البحث

عبارات مقترحة:

الفتاح

كلمة (الفتّاح) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) من الفعل...

المتكبر

كلمة (المتكبر) في اللغة اسم فاعل من الفعل (تكبَّرَ يتكبَّرُ) وهو...

السميع

كلمة السميع في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) بمعنى (فاعل) أي:...

حوكمى پیرۆزبایى كردن به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى ( كریسمه‌س )

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف عه‌دنان بارام ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الأعياد الممنوعة - الكريسمس ورأس السنة
پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، و شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئاماده‌ بوون له‌ چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى كه‌ چه‌ژنى گاور و خاچ په‌رستانه‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ...

التفاصيل

  حوكمى پیرۆزبایى كردن به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى ( كریسمه‌س )     به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ و میهره‌بان زۆر جار موسڵمانان له‌م لاو له‌و لا پرسیار سه‌باره‌ت به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئایا ئاماده‌ بوون ، و پیرۆزبایى كردن به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى ( كریس مه‌س ) كه‌ چه‌ژنى گاور و خاچ په‌رستانه‌ ، درووسته‌ یان نه‌ ؟! له‌ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ووترێت : پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، و شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئاماده‌ بوون له‌ چه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى كه‌ چه‌ژنى گاور و خاچ په‌رستانه‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى : (( ولا يجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله . وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم )) ( أحكام أهل الذمة : 1 / 723 - 724 )  ، واته‌ : حه‌رامه‌ و نابێت موسڵمان ئاماده‌ى چه‌ژنى موشریكه‌كان بێت ، به‌ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ،ئه‌وانه‌ى كه‌ حیساب بۆ ووته‌یان ده‌كرێت ، شه‌رع زانان و شوێنكه‌وتوانى هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه‌ش به‌ رِاشكاوى له‌ كتێبه‌كانیاندا ئه‌وه‌یان باس كردووه‌ . شیخى پایه‌ به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية ) ه‌ش ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ له‌ ( اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم ) و لة ( مختصر الفتاوى المصرية )  دا به‌ قه‌ده‌غه‌ و حه‌رامى داده‌نێت . له‌ زانایانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش زاناى پایه‌ به‌رزى ئیسلام ( ابن باز ) هه‌روه‌كو له‌  ( مجلة البحوث الإسلامية ، العدد الخامس عشر ، ص 285 ، موقع الشيخ عبدالعزيز بن باز ) دا هاتووة ، و ( ابن عثيمين ) ، و ( اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء )  هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه‌ ، كه‌ حه‌رامه‌ به‌شدارى ئه‌و بۆنه‌ و چه‌ژنه‌ بكرێت ، یان پیرۆزباییان لێ بكرێت به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌قى ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ له‌ شێخ ( ابن عثيمين ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌قى وه‌ڵامه‌كه‌شى :  شێخى پایه‌ به‌رز ( محمد بن صالح العثيمين ) السلام عليكم ورحمة الله وبركاته  ... وه‌ پاشان : پرسیار : حوكمى پیرۆز بایى كردن چیه‌ له‌ بێ باوه‌رِان به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى ( كریس مه‌س ) ، چونكه‌ هه‌ندێكیان هاوكارن له‌ گه‌ڵماندا ؟ وه‌ چۆن وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێرۆزباییان لێ كردین ؟ وه‌ ئایا ده‌بێت برِۆین بۆ ئه‌و جێگایانه‌ى كه‌ ئاهه‌نگى تێدا ده‌گێرِن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، وه‌ ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر شتێكى له‌و شتانه‌ى ئه‌نجام دا ـ كه‌ باسكران ـ به‌ بێ مه‌به‌ست ، به‌ڵكو به‌ مه‌به‌ستى موجامه‌له‌ یان له‌ به‌ر شه‌رم یان ئیحراج بوو یان هه‌ر شتێكه‌ ترى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ ، وه‌ ئایا ده‌توانرێت خۆیان پێ بشوبهێنرێت ؟ وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌ خواى په‌روه‌ردگار پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌ . به‌ناوى خواى به‌خشنه‌د و میهره‌بان وعلیكم السلام ورحمة‌ الله وبركاته وه‌ڵام : پیرۆز بایى كردن له‌ بێ باوه‌رِان به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنى ( كریس مه‌س ) یان هه‌ر چه‌ژنێكى تر حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌ كۆرِا و هاوده‌نگى زانایان ، هه‌روه‌كو پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ـ له‌ كتێبى( أحكام أهل الذمة ‌ ) ه‌یدا كه‌ فه‌رموویه‌تى : (( وأما التهنئة بشعائر الكفر المختصة به فحرام بالاتفاق مثل أن يهنئهم بأعيادهم وصومهم فيقول : عيد مبارك عليك أو تهنأ بهذا العيد ونحوه ؛ فهذا إن سلم قائله من الكفر فهو من المحرمات وهو بمنزلة أن يهنئه بسجوده للصليب ؛ بل ذلك أعظم إثماً عند الله وأشد مقتاً من التهنئة بشرب الخمر وقتل النفس وارتكاب الفرج الحرام ونحوه . وكثير ممن لا قدر للدين عنده يقع في ذلك ولا يدري قبح ما فعل ، فمن هنأ عبداً بمعصية أو بدعة أو كفر ؛ فقد تعرض لمقت الله وسخطه ))  ووته‌كه‌ى ته‌واو بوو ـ به‌رِه‌حمه‌ت بێت ـ . واته‌ : وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پیرۆزبایى كردن به‌ درووشمه‌ كوفریه‌كان كه‌ تایبه‌تن پێی ، حه‌رامه‌ به‌ كۆرِا و یه‌ك ده‌نگى زانایان ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ پیرۆزباییان لێ بكات ـواته‌ : بێ باوه‌رِان ـ به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنه‌كانیان ، یان رِۆژووگردنه‌كانیان ، و پێیان بڵێت : چه‌ژنتان پیرۆز بێت ، خۆشبه‌خت بیت له‌م چه‌ژنه‌تدا یان هه‌ر ووته‌یه‌كى هاو شێوه‌ى ئه‌وانه‌ ، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى پارێزراو بێت له‌ كوفر و بێ باوه‌رِى ، ئه‌وا تووشى حه‌رامێك بووه‌ ، وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پیرۆزباییان لێ بكات به‌ بۆنه‌ى سوژده‌ بردن بۆ خاچه‌كانیان ، به‌ڵكو ئه‌و كاره‌ى له‌ لاى خواى په‌روه‌ردگار گه‌وره‌تر و خراپتره‌ له‌وه‌ى كه‌ پیرۆزباییان لێ بكات به‌ بۆنه‌ى خواردنه‌وه‌ى مه‌ی ( مه‌شروب ) ، و كوشتنى خه‌ڵك ، و داوێن پیسى ، و هاوشێوه‌كانیان .  زۆریش له‌وانه‌ى كه‌ ئایین له‌ لایان رِێزى نیه‌ ، ئه‌كه‌ونه‌ ئه‌و كاره‌وه‌ ، و ناشزانێت ئه‌و كاره‌ى چه‌ند ناقۆڵا و ناشیاوه‌ ، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك پیرۆزبایى بكات له‌ كه‌سێك به‌ بۆنه‌ى تاوانێك یان بیدعه‌یه‌ك یان بێ باوه‌رِیه‌ك ، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ تووشى خه‌شم و قین و تورِه‌یى خواى په‌روه‌ردگار بووه‌ . بۆیه‌ پیرۆزبایى له‌ بێ باوه‌رِان به‌ بۆنه‌ى چه‌ژنه‌ ئایینیه‌كانیانه‌وه‌ حه‌رامه‌ و به‌و شێوه‌یه‌یه‌ كه‌ پێشه‌وا ( ابن القیم ) باسى لێوه‌ كرد ، چونكه‌ ئیقرار كردنى ئه‌و دروشمه‌ كوفریانه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانى له‌ سه‌رن ، رِازى بوونه پێی ، سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه‌ به‌و كوفرانه‌ رِازى نابێت بۆ خۆى ، به‌ڵام نابێت حه‌رامه‌ له‌ سه‌ر موسڵمان كه‌ رِازى بێت به‌ دروشمه‌ كوفریه‌كان ، یان پیرۆزبایى به‌بۆنه‌یانه‌وه‌ بكات له‌ غه‌یرى خۆى ، چونكه‌ خواى په‌روه‌ردگار به‌وه‌ رِازى نابێت ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى : [ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ  ] ( سورة الزمر : 7 ) ، وه‌ فه‌رموویه‌تى : [ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا ]( سورة المائدة : 3 ) . پێرۆزبایى لێكردنیان حه‌رامه‌ ، هاوكار بێت له‌ گه‌ڵتدا له‌ كاره‌كه‌ت یان نه‌ . وه‌ ئه‌گه‌ر پیرۆزباییان لێ كردین به‌ بۆنه‌ى چه‌ژ‌نه‌كه‌یه‌یانه‌وه‌ ، ئه‌وا وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه‌ ، چونكه‌ چه‌ژنى ئێمه‌ نیه‌ ، و چه‌ژنێلێكه‌ خواى په‌روه‌ردگار پێی رِازى نابێت ، چونكه‌ یان چه‌ژنێكى داهێنراوه‌ له‌ ئایینه‌كه‌یان ، یان شه‌رعه‌كه‌یان پێی هاتووه‌ ، جا ئه‌گه‌ر له‌ ئایینه‌كه‌شیاندا هاتبێت ، به‌هاتنى ئایینى ئیسلامى پیۆرز ـ كه‌ به‌ ( محمد ) دا ( صلى الله علیه وسلم ) رِه‌وانه‌ كراوه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵك ـ رِۆڵى نه‌ماوه‌ ، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى :: [ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ] ( سورة آل عمران : 85 ) . وه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌شیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ حه‌رامه‌ ، چونكه‌ ئه‌مه‌ زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ پیرۆزبایى لێكردنیان ، چونكه‌ ئه‌وه‌یان به‌شداریكردنیانه‌ له‌و بۆنه‌یه‌دا ، هه‌روه‌ها حه‌رامیشه‌ موسڵمانان خۆیان بشوبهێنن به‌ بێ باوه‌رِان به‌وه‌ى كه‌ ئاهه‌نگ بگێرِن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، یان دیارى بگۆرِنه‌وه‌ ، یان شرینى بڵاوبكه‌نه‌وه‌ ، یان خواردن بده‌ن ، یان كار و كاسپیان په‌ك بخه‌ن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌ به‌ر ووته‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله عليه وسلم ) " من تشبه بقوم فهو منهم " ( صححه العلامة الألباني في صحيح سنن أبي داود ، برقم : 4031 ) . شێخى پایه‌ به‌رزى ئیسلام ( ابن تيمية ) له‌ كتێبى ( اقتضاء الصراط المستقيم مخالفة أصحاب الجحيم ) دا فه‌رمویه‌تى : (( مشابهتهم في بعض أعيادهم توجب سرور قلوبهم بما هم عليه من الباطل ، وربما أطمعهم ذلك في انتهاز الفرص واستذلال الضعفاء  )) ـ به‌رِه‌حمه‌ت بێت ـ ووته‌كه‌ى ته‌واو بوو . وه‌ هه‌ركه‌سێك هه‌ر شتێك له‌وانه‌ ئه‌نجام بدات تاوان بار ده‌بێت ، فه‌رقیش نیه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ مه‌به‌ستى موجامه‌له‌ بێت له‌به‌ر خۆشه‌ویستى یان له‌ به‌ر شه‌رم یان هه‌ر شتێكى ترى هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ ، چونكه‌ ته‌نازوول دانه‌ له‌ ئایین ، و پته‌وكردنى ده‌روونیه‌ بۆ بێ باوه‌رِن ، و فه‌خركردنیان به‌ ئایینه‌كه‌یان  ( مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين : جـ 3 ص 44 – 46 ) . والله المسؤول أن يعز المسلمين بدينهم ويرزقهم الثبات عليه وينصرهم على أعدائهم إنه قوي عزيز ، والحمد لله رب العالمين وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين . فه‌تواكه‌ له‌ نووسینى : ( محمد الصالح العثيمين  ) ه‌ له‌ به‌روارى ( 25 / 5 / 1411هـ ) دا . له‌ وه‌رگێرِانى : مامۆستا ( عدنان بارام ) له‌ به‌روارى ( 18 / ذي الحجة ‌ / 1428 هـ ) دا .