البحث

عبارات مقترحة:

التواب

التوبةُ هي الرجوع عن الذَّنب، و(التَّوَّاب) اسمٌ من أسماء الله...

المجيد

كلمة (المجيد) في اللغة صيغة مبالغة من المجد، ومعناه لغةً: كرم...

الجبار

الجَبْرُ في اللغة عكسُ الكسرِ، وهو التسويةُ، والإجبار القهر،...

بەرنامەیەکی کرداری بۆ مانگی ڕەمەزان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سایه‌ فارس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات فضائل العبادات
بابەتی ئەم جارە بەرنامەیەکی کرداریە کە هەموو یەکێک لە ئێمە دەتوانێت جێبەجێی بکات ، بێگومان بە پابەند بوون بەم بەرنامەیەوە پاداشتێکی زۆرمان دەست ئەکەوێت .. بە نووسینەوەی ئەم بەرنامەیە لەسەر پەڕەیەک و چاو پێداخشانەوەی هەموو ڕۆژێک پێش خەوتن زیاتر یاریدەدەر دەبێت بۆ پابەند بوون...

التفاصيل

  بەرنامەیەکی کرداری بۆ مانگی ڕەمەزان     السلام علیکم و رحمتە اللە وبرکاتە .... سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گەورە و باڵا دەست وە دروودو سەلام لەسەر کۆتا پەیامبەر (موحەمەد) و هاوەڵان و شوێن کەوتوانی تاڕۆژی دوایی.... بابەتی ئەم جارە بەرنامەیەکی کرداریە کە هەموو یەکێک لە ئێمە دەتوانێت جێبەجێی بکات ، بێگومان بە پابەند بوون بەم بەرنامەیەوە پاداشتێکی زۆرمان دەست ئەکەوێت .. بە نووسینەوەی ئەم بەرنامەیە لەسەر پەڕەیەک و چاو پێداخشانەوەی هەموو  ڕۆژێک پێش خەوتن زیاتر یاریدەدەر دەبێت بۆ پابەند بوون... بەم شێوەیە : ئامۆژگاری یەکەم : نوێژەکان : ئامۆژگاری پێغەمبەرمان دروودی خوای لێبێت پێش وەفاتی دەیفەرموو " الصلاة الصلاة و ما ملكت أيمانكم". 1- نوێژکردن لە مزگەوت بە کۆمەڵ بۆ پیاوان ، وە ئافرەتان لە کاتی خۆیدا و لەماڵەوە . 2- نوێژە سوننەتەکانی پێش و پاش نوێژە فەرزەکان ،وە نوێژی تەراویح . 3- نوێژی وتر و چێشتەنگا ، وە نوێژی ئیستیخارە و نوێژی پێویستی . 4- گرنگی دان بە پاڕانەوە لە کاتی کڕنووش بردندا، ملکەچ بوون بۆ خوای گەورە و گرنگی دان بە تەدەبوری ئایەتەکان و تێگەشتن لێیان ،وە خوێندنی دوعاکانی پاش نوێژ . ئامۆژگاری دووەم: قورئان : 1- ڕە مەزان مانگی قورئانە : پێویسته لەم مانگەدا بەلایەنی کەمەوە جارێک خەتم بکرێت ، وه گوێگرتن لێی لە ماڵەوە بێت یان لەناو ئۆتۆمبێل . 2- هەوڵ بدە ئەو جوزئە بخوێنیت کە ئیمام لە نوێژی تەراویحدا شەو دەی خوێنێت بۆ زیاتر تێگەشتن . یەک پیت بەرامبەر دە چاکە دەنوسرێت ،وە خوای گەورە بیەوێت پاداشتی زیاتر دەنوسێت ،لە ڕەمەزاندا تەنانەت چرکەش بە فیڕۆمەدە چونکە زۆر بە نرخە . ئامۆژگاری سێیەم : تەراویح : 1- لە یەکەم شەوی ڕەمەزانه وه پابەند بە بە تەراویحەوە . 2- نوێژکردن لەو مزگەوتەی کە لە تەراویحدا جزئێک دەخوێنێت یارمەتیدەرە بۆ خەتم کردنی قورئان . 3- نوێژ کردن لە مزگەوتێک دا کە گەورەبێت زۆرباشە چونکە لە ناو کۆمەڵێک نوێژ خوێنی زۆردا خشوع و ترس و ملکەچی لەگەڵ دەبێت . 4- پێویست ناکات دوای نوێژ زۆر بمێنیتەوە... کات بە نرخە و ئەگەر بێ هودە بە فیڕۆتدا ناگەڕێتەوە . 5- هەوڵبدە لە مزگەوتێک بیت کە نزیکترین بێت لە ماڵ ە کەتەوە ، بۆ کات باشترە هەروەها بۆ گیاندنی ئامۆژگاریەک چونکە ئەوانەی دەیانبینیت ناسراون. ئامۆژگاری چوارەم : بەخشین : 1- زۆر ببەخشە هەتا لە تواناتدا هەیە... ڕۆژێک بەسەرتدا تێنەپەڕێت بە بێ بەخشین ئەگەر شتێکی کەمیش بێت . "اتقوا النار و لو بشق تمرة". 2- ئەگەر توانات هەیە هەوڵ بدە خواردن بۆ ڕۆژوەوانان دابین بکە . 3- هەژارانت بیرنەچێت بەتایبەتی ئەوانەی کە دەیانناسیت لە خزم و دۆستان و دراوسێکانت ، هەوڵبدە پێش هاتنی جەژن کەسێکی ناسراوت نەبێت کە لە ناخۆشیدا بێت ئەگەر تۆ بتوانی یارمەتی بدەیت . 4- زەکاتی فیترو زەکاتی ماڵت بیرنەچێت و بۆ دوای نوێژی جەژن هەڵی مەگرە،چونکە سەرەڕای بە جێهێنانی زەکاتەکەت پاداشتێکی زۆر وەردەگریت وە دڵی هەژارانیش خۆش دەکەیت . ئامۆژگاری پێنجەم : خزمایەتی و سیلەی ڕەحم : 1- بەشداری کردن و ئامادە بوون لە خواردنی بە کۆمەڵ ، یان هاوڕێ و خزمەکانت بانگهێشتی خواردن بکە بەمەرجێک زیادە ڕەوی نەکەی لە دروستکردنی خواردنەکەدا . 3- هەوڵبدە وەڵامی هەموو بانگهێشتەکان بدەیتەوە وپەیوەندی خزمایەتیت بیر نەچێت . 4- ئەوانەی کە نێوانیان تێکچووە و پەیوەندیان پچراندووە ئاشتیان بکەرەوە . ئامۆژگاری شەشەم : زمانی خۆت بگرە : 1- هەرشتێک خێری تێدا نەبێت مەیڵێ و زمانت بە یادی خوای گەورە سەرقاڵ بکە . 2- فەرمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لە خراپە . 3- پاڕانەوە و دوعاکانت بیر نەچێت وە هەمیشە بە زەردەخەنەیەکی ئارام لەسەر دەم و چاوت دەربکەوێت . 4- خۆت لە غەیبەت کردن و قسە هێنان و بردن بەدوور بگرە ، دەنگت بەرز مەکەرەوە و زۆر موناقەشە مەکە . 5- دوور بە لە درۆکردن ، هەرگیز وشەی نابەجێ بەکار مەهێنە ،پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت : (ليس المؤمن بالطعّان و لا اللعّان و لا بالفاحش و لا بالبذيء). ئامۆژگاری حەوتەم : تۆ و تەلەفزیۆ ن : وەک دەزانین لە ڕەمەزاندا چەندین زنجیرە و بەرنامە دادەبەزێت ، باش وایە کاتێکی زۆر لەوەدا بەسەر نەبەین چونکە ئەو کاتانە زۆر پیرۆزن بە لە دەستمان نەچێت ،بەتایبەتی سەیرکردنی ئەو بەرنامانەی کە لە بنەڕەتدا لە ئیسلامدا نەهی لێکراون . ئامۆژگاری هەشتەم : بانگەواز لە پێناوی گەیاندنی ئەم ئاينە پیرۆزە : 1- پابەند بە بەبانگکردنی کەسێک بۆ سەر ڕێگەی ڕاست ، دڵەکان لەم مانگەدا زۆر نەرم دەبن و زیاتر گوێ ڕایەڵی فەرمانی خوا دەبن بۆیە ئەم هەلە بقۆزەرەوە. پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێت : "لأن يهدي الله بك رجلا واحدا خير لك من حُمَر النعَم ". 2- بە تەنها مەڕۆ بۆ نوێژی بە کۆمەڵ و تەراویح بە بێ ئەوەی کەسێکت لەگەڵ نەبێت ، بەتایبەتی ئەگەر پابەندی ئەو پەرستشە نەبێت . 3- مەرج نیە تەنها لەگەڵ خزم و هاوڕێکانت بێت با کەسێکی تريش بێت یارمەتی بدە و بانگی بکە ، چەند خۆش دەبێت ئەگەر هێشتا ڕەمەزان تەواو نەبوە و تۆ زیاتر لە کەسێکت بۆ هیدایەت ڕێ نوێنی کردوە . ئامۆژگاری نۆیەم : ئیعتیکاف :   1- دەتوانیت پشوویەک لە کارەکەت وەربگریت بەمەرجێک زیانی بۆ کارەکەت نەبێت ،هەوڵ بدە بۆ دە ڕوژی کۆتایی ئەگەر توانات نەبوو چەند رۆژێک وە ئەگەر هەر نەتتوانی چەند کاتژمێرێک هەوڵ بدە بە تەنها بمێنیتەوە . 2- لە کاتی مانەوەت قسەکردنت کەم بکەرەوە . 3- لە ڕۆژدا قورئان خوێندن و زیکر و دوعا و نوێژەکان بکە ،بە شەویش نوێژی تەراویح و پاڕانەوەو داوای لێخۆشبوون وشەو نوێژ زیندوو بکەرەوە . 4- هەلێک دابنێ بۆ گەشت کردن بۆ لای خوای گەورە .... هەلێک ڕزگارت بکات لە ناخۆشی و ڕێگرەکانی دونیا ، ئەو کاتەت تەنها بۆ خوا بێت بزانە چۆن دوای ئیعتیکافەکەت ئاسوودە دەبیت . ئامۆژگاری دەیەم : تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای خوا : مانگی ڕە مەزان گەورەترین هەلە بۆ گەڕانەوە لە تاوانەکان و تەوبە کردن لە هەموو گوناهەکانی تەمەن .. هەلێکە بۆ کردنەوەو هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ خوای گەورە... هەلێکە وات لێدەکات پەڕەی کردەوەکانت سپی و پاک بێت . لە فەرمودەیەکدا کە بوخاری و موسلیم  ڕیوایەتی دەکەن پێغەمبەر درودی خوای لێبێت دەفەرموێت : " من صام رمضان إيمانا و احتسابا غُفِر له ما تقدم من ذنبه ". خوایە گیان بە ناوە جوانەکانت لێت دەپاڕێمەوە لە گوناهەکانمان خۆشبیت و ڕۆژوەکانمان لێ وەربگریت .... بە هیوام سوودی بۆ هەموو موسڵمانێک هەبێت .... و اخر دعوانا ان الحمد للە رب العالمین ...

المرفقات

2

بەرنامەیەکی کرداری بۆ مانگی ڕەمەزان
بەرنامەیەکی کرداری بۆ مانگی ڕەمەزان