البحث

عبارات مقترحة:

الحكم

كلمة (الحَكَم) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فَعَل) كـ (بَطَل) وهي من...

المعطي

كلمة (المعطي) في اللغة اسم فاعل من الإعطاء، الذي ينوّل غيره...

الرءوف

كلمةُ (الرَّؤُوف) في اللغة صيغةُ مبالغة من (الرأفةِ)، وهي أرَقُّ...

مه‌ترسی ( ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز ) له‌سه‌ر جیهان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الطب والتداوي والرقية الشرعية
ئه‌وه‌تا جێهان جارێكی تر پێش ئه‌وه‌ی رزگاری ببێت له‌كێشه‌ی ئابوری كه‌وا به‌هۆی ( ریبا ـ سوو ) وه‌توشی بوه‌، ده‌چێته‌ناو كێشه‌یه‌كی تره‌وه‌ كه‌ ترسناكتره‌ له‌كێشه‌ ئابوریه‌كه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ( به‌رازه‌وه‌یه‌)... ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز ( ‌ انفلونزا الخنزير ) وه‌كو ئینفله‌وه‌نزه‌ی باڵنده‌كان‌( انفلوزا الطیور ) نیه‌، چونكه ‌ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه‌ هه‌ر به‌نزیك بوونه‌وه‌ له‌ به‌رازه‌كه‌وه ‌له‌ڕێگه‌ی هه‌واوه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌، وه‌له‌مه‌ ترسناك تر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و فه‌یرۆسه‌ جێگه‌گۆڕین ده‌كات له‌مرۆڤه‌وه‌بۆ مرۆڤێكی تر، وه‌ئه‌م حاڵه‌ته ‌رووی نه‌داوه ‌له‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ی باڵنده‌كان( انفلونزا الطيور ) .

التفاصيل

    مه‌ترسی ( ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز ) له‌سه‌ر جیهان     پێشه‌كی: خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت:{ سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ } (فصلت:53) . واته‌: ئێمه‌له‌ئاینده‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێننه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له‌ئاسۆکانی بوونه‌وه‌رداو له‌خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشکرایه‌که‌له‌سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده‌نهێنیه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئاشكرا بووه‌.. زاناکان به‌گشتی و زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی سه‌رگه‌ردانن له‌ورده‌کاری و دامه‌زراوی و گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م گه‌ردوونه‌، هه‌روه‌ها له‌ئاڵۆزی جه‌سته‌یی و عه‌قڵیی و ده‌روونی ئاده‌روونی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن که‌ئه‌و زاته‌حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه‌، ئایا شایه‌تی په‌روره‌ردگارت به‌س نیه‌که‌بێگومان ئاگا و زانایه‌به‌هه‌موو شتێک؟ خوێنه‌ری به‌ڕێز : ئه‌م جیهانه ‌هه‌ر جارێك ئه‌ناڵێنێت به‌جۆره‌ها كاره‌سات و كێشه ‌ونه‌خۆشی، وه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ تا ئێستا چاره‌سه‌ری نیه‌ بریتیه ‌له‌ نه‌خۆشی ( ئه‌یدز ) ئه‌ویش به‌هۆی ( زینا ) كردن وداوین پیسیه‌وه‌یه‌... ئه‌وه‌تا جێهان جارێكی تر پێش ئه‌وه‌ی رزگاری ببێت له‌كێشه‌ی ئابوری كه‌وا به‌هۆی ( ریبا ـ سوو ) وه‌توشی بوه‌، ده‌چێته‌ناو كێشه‌یه‌كی تره‌وه‌ كه‌ ترسناكتره‌ له‌‌كێشه‌ ئابوریه‌كه‌، ئه‌ویش به‌هۆی ( به‌رازه‌وه‌یه‌)... ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز ( ‌ انفلونزا الخنزير ) وه‌كو ئینفله‌وه‌نزه‌ی باڵنده‌كان‌( انفلوزا الطیور ) نیه‌، چونكه ‌ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه‌ هه‌ر به‌نزیك بوونه‌وه ‌له‌به‌رازه‌كه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی هه‌واوه ‌ده‌گوێزرێته‌وه‌، وه‌له‌مه‌ ترسناك تر ئه‌وه‌یه‌ئه‌و فه‌یرۆسه ‌جێگه‌گۆڕین ده‌كات له‌مرۆڤه‌وه‌ بۆ مرۆڤێكی تر، وه‌ئه‌م حاڵه‌ته رووی نه‌داوه‌ له‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ی باڵنده‌كان ( انفلونزا الطيور ) . ئه‌مرۆ به‌ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان حاڵه‌تی نائاساییان ڕاگه‌یاندوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رازه‌كان بونه‌ته‌ هۆی كوشتنی چه‌نده‌ها خه‌ڵك له‌ و‌ڵاتی مه‌كسیك، وه‌ چه‌نده‌های تریش له‌حاڵه‌تی مه‌ترسیدان له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و نویزله‌ندا ... وه‌ئه‌مه ‌یه‌كه‌م جار نیه‌كه‌وا ئه‌م حه‌یوانه‌پیسه‌( النجس ) ده‌بێته‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژوو بكه‌یت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ئه‌م حه‌یوانه‌ سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشیه‌، وه‌هه‌ر كاتێك مرۆڤ هه‌وڵی دابێت بۆ بنبركردنی جۆرێك له‌نه‌خۆشیه‌كانی،دوچاری نه‌خۆشێكی تری ده‌بێته‌وه‌... ممكینه ‌هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی نه‌فام ونه‌زانی میلله‌ته‌كه‌مان بڵێن: به‌راز هیچ په‌یوه‌ندێكی نیه‌به‌م نه‌خۆشیانه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌پێش ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه‌مانگا و باڵنده‌كان توش بوونه‌، به‌ڵام ئه‌م گیله‌ خه‌ڵكانه‌ نازانن كه‌وا جیاوازی هه‌یه ‌له‌نێوان نه‌خۆشیه‌كانی به‌رازه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر له‌رووی پزیشكیه‌وه‌، هه‌روه‌ها‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ نازانن كه‌وا شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌و حه‌یوانانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردوه‌ كه‌وا خواردنه‌كه‌یان بریتیه ‌له‌ خواردنی پیس ومرداربووه‌كان! خوێنه‌ری ئازیزم : له‌پاش ئه‌م پێشه‌كیه‌پێم خۆشه‌باسی حرام بوونی گوشتی به‌رازتان بۆ بكه‌ن له‌قورئانی پیرۆز ومه‌ترسیشی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ : ‌‌ پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت موسڵمان گوێرایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره ‌بێت ودوور بكه‌وێته‌وه‌له‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی، ئه‌گه‌ر حیكمه‌تی خوای گه‌وره‌به‌دی بكرێت له‌و‌فه‌رمانانه‌یان ده‌رنه‌كه‌وێت، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رمێت: { إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ } (النور:51) . واته‌: به‌ڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له‌نێوانیاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه‌که‌ده‌ڵێن: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین بۆ هه‌موو فه‌رمانێکی شه‌رع، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن سه‌ر فرازو سه‌رکه‌وتوو. وه ده‌بینین فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ چۆنه‌ ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی مه‌ی خواردنه‌وه‌، كه‌‌ده‌فه‌رموێت :{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (المائدة:90) واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌دڵنیابن که‌عه‌ره‌ق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که‌خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه‌نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه‌ ئه‌مانه ‌هه‌رپیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته‌ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن (له‌هه‌ردوو جیهاندا). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :{ تِلْكَ حُدُودُ اللَّهِ فَلا تَقْرَبُوهَا } (البقرة: من الآية187) . واته‌: ئه‌مانه‌سنوورانی خودان و نزیكیان مه‌كه‌ونه‌وه‌. حه‌رامی گوشتی به‌راز له ‌قورئانی پیرۆز: خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ وَلَحْمَ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ بِهِ لِغَيْرِ اللَّهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلا عَادٍ فَلا إِثْمَ عَلَيْهِ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ} البقرة:173. واته‌: (خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه‌بوو و خوێن و گۆشتی به‌راز و ئه‌و ماڵاتانه‌ی كه‌ناوی غه‌یری خوایان له‌كاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه‌، حه‌رامی كردووه‌لێتان، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێویستی ناچاری كرد به‌خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له‌سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه‌هیچ گوناهێكی له‌سه‌رنی یه‌، به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌یی و دلۆڤانه‌. وه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالْدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ...)  المائدة 3 واته‌: له‌سه‌رتان حه‌رام کراوه‌خواردنی گۆشتی مرداره‌وه‌بوو، خوێن، گۆشتی به‌راز ... وه‌خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ قُل لاَّ أَجِدُ فِي مَا أُوْحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلاَّ أَن يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًا مَّسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ أَوْ فِسْقًا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللّهِ بِهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلاَ عَادٍ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ)  الأنعام 145 ، واته‌: (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پییان بڵێ: من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که‌وه‌حی و نیگام بۆ کراوه‌هیچ خواردنێکی حه‌رامکراو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌بیخوات، مه‌گه‌ر خواردنی مرداره‌وه‌بوو، یان خوێنێکی ڕژێنراو، یان گۆشتی به‌راز، به‌ڕاستی ئه‌و قه‌ده‌غه‌کراوه‌هه‌ر پیسه‌، یاخود (ماڵاتێک) که‌له‌سنووری شه‌رع ده‌رچووبێت له‌سه‌ر بڕینه‌که‌یدا به‌وه‌ی که‌ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر برابێت، جا که‌سێک ئه‌گه‌ر ناچارکرا (به‌هۆی گرانی یان زۆر لێکردن) له‌کاتێکدا داواکارو ده‌رچوو نه‌بێت و به‌رده‌وام نه‌بێت و دووباره‌ی نه‌کاته‌وه‌، ئه‌وه‌به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆشبوو میهره‌بانه‌(بۆ بڕاوادارانی ناچار). مه‌ترسی گوشتی به‌راز له سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ‌‌: به‌ڕێز عمر علی كریم له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: (( هه‌ندێ له‌لێكۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات پیشانیان داوه ‌که ‌خواردنی گۆشتی به‌راز له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ‌وای لێ ‌ده‌کات که ‌هه‌ڵسوکه‌وتیشی وه‌ربگرێت. زانایان سه‌لماندوویانه ‌که ‌گۆشتی به‌راز کرم و نه‌خۆشی تێدایه‌، که‌له‌ئه‌و ئاژه‌ڵه‌کانی تردا نییه‌. زیانبه‌خشه‌بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ و سروشتی ئه‌م ئاژه‌ڵه‌پاك نییه،‌ئه‌گه‌رچی له‌ژینگه‌یه‌کی پاکیش بێت. ئه‌م ئاژه‌ڵه ‌له‌ناو پیسای خۆی یاری ده‌کات و ته‌نانه‌ت ده‌شیخواته‌وه‌؛ بۆیه‌ڕێژه‌ی ئه‌نتی بۆدی (دژه‌میکرۆب) له‌له‌شی زۆرتره‌له‌و گیانله‌به‌ره‌کان. ڕێژه‌ی هۆرمۆنی گه‌وره‌بوونیشی له‌هه‌موو گیانله‌به‌رێك زۆرتره‌ته‌نانه‌ت له‌مرۆڤیش. ئه‌مانه‌ش ده‌گوازرێنه‌وه ‌و له‌ماسوولکه‌کانیان کۆ ده‌بنه‌وه‌. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی کۆلیسترۆڵ و چه‌وری زۆر به‌رزه‌(کۆلیسترۆ ڵ ی نزیکه‌ی (١٥) جار زۆرتره‌له‌گۆشتی مانگا). زانایان سه‌لماندوویانه‌که‌زۆریی ئه‌نتیبۆدی و هۆرمۆن و کۆلیسترۆل و چه‌وری هه‌ڕه‌شه‌ده‌کات له‌ته‌ندروستیی مرۆڤ. هه‌بوونی ئه‌مانه‌ئه‌بێته ‌هۆی زیادبوونی کێش و ناڵاندن له‌ده‌ستی ناڕێکیی گه‌وره ‌بوون (به‌هۆی هۆرمۆنه‌زۆره‌که‌).   مادده‌یه‌کی زیانبه‌خشی تر له‌گۆشتی به‌رازدا کرمی ( ترایكاینا trichina ) یه‌. زۆرجار ئه‌م کرمه‌له‌به‌رازدا هه‌یه ‌که ‌ده‌گوازرێته‌وه ‌بۆ له‌شی مرۆڤ؛ له‌ماسوولکه‌کانی دڵدا ڕاگیر ده‌بێت و ده‌بێته‌هۆی مردن. هه‌رچه‌ند ئێستا ته‌كنۆ‌لۆجیا ده‌توانێ بیدۆزێته‌وه ‌له‌گۆشتی به‌رازدا، به‌ڵام له‌سه‌ده‌كانی ڕابوردوودا هیچ شێوازێكی وا بۆ دۆزینه‌وه‌یان نه‌زانرابوو.   هه‌روه‌ها کرمی ته‌یپ (tapeworm) که‌له‌شێوه‌ی شریته‌چه‌ند مه‌ترێك درێژه‌، له‌ڕیخۆڵه‌ی به‌رازه‌وه ‌ده‌گوازرێته‌وه ‌بۆ ڕیخۆڵه‌ی مرۆڤ. ئه‌م کرمه ‌لیك ئه‌کات بۆ ناو بۆری خوێن و له‌یه‌کێك بۆ‌ئه‌ندامه‌کان وه‌ك دڵ و جگه‌ر و چاو ده‌گوازرێته‌وه‌. له‌مێشك که‌خۆشترین شوێنی ئه‌م کرمه‌یه‌تووشی نه‌خۆشیی گه‌شكه ‌خۆگرتن (نه‌خۆشییه‌كی ده‌مارییه به هێرشی گرژی) ده‌کات. به‌ڵام ئه‌م کرمه‌که‌له‌به‌رازدا ده‌گوێزرێته‌وه ‌توانای گواستنه‌وه‌ی نییه ‌له‌خوێندا. وه‌هه‌روه‌ها ئه‌م کرمه‌له‌گۆشتی مانگاشدا هه‌یه))‌. له‌پاش ئه‌وه‌ی زانیمان كه‌وا خوای گه‌وره‌ خواردنی گوشتی به‌رازی حه‌رام كردوه‌، وه‌له‌رووی پزیشكیشه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌وا زیان به‌خشه‌ب ه‌‌و مرۆڤانه‌ی كه‌ده‌یخۆن، وه‌ئێستاش مه‌ترسیه‌كه‌ی بڵاوبوه‌ته‌وه‌ له ‌هه‌ندێك وڵاتانی جیهاندا ، كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئه‌و خه‌ڵكه ‌بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار وشه‌ریعه‌ته‌كه‌ی په‌یڕه‌و بكه‌ن له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانیاندا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْأِسْلامَ دِيناً } (المائدة: من الآية3) . واته‌: ئه‌مڕۆ ئایینه‌كه‌تانم ته‌واو ( كامڵ ) كردوه‌بۆتان وچاكه‌و به‌هره‌ی خۆم به‌ته‌واوی رشتوه‌به‌سه‌رتاندا وڕازی بووم كه‌ئیسلام ئایینتان بێت. وه‌نابێت گوێ بدرێته ‌ئه‌و علمانیانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان كه‌وا ده‌ڵێن شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌كه‌ڵك ئه‌م كات و زه‌مانه‌‌ ناێیت... به‌ڕاستی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ گێل ونه‌‌فامن ئه‌گه‌ر چیش خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزیش بن، چونكه‌ گومانی تێیدا نیه‌ كه‌وا علمانیه‌ت بریتیه ‌له‌وێنه‌یه‌كی پیسی جاهیلیه‌ت، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: { أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْماً لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ } (المائدة:50) . واته‌: ئایا ئه‌وان داوای حوكمی نه‌فامی ده‌كه‌ن؟ ئایا كێ حوكم و بڕیاری له‌هی خوا جوان و چاكتره‌؟ لای كه‌سانێك كه‌بڕوای ته‌واویان هه‌یه‌. له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌بمانپارێزێت له‌هه‌موو نه‌خۆشێكی خراپ و ئه‌و كه‌سانه‌ش هیدایه‌ت بدات كه‌وا توشی خواردنی گوشتی به‌راز بوونه‌ له‌میلله‌ته‌كه‌مان. وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين   سه‌رچاوه‌كان : ١-پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان:مه‌لا محمد مه‌لا صالح. ٢-ته‌فسیری ئاسان: بورهان محمد امین. ٣-حه‌رامی گوشتی به‌راز:عمر علی كریم، سایتی ده‌ریای نوور. ٤ - حرب الخنازیر: شێخ نبیل العوضی، سایتی رۆژنامه‌ی (الوطن) كویتی . ٥- الإعجاز العلمي في كارثة انفلونزا الخنازير : كۆمه‌ڵه‌زانا و دكتۆری پسپۆر، رۆژنامه‌ی (الراية القطريّة ).