البحث

عبارات مقترحة:

الباطن

هو اسمٌ من أسماء الله الحسنى، يدل على صفة (الباطنيَّةِ)؛ أي إنه...

الجميل

كلمة (الجميل) في اللغة صفة على وزن (فعيل) من الجمال وهو الحُسن،...

السميع

كلمة السميع في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) بمعنى (فاعل) أي:...

حوكمی دوعا كردن له ‌منداڵان

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات شؤون الطفل - تربية الأولاد
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایه‌ دوعا كردنی باوك و دایك له‌منداڵه‌كه‌یان گیرا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر باوكه‌كه ‌یان دایكه‌كه ‌له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بوون ومنداڵه‌كه‌شیان ‌له‌سه‌ر ڕاستی بوو؟‌".

التفاصيل

  حوكمی دوعا كردن له ‌منداڵان     پرسیار: ئایه‌ دوعا كردنی باوك و دایك له‌منداڵه‌كه‌یان گیرا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر باوكه‌كه ‌یان دایكه‌كه ‌له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بوون ومنداڵه‌كه‌شیان ‌له‌سه‌ر ڕاستی بوو؟ وه‌ڵام: الحمد لله دوعاكردنی دایك و باوك گیرا نابێت ئه‌گه‌ر مناڵه‌كه‌یان له‌سه‌ر حه‌ق بوو وئه‌وانیش له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بوون، وه‌خوای گه‌وره ‌دوعایان قه‌بوڵ ناكات، چونكه ‌بێ گوێی ویاخی بونی منداڵه‌كه ‌بۆ دایك وباوكی له‌كاتێكدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌سێت به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان یان كه‌مته‌رخه‌می بكات له‌جێبه‌جێكردنی مافه‌كانیان ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانی باوك بۆ منداڵه‌كه‌ی یان قه‌ده‌غه‌كردنی له‌شتێك هیچ به‌رژه‌وه‌ندێكی تێدانه‌بێت ‌بۆ منداڵه‌كه‌ی، ئه‌وه ‌له‌م حاڵه‌ته‌دا منداڵه‌كه ‌ده‌توانێت ئه‌و فه‌رمانه‌ قه‌بوڵ نه‌كات، وه‌كو وتنی باوك به‌منداڵه‌كه‌ی: خێزانه‌كه‌ت ته‌ڵاق بده ‌به‌بێ هۆ، ئا ‌له‌م حاڵه‌ته‌دا منداڵه‌كه ‌ده‌توانێت بێ گوێی دایك و باوكی بكات، وه‌گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنی منداڵه‌كه‌ش ‌پێی ناوترێت یاخی بو( عقوقا )، وه‌ئه‌گه‌ر دوعاشی لێ بكه‌ن ئه‌وه‌ منداڵه‌كه ‌گوناه بار نابێت و‌هیچی له‌سه‌ر نیه‌ إن شاء الله والله أعلم .   له ‌فه‌تواكانی شێخ عبد الله بن حميد رحمه الله لاپه‌ڕه٣٠