البحث

عبارات مقترحة:

المجيد

كلمة (المجيد) في اللغة صيغة مبالغة من المجد، ومعناه لغةً: كرم...

القهار

كلمة (القهّار) في اللغة صيغة مبالغة من القهر، ومعناه الإجبار،...

الإله

(الإله) اسمٌ من أسماء الله تعالى؛ يعني استحقاقَه جل وعلا...

په‌يوه‌ندی نێوان كوڕان و كچان له ‌نێوان ڕێ ‌پێدراو و قه‌ده‌غه‌كراودا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات النكاح - المجتمع المسلم - شؤون الشباب
بێگومان شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام سنوری دیاری كردووه ‌له ‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان كوڕ و كچ و له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیشمان هاتووه‌و پێویسته‌ ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان شوێنكه‌وتووی بین و بیگه‌یه‌نین به‌نه‌وه‌كانمان له‌پاش خۆمان، بۆ چاك سازی بارودۆخی خۆمان و ئوممه‌ته‌كه‌مان، بێگومان گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچمان واز لێ هێنا به‌بێ هیچ پابه‌ندبوونێك به‌سنوره‌كانی خوای گه‌وره‌وه ‌ئه‌وا بێگومان ئوممه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و داڕوخانێكی ترسناك ده‌بات...

التفاصيل

  په‌يوه‌ندی نێوان كوڕان و كچان له ‌نێوان ڕێ ‌پێدراو و قه‌ده‌غه‌كراودا       سروشتی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كوڕ و كچ پێش ژیانی هاوسه‌رێتی: بێگومان شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام سنوری دیاری كردووه‌له‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی نێوان كوڕ و كچ و له‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیشمان هاتووه‌و پێویسته‌ئێمه‌ش وه‌كو موسڵمان شوێنكه‌وتووی بین و بیگه‌یه‌نین به‌نه‌وه‌كانمان له‌پاش خۆمان، بۆ چاك سازی بارودۆخی خۆمان و ئوممه‌ته‌كه‌مان، بێگومان گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچمان واز لێ هێنا به‌بێ هیچ پابه‌ندبوونێك به‌سنوره‌كانی خوای گه‌وره‌وه ‌ئه‌وا بێگومان ئوممه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و داڕوخانێكی ترسناك ده‌بات، وه‌ئایینی ئیسلامیش په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچانی به‌یه‌كجار قه‌ده‌غه ‌نه‌كردووه ‌به‌ڵكو له‌سنوری خۆیدا ڕێكی ده‌خات بێ ئه‌وه‌ی توند بێت له‌سه‌ری یان په‌ته‌كه‌ی بۆ شل بكاته‌وه‌، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی له‌نێوان هه‌ردووكی . ئایه ‌چی ڕوو ده‌دات گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچمان واز لێ هێنا به‌سه‌ركه‌شی و به‌بێ چاودێڕێكردنی سنووره‌كانی خوا؟ بێگومان ده‌مان گه‌یه‌نێته‌ئه‌وپه‌ڕی خراپه‌كاری و داڕمانی كۆمه‌ڵگه‌، به‌ڵكو ده‌بێته ‌هۆیه‌كی سه‌ره‌تایی بۆ به‌دڕه‌وشتی و سنوور به‌زاندنی ئایین و ڕه‌وشته‌به‌هاكان.. ئه‌ی ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی چیه‌؟ بێگومان خۆشه‌ویستی به‌رزترین و جوانترین شته‌له‌ژیاندا و ئایینی ئیسلامیش ئایینی لێبورده‌یی و خۆشه‌ویستیه ‌له‌ناو تاكه‌كانی، ئه‌وه‌یشی ئێمه ‌مه‌به‌ستمانه ‌خۆشه‌ویستی‌یه‌كی پاك و دوور له‌هه‌ر خڵته‌و بێ ئه‌وه‌ی له‌پاش خۆی تاوان و خراپه‌كاری‌یه‌ك به‌جێ بهێ ڵێ ، وه‌كو خۆشه‌ویستی موسڵمانێك بۆ براكه‌ی یان خوشكه‌كه‌ی، یان خۆشه‌ویستی ئافره‌تێك بۆ مێرده‌كه‌ی و به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ی ان خۆشه‌ویستی دایك بۆ منداڵه‌كانی و منداڵه‌كانی بۆ دایك وباوك ... هتد، وه‌گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستیش خۆشویستنی خوای گه‌وره‌یه‌كه‌له‌خواپه‌رستی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌، وه‌هیچ كه‌ست خۆش نه‌وێت به‌ئه‌ندازه‌ی خوای گه‌وره‌، له‌خۆشویستنیدا كه‌سی بۆ بڕیار نه‌ده‌یت وه‌كو هاوه‌ڵ ئه‌گینا گه‌ر له‌خوا زیاتر كه‌سێكت خۆش بوێت ئه‌وا هاوه‌ڵت بۆ خوا بڕ ی ار داوه‌هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: (وَمِنَ النَّاسِ مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللّهِ أَندَاداً يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللّهِ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ) (البقرة/ 165). به‌ڵام خۆشه‌ویستی به‌نده‌ی موسڵمان بۆ به‌نده‌ی موسڵمان بێگومان هیچ تاوانێك نیه‌و حه‌رامیش نیه‌، بۆیه ‌گه‌ر موسڵمان كه‌سێكی خۆش ویست، چ كوڕێك كچێكی وه‌كو خوشك خۆش ویست یان به‌پێچه‌وانه‌وه ‌پێویسته ‌له‌به‌ر خوای گه‌وره ‌خۆشی بوێت و له‌به‌ر خو و ڕه‌وشتی بێت . به‌ڵام چۆن له‌پێناوی خوای گه‌وره‌خۆشی ده‌وێت؟ به‌ڵێ ، ده‌توانێ له‌پێناوی خوای گه‌وره‌خۆشی بوێت به‌و شێوه‌ی كه‌وا ڕه‌زامه‌ندی خوای مه‌به‌ست بێت له‌م خۆشویستنه‌دا و سنوری خوا بپارێزێت تیایدا، چونكه‌هه‌موومان ده‌زانین خوای گه‌وره ‌به‌رنامه‌و ڕێبازێكی بۆ دیاری كردووین له‌ژیاندا په‌یڕه‌وی بكه‌ین هه‌ر وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (وَأَنَّ هَـذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) (الانعام: 153)، واته‌ڕ ێ گای خوا ته‌نها ڕ ێ بازێكه‌كه‌كردویه‌تی به‌به‌رنامه‌و مه‌نهه‌جی ژیانی مرۆڤه‌كان و هیچ لار و خێچێكی تیادا نیه‌و پێویسته‌له‌سه‌ر كچان  و كوڕان شوێنی ئه‌م ڕێبازه‌ ڕاسته‌بكه‌ون، بۆیه‌ گه‌ر شوێنی كه‌وتن و له‌سه‌ری ڕۆشتن ئه‌وا ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌وه ‌ده‌ست دێنن له‌بۆ دونیا و دواڕۆژ، خۆ ئه‌گه‌ر لێی لا بده‌ن و بچه‌رخێن و ڕێچكه‌و ڕێبازی تریان گرته‌به‌ر بۆ ژیانیان ئه‌وا جیابوونه‌ته‌وه ‌له‌ڕێبازه ‌تاكه‌كه‌ی خوا و چه‌رخاون لێی ، وه‌ده‌مێننه‌وه‌ به‌گومڕایی دوور له‌ڕێنمایی خوای گه‌وره‌. وه‌سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچ دا پێویسته ‌تێنه‌په‌ڕێ له‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی چاك نواندن به‌رامبه‌ر یه‌كتر كه‌وا خوای گه‌وره‌داوای ده‌كات لێمان، وه‌بۆ نمونه‌ش ده‌بینین پێغه‌مبه‌ر موسا (علیه السلام) كاتێك ڕێگه‌ی ده‌كه‌وێت به‌بیره‌ئاوێك له‌وێ چاوی ده‌كه‌وێت به‌دوو ئافره‌ت كه‌توانایان نیه‌ئاو به‌ڕانه‌مه‌ڕه‌كه‌یان بده‌ن ئه‌میش یارمه‌تییان ده‌دات و ئاوه‌كه‌یان بۆ ده‌هێنێته‌ده‌ر تاكو ڕانه‌كه‌یان تێر ئاو بده‌ن، به‌ڵام گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچ سنوری خوای به‌زاند له‌مامه‌ڵه‌و هه‌ڵس‌وكه‌وتكردن له‌نێوانیان، ئه‌وا ده‌ست درێژی‌یه‌كه‌به‌سه‌ر داواكارییه‌كانی ئایینی ئیسلام و ده‌رچوونێكه ‌له‌فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌. خۆشه‌ویستی پێش ژیانی هاوسه‌رێتی : خۆشه‌ویستی نێوان كوڕ و كچ پێش پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌هه‌رچه‌نده‌له‌م ڕ ۆ ژانه‌دا به‌دی ده‌كرێت، وه‌له‌م په‌یوه‌ندی‌یانه‌دا ده‌بینی كوڕان و كچان ده‌كه‌ونه‌ناو كۆمه‌ڵ ێ كاری قه‌ده‌غه‌كراو كه‌وا ئای ی نی ئیسلام ڕێی لێ گرتووه‌و ڕ ێی پێ نه‌داوه‌، به‌داخه‌وه‌ده‌بینی (چ له‌كوردستان چ له ‌ڕۆژئاوا) گه‌نجان له‌كوڕان و كچانی كورد به‌نهێنی پێكه‌وه‌په‌یمان له‌نێوان خۆیان ده‌به‌ستن به‌ناو (خۆشه‌ویستی) و له‌لایه‌كی تره‌وه‌پێكه‌وه‌قسه‌ده‌كه‌ن و ژووان داده‌نێن و تێكه‌ڵاوی دروست ده‌كه‌ن، وه‌په‌یوه‌ندی و چاوپێكه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ یان له‌ڕێی نامه‌و ته‌له‌فۆنه‌وه‌ دروست ده‌كه‌ن و ده‌یڕازێننه‌وه‌به‌قسه‌ی شیرین و نه‌سته‌ق كه‌وا نه‌فس و ده‌روون لاواز ده‌كات له‌به‌رده‌م هه‌واو هه‌وه‌س و شه‌هه‌وات و داواكاری‌یه‌كانی، پاشان به‌داخه‌وه ‌له‌لایه‌ن كچه‌كه‌وه ‌زیاتر نه‌رم و نیانی ده‌نوێنێت له‌قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌یركردن و ڕوانینیان بۆ یه‌كتر كه‌وا مه‌گه‌ر خوا بزانێت ئه‌م تاوانی سه‌یركردنه‌یان بۆ یه‌كتر چه‌نده‌و چه‌ند له‌سه‌ر خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ مرۆڤ ته‌نانه‌ت به‌سه‌یركردنی حه‌رامێك پێی تاوان بار ده‌بێت وبه‌ڵكو له‌وانه‌یه ‌به‌سه‌یركردنی تاوانێك به‌چاوی سووك و بێ بایه‌خه‌وه ‌تاوانبار بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ‌كچ و كوڕه‌كه‌ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌(خۆشه‌ویستی )یه‌ دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌دا خۆشه‌ویست بن و به‌چاوێكی به‌زه‌یی و دۆستانه‌وه‌ سه‌یر بكرێن، به‌ڵام گه‌ر ئه‌مه ‌ڕاست بێت ئایه‌ خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م خوای گه‌وره ‌هیچ شه‌فاعه‌ت و یارمه‌تی‌یه‌كیان ده‌دات؟ گه‌ر خۆشه‌ویستی ببێته‌ هۆی ڕاكێشانی كچ و كوڕ بۆ تاوان و سه‌رپێچی خوای گه‌وره ‌ئه‌وا وه‌كو وایه ‌كه‌وا هاوه‌ڵت له‌خۆشه‌ویستی خوا بڕیار دابێت واته‌(ند)ێكت بڕیار داوه‌ وه‌كو پێشتر باسمان كرد، له‌كاتێكدا خوای گه‌وره ‌هیچ كات پێویستی به‌وه ‌نیه‌كه‌سانی تری له‌گه‌ڵ شه‌ریك بكه‌یت له‌خۆشویستنی دا. پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إياكم والدخول على النساء فوالذى نفسي بيده ما خلا رجل بامرأة إلا دخل الشيطان بينهم) (رواه الطبراني)، واته‌: ئه‌ممان هیچ كات مه‌چن به‌سه‌ر ئافره‌تان و تێكه‌ڵیان مه‌بن، سوێند به‌و خوایه‌ی ڕۆحی منی به‌ده‌سته ‌هیچ پیاوێك جیا نابێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك و به‌ته‌نها ببن دوو به‌دوو مه‌گه‌ر شه‌یتان سێ هه‌میان نه‌بێت. جا خوشك و براكانم خۆ ده‌زانن گه‌ر شه‌یتانیش بچێته‌نێوان كوڕ و كچێك به‌ره‌و چ تاوانێك هه‌وڵ ده‌دات ڕایان بكێشێت و چ ئیغرائێك ده‌خاته‌ئه‌و دانیشتن و چاوپێكه‌وتنه‌یان؟ ئایینی ئیسلامیش قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌كه‌وا ته‌نهایی دروست ببێت له‌نێوان پیاو و ئافره‌تێكی نامه‌حره‌م تاكو توشی فتنه‌نه‌یه‌ن و ئافره‌ته‌كه‌بپارێزێت له‌وه‌ی تاوانێك ڕوو بدات كه‌وا خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ چ قسه‌و سه‌یركردن بێت یان له‌وه ‌زیاتر بێت.. هه‌مووشمان ده‌زانین غه‌ریزه‌ی جنسی له‌هه‌م‌وو غه‌ریزه‌یه‌ك به‌هێزتره ‌له‌ناو مرۆڤدا بێ شك، وه‌مانه‌وه‌ی كوڕ و كچێك به‌ته‌نهایی و دوو به‌دوو نه‌فس و ده‌روون ده‌بزوێنێ و هه‌ردوو لا ڕاپێچ ده‌كات به‌ره‌و تاوان، بۆیه‌ پێویسته ‌هیچ كات پیاو و ئافره‌تێك به‌ته‌نها و دوو به‌دوو نه‌مێننه‌وه‌ مه‌گه‌ر به‌ئاماده‌بوونی یه‌كێك له‌مه‌حره‌مه‌كانی كچه‌كه ‌نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو لا چاو بپارێزن و هه‌ر ئه‌وه‌ش پارێزه‌ر و پاكتره‌بۆدڵ و ده‌روونی هه‌ردوولا. خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: (قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ) (النور 30) واته‌: (ئه‌ی محمد بڵێ به‌پیاوانی باوه‌ڕدار با چاوی خۆیان بگرنه‌وه‌ له‌سه‌یركردنی حه‌رام و هه‌روه‌ها داوێنیان بپارێزن، ئه‌مه‌پاك و پاككه‌ره‌وه‌یه‌بۆیان و خوای گه‌وره‌ش ئاگاداره‌ چی ده‌كه‌ن)، بۆ یه‌ لێره‌وه‌ ده‌بینین په‌یوه‌ندی نێوان كوڕ و كچ پێش پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی قه‌ده‌غه‌یه‌ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش په‌یمانیان دا به‌یه‌كتر كه‌وا له‌داهاتوودا به‌یه‌ك ڕازی بن و ژیان پێكه‌وه‌بنێن، وه‌ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌وا خۆشه‌ویستی نیه‌به‌بێ پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی.. له‌كاتێكدا خۆشه‌ویستی خۆی مه‌به‌ستێكی به‌رز و جوانه‌و هه‌ستێكی پاك وپێگه‌رده‌، به‌ڵام به‌مه‌رجێك گه‌ر له‌شوێنی ته‌واوی خۆی به‌كارهێنرا وه‌كو: خۆشویستنی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر و خێزان و خزم و كه‌سوكار و هاوسه‌ر و منداڵ و ... هتد. به‌ڵام كێ له‌ئێمه‌گه‌ر كه‌سێكی خۆش بوێت بیری لێ ناكاته‌وه‌و خه‌یاڵی بۆی ناڕوات بۆ یادكردنی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و خو و سیفاته‌كانی ناهێنێته‌ یاد تاكو وه‌كو ده‌ڵێن ئاگری شه‌وق و یادكردنی دانه‌مركێنێته‌وه‌؟ پرسیاره‌كه‌شم له‌ئێوه‌ی خۆشك و برایانم ئه‌وه‌یه ‌ئایه ‌هه‌موو ئه‌مانه‌ڕوو ده‌دات به‌بێ پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رێتی؟؟ چ كات خۆشه‌ویستی ده‌توانین ڕابگه‌یه‌نین؟ بێگومان خۆشه‌ویستی ڕێی پێ دراوه‌و حه‌ڵاڵه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ئه‌نجام درا (مه‌به‌ستم ئه‌و خۆشه‌ویستی‌یه‌نیه‌ئه‌مڕ ۆ له‌نێوان كوڕ و كچ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت) به‌ڵكو وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێ كرد، وه‌هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستی‌یه‌قه‌ده‌غه‌ده‌بێت و حه‌رام ده‌بێت گه‌ر غافڵ بوین و دووركه‌وتینه‌وه‌ له‌ڕێبازی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، ته‌نانه‌ت خوای گه‌وره‌ ڕێی نه‌داوه‌ به‌ئافره‌تانی موسڵمان كه‌وا په‌یوه‌ند‌یان هه‌بێت پێش ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ پیاوان له‌شێوه‌ی دواندن به‌ناز و لارو له‌نجه‌وه‌قسه‌بكات و سه‌رنجی پیاوان ڕابكێشێت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رمانیكرد به‌خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر: (يَا نِسَاء النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ النِّسَاء إِنِ اتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا) (الأحزاب 32)، ئه‌مه‌ش ئاداب و ڕه‌وشتێكه‌كه‌وا خوای گه‌وره ‌فه‌رمانی كرد به‌خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر چونكه‌ئه‌وان قدوه‌و پێشه‌نگێكن بۆ هه‌موو ئافره‌تانی ئوممه‌تی ئیسلام، وه‌خوا ده‌فه‌رموێت: (فلا تخضعن بالقول) واته‌: به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم و به‌ناز و له‌نجه‌و لاره‌وه‌قسه‌مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پیاواندا (مه‌به‌ست لێره‌دا پیاوی نامه‌حره‌م)، هه‌روه‌ها خوا ده‌فه‌رموێت: (وقلن قولاً معروفاً) واته‌: كاتێك ئه‌دوێن قسه‌ی چاك و باش و جوان بكه‌ن وه‌نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پیاوێكی نامه‌حره‌م به‌شێوه‌یه‌ك بدوێن به‌ناز و نه‌رمی و له‌نجه‌و لاره‌وه‌هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی خۆی ده‌دوێت، بۆیه ‌ئه‌ی خوشكی خۆم ئاگاداربه‌و خۆت دوور بخه‌ره‌وه ‌له‌وه‌ی قسه‌ی نه‌رم و به‌ناز ده‌ربخه‌یت و خۆشه‌ویستیت ده‌رببڕیت بۆ كوڕێ یان پیاوێك ته‌نها بۆ مێرده‌كه‌ت نه‌بێت، واته‌ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی و قسه‌ی نه‌رم و ... به‌شێكه‌له‌و جۆره‌قسانه‌ی خوای گه‌وره‌به‌حه‌رامی داناوه‌و له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌به‌ده‌قێكی ڕ وون و ئاشكرا. بۆیه ‌خوشكه‌كه‌م ئه‌مان هه‌زار ئه‌مان.. ووریابه‌له‌وه‌ی خۆت تووشی ئه‌م تاوانه‌بكه‌یت له‌كاتێكدا پێی نازانیت و هه‌ستی پێ ناكه‌یت، به‌ڵكو خۆت بڕازێنه‌وه‌به‌ڕه‌وشت و خوڵقی ئافره‌تی موسڵمانی باوه‌ڕدار، وه‌خۆت و ئایی نه‌كه‌ت بپارێزه‌، وه‌له‌كاتی قسه‌كردن و دواندنیشا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌نگین و ڕاست و پێكاو بدوێ نه‌وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی گوێیان له‌قسه‌كانته‌و خاوه‌ن دڵ وده‌روون و نه‌فسێكی لاواز بن و تووشی فتنه‌بن و هه‌ستێكیان به‌رامبه‌رت بۆ دروست بێت.. وه‌بێگومان گه‌ر كاتێك قسه‌و ووته‌ی خۆشه‌ویستی و هه‌ستی خۆت ده‌رده‌بڕ ی بۆ كوڕێك له‌هاوته‌مه‌نی خۆتدا و به‌ته‌نها بن یان نا، ئه‌وا هه‌رچی هه‌ست و مه‌شاعر و غه‌ریزه‌و داخوازی‌یه‌خه‌وتووه‌كانی ئه‌و كوڕه ‌هه‌یه ‌جوڵاندووته‌ته‌وه‌. وه‌هه‌موو ئه‌م كاره‌ش له‌جێی خۆی نیه‌و نابێت بكرێت، هه‌روه‌ها گه‌ر كوڕه‌كه‌هه‌مان كاری به‌رامبه‌رت ئه‌نجام دا و نزیك بوویه‌وه‌لێت به‌قسه‌ی پڕ له‌ووشه‌ی ناسك و خۆشه‌ویستی كه‌وا هه‌ست و مه‌شاعر ده‌جوڵێنێت، بێگومان به‌م كاره‌ش تۆ توشی تاوانێك ده‌كات و له‌داهاتوی ژیانتدا تووشی چه‌نده‌ها كێشه‌ت ده‌كات، وه‌هه‌ركه‌سیش گومانی وایه‌كه‌وا ده‌توانێت هه‌واو هه‌وه‌س و داخوازیه‌كانی خۆ ی بگرێت ئه‌وا باشتر وایه ‌ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌ست و خۆشه‌ویستی و مه‌شاعه‌رانه‌ی هه‌ڵبگرێت بۆ پاش ژیانی هاوسه‌رێتی و بۆ هاوسه‌ری خۆی ده‌رببڕێت و ئه‌ویش بۆ ئه‌می ده‌رببڕێت نه‌وه‌ك هه‌ردوولا له‌پێش ژیانی هاوسه‌رێتی چه‌نده‌ها تاوان و خراپه‌كاری ئه‌نجام بدات و هیچ كات بڕوا و متمانه‌ به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كات و هێلانه‌ی خێزانی‌یان به‌بچوكترین ڕه‌شه‌بای ڕۆ ژگار هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ . له‌كۆتای ی دا/ سه‌باره‌ت به‌هاوڕێ‌یه‌تی نێوان كچ و كوڕ : خوای گه‌وره‌له‌وه‌سفی ئه‌و ئافره‌ته‌باوه‌ڕدارانه‌ده‌فه‌رموێت: (وَلاَ مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ) (النساء 25) وه‌مانای (لا متخذان اخدان) واته ‌هاوڕێ و دۆستیان بۆ خۆیان دیاری نه‌كردووه ‌(به‌شاراوه‌بێت یان ئاشكرا)، له‌م ئایه‌ته‌شه‌وه ‌بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا كچ بۆی نیه ‌براده‌ر و دۆستێكی كوڕی هه‌بێت، كاتێكیش خوای گه‌وره ‌ڕێی پێ نه‌داوه ‌حیكمه‌تێكی تیادایه‌، چونكه‌ كچ خاوه‌ن سۆز و هه‌ستێكی به‌رزه‌و گه‌ر كه‌وته‌ناو په‌یوه‌ندی‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌نجێك و ئه‌م گه‌نجه ‌خه‌ڵه‌تاندی و په‌یمانی پێ دا كه‌وا ببێته‌هاوسه‌رێكی باشی و كچه‌كه‌ش پێی ڕازی بوو وه‌پاش ئه‌وه ‌كوڕه‌كه‌خه‌ڵه‌تاندی و پاشگه‌ز بوویه‌وه‌له‌په‌یمانه‌كانی و (له‌وانه‌یشه‌تۆ ڵ ه‌و زیانێك بگه‌یه‌نێت به‌كچه‌كه‌) لێره‌دا كاریگه‌ری‌یه‌كی زۆر خراپی نێگه‌تیڤ ده‌كه‌وێته‌سه‌ر كچه‌كه‌و برینێكی قووڵ به‌جێ دێ ڵێت له‌ده‌روونیدا كه‌وا زه‌حمه‌ته‌ ساڕێژ ببێته‌وه‌و تووشی كێشه‌و ڕوخاندنی ده‌كات، وه‌خوای گه‌وره‌له‌خۆمان زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی و سوودی ئێمه‌ی ده‌وێت وه‌ك له‌خۆمان، بۆیه ‌پێویسته‌ پابه‌ند بین به‌فه‌رمانه‌كانی و خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه‌ له‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی و ئامانجمان ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت پێش هه‌موو شتێك . وه‌جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه ‌سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌كه‌مان، گه‌ر سه‌یری هاوڕێیه‌تی و براده‌رایه‌تی كچ و كوڕ بكه‌ین ئه‌وا هه‌موو تاوان و سه‌رپێچی‌یه‌ك ده‌بینین، هه‌ر له‌خه‌ڵوه‌ت و به‌ته‌نها مانه‌وه ‌له‌گه‌ڵ یه‌كتر وتاوانی سه‌یركردن و نه‌زه‌ر، وه‌ده‌ربڕینی قسه‌ی نه‌رم و هه‌ست و خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كێك كه‌وا خوا ڕێی پێ نه‌داوه‌و به‌ده‌قی ئایه‌ت حه‌رامی كردووه‌، هه‌روه‌ها تاوانی زیاتر كه‌وا مه‌گه‌ر خوا بیزانێت، وه‌ئێمه‌ش وه‌كو میلله‌تی كورد میلله‌تێكین خاوه‌ن ئایین و ڕه‌وشت و كلتوری كورده‌واری خۆمانین چ له‌كوردستان بین یان له‌ئه‌وروپا وئه‌مریكا، وه‌هیچ كات كلتوری كورده‌واریشمان ڕێگه‌ی نه‌داوه ‌به‌م جۆره ‌په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی‌یه‌ی نێوان كوڕ و كچ هه‌رچه‌نده‌ئه‌مڕ ۆ بڵاوبووه‌ته‌وه‌له‌نێوان گه‌نجان له‌م ڕۆژه‌دا چ له‌قوتابخانه‌و زانكۆ و فه‌رمانگه‌كان و هه‌روه‌ها شوێنانی تر.. له‌كۆتاییدا داواكارین له‌خوای گه‌وره ‌ڕێی ڕاستی به‌هه‌موومان نیشان بدات و پێویسته‌ له‌سه‌رمان له‌خوا بترسین و سنووره‌كانی خوا بپارێزین، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: (وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا (2) وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ) (سوره‌الطلاق آیه: 2-3). واته‌: گه‌ر كه‌سێك له‌خوا بترسێت (وله‌ترسی خوا كارێك ئه‌نجام نه‌دات) ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ده‌رگایه‌كی بۆ ده‌كاته‌وه ‌و ڕزگاری ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت كه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ خۆ ی پێی سه‌یر بێت .  

المرفقات

2

په‌يوه‌ندی نێوان كوڕان و كچان له ‌نێوان ڕێ ‌پێدراو و قه‌ده‌غه‌كراودا
په‌يوه‌ندی نێوان كوڕان و كچان له ‌نێوان ڕێ ‌پێدراو و قه‌ده‌غه‌كراودا