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام )وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" هه‌ندێك ناكۆكی خێزانی بوو به‌هۆی بچڕاندنی صیله‌ی ڕه‌حم له‌نێوان باوكم وپوورمدا، ئایا له‌م كاره‌دا هیچ گوناهـ وتاوانێك هه‌یه‌ ؟ له‌كاتێكدا پوورم له‌ لایه‌نی خۆیه‌وه‌ صله‌ی ڕه‌حمی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌بچڕاندوه‌ وئه‌و هه‌ر سه‌ردانی ئێمه‌ ده‌كات‌؟‌".

التفاصيل

  ناكۆكی بووه‌ به‌هۆی بچڕاندی صیله‌ی ڕه‌حم     پرسیار : هه‌ندێك ناكۆكی خێزانی بوو به‌هۆی بچڕاندنی صیله‌ی ڕه‌حم له‌نێوان باوكم وپوورمدا، ئایا له‌م كاره‌دا هیچ گوناهـ وتاوانێك هه‌یه‌ ؟ له‌كاتێكدا پوورم له‌ لایه‌نی خۆیه‌وه‌ صله‌ی ڕه‌حمی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌بچڕاندوه‌ وئه‌و هه‌ر سه‌ردانی ئێمه‌ ده‌كات ؟ وه‌ڵام : بێگومان بچڕاندنی صیله‌ی ڕه‌حم له‌ گوناهه‌ گه‌وره‌كانه‌، چونكه‌ كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانیان كردوه‌ به‌ به‌جێهێنانی صیله‌ی ڕه‌حم ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌ی و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی ئه‌م  مه‌سئه‌له‌ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، و یه‌كێكیش‌‌ له‌ مه‌قاصد ومه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام  بریتی یه‌ له‌ چاندنی ڕۆحی خۆشه‌ویستی له‌نێوان خه‌ڵیك وپاراستنی په‌یوه‌ندی برایه‌تی وصیله‌ی ڕه‌حم، خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : ( وَالَّذِينَ يَصِلُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوءَ الْحِسَابِ ) { الرعد : 21 } واته‌ : باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ن که‌ هه‌رچی خوا فه‌رمانی به‌ گه‌یاندنی داوه‌ ده‌یگه‌یه‌نن ( له‌به‌جێهێنانی گه‌یاندنی صیله‌ی ڕه‌حم ) و به‌دڵ له‌ په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بڕه‌نجێت) و له‌ لێپرسینه‌وه‌ و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه‌. كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ی زۆرێش هاتووه‌ له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر توند ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ صیله‌ی ڕه‌حم ده‌بچڕێنن . له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( إن الله خلق الخلق ، حتى إذا فرغ من خلقه ، قالت الرحم : هذا مقام العائذ بك من القطيعة ، قال : نعم ، أما ترضين أن أصل من وصلك ، وأقطع من قطعك ؟ قالت : بلى يا رب ، قال : فهو لك . قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : فاقرؤوا إن شئتم : [ فهل عسيتم إن توليتم أن تفسدوا في الأرض وتقطعوا أرحامكم ] { رواه البخاري رقم الحديث 5978 / ومسلم رقم الحديث 2554 ] واته‌ : بێگومان خوای گه‌وره‌ مه‌خلوقاتی دروست كرد تا ئه‌و كاته‌ی لێبویه‌وه‌ لێیان، ڕه‌حم به‌خوای گه‌وره‌ی ووت : ئه‌مه‌ جێگای ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ كه‌ په‌نات پێ ده‌گرێت له‌ بچڕاندنی صیله‌ی ڕه‌حم، ئه‌ویش فه‌رمووی : به‌ڵێ ، ئایا ڕازی نابیت كه‌ هه‌ركه‌س صیله‌ی ڕه‌حمی له‌گه‌ڵدا به‌جێهێنایت منیش له‌گه‌ڵیدا به‌جێ بهێنم – واته‌ ڕه‌حمی پێ بكه‌م – وه‌ هه‌ركه‌سیش قه‌طعی كردیت وبچڕاندیتی منیش صیله‌ی ڕه‌حمی خۆمی له‌گه‌ڵدا ببچڕێنم، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : به‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕازی ده‌بم، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی : ئه‌مه‌ بۆتۆ بێت، له‌پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی ئه‌گه‌ر وویستتان ئه‌م ئایه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌ : ( فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِنْ تَوَلَّيْتُمْ أَنْ تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ ) محمد 22, واته‌ : ئایا ئێوه‌ به‌ته‌مان ئه‌گه‌ر له‌غه‌زا پشت هه‌ڵبکه‌ن یاخود ده‌سه‌ڵاتتان که‌وته‌ده‌ست، تۆوی ئاژاوه‌و فه‌ساد و تاوان له‌زه‌ودا بچێنن و هه‌رچی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و صيله‌ی ڕه‌حم هه‌یه‌ بیپچڕێنن و له‌ناوی به‌رن ؟! . جا ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی بچڕاندنی صیله‌ی ڕه‌حم له‌نێوان خزمان وكه‌سه‌ نزیكه‌كاندا هه‌ر هه‌موو هۆكاری ته‌ماح وخۆشه‌ویستی ئه‌و دونیایه‌ كه‌ سه‌ره‌نجامی هه‌ر نه‌مان و تیاچوونه‌ و لای خوای گه‌وره‌ش له‌ڕۆژی دوایدا هیچ سوود وگرنگیه‌كی نیه‌، یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراوه‌ چووته‌ نێوانیان و له‌خشته‌ی بردوون، و تۆی دووبه‌ره‌كی و دوژمنایه‌تی له‌نێواندا چاندون كه‌ هه‌موویشی له‌سه‌ر هه‌ندێك شتی بێ نرخی دونیایه‌ كه‌ هێنده‌ ناهێنێت مرۆڤی باوه‌ڕدار خزم وكه‌سه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بڕه‌نجێنێت . له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام فه‌رمانی كردوه‌ به‌ به‌جێگه‌یاندنی صیله‌ی ڕه‌حم له‌هه‌مان كاتدا قه‌ده‌غه‌ی كردوه‌ له‌نزیك بوونه‌وه‌ له‌و شتانه‌شی ده‌بنه‌ هۆكاری نه‌هێشتنی صیله‌ی ڕه‌حم، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بینین كه‌ باوه‌ڕداران هانده‌دات هه‌میشه‌ لێ بوورده‌ و چاوپۆشی بكه‌ن له‌هه‌ڵه‌ و كه‌م وكورتی یه‌كتر، له‌بری ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ڕق و كینه‌و داخ له‌دڵی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببینه‌وه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ڕیگا بۆ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی شه‌یتان خۆش ده‌كه‌ن  كه‌ ده‌بێت هۆی  عاجزی و دڵ زویر بوون ودووبه‌ره‌كی و حقد و حه‌سه‌د . له‌فه‌رمووده‌یكی تردا كه‌ ئه‌ویش هه‌ر ئه‌بو هوره‌یره‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌ :  ( أَنَّ رَجُلًا قَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ! إِنَّ لِي قَرَابَةً أَصِلُهُمْ وَيَقْطَعُونِي ، وَأُحْسِنُ إِلَيْهِمْ وَيُسِيئُونَ إِلَيَّ ، وَأَحْلُمُ عَنْهُمْ وَيَجْهَلُونَ عَلَيَّ ؟ . فَقَالَ : لَئِنْ كُنْتَ كَمَا قُلْتَ فَكَأَنَّمَا تُسِفُّهُمْ الْمَلَّ ، وَلَا يَزَالُ مَعَكَ مِنْ اللَّهِ ظَهِيرٌ عَلَيْهِمْ مَا دُمْتَ عَلَى ذَلِكَ ) { رواه مسلم / 2558} .     واته‌ : پێاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ووتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من كۆمه‌ڵیك خزم وكه‌سوكارم هه‌یه‌، من صیله‌ی ڕه‌حمیان له‌گه‌ڵدا به‌جێ ده‌هێنم كه‌چی ئه‌وان ده‌یبچڕێن، من باشم له‌گه‌ڵیاندا كه‌چی ئه‌وان خراپن له‌گه‌ل مندا، من هێنده‌ خۆشم ده‌ون خه‌ویان پێوه‌ ده‌بینم، كه‌چی ئه‌وان منیان ئیهمال كردوه‌ و گوێم پێناده‌ن وخراپن بۆم .     پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر ئابه‌و شێویه‌ بیت كه‌ ووتت، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ تۆ خۆڵه‌میشی گه‌رمیان ده‌رخوارد بده‌یت، ئه‌گه‌ر تۆ به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی خۆت ئه‌وه‌ بزانه‌ خوای گه‌وره‌ پشتیوانی تۆ ئه‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌وان .     ئيمامي نه‌وه‌وی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌ شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌دا ده‌فه‌رموێت : الْمَلَّ: واته‌ خۆڵه‌میشی گه‌رم، یجهلون : واته‌ خراپن بۆم، واتاكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ : وه‌ك ئه‌وه وایه‌ خۆڵه‌میشی گه‌رمیان ده‌رخوارد بده‌یت، ئه‌مه‌ش بۆ له‌یه‌كچواندنی سزای ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ كاریانه‌ : كه‌ چه‌ندێك خۆڵه‌میشی گه‌رم سزای كه‌سێك ئه‌دات ئه‌گه‌ر ده‌رخواردی بدرێت به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ تۆ صیله‌ی ڕه‌حمیان له‌گه‌ڵدا به‌جێ ده‌هێنیت كه‌چی ئه‌وان وه‌ڵامیان نیه‌ و صیله‌ی ڕه‌حم ده‌بچڕێنن به‌و كاره‌ی تۆ هێنده‌ ناره‌حه‌ت ده‌ین، هیچ تاوان وگوناهی ئه‌م كه‌سه‌ چاكه‌كار وموحسینه‌ش نیه‌ به‌ڵكو ئه‌وان گوناهی گه‌وره‌یان ده‌گات كه‌ به‌بچڕاندی صیله‌ی ڕه‌حم له‌گه‌ل خزم و كه‌سه‌كه‌یاندا ئازاری ده‌ده‌ن .     هه‌ندێكی تر ئه‌ڵین واتای ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ : تۆ به‌ ئیحسان و چاكه‌كاری خۆت له‌دڵ وده‌رونی خۆیاندا سووك و ڕسوا و ره‌زیلیان ده‌كه‌یت، له‌به‌ر زۆری چاكه‌ و ئیحسانی تۆ له‌گه‌ڵیان و خراپی مامه‌ڵه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ تۆ .    له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( لَيْسَ الْوَاصِلُ بِالْمُكَافِئِ وَلَكِنْ هُوَ الَّذِي إِذَا قُطِعَتْ رَحِمُهُ وَصَلَهَا )  {رواه البخاري /5991} .    واته‌ : صیله‌ی ڕه‌حم به‌جێهێنان به‌وه‌ نابێت ئه‌گه‌ر خزم وكه‌س وكاری به‌رامبه‌رت چاك بوون له‌گه‌ڵت و صیله‌ی ڕه‌حمیان به‌جێهێنا تۆش چاك بیت له‌گه‌ڵیان و صیله‌ی ڕه‌حم به‌جێ بهێنیت ، به‌ڵكو صیله‌ی ڕه‌حم به‌جێهێنان به‌وه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر خزم وكه‌سه‌كه‌ت صیله‌ی ڕه‌حمیان بچڕاند له‌گه‌ڵت ، تۆ نه‌یبچڕێنیت وصیله‌ی ڕه‌حمی خۆت له‌گه‌ڵیان به‌جێ بهێنیت .    برای به‌ڕێزم ئه‌مه‌ ئه‌و ڕه‌وشت و به‌ها جوانه‌یه‌ كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام خه‌ڵكی بۆ بانگه‌واز ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك كه‌ ئینكاری ئه‌و مونكه‌ره‌ بكه‌ین كه‌ كه‌سێكت یان خزمێكت صیله‌ی ڕه‌حمی بچڕاندوه‌ له‌‌گه‌ڵ خوشكێكی خۆی یان له‌گه‌ڵ دایكی، بۆیه‌ هیچ دوو دڵ نه‌بیت وخێرا ئاشتیان بكه‌ره‌وه‌ ونێوانیان خۆش بكه‌ چونكه‌ تۆ به‌م كاره‌ت ئیحسان و چاكه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ت كردوه‌ .    برای به‌ڕیزم دروست نیه‌ بۆ تۆ كه‌ صیله‌ی ڕه‌حم له‌گه‌ڵ پووره‌كه‌ت  ببچڕێنیت به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی باوكت صیله‌ی ڕه‌حمی له‌گه‌ڵ بچراندوه‌، به‌ڵكو پێویسته‌ له‌سه‌رت كه‌ تۆ صیله‌ ڕه‌حمی خۆتی له‌گه‌ڵ به‌جێ بهێنیت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش هه‌تا بۆت ده‌كرێت ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌ بده‌یت جارێكی تر نێوان باوكت و پووره‌كه‌ت خۆش بكه‌یته‌وه‌ و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆت بخه‌ره‌ گه‌ڕ له‌ پێناو ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌دا ، خوای گه‌وره‌ پشت و په‌نای هه‌موولایه‌كمان بێت . سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی ( الإسلام سؤال وجواب ) .

المرفقات

2

ناكۆكی بووه‌ به‌هۆی بچڕاندی صیله‌ی ڕه‌حم
ناكۆكی بووه‌ به‌هۆی بچڕاندی صیله‌ی ڕه‌حم