البحث

عبارات مقترحة:

القريب

كلمة (قريب) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فاعل) من القرب، وهو خلاف...

العالم

كلمة (عالم) في اللغة اسم فاعل من الفعل (عَلِمَ يَعلَمُ) والعلم...

چۆن ئاستی ئیمانیت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌؟

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات العقيدة
ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مسوڵمان ڕوون و ئاشكرایه‌كه‌باوه‌ڕیش وه‌ك هه‌موو شتێكی تر قابیلی زیاد و كه‌م كردنه...بۆیه‌ پێویسته ‌به‌رده‌وام خه‌می زیاد كردنی ئاستی ئیمانی خۆمان بخۆین تا زیاتر له‌خوای گه‌وره‌نزیك بینه‌وه‌و قیامه‌تی خۆمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.

التفاصيل

  چۆن ئاستی ئیمانیت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌؟     ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مسوڵمان ڕوون و ئاشكرایه‌كه‌باوه‌ڕیش وه‌ك هه‌موو شتێكی تر قابیلی زیاد و كه‌م كردنه،‌هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ: (الإيمان يزيد وينقص"، وحين سئل: كيف؟ قال: "يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية) واته‌: باوه‌ڕ زیاد و كه‌م ده‌كات، كاتێ پرسیاریان لێ كرد: چۆن زیاد و كه‌م ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: به‌گوێڕایه‌ڵی و مل كه‌چی زیاد ده‌كا، وه‌به‌سه‌رپێچی و تاوان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، جا ئیمه‌ی مسوڵمان پێویسته‌به‌رده‌وام خه‌می زیاد كردنی ئاستی ئیمانی خۆمان بخۆین تا زیاتر له‌خوای گه‌وره‌نزیك بینه‌وه‌و قیامه‌تی خۆمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین. كۆمه‌ڵه كارێك هه‌ن كه‌ئێمه‌ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین تا باوه‌ڕمان زیاتر به‌رز بكه‌ینه‌وه‌له‌وانه‌ش: 1- زیاتر خواناسین: یه‌كه‌مین بنه‌مای باوه‌ڕ ناسینی خوای گه‌وره‌یه‌به‌ناوه‌به‌رز و جوانه‌كانی و سیفاته‌پیرۆزه‌كانی وه‌كاره‌ڕه‌نگینه‌كانی، ئایا چۆن ده‌توانی كه‌سێكت خۆشبوێت كه‌نه‌یناسیت؟ ! چۆن ئه‌و كه‌سه‌ناناسیت كه‌هه‌موو بوونه‌وه‌ری به‌دیهێناوه‌؟ ده‌ست وگوێ و ده‌م و چاو و دڵ و ئه‌م لاشه‌ته‌واو جوانه‌ی پێ داوی؟ بوونه‌وه‌ری كردۆته‌خزمه‌تكاری تۆ و ژیانی بۆ ساز كردوی،  به‌ڕاستی زۆر پێویسته‌بۆ مرۆڤی مسوڵمان ‌ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌رباره‌ی ناوه‌به‌رز  و سیفه‌ته‌پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌نوسراون بخوێنێته‌وه‌. 2- زیاتر شاره‌زا بوون له‌ئاینی ئیسلام : زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی مسوڵمانن به‌ڵام كه‌میان شاره‌زای ئه‌و په‌یامه‌ن كه‌ئه‌م دینه‌بۆی هێناون و هۆی دابه‌زینی ئیسلام نازانن، هه‌روه‌ها هیچ شاره‌زاییان له‌ئسولێ دین و بنچینه‌و بنه‌ما گرنگه‌كانی ئیسلام نی یه‌،  چۆن باوه‌ڕی مسوڵمان زیاد ده‌كات له‌كاتێكدا هیچ شاره‌زای ده‌رباره‌ی بنه‌ما گرنگه‌كانی ئیسلام نه‌بێت؟ چۆن ده‌توانیت خۆت به‌یه‌كێك له‌كۆمه‌ڵیك یزانیت له‌كاتێك دا هیچ شاره‌زایه‌كت ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌و پرۆگرامی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌نه‌بێت؟ كه‌به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌ی زیاتری كتێبه‌كانی زانسته‌شه‌رعیه‌كان ده‌كات. 3- خوێندنی پایه‌كانی باوه‌ڕ : باوه‌ڕ شه‌ش پایه‌ی بنچینه‌یی هه‌یه‌و كۆمه‌ڵی بنه‌مای تریشی هه‌یه‌، مسوڵمانی به‌ڕێز فێری پایه‌كانی ئیمان ببه‌له‌ماناكانی نزیك به‌ره‌وه‌كه‌بریتین له‌باوه‌ڕ بوون به‌: خوای گه‌وره‌، فریشته‌كانی، پێغه‌مبه‌رانی، كتێبه‌كانی، ڕۆژی دوایی، وه‌قه‌زاو قه‌ده‌ر خێر بێت یان شه‌ڕ. 4- ناسینی خۆشه‌ویستی خوا (محمد ): ناسینی خۆشه‌ویستی خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبی (سیره‌) ژیانی پیرۆزی و شاره‌زا بوون له‌فه‌رموده‌و ووته‌به‌رز و پیرۆزه‌كانی تا زیاتر ئاشنای ڕه‌وشتی به‌رز و ڕه‌نگینی ئه‌م زاته‌به‌ڕێزه‌بیت و خۆشه‌ویستی له‌ناخ وده‌رونتا زیاد بكات. 5- خۆبه‌خشی ... به‌ره‌نكاربوونه‌وه‌ی ده‌روون : له‌دوای فێربوونی زانست هیچ شتێك گرنگ تر نی یه‌له‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌بۆ به‌رزكرنه‌وه‌ی باوه‌ڕ، هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی نوێژه‌فه‌رزه‌كان بده‌له‌كاتی خۆیدا و  پارێزگاری ڕۆژووی مانگی پیرۆز بكه‌و هه‌وڵی ئه‌نجام دانی نوێژی سونه‌ت و ڕۆژووی سونه‌ت بده‌تا پله‌ی باوه‌ڕت به‌رز بێته‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی زۆر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز بده‌تا خوای گه‌وره‌زیاتر ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆیت به‌سه‌ردا بڕژێنێت و به‌ره‌و كار و كرداری زیاتری وه‌ك شه‌ونوێژ و خه‌تمی قورئان و هتد.... بڕۆی، ڕاسته‌ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌هه‌روا ئاسان نی یه‌به‌ڵام ئه‌گه‌ر مسوڵمان له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیدا بدوێ و له‌خۆی بپرسێت بۆچی هاتۆته‌دنیا و مه‌به‌ست له‌دروست بوونی چی یه‌و چ سودێك ده‌بینێت گه‌ر ڕێگه‌ی دوور له‌خوا و گومڕابوون بگرێت؟ هه‌موو ئه‌م یرسیارانه‌وای لێ ده‌كه‌ن كه‌زیاتر له‌خوای گه‌وره‌نزیك بێته‌وه‌. 6- پابه‌ند بوون به‌دوعاكردن : دوعا و زیكر و پاڕانه‌وه‌چه‌كی مسوڵمانه‌، هیچ شتێ له‌دوعا گرنگ تر نی یه‌بۆ مسوڵمان، به‌رده‌وام به‌له‌گه‌ڵ زیكره‌كانی شه‌وانه‌و ڕۆژانه‌و به‌رده‌وام ویردی ڕۆژانه‌بخوێنه‌، ئه‌توانی هه‌ر به‌زمانی كوردی ئه‌و دوعایانه‌بكه‌یت كه‌ده‌ته‌وێ به‌ڵكو خوای گه‌وره‌دوعا و نزات قبوڵ بكات و پله‌ی باوه‌ڕت به‌رز بێته‌وه‌، پیغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه‌وسلم) له‌زۆربه‌ی فه‌رموده‌شیرینه‌كانی دا ئاماژه‌ی به‌گرنگی دوعا كردوه‌بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌خوای گه‌وره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕی مسولمان هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (الدعاء أفضل العباده‌) دوعا و نزا و پاڕانه‌وه‌باشترین خواپه‌رستی یه‌. ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ڕی خوشكان  

المرفقات

2

چۆن ئاستی ئیمانیت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌؟
چۆن ئاستی ئیمانیت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌؟