البحث

عبارات مقترحة:

النصير

كلمة (النصير) في اللغة (فعيل) بمعنى (فاعل) أي الناصر، ومعناه العون...

الحيي

كلمة (الحيي ّ) في اللغة صفة على وزن (فعيل) وهو من الاستحياء الذي...

الشاكر

كلمة (شاكر) في اللغة اسم فاعل من الشُّكر، وهو الثناء، ويأتي...

چه‌ند هه‌نگاوێكی كارا بۆ ڕێگا گرتن له‌پرۆسه‌ی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات المجتمع المسلم - المذاهب الفكرية المعاصرة - التنصير
خۆشه‌ویستان له‌بابه‌تی پێشوماندا به‌ڵێنمان پێدان كه‌بدوێین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌كارانه‌ی كه‌به‌هۆیانه‌وه ‌ده‌توانرێت ڕێگا بگیرێت له‌به‌رده‌م ئه‌و هێرشه‌به‌ر بڵاوه‌ی كه‌حاڵی حاز له‌لایه‌ن ده‌زگا وڕێخكراوه‌گاوره‌كانه‌وه‌ده‌كرێت له‌پێناو به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا، به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌به‌پێی توانا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه‌‌ سه‌ریان تاوه‌كو ڕۆڵه‌ ونه‌وه‌كانی ئیسلام به‌رچاو ڕۆشن بن وبه‌ئاگاوه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرۆسه‌ نه‌گریسه‌یه‌ببنه‌وه‌، چونكه ‌هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه‌به‌پێ توانا وطاقه‌تی خۆی ئه‌توانێت پارێزگاری له‌دینه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك نیه‌ت و ئیخلاصێكی ته‌واوی هه‌بێت بۆ خوای گه‌وره‌وپاشان داوای یارمه‌تی له‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست بكه‌ین كه‌یارمه‌تی ده‌رمان بێت، پاشان ده‌ست له‌ده‌ست و قوه‌ت له‌خوا لێبڕاوانه ‌ده‌ست پێ بكه‌ین...

التفاصيل

  چه‌ند هه‌نگاوێكی كارا بۆ ڕێگا گرتن له‌پرۆسه‌ی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان     خۆشه‌ویستان له‌بابه‌تی پێشوماندا به‌ڵێنمان پێدان كه‌بدوێین له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌كارانه‌ی كه‌به‌هۆیانه‌وه ‌ده‌توانرێت ڕێگا بگیرێت له‌به‌رده‌م ئه‌و هێرشه‌به‌ر بڵاوه‌ی كه‌حاڵی حاز له‌لایه‌ن ده‌زگا وڕێخكراوه‌گاوره‌كانه‌وه‌ده‌كرێت له‌پێناو به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كاندا، به‌پشتیوانی خوای گه‌وره‌به‌پێی توانا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه‌‌ سه‌ریان تاوه‌كو ڕۆڵه‌ ونه‌وه‌كانی ئیسلام به‌رچاو ڕۆشن بن وبه‌ئاگاوه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرۆسه‌ نه‌گریسه‌یه‌ببنه‌وه‌، چونكه ‌هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه‌به‌پێ توانا وطاقه‌تی خۆی ئه‌توانێت پارێزگاری له‌دینه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك نیه‌ت و ئیخلاصێكی ته‌واوی هه‌بێت بۆ خوای گه‌وره‌وپاشان داوای یارمه‌تی له‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست بكه‌ین كه‌یارمه‌تی ده‌رمان بێت، پاشان ده‌ست له‌ده‌ست و قوه‌ت له‌خوا لێبڕاوانه ‌ده‌ست پێ بكه‌ین : چۆن وبه‌چ شێوه‌یك ڕووبه‌ڕووی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن ببینه‌وه‌؟ یه‌كه‌م : ووریا وبه‌ئاگا بین له‌سه‌رجه‌م چالاكی وهه‌وڵه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه‌ده‌ستیان كردوه‌به‌گاوركردنی موسڵمانان، وپاشان مامۆستایان وزاناینی ئیسلامیان لێ ئاگادار بكرێته‌وه‌، وبه‌هه‌موو هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنیش خه‌ڵكی به‌گشتی به‌ئاگا بهێنرێته‌وه‌، تاوه‌كو پارێزگاری له‌ئاینه‌كه‌یان بكه‌ن . دووه‌م : هه‌وڵبدرێت سه‌رجه‌م هه‌وڵ وڕێگاكانی بانگه‌واز كردن بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ناو نه‌صرانیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان وغه‌یری گۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كانیش زیاتر بكرێت، ئه‌مه‌ش چه‌ند ئامانجێكمان بۆ جێ به‌جێ ده‌كات : أ‌- ئه‌توانین به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ببین به‌هۆی هیدایه‌تدانی ئه‌وان چونكه‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستی تۆی بانگخوازدا هیدایه‌ت وه‌ربگرێت زۆر بۆت باشتره‌له‌گه‌له‌ووشترێكی سوور وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ئاماژه‌ی پێكردوه‌. ب- له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌وان ڕۆڵه‌كانمان بكه‌ن به‌نه‌صرانی، هۆكارێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ده‌ستی خۆمان پێش بخه‌ین وببین به‌هۆی هیدایه‌تی ئه‌وان وهه‌وڵه‌كانی ئه‌وان پوچه‌ڵ بكرێته‌وه‌. ج- ئاشكرایه‌لای هه‌مووان كه‌باشترین ڕێگا بۆ به‌رگری له‌خۆ كردن ئه‌وه‌یه‌تۆ ده‌ستی خۆت پێش بخه‌یت، ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ئه‌وان ده‌یگرنه‌به‌ر تۆش به‌هه‌مان هۆكاری ئه‌وان به‌رپه‌رچیان بده‌یته‌وه‌، بۆ نموونه‌ئه‌وان ڕادیۆ وته‌لفزیۆن وگۆڤار وڕۆژنامه‌یان هه‌یه‌كه‌خه‌ریكی به‌گاوركردن وبانگه‌وازكردنه‌بۆ نه‌صرانیه‌ت، تۆی موسڵمانیش هه‌وڵبده‌یت ئه‌و هۆكارانه‌فه‌راهه‌م بهێنیت وله‌خزمه‌ت بانگه‌وازه‌كه‌ی محمد المصطفی دا ( صلی الله علیه وسلم )  به‌كاری بهێنیت. د- هیدایه‌ت وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵێك له‌و نه‌صرانیانه‌ده‌بێته‌مایه‌ی خێر بۆ موسڵمانان وله‌هه‌مان كاتیشدا ده‌بێت به‌به‌ڵگه‌یه‌ك به‌سه‌ریانه‌وه‌، چونكه‌له‌ڕاستیدا ئه‌وان زیاتر شاره‌زان به‌كه‌م وكورتی وئه‌و كاروباره‌شریكانه‌ی كه‌ئه‌وان پێی هه‌ڵده‌سن، ئه‌مه‌ش دیسان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام وموسڵمانان كۆتایی پێ دێت، یان ئه‌گه‌ر بێتو هه‌وڵبدرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وان موسڵمان ده‌بن زۆر شاره‌زا بكرێن له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام وزانسته‌ئیسلامیه‌كان، تاوه‌كو بانگخوازێكی سه‌ركه‌وتووی باشیان لێ ده‌رده‌چێت، ئه‌و كاته‌له‌ڕێگای ئه‌و كه‌سه‌وه‌بانگه‌وازی نه‌صرانیه‌كان بكرێت، چونكه‌قسه‌و ووته‌كانی ئه‌م كه‌سه‌زۆر زۆر كاریگه‌رتر ده‌بێت له‌سه‌ریان، چونكه‌ده‌زانێت به‌چ شێوازێك بانگه‌وازیان بكات وبه‌چ شێوه‌یه‌ك كلیلی دڵه‌كانیان بكاته‌وه‌وبه‌نووری ئیمان وئیسلام ڕووناكیان بكاته‌وه‌، به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌. سێهه‌م : بڵاو كردنه‌وه‌ی زانست وزانیاری وعلومی شه‌رعی له‌ناو موسڵمانان وڕێنومایی كردن وئاراسته‌كردنیان به‌ئاراسته‌كردنێكی ڕاست ودروست ودوور له‌هه‌موو زیاده‌ڕۆیی وبیدعه‌یه‌ك له‌دیندا، هه‌روه‌ها ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌عه‌قیده‌ی لادراوی گاوره‌كان كه‌ئاینه‌كه‌ی خودایان گۆڕیوه‌وده‌ستكاریان كردوه‌به‌ئاره‌زوزی خۆیان وبۆ مه‌به‌سته‌شه‌خصیه‌كانی خۆیان، به‌مه‌ش ڕۆڵه‌كانی ئیسلام شاره‌زاییه‌كیان بۆ دروست ده‌بێت وله‌هه‌مان كاتیشدا ده‌بێت به‌مه‌ناعه‌یه‌كی به‌هێز له‌به‌رده‌م ئه‌و گومانانه‌ی كه‌ئه‌وان بۆ موسڵمانان دروستی ده‌كه‌ن، چونكه‌ زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌به‌ووته‌ی ئه‌وان باوه‌ڕ ده‌كه‌ن وده‌كه‌ونه‌داویانه‌وه‌كه‌جاهل ونه‌زانن وهیچ له‌دینه‌كه‌ی خۆیان شاره‌زا نین، جا بۆیه‌زۆر پێویسته‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵبدرێت موسڵمانان ونه‌وه‌كانی ئیسلام زیاتر شاره‌زا بكرێن له‌ئاینه‌كه‌یان . چواره‌م : هه‌موو هه‌وڵ وتواناكان بخرێته‌گه‌ڕ له‌پێناو پاراستنی ڕه‌وشت وسلوكی گه‌نج ولاوه‌كانمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ به‌ربڵاوه‌ی كه‌ده‌زگا وهۆكانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوا وهه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی خۆشمان شه‌و و ڕۆژ خه‌ریكینی  بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بووبێت گه‌نجان ولاوان له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌سه‌ر‌سام بكه‌ن به‌و به‌ناو ڕۆشنبیریه‌ی كه‌ئێستا هاتوه‌ته‌ناو كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كانه‌وه‌، ئه‌ویش له‌ڕێگای كه‌ناڵه‌ئاسمانیه‌كانه‌وه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌پێویسته‌ئێمه‌ش هه‌موو توانا وهه‌وڵه‌كانی خۆمان بخه‌ینه‌كار له‌پێناو بره‌و دان به‌بانگه‌وازی ئیسلامی به‌تایبه‌ت له‌نێو چینی وتوێژی لاواندا، وئاگادرایان بكرێنه‌وه‌له‌و مه‌به‌سته‌شاراوانه‌ی كه‌ئه‌و ده‌زگا وڕێكخراوانه‌گرتویانه‌ته‌به‌ر بۆ ڕوخاندنی ڕه‌وشت‌وبه‌ها ئیسلامیه‌كان، كه‌تاكه‌شتێكه‌موسڵمانان شانازی پێوه‌بكه‌ن وهۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامیه‌یه‌به‌زیندووی، هه‌ر بۆه‌یه‌ته‌ماشا ده‌كه‌یت كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نج ولاوانه‌شدا كه‌به‌ڕۆشنبیری ڕۆژئاوا سه‌رسام وكاریگه‌رن گفتوگۆ ده‌كه‌یت به‌گفتوگۆیه‌كی هێمانانه،‌ونیه‌ت ومه‌به‌سته‌كانی ناحه‌زانی ئیسلامیان بۆ ڕوون ده‌كه‌یته‌وه‌كه‌ده‌یانه‌وێت ڕه‌وشت وسلوك وبه‌ها به‌رزه‌كانی ئوممه‌تی ئیسلامی بڕوخێنن ونه‌یهێڵن تاوه‌كو هیچ شه‌رم وشكۆیه‌ك له‌نێو خێزانه‌كاندا نه‌مێنێت، خێرا ئه‌و گه‌نج ولاوه‌خۆشه‌ویستانه‌غیره‌تی به‌رگری له‌ڕه‌وشت وئه‌خلاقی خێزان وكۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌یانگرێت وبه‌ئاگا دێنه‌وه‌وبڕیاری واز هێنان له‌و هه‌ڵوێسته‌یان ده‌ده‌ن، جا بانگخوازی خۆشه‌ویست مامۆستایان و قوتابیان وباوكان ودایكانی ئازیز هۆشیاربن وبه‌توندی ده‌ست بگرن به‌ڕه‌وشتی خۆتان وخێزان وكۆمه‌ڵگاكه‌تانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاشه‌ڕۆژدا ده‌ستی په‌شیمانی نه‌گه‌زن وئه‌وكاته‌بیر بكه‌نه‌وه‌كه‌كار له‌كار ترازابێت وئیتر دوای ئه‌وه‌خۆزگه‌و ئاخ وئۆف هه‌ڵكێشان هیچ سوود وقازانجێكی نه‌بێت، ئه‌ر‌كه‌كه‌‌ش به‌وه‌ده‌بێت هه‌ركه‌سێك له‌جێگه‌ی خۆیه‌وه‌سه‌ره‌تا ده‌ست بگرێت به‌ڕه‌وشتی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌‌وزۆر به‌شێوازێكی جوان وله‌سه‌ر خۆ به‌ڕێگای ووتوێژ وگفتوگۆ تیان بگه‌یه‌نێت كه‌جیاوازی ئێمه‌و ڕۆژئاوا چیه‌وله‌چ شتێكدا له‌یه‌ك جیاوازین وله‌چ شتێكیشدا یه‌ك ده‌گرینه‌وه‌، وه‌ئاگاداریان بكاته‌وه‌له‌مه‌ترسیه‌كانی داڕمانی ڕه‌وشته‌جوانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كورده‌واری، چونكه‌ئێمه‌ی موسڵمان به‌و ڕه‌وشتانه‌وه‌جوانین خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شمان له‌ده‌ست دا، هیچ شتێكمان نامێنێت شانازی پێوه‌بكه‌ین، خوای گه‌وره‌له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ده‌فرموێت : (  يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ ) { التحريم : 6 }  واته‌: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌خۆتان و خێزانتان له‌ئاگری دۆزه‌خ بپارێزن، ئه‌و ئاگره‌ی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی بریتی یه‌له‌خه‌ڵك وبه‌رد . جا ئه‌گه‌ر له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وا ده‌توانێت ئامۆژگاری خه‌ڵكانی نزیكی خۆی بكات له‌خزم وناسراوانی وئه‌وانیش ئاگادر بكاته‌وه‌، وه‌ك خـــوای گه‌وره‌ده‌فــه‌رمــوێت به‌پێغـه‌مبه‌ری خوا : ( وَأَنْذِرْ عَشِيرَتَكَ الْأَقْرَبِينَ  ) { الشعراء : 214 } واته‌: ئه‌ی موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) خزم ودۆست وعه‌شیره‌ت وكه‌سه‌نزیكه‌كانت ئاگادار بكه‌ره‌وه‌وبیان ترسێنه‌له‌ئاگری دۆزه‌خ . پێنجه‌م : هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی هه‌ندێك ڕێكخراو سه‌ندیكای پزیشكی خێرخوازی، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌پزیشكه‌دڵسۆز وبه‌وه‌فاكان، له‌پێناو پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ره‌ی بێبه‌رامبه‌ری خه‌ڵكانی موسڵمانی دووره‌ده‌ست ودوور له‌شاره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌چاوی ئه‌وه‌بكرێت ئه‌و پزیشكانه‌له‌و كه‌سانه‌بن كه‌له‌خه‌می بانگه‌وازی ئیسلامی وبڵاوكردنه‌وه‌ی دینه‌كه‌یاندان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كاندا دوو ووته‌و قسه‌ی خێریشیان بۆ بكه‌ن له‌باره‌ی ئاینه‌كه‌یانه‌وه‌وه‌تێیان بگه‌یه‌نن موسڵمانان به‌فه‌زڵی خوداوه‌هه‌موویان برای یه‌كن وده‌بێت له‌خۆشی وناخۆشیدا به‌یه‌كه‌وه‌بن و به‌پێی توانایان یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن تاوه‌كو ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌نێوانیاندا به‌ره‌جه‌سته‌ده‌بێت كه‌ده‌فه‌رموێت : " مثل المؤمنين في توادهم وتراحمهم وتعاطفهم كمثل الجسد الواحد إذا اشتكى عضو منهم تداعى له سائر الجسد بالسهروالحمى " { رواه الخاري ومسلم} واته‌: نموونه‌ی باوه‌ڕداران له‌نێو یه‌كتردا بۆ سۆز وخۆشه‌ویستی وبه‌زه‌یی هاتنه‌وه‌به‌یه‌كتردا، وه‌ك نموونه‌ی یه‌ك لاشه‌ی مرۆڤ وایه‌چۆن كاتێك كه‌ئه‌و لاشه‌یه‌ئه‌ندامێكی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت وده‌ئێشێت ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی تری ئێشیان پێده‌گات ونائارام ده‌بن وشه‌ونوخونی ده‌كێشن به‌دیاریه‌وه‌، به‌ڵێ ده‌بێت موسڵمانانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌بن . پزیشكان وپه‌ره‌ستاران وبرین پێچانی خۆشه‌ویست ئه‌ركی ئێوه‌ش وه‌ك هه‌موو چین وتوێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگای ئیسلامی قورس وگرانه به‌رامبه‌ر ئاینه‌پیرۆزه‌كه‌تان،‌بگره‌زیاتر له‌وانیش چونكه‌قسه‌و ئامۆژگاری كه‌سێكی وه‌ك ئێوه‌زیاتر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشه‌ی كه‌دێته‌به‌رده‌ستتان وچاره‌سه‌ری بۆ ده‌كه‌ن جا بزانه‌با قسه‌ووته‌تان له‌گه‌ڵیاندا خۆش بێت، ئه‌گه‌ر به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كیش بووه‌دڵی نه‌خۆشه‌كه‌تان ئاســووده‌بكه‌ن وه‌ك پێغه‌مبــه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت " تبسمك في وجه أخيك صدقة " { رواه ابن حبان ، وقال الشيخ الالباني حيدث صحيح ج1/ص 816 ورقم الحديث 454} واته‌: زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك به‌ده‌م براكه‌ته‌وه‌خێر وصه‌ده‌قه‌یه‌بۆت . به‌م كاره‌ت ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنیت كه‌تۆ دڵسۆزی ئاینه‌كه‌تی وله‌چوار چێوه‌ی كاره‌كه‌ی خۆتدا خزمه‌ت به‌به‌رنامه‌پیرۆزه‌كه‌ی ئیسلام ده‌كه‌یت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌وگرنگت ناوه‌بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه‌ڕێكخراوه‌ته‌نصیریه‌ی كه‌شه‌و ڕۆژ خه‌ریكی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگای ئیسلامیمانن . شه‌شه‌م :  دامه‌زراندن ودروست كردنی چه‌ند پێگه‌وماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێت بۆ لێكوڵینه‌وه‌وتوێژینه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن وبه‌دواداچوونی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ده‌ردێت بۆ به‌گاوركردنی نه‌وه‌كانی ئیسلام، ودانانی ڕێگا چاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان به‌ئاگا بن له‌خۆیان و ڕۆڵه‌كانیان، له‌‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵبدرێت گۆڤارێكی وه‌رزی ده‌ربكرێت بۆ گرنگی دان به‌و مه‌سئه‌له‌یه‌وبه‌ووردی دوا پێشهات وگۆڕانكاریه‌كانی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن وهه‌وڵه‌كانیان بخرێته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆپاراستێك وا بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیمان، وه‌پرسو ڕاوێژ بكرێت به‌كه‌سانی پسپۆڕ له‌م بواره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخرێت له‌پێناو ڕێگاگرتن له‌و پرۆه‌سه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌بین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆ دوور بگرین له‌توندوتیژی وبه‌كارهێنانی شێوازێك كه‌خێر ناداته‌وه‌بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی، چونكه‌ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌په‌یوه‌ندی به‌قه‌ناعه‌تی مرۆڤه‌كانه‌وه‌هه‌یه‌، جا پێویستی به‌حیكمه‌تێكی زۆر هه‌یه‌تاوه‌كو بتوانین به‌شێێوازێكی جوان كۆمه‌ڵگای خۆمان قه‌ناعه‌ت پێ بكه‌ین كه‌ته‌نها چاره‌سه‌ر له‌ئیسلام ودینه‌كه‌یاندایه‌، ئه‌مه‌له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه‌، كۆڵ نه‌ده‌ین له‌ئامۆژگاری خێر  وگفتوگۆی جوان وشیاو له‌گه‌ڵ نه‌صرانیه‌كاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ببین به‌هۆی هیدایه‌ت وڕێنمونی ئه‌وانیش، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : (  ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ) [ النحل : ١٢٥ ] . واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ی ئیمانداران  بانگه‌واز بكه‌ن بۆلای به‌رنامه‌وڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیكمه‌ت ودانایی ( بۆ هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی )، وه‌به‌ئامۆژگاری جوان وشیرن وبه‌جێ ( بۆ هه‌ندێكی تر )‌، وگفتوگۆ ومجاده‌له‌به‌جوانترین شێوه‌وشێواز ( له‌گــه‌ڵ هه‌ندێكی تردا بـه‌تایبه‌ت خــاوه‌ن كتێبه‌ئاسمانی‌یه‌كان )، چونكه‌به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه‌كه‌كێ گومڕا وسه‌ر لێشێواوه‌، وه‌هه‌ر خۆشی زانایه‌به‌و كه‌سانه‌ی كه‌هیدایه‌تی ئه‌و وه‌رده‌گرن . چونكه‌ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای به‌كارهێنانی ووته‌ی شیرین وشێوازی جوانه‌وه‌به‌ده‌ست دێت وبه‌رووبومی ده‌بێت هه‌رگیز له‌ڕێگای به‌كارهێنانی ووته‌ی ناشیرین وشێوازی خراپه‌وه‌به‌ده‌ست نایه‌ت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ی خوا (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " إن الله رفیق، یحب الرفق، ویعطي علی الرفق ما لا یعطي علی العنف، ومالا یعطـي علی ما سواه "{ رواه مسلم } . واته‌: خوای گه‌وره‌هێمن وله‌سه‌رخۆیه‌وهێمنیی وله‌سه‌رخۆیی ونه‌رمونیانی خۆش ده‌وێت، ئه‌وه‌شی به‌هۆی هێمنی ونه‌رم ونیانیه‌وه‌‌ده‌یبه‌خشێت، به‌هۆی توندو تیژیه‌وه‌هه‌رگیز نایبه‌خشێت، وه‌ناشیبه‌خشێت به‌غه‌یری هێمنی وله‌سه‌رخۆیی . حه‌وته‌م : ئاماده‌كردنی ژماره‌یه‌كی پێویست له‌نامیلكه‌وپێچراوه‌( المطویات ) له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن وده‌ره‌نجامه‌كانی . هه‌شته‌م : بانگهێشتكردنی كه‌سانی پسپۆڕی موسڵمان له‌بواری به‌دواداچوونی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن له‌كۆمه‌ڵگه ‌ئیسلامیه‌كاندا، وه‌گێڕانی كۆڕ و سازدانی سیمنار بۆیان وبانگهێشت كردنی قوتابیان وزانایانی ئاینی وماموستایانی زانكۆ خه‌ڵكانی تر له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ووردی ئه‌و پسپۆڕانه‌پیلانی ئه‌و ڕێكخراوانه‌یان بۆ ئاشكرا بكه‌ن كه‌خه‌ریكی به‌گاوركردنی موسڵمانانن. نۆیه‌م : بڵاوكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ری به‌سوودی باش له‌م بواه‌ردا، وه‌بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه‌ی ئینته‌رنێت ودابه‌شكردنی به‌نێو ‌خه‌ڵكدا، چونكه‌ئێستا كه‌م ماڵ هه‌یه‌كۆمپیوته‌ری تێدا نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كی زۆر باشه‌بۆ خۆپاراستن له‌و هێرشه‌به‌ر بڵاوه‌ی كه‌ئێستا ڕێكخراوه‌( مونه‌صیره‌كان ) سه‌رگه‌رمینی . ده‌یه‌م :   گرنگیدان به‌و نه‌صرانیانه‌ی كه‌تازه‌موسڵمان بوون، وه‌هه‌وڵبدرێت زیاتر شاره‌زا بكرێن له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام، تاوه‌كو له‌پاشه‌ڕۆژدا به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ببن به‌بانگخوازێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ كۆمه‌ڵگا وده‌ووروبه‌ره‌كه‌ی خۆیان، زۆر به‌داخه‌وه‌ده‌بینین به‌تایبه‌تی له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوا و كه‌نداو ڕۆژانه‌خه‌ڵكانێكێ زۆر گه‌رندگیری خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن به‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌هیچ گرنگیان پێنادرێت وفێری ئیسلام وته‌عالیمه‌جوانه‌كانی ناكرێن، بۆیه‌ده‌بینین پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌هه‌ر به‌ناو موسڵمانن، وهیچ شه‌عائر وئه‌رك وفه‌رمانێكی ئیسلام جێ به‌جێ ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ خودی موسڵمانان وبانگخوازانی ئه‌و بواره‌، جا بۆیه‌ده‌بێت ئه‌م تێبینیه‌گرنگه‌له‌به‌رچاو بگیرێت وپشتگوێ نه‌خرێت . یانزه‌‌یه‌م : گه‌مارۆی بازرگانی بخرێته‌سه‌ر ئه‌و پۆشاك وكاڵایانه‌ی كه‌بانگه‌شه‌بۆ به‌گاوركردنی موسڵمانان ده‌كه‌ن، وه‌بازرگانه‌موسڵمانه‌كانیش مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا وكارگانه‌نه‌كه‌ن كه‌ یارمه‌تی ئه‌و ڕێكخراوانه‌ده‌ده‌ن له‌كه‌له‌بواری گاوركردندا كار وچالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوانزه‌یه‌م : شان به‌شانی بانگه‌وازی پیاوان بانگه‌وازی ئافره‌تانیش پشتگوێ نه‌خرێت، وه‌هه‌وڵبدرێت چه‌ند ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به‌بانگه‌وازی ئافره‌تانی نه‌صاری بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام ‌دابمه‌زرێت، وه‌ئه‌و كه‌سانه‌سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن كه‌لێوه‌شاوه وپسپۆڕن ، چونكه‌ڕۆڵی ئافره‌تانیش له‌م بواره‌دا هیچی كه‌م نیه‌له‌ڕۆڵی پیاوان، بگره‌ئه‌توانین بڵێن ئافره‌تان گرنگی زیاتریان هه‌یه‌چونكه‌په‌روه‌ره‌كردنی مناڵ وئاراسته‌كردنیان به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر شانی ئافره‌تانه‌، جا خوشكی به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌كردیتی به‌هۆی موسڵمان بوونی ئافره‌تێكی نه‌صرانی ته‌نها بوخۆی واز نه‌هێنێت، به‌ڵكو هانیشی بده‌بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مناڵه‌كانیشی بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ئه‌و خێزانه‌به‌ته‌واوی گه‌ردنگیری ئیسلامم ببن . سیازده‌یه‌م : په‌یوه‌ندی به‌هێز وبه‌رداوم له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نج ولاوانه‌ی كه‌له‌ووڵاتانی ڕۆژئاوا ئیش وكار ده‌كه‌ن یان بۆ خوێندن ڕۆشتوون، له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌وبه‌رده‌وام ئامۆژگاری ووته‌ی خێر هه‌بێت له‌نێوانماندا، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌بێت به‌به‌رگریه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌و گه‌نج ولاوانه‌كه‌له‌دینه‌كه‌یان وه‌رنه‌گه‌ڕێن و نه‌یانكه‌ن به‌نه‌صرانی، یان هه‌وڵبدرێت ئامۆژگاری بكرێن كه‌په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و ناوه‌ند وڕێكخراوه‌ئیسلامیانه‌ی كه‌له‌و ووڵاتانه‌دا خه‌ریكی بانگه‌وازكردنن بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام . چوارده‌یه‌م : له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پێویسته‌قوڵی لێ هه‌ڵماڵین وبێینه‌گۆڕه‌پانه‌كه‌وه‌و كۆڵ نه‌ده‌ین له‌بانگه‌واز كردن بۆ دینه‌كه‌مان، وه‌هه‌رگیز ئه‌و ووته‌یه‌نه‌ڵێیته‌وه‌كه‌هه‌ندێك خه‌ڵكی به‌زیوو ده‌یڵێنه‌وه‌( جا من به‌ته‌نها چیم پێ ده‌كرێت بۆ ئیسلام ) نه‌خێر برا وخوشكی ئازیزم تۆ و نموونه‌ی تۆ زۆر زۆریان پێ ده‌كرێت، هه‌ركه‌س له‌جێگای خۆیه‌وه‌و به‌پێی توانای خۆی خشتێك بخاته‌سه‌ر كۆشك و باڵه‌خانه‌كه‌ی ئیسلام پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بینین به‌هه‌موو لایه‌كمانه‌وه‌شتێكی ناوازه‌و جوانمان پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگا و ئاینه‌كه‌مان كردوه‌، وه‌ئه‌و كاته‌ش ئه‌گه‌ر وامان كرد چاوه‌ڕوانی ڕه‌حم وبه‌زه‌ی خوای گه‌وره‌بكه‌ین، ئه‌وه‌ش بزانه‌كه‌سانی ده‌روون به‌زیوو هه‌ڵدێن و گۆڕه‌پانه‌كه‌چۆڵ ده‌كه‌ن بۆ ناحه‌زانی ئیسلام تا به‌ئاره‌زووی خۆیان چی ئه‌‌كه‌ن بیكه‌ن. پازده‌یه‌م : هه‌وڵدان بۆ سازدانی كۆڕ وسیمینار له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئیسلامه‌وه‌له‌گه‌ڵ قه‌شه‌وپاپا ومونه‌صیره‌كانی ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و گفتوگۆیه‌كی هێمانانه‌زیاتر هه‌ق وڕاستی ئیسلام وبه‌رنامه‌جوانه‌كه‌ی بۆ نه‌صرانیه‌كان ڕوون ببێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌( شێخ ئه‌حمه‌د دیدات  ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌نجامی ده‌دا له‌هه‌موو ووڵاتانی جیهاندا، چونكه‌ئه‌م شێوازه‌ده‌چێته‌ئه‌و چوار چێوه ‌وه‌كه‌خوای گه‌وره‌له‌باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : ( يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ) { آل عمران : 64 } واته‌: ئه‌ی موحه‌مه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) بڵێ : ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌نامه‌ی ئاسمانیتان بۆ هاتووه‌له‌گاور وجوله‌كه‌كان وه‌رن به‌ده‌م بانگه‌واز به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌كه‌هاوبه‌ش وهاوسه‌نگه‌له‌نێوان ئێمه‌وئێوه‌دا ( ئه‌ویش ئــه‌وه‌یه‌ ) كه‌جگه‌له‌( الله ) كه‌سی تر نه‌په‌رستین، وه‌هیچ جۆره‌هاوه‌ڵ وشه‌ریكێكی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین، وه‌هیچ لایه‌كمان هه‌ندێكی ترمان به‌خودا وپه‌رستراو دانه‌نێین، جگه‌له‌زاتی پیرۆزی ( الله ) جا ( ئه‌ی موحه‌مه‌د ) ئه‌گه‌ر له‌م بانگه‌وازه‌دا سه‌رپێچیان كردو گوێیان نه‌دا به‌ووته‌كانی تۆ، ئه‌وه‌پێیان بڵێ : ئێوه‌به‌شاهید بن ئێمه‌موسڵمانین و مل كه‌چی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین . شازده‌یه‌م : ئاشكرا كردن و ڕاگه‌یاندنی ناوی ئه‌و كه‌سه‌به‌ناوبانگانه‌ی كه‌پێشتر گاور بوون و سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌موسڵمان بوون وهیدایه‌تیان وه‌رگرتوه‌، وه‌سازدانی دیمانه‌وچاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی وته‌له‌فزیۆنی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی خۆیان بزانن كه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌هاوڕێ وخزم وزاناكانی خۆیانه‌وه‌ببیستن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیان، وه‌زیاتر سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی لێكوڵینه‌وه‌له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕه‌حمی فراوانی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ڕاستی وبیروباوه‌ڕی دروستیان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌. حه‌ڤده‌یه‌م : له‌كۆتایدا پێویسته‌ئه‌وه‌بخه‌ینه‌ڕوو كۆڵی قوورستر ده‌كه‌وێته‌سه‌رشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌شاره‌زاییان هه‌یه‌له‌زمانه‌بێگانه‌كاندا، به‌تایبه‌تی زمانی ئینگلیزی، كه‌ئێستا وه‌ك زمانێكی جیهانی زۆربه‌ی ڕۆشنبیر  له‌نێوان خۆیاندا قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ بوونی جیاوازی له‌زمانیاندا، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌كه‌بانگخوازانمان زیاتر كاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵكانی نه‌صرانی، چونكه‌ئه‌گه‌ر تۆ زمانی ئه‌وان نه‌زانی به‌چ شێوه‌یه‌ك بانگه‌واز ده‌كه‌یت. خوشك وبرایانی به‌ڕێز ئه‌وه‌ی باسكرا بۆتان چه‌ند هه‌نگاوێك بوون له‌پێناو ڕێگه‌گرتن له‌بڵاو بوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به‌گاوركردن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی توانیبێتمان شتێكی نوێمان پێشكه‌ش كردبن، وه‌ئه‌گه‌ر نوێش نه‌بێت ته‌نها بیرخستنه‌وه‌یك بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌پێشتر ئه‌مه‌یان بیستووه‌. ( وصلی الله وسلم علی سیدنا وحبیبنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم ) والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته

المرفقات

2

چه‌ند هه‌نگاوێكی كارا بۆ ڕێگا گرتن له‌پرۆسه‌ی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان
چه‌ند هه‌نگاوێكی كارا بۆ ڕێگا گرتن له‌پرۆسه‌ی به‌گاوركردنی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان