البحث

عبارات مقترحة:

العالم

كلمة (عالم) في اللغة اسم فاعل من الفعل (عَلِمَ يَعلَمُ) والعلم...

المتين

كلمة (المتين) في اللغة صفة مشبهة باسم الفاعل على وزن (فعيل) وهو...

المعطي

كلمة (المعطي) في اللغة اسم فاعل من الإعطاء، الذي ينوّل غيره...

یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین ، عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات أحكام الصيام
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا یه‌كجار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگه‌كه ‌له‌سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانه‌وه ‌بۆ هه‌موو ڕۆژه‌كانی ئه‌ومانگه‌ به‌سه‌‌؟‌".

التفاصيل

  یه‌ك جار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زان     پرسیار : ئایا یه‌كجار نیه‌ت هێنان بۆ هه‌موو مانگه‌كه ‌له‌سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانه‌وه ‌بۆ هه‌موو ڕۆژه‌كانی ئه‌ومانگه‌ به‌سه ؟ . ‌وه‌ڵام : گومانی تێدا نیه ‌ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌له‌كۆتای شه‌وه‌وه‌ هه‌ڵده‌سێت وپارشێو ده‌كات، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ‌كه ‌ڕۆژوو بگرێت، وه‌هه‌موو كه‌سێكی ژیر وعاقڵیش به ‌وویست وئیراده‌ی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، وه‌به‌بێ ئیراده‌ی خۆی هیچ شتێك ناكات، ئیراده‌و وویستیش بریتی یه ‌له‌( نیه‌ت ) چونكه‌ هیچ مرۆڤێك له‌كۆتایی شه‌وه‌وه ‌ده‌ست ناكات به‌‌خواردن ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ونیه‌تی ڕۆژووگرتنی نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها مه‌به‌ستی خواردن بێت له‌و كاته‌دا هه‌ڵناسێت بۆ خواردن وخواردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا بریتی یه ‌له‌( نیه‌ت هێنان ) . به‌لام لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت : ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش خۆرئاوا بوون خه‌وی لێكه‌وت وخه‌به‌ری نه‌بویه‌وه‌ تا پاش هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی ڕۆژی دواتر، لێره‌دا ئه‌و كه‌سه ‌نیه‌تی نه‌هێناوه‌ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی دواتر، ئایا ئه‌توانین بڵێین ڕۆژووی ئه‌م ڕۆژه‌ی پاشتری ڕۆژویه‌كی ته‌واو و دروسته‌؟ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مای نیه‌تی پێشوو تری ؟ یان ئه‌ڵێین ڕۆژووی ئه‌و ڕۆژه‌ی ‌دروست نیه‌ چونكه ‌له‌شه‌وه‌كه‌یدا نیه‌تی بۆ نه‌هێناوه‌ته‌وه‌‌ . له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین : ڕای په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه‌ كه‌ڕۆژووی ئه‌و ڕۆژه‌ دروست وصحیحه‌ وهیچ ئیشكالێكی تێدا نیه‌، چونكه ‌نیه‌ت هێنانی سه‌ره‌تای ڕه‌مه‌زانی بۆ هه‌موو مانگه‌كه ‌به‌سیه‌تی وپێویست ناكات به‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك نیه‌ت تازه‌بكه‌یته‌وه‌، اللهم ئه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه‌شتێك بێته‌ پێشه‌وه، ‌ئه‌و كه‌سه ‌له ‌ئه‌ثنای ڕه‌مه‌زاندا ڕۆژووی شكاند بێت ( وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌خۆش كه‌وتبێت یان سه‌فه‌ری كردبێت یان كه‌وتبێته ‌سوڕی مانگانه‌وه‌ یان هه‌رشتێكی تر ) له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر ده‌ستی كرده‌وه ‌به‌ڕۆژوو گرتن ئه‌وه ‌پێویست ده‌كات جارێكی تر نیه‌ته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه ‌بۆ ره‌مه‌زان . سه‌رچاوه‌: كتابی چل و‌هه‌شت پرسیار له‌سه‌ر ڕۆژوو پرسیاری بیست ونۆهه‌م .