البحث

عبارات مقترحة:

القيوم

كلمةُ (القَيُّوم) في اللغة صيغةُ مبالغة من القِيام، على وزنِ...

المصور

كلمة (المصور) في اللغة اسم فاعل من الفعل صوَّر ومضارعه يُصَوِّر،...

القاهر

كلمة (القاهر) في اللغة اسم فاعل من القهر، ومعناه الإجبار،...

مانگی ڕه‌جه‌ب: مانگێكه ‌وه‌ك هه‌موو مانگی تر

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف هێمن عه‌بدولعه‌زیز ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مناسبات دورية - شهر رجب
ئاشكرایه ‌كه‌خوای وه‌دیهێنه‌رو درووستكه‌ر له‌بوونه‌وه‌رو درووستكراوی خۆیدا هێندێ‌ شتی فه‌زڵ‌داوه ‌به‌سه‌ر هێندێ ‌شتی تردا، وه‌ك چۆن له‌نێو ڕیزی بڕواداران هێندێكی به‌باشتر وه‌سه‌ر هێندێكان داوه‌، له‌پێغه‌مبه‌رانیش هێندێ‌پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر هێندێكان به‌چاكتر گێڕاوه‌، دیاره‌سه‌باره‌ت به‌مانگ و به‌ڕۆژو به‌ساڵیش به‌هه‌مان جۆر فه‌زڵی هێندێكی داوه‌به‌سه‌ر هێندێكان، ئه‌وه‌ی كه‌له‌م باسه‌شدا مه‌به‌ستمانه‌قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، باس كردنه‌له‌مانگێك له‌و مانگانه‌ی كه‌خوا ڕیزی به‌سه‌ر مانگانی تر جگه‌له‌سێ مانگه‌كه‌ی تر داوه‌، كه‌ئه‌ویش مانگی ڕه‌جه‌به‌...

التفاصيل

  مانگی ڕه‌جه‌ب: مانگێكه ‌وه‌ك هه‌موو مانگی تر       ئاشكرایه ‌كه‌خوای وه‌دیهێنه‌رو درووستكه‌ر له‌بوونه‌وه‌رو درووستكراوی خۆیدا هێندێ‌شتی فه‌زڵ‌داوه ‌به‌سه‌ر هێندێ ‌شتی تردا، وه‌ك چۆن له‌نێو ڕیزی بڕواداران هێندێكی به‌باشتر وه‌سه‌ر هێندێكان داوه‌، له‌پێغه‌مبه‌رانیش هێندێ‌پێغه‌مبه‌ر به‌سه‌ر هێندێكان به‌چاكتر گێڕاوه‌، دیاره‌سه‌باره‌ت به‌مانگ و به‌ڕۆژو به‌ساڵیش به‌هه‌مان جۆر فه‌زڵی هێندێكی داوه‌به‌سه‌ر هێندێكان، ئه‌وه‌ی كه‌له‌م باسه‌شدا مه‌به‌ستمانه‌قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، باس كردنه‌له‌مانگێك له‌و مانگانه‌ی كه‌خوا ڕیزی به‌سه‌ر مانگانی تر جگه‌له‌سێ مانگه‌كه‌ی تر داوه‌، كه‌ئه‌ویش مانگی ڕه‌جه‌به‌. هه‌قیقه‌تی ئه‌مه‌ش له‌م ئایه‌ته‌دا وه‌دیاره‌ده‌كه‌وێت، ئه‌م ئایه‌ته‌یه‌كه‌ده‌فه‌رموێت:  إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْراً فِي كِتَابِ اللّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَات وَالأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلاَ تَظْلِمُواْ فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ  (التوبة: 36) ، واته‌: له‌و ڕۆژه‌وه‌خوا ئاسمان و زه‌وی داهێناوه‌، نووسیویه‌تی ژماره‌ی مانگه‌کان دوازده‌ن، له‌چواریاندا شه‌ڕ ده‌وه‌ستێ، له‌مانه‌دا ناهه‌قی له‌خۆتان مه‌که‌ن. دیاره‌ئه‌م مانگانه‌ش به‌پێی میقداری ڕۆیشتنی مانگ وه‌دیار ده‌كه‌وێ‌و ده‌ستنیشان ده‌كرێت، نه‌ك به‌پێی ڕۆیشتنی خۆر، وه‌ك بێباوه‌ڕان پشتی پێ ده‌به‌ستن. مانگه‌حه‌ڕامه‌كانیش هه‌ر له‌م ئایه‌ته‌ی پێشوو ده‌ستنیشان كراوه‌، هه‌ر چه‌ند ناوه‌كانیان ده‌ستنیشان نه‌كراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه‌له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌(صلى الله عليه وسلم) كه‌ناویان هاتووه‌و ئاماژه‌یان پێكراوه‌. هه‌روه‌ك له‌ئه‌بی به‌كڕه‌(خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌حه‌جی ماڵئاوایی دا فه‌رمووی: (زه‌مانه‌ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌به‌چه‌شنی ئه‌م ڕۆژه‌ی كه‌خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وی تیا درووست كرد، ساڵ تیایدا دوازده‌مانگه‌و، چوار له‌نێویاندا مانگی حه‌ڕامه‌، سێیان یه‌ك وه‌دوای یه‌كه‌وه‌دێن، ئه‌وانیش بریتین له‌زولقه‌عیده‌و زولحیججه‌و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌بی موزه‌ڕ كه‌كه‌وتۆته‌نێوان هه‌ردوو جه‌ماده‌كه‌و شه‌عبان) (رواه البخاري رقم /1741 في الحج باب الخطبة أيام منى ، ورواه مسلم رقم /1679) شیاوی باسه‌كه‌به‌ڕه‌جه‌ب ئێژن موزه‌ڕ (مضر) چونكه‌ئه‌وان ئه‌م مانگه‌یان زۆر به‌گه‌وره‌ئه‌گرت به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تر. هۆكاری ناونانی ڕه‌جه‌ب: ئیبنوفارس له‌(معجم مقاييس اللغة /ص: 445) ده‌ڵێت: ڕه‌جه‌ب: پیته‌كانی (ڕا و جیم و با) بنه‌ڕه‌تێكه‌بریتییه‌له‌پاڵپشتی كردنی شتێك له‌شتێك و به‌هێزكردنی، بۆیه‌كه‌ده‌ڵێن: (رجبت الشيء أي عظّمته) ، واته‌: به‌گه‌وره‌ی گرت، بۆیه‌ پێی گوتراوه‌: ڕه‌جه‌ب، چونكه‌شه‌ریعه‌ت و به‌رنامه‌ی خوا به‌گه‌وره‌ی گرتووه‌. به‌یهه‌قی ده‌ڵێت: نه‌فامانی پێشوو ئه‌م مانگه‌یان به‌گه‌وره‌ده‌گرت، به‌تایبه‌ت له‌مانگی ڕه‌جه‌ب شمشێره‌كانیان دا ئه‌ناو شه‌ڕیان تیا نه‌ده‌كرد. ڕه‌جه‌ب یه‌كێكه‌له‌حه‌ڕامه‌كان (اشهر الحرم): بێگومان مانگه‌حه‌ڕامه‌كان مه‌كانه‌ت و پێگه‌یه‌كی به‌رزو بڵندیان هه‌یه‌، كه‌یه‌كێك له‌مانگه‌كان ئه‌و مانگی ڕه‌جه‌به‌یه‌، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:  يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تُحِلُّوا شَعَائِرَ اللَّهِ وَلا الشَّهْرَ الْحَرَامَ  (المائدة: 2) واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ده‌ستكاری درووشمه‌كانی خوا مه‌كه‌ن و هه‌ڵی مه‌وه‌شێننه‌وه‌و سنووری مانگه‌حه‌ڕامه‌كان تیایدا مه‌به‌زێنن. یانی ئه‌و شتانه‌ی كه‌خوا له‌به‌ر گه‌وره‌ییان حه‌ڕامه‌كانی تیا حه‌ڕام كردووه‌، ئێوه‌حه‌ڵاڵی مه‌كه‌ن، وه‌به‌رهه‌ڵستی كردوون له‌وه‌كه‌كاری خراپ و ئه‌توارو خوخده‌ی ناپه‌سه‌ندی تیا ئه‌نجام بده‌ن. خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:  فَلا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ  (التوبة: 36) , واته‌: له‌نێویاندا سته‌م له‌نه‌فسی خۆتان مه‌كه‌ن. شه‌ڕكردن له‌مانگه‌حه‌ڕامه‌كان: دیاره‌وه‌ك باسمان كرد، كه‌خوا ناوی له‌م چوار مانگه‌ناوه‌به‌مانگی حه‌ڕام، ئه‌وه‌دیاره‌حه‌ڕامی كردووه‌كه‌هه‌تا شه‌ڕیشی تیا بكرێت. وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:  يَسْأَلونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ  (البقرة: 217) . واته‌: لێت ده‌پرسن: تووشی شه‌ڕبوون له‌مانگی شه‌ڕبه‌سا چۆنه‌؟ بێژه‌: شه‌ڕ له‌هه‌یڤی وادا گوناهێکی زۆر گه‌وره‌یه. هه‌رچه‌ند‌جه‌ماوه‌ری زانایان یه‌كده‌نگن له‌وه‌كه‌شه‌ڕكردن له‌مانگه‌حه‌ڕامه‌كان نه‌سخ بۆته‌وه‌به‌ئایه‌تی  فَإِذَا انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ  (التوبة: 5 ) واته‌: هه‌رکه‌مانگه‌حه‌ڕامه‌کان بڕانه‌وه‌، ئه‌و بوت په‌رستانه‌له‌کوێ وه‌ده‌س که‌وێ، له‌گرتن و به‌ندکردن و کوشتنیان ده‌س مه‌پارێزن و بۆشه‌یان بۆ بنێنه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت زانایان بۆ به‌نه‌سخ ناسینی ئه‌م ئایه‌ته‌پشتیان به‌وه‌به‌ستووه‌، كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) شه‌ڕی له‌گه‌ڵ‌ئه‌هلی تائیف كرد، له‌كاتێك كه‌ئه‌و مانگه‌مانگی (ذي القعدة) بوو، كه‌یه‌كێكه‌له‌مانگه‌حه‌ڕامه‌كان. وه‌هێندێكی تر ده‌ڵێن: درووست نییه‌كه‌بڕواداران له‌مانگی حه‌ڕامدا ده‌ستپێشخه‌ر بن له‌شه‌ڕدا. هێندێكێش ده‌ڵێن: درووسته‌، به‌ڵگه‌شیان ئه‌و شه‌ڕه‌ی تائیف بوو كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵیگیرساند له‌دژی ئه‌هلی تائیف. كه‌ئه‌وان كاتی خۆی له‌مانگی شه‌ووالدا له‌دژی مسوڵمان هێرشیان كردو شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا كردن. قوربانی سه‌ربڕین تیایدا: عه‌ڕه‌به‌نه‌فامه‌كانی پێشین له‌مانگی ڕه‌جه‌بدا قوربانییان سه‌رده‌بڕی تا له‌بوته‌كانیان نزیك ببنه‌وه‌! كاتێ‌كه‌ئیسلام هات هه‌موو ئه‌و قوربانییانه‌ی نه‌فامی كه‌سه‌ر ئه‌بڕان پووچی كردنه‌وه‌. هه‌ر چه‌ند زانایان ناكۆكن له‌سه‌ر حوكمی قوربانی سه‌ربڕین له‌مانگی ڕه‌جه‌بدا، جه‌ماوه‌ران لای حه‌نه‌فییه‌كان و مالیكی و حه‌نبه‌لییه‌كان ده‌ڵێن: كاری عه‌تیره‌نه‌سخ بۆته‌وه‌به‌پێی فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) كه‌فه‌رموویه‌تی: (لا فرع ولا عتيرة) (رواه البخاري ومسلم من حديث أبي هريرة) . به‌ڵام شافعییه‌كان ده‌ڵێن: نه‌سخ نه‌بۆته‌وه‌بگره‌موسته‌حه‌ببه‌، كه‌ئه‌مه‌شیان قسه‌ی ئیبنو سیرینه‌. ئیبنوحه‌جه‌ر (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) پشتگیری له‌م ڕایه‌ی شافعییه‌كان كردووه‌، ئه‌ویش پشتی به‌م فه‌رمووده‌به‌ستووه‌كه‌ئه‌بووداوودو نه‌سائی و ئیبنوماجه‌له‌نوبه‌یشه‌(خوا لێی ڕازی بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه‌و حاكم و ئیبنو مونزیر ته‌سحیحیان كردووه‌كه‌یارانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌پێغه‌مبه‌ریان فه‌رموو: (إنا كنا نعتر عتيرة في الجاهلية في رجب فما تأمرنا . قال : اذبحوا في أي شهر كان …) واته‌: ئێمه‌له‌نه‌فامیی له‌مانگی ڕه‌جه‌ب قوربانیمان سه‌رده‌بڕی، ئه‌ی ئێستا فه‌رمانی چیمان پێده‌كه‌یت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: سه‌ربڕین له‌هه‌ر مانگێك كه‌ده‌تانه‌وێت. ڕۆژوو له‌مانگی ڕه‌جه‌بدا: شتێكی تایبه‌ت به‌فه‌زڵی به‌ڕۆژو بوونی مانگی ڕه‌جه‌ب نه‌لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و نه‌لای یارانی، نه‌هاتووه‌و باس نه‌كراوه‌. بگره‌ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕۆژوو گرتن باس كرابێت، ئه‌وه‌بۆ هه‌موو مانگه‌كان وه‌ك یه‌ك هاتووه‌. ئه‌ویش ڕۆژانی دووشممه‌و پێنجشه‌ممه‌و ڕۆژه‌سپییه‌كان و ڕۆژێك نا ڕۆژێك و یه‌كه‌م یا ناوه‌ڕاست یاخود ئاخری مانگه‌كان.. هتد كه‌له‌سوننه‌تدا هاتوون. بۆیه‌عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب (خوا لێی ڕازی بێت) نه‌هی كردووه‌كه‌له‌مانگی ڕه‌جه‌بدا به‌ڕۆژوو بیت، چونكه‌ده‌یگوت: ئه‌مه‌خۆچواندنه‌به‌نه‌فامی، هه‌روه‌ك خه‌رشه‌ی كوڕی حوڕ، ده‌ڵێت: عومه‌رم بینی ده‌ستی ئه‌وانه‌ی ده‌گرت كه‌له‌مانگی ڕه‌جه‌ب به‌ڕۆژوون و ده‌خسته‌نێو خواردنه‌وه‌پێی ده‌گوتن: بخۆن، چونكه‌ئه‌و مانگه‌مانگێكه‌نه‌فامان به‌گه‌وره‌یان ده‌گرت. (الإرواء 957 وقال الألباني : صحيح) . هه‌روه‌ها ئبینولقه‌ییم (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: سێ مانگه‌كه‌ی (ڕه‌جه‌ب و شه‌عبان و ڕه‌مه‌زان) بێپچڕانه‌وه‌له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو نه‌بووه‌، هه‌روه‌ك هێندێ‌له‌خه‌ڵكی ده‌یانكرد، وه‌له‌مانگی ڕه‌جه‌بیشدا قه‌ت به‌ڕۆژوو نه‌بوووه‌و به‌چاكیشی نه‌زانیوه‌كه‌تێیدا به‌ڕۆژوو بیت. هه‌روه‌ها له‌فه‌توای لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی (اللجنة الدائمة) هاتووه‌: كه‌ده‌ڵێن: ده‌رباره‌ی به‌تایبه‌تگرتنی مانگی ڕه‌جه‌ب بۆ ڕۆژووبوون، هیچ شتێكمان له‌شه‌رعدا بۆ ئاشكرا نه‌بووه‌. عومره‌له‌مانگی ڕه‌جه‌بدا: له‌فه‌رمووه‌كان وارد نه‌بووه‌، كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌مانگی ڕه‌جه‌ب عومره‌ی كردبێت، هه‌روه‌ك موجاهید (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌، ده‌ڵێت: من و عوڕوه‌ی كوڕی زوبه‌یر چووینه‌مزگه‌وت بینیمان كه‌وا عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر له‌ته‌ك حوجره‌ی عائیشه‌(خوا لێیان ڕازی بێت) دانیشتبوو و پرسیاریان لێی ده‌كرد و ده‌یانگوت: ئایا پیغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌ند جار عومڕه‌ی كردووه‌؟ ئه‌ویش ده‌یفه‌رموو: چوار جار كه‌یه‌كیان له‌مانگی ڕه‌جه‌بدا بووه‌. ده‌ڵێت: ئێمه‌پێمان ناخۆش بوو كه‌وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه‌، له‌حوجره‌كه‌ش گوێمان له‌سیواكه‌كه‌ی عائیشه‌ده‌بوو كه‌له‌ده‌مودانی وه‌رئه‌دا، ئه‌ڵێت: عوڕوه‌: گوتی: ئه‌ی دایكی بڕواداران، ئایا گوێت لێ نییه‌كه‌باوكی عه‌بدولڕه‌حمان چی ده‌ڵێت:؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: چی ده‌ڵێت؟ گوتی: ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چوار جاران عومره‌ی كردووه‌كه‌یه‌كیان له‌مانگی ڕه‌جه‌بدا بووه‌، ئه‌ڵێ: ئه‌ویش فه‌رمووی: ڕه‌حمه‌تی خوا له‌ئه‌بوعه‌بدولڕه‌حمان بێت، خۆ عومره‌نه‌بووه‌كه‌له‌گه‌ڵ‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دا نه‌بووبێت، له‌كاتێكدا كه‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) قه‌ت له‌مانگی ڕه‌جه‌ب عومره‌ی نه‌كردووه‌، كه‌عائیشه‌وای فه‌رموو، ئیبنوعومه‌ر ، نه‌گوتی نا، نه‌گوتی به‌ڵێ. (متفق عليه وجاء عند مسلم) . ئیمامی نه‌وه‌وی (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) ده‌ڵێت: بێده‌نگی ئیبنوعومه‌ر له‌ئاست نكووڵییه‌كه‌ی عائیشه‌، به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌كه‌وا ئیبنوعومه‌ر ئیشتیبای كردووه‌، یا له‌بییر چووه‌، یا گومانی بووه‌بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رچاوه‌: سایتی ده‌گی ئیسلام .