البحث

عبارات مقترحة:

الحق

كلمة (الحَقِّ) في اللغة تعني: الشيءَ الموجود حقيقةً.و(الحَقُّ)...

القدير

كلمة (القدير) في اللغة صيغة مبالغة من القدرة، أو من التقدير،...

الودود

كلمة (الودود) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فَعول) من الودّ وهو...

فه‌زڵ و پاداشتی مانگی موحه‌ڕه‌م و ڕۆژووی عاشورا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف حاجی ئومێد چروستانی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات مناسبات دورية - يوم عاشوراء
مانگی موحه‌ڕه‌م یه‌كێكه‌له‌چوار مانگه‌كه‌ی كه‌به‌( الاشهر الحرم ) ناسراون واته‌ئه‌و چوار مانگه‌ی كه‌شه‌ڕ و شۆڕ و خراپه‌كاریات تیادا به‌رامبه‌ر یه‌كتر حرام كراوه‌_ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه‌كه‌له‌مانگه‌كانی تردا حرام نیه‌- به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌م چوار مانگه‌دا گوناهـ وتاوانه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌مانگه‌كاتی تر. بێ گومان رۆژی عاشورا ده‌یه‌می ڕۆژی مانگی موحه‌ڕه‌مه‌، فه‌زڵێكی ئیجگار گه‌وره‌ی هه‌یه‌و حورمه‌تێكی گوره‌شی هه‌بوو له‌كۆندا ...

التفاصيل

  فه‌زڵ و پاداشتی مانگی موحه‌ڕه‌م و ڕۆژووی عاشورا     مانگی موحه‌ڕه‌م یه‌كێكه‌له‌چوار مانگه‌كه‌ی كه‌به‌( الاشهر الحرم ) ناسراون واته‌ئه‌و چوار مانگه‌ی كه‌شه‌ڕ و شۆڕ و خراپه‌كاریات تیادا به‌رامبه‌ر یه‌كتر حرام كراوه‌_ ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌نیه‌كه‌له‌مانگه‌كانی تردا حرام نیه‌- به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه‌كه‌له‌م چوار مانگه‌دا گوناهـ وتاوانه‌كه‌ی زیاتره‌له‌مانگه‌كاتی تر ، ئه‌و مانگانه‌ش چوار  مانگن ،ئه‌وانیش مانگه‌كانی ( رجب ، ذو القعدة ، ذو الحجه‌، محرم ) ن ، ئه‌مه‌ش ڕای په‌سه‌ندی حه‌سه‌نی به‌صری و زۆرێك له‌زانایانی موته‌ئه‌خرینه‌. له‌باره‌ی فه‌زڵ و پاداشت و گه‌وره‌یی مانگی موحه‌ڕه‌میشه‌وه‌كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هاتووه‌. ئه‌بو هوره‌یره‌( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌فه‌رموویه‌تی :   أفضل الصيام بعد شهر رمضان: شهر الله الذي تدعونه المحرم" (رواه مسلم ) (1). واته‌: باشترین ڕۆژوویه‌ك دوای ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی ئه‌و مانگه‌یه‌كه‌پێی ده‌ڵێن موحه‌ڕه‌م . ئیصافه‌كردنی ئه‌م مانگه‌ش بۆ لای خوای گه‌وره‌و ناو هێنانی به‌( شهــر الله المحرم ) به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر فه‌زڵ و پله‌و پایه‌و گه‌وره‌ی ئه‌م مانگه‌،  چونكه‌په‌روه‌ردگار یان پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) شتێك یان كارێك ئیضافه‌ناكه‌ن بۆلای په‌روه‌ردگار ئیللا به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر فه‌زڵی ئه‌و كاره‌، بۆ نمونه‌: كاتێك ناوی ئیراهیم پێغه‌مبه‌ر ( علیه السلام ) ئیصافه‌ده‌كرێت و ده‌وترێن ( خلیل الله ) به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ر ڕێز وحورمه‌تی و مه‌كانه‌تی ئه‌و ، یان ده‌وترێت ( بیت الله ) مه‌به‌ست لێی دیسان ڕێو پله‌وپایه‌ی كه‌عبه‌یه‌، یان ( رسول الله ) به‌هه‌مان شێوه‌مه‌به‌ست پێی شه‌ره‌ف و ته‌شریف و ڕێزی پێغه‌مبه‌وری خوایه‌( صلی الله علیه وسلم ) . كه‌واته‌كاتێك ئیضافه‌ی مانگی موحه‌ڕه‌م ده‌كرێت بۆلای په‌روره‌دگار وده‌وترێت ( شهر الله المحرم ) مه‌به‌ست پێی ڕێز و پله‌و پایه‌ی ی ئه‌م مانگه‌یه‌لای خوای گه‌وره‌. پڕ فه‌زڵترین ڕۆژه‌كانی ئه‌م مانگه‌ش ( مانگی موحه‌ڕه‌م ) ده‌ڕۆژی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌یه‌، ئه‌بو عوثمانی نه‌هدیش له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌ڵت : پێشتر سێ ده‌ڕۆژیان به‌گه‌وره‌داناوه‌، ده‌ڕۆژی كۆتای مانكی ڕه‌مه‌زان كه‌به‌شه‌وه‌كانی قه‌در ناسراوه‌، ده‌ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی ذی الحجة ، و ده‌ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی موحه‌ڕه‌م . له‌باره‌ی ده‌ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی موحه‌ڕه‌میشه‌وه‌وتراوه‌: كه‌ئه‌و ده‌ڕۆژه‌ن كه‌په‌روه‌ردگار ئه‌و چـل شـه‌وه‌ی پـێ ته‌واو كرد كه‌له‌گه‌ڵ ( موسی پێغه‌مبه‌ر - علیه السلام - ) دیار كردبوو كه‌قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات كاتێك كه‌ده‌فه‌رموێت ( و واعدنا موسی ثلاثین لیلة وأتممنها بعشر فتم میقات ربه أربعين لیلة‌) سوره‌تی الأعراف ١٤٢ ، واته‌: په‌یمان و به‌ڵێنمان به‌موسی دا بۆ گفتو گۆ و قسه‌له‌گه‌ڵ كردنی به‌سی شه‌و ، پاشتر به‌ده‌شه‌وی تر ئه‌و ماوه‌و به‌ڵێنه‌مان ته‌واو كرد ، ئه‌وسا كات و وه‌ختی دیداری په‌روه‌ردگاری بوو به‌چل شه‌وی ته‌واو . جا ووتراوه‌قسه‌و گفتوگۆی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ موسی پێغه‌مبه‌ردا ( علیه السلام ) له‌و ده‌شه‌وه‌دا بوو كه‌بۆی ته‌واو كراوه‌ئه‌و ده‌شه‌وه‌یش ده‌شه‌وی یه‌كه‌می مانگی موحه‌ڕه‌مه‌. بێ گومان رۆژی عاشورا ده‌یه‌می ڕۆژی مانگی موحه‌ڕه‌مه‌، فه‌زڵێكی ئیجگار گه‌وره‌ی هه‌یه‌و حورمه‌تێكی گوره‌شی هه‌بوو له‌كۆندا ، ئه‌وه‌یش به‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌بووه‌كه‌په‌روه‌دگار ته‌وبه‌ی له‌حه‌زره‌تی ئاده‌م( علیه السلام )  وه‌رگرت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و بێ فه‌رمانیه‌ی خوای گه‌وره‌ی كرد و بوو به‌هۆی ده‌ركردنی له‌به‌هه‌شتی ،و ئه‌و ڕۆژه‌یش بووه‌دیسان په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌ی له‌قه‌ومی حه‌ره‌تی یونس ( علیه السلام ) وه‌رگرت ، عاشورا به‌ووته‌ی هه‌ندێك له‌زانایانی ته‌فسیر ئه‌و ڕۆژه‌یشه‌به‌( یوم الزینه‌) ناسراوه‌له‌قورئاندا كه‌موسی ( علیه السلام ) موعدی دانا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی فیرعه‌ون وجاودووگه‌ره‌كان و دواتر خوای گه‌وره‌موسی ی سه‌رخست به‌سه‌ریاندا و به‌ئیمان هێنانی جادوگه‌رڕكان كۆتای هات ، هه‌ر ئه‌و رۆه‌شه‌كه‌په‌روه‌ردگار موسی و ئیماندارانی ڕزگار كرد و فیرعه‌ون و هامان و شوێنكه‌وتوانیانی غه‌رقی ده‌ریای نیل كرد ،  هه‌ر ئه‌م عاشورایه‌هه‌موو پێغه‌ه‌به‌رانی پێشووتریش (علی نبینا وعلیهم الصلاه‌والسلام) تیایدا به‌ڕۆژوو بوون و بـــه‌ڕێزه‌وه‌سه‌یریـــان كردوه‌، له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتوه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خـــوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی: ( يوم عاشوراء كانت تصومه الأنبياء قبلكم فصوموه أنتم ) (٢) ، واته‌: ڕۆژی عاشورا پێغه‌مبه‌رانی پێش ئێوه‌هه‌مویان تیایدا به‌ڕۆژوو بوون ئێوه‌ش به‌ڕۆژوو بن تیایدا . خاوه‌ن كتێبه‌ئاسمانیه‌كانیش له‌جوله‌كه‌و گاوره‌كان له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بوون ، هه‌روه‌ها ووته‌یه‌كیش هه‌یه‌ئه‌ڵێت قوره‌یشیش له‌زه‌مانی جاهلیدا له‌م ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو بوون ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش ( محمدی خاتم الانبیاء ) له‌ڕۆژی عاشورادا به‌ڕۆژوو بووه‌و فه‌رمانیشی كردوه‌به‌موسڵمانان پێش ئه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانیان له‌سه‌ر فه‌رز بێت كه‌له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو بن ، له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا كه‌بوخاری و مسلم ڕیوایه‌تیان كردوه‌ له‌عبد الله ی كوڕی عه‌باسه‌وه‌( خوایان لێ ڕازی بێت ) كه‌فه‌رمویه‌تی : قدم النبي صلى الله عليه وسلم المدينة فوجد اليهود صيامًا يوم عاشوراء. فقال: "ما هذا اليوم الذي تصومونه؟" قالوا: هذا يوم أنجى الله فيه موسى وقومه، وأغرق فرعون وقومه، فصامه موسى شكراً فنحن نصومه، فقال صلى الله عليه وسلم: "نحن أحق بموسى منكم" فصامه وأمر بصيامه (٣) . واته‌: كاتێك كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كۆچی كرد بۆ‌مه‌دینه‌ی منوره‌بینی كه‌جوله‌كه‌كان له‌ڕۆژی عاشورادا به‌ڕۆژوو ده‌بن ، پرسی ئه‌م ڕۆژه‌چیه‌كه‌جوله‌كه‌تیایدا به‌ڕۆژوو ده‌بن ؟ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: ئه‌مه‌ئه‌و ڕۆژه‌یه‌كه‌په‌روه‌ردگــار موسی ( علیه السلام ) و ئیماندارانی تیادا ڕزگار كرد له‌ده‌ستی فیرعه‌ون و شوێنكه‌وتوانی وغه‌رقی ناو  ده‌ریایی كردن ، جا له‌شوكری ئه‌و نیعمه‌ته‌گه‌وره‌یه‌دا  موسی پێغه‌مبه‌ر به‌ڕۆژوو بوو ، ئێمه‌ش به‌ڕۆژوو ده‌بین ، له‌پاشاندا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ئێمه‌به‌موسی له‌پێشترین له‌ئێوه‌ی جوله‌كه‌، پاشان له‌ڕۆژی عاشورادا به‌ڕۆژوو بوو فه‌رمانی كرد به‌هاوه‌ڵه‌به‌ڕێزه‌كانیش كه‌به‌ڕۆژوو ببن . له‌صه‌حیحی مسلم یشدا هاتووه‌: أن رجلاً سأل النبي صلى الله عليه وسلم عن صيام عاشوراء فقال: "أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله "(4) . واته‌: پیاوێك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا پرسیاری كرد له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ئومێده‌وارم لای‌خوای گه‌وره‌كه‌بیكات به‌مایه‌ی سڕینه‌وه‌ی گوناهی ساڵێكی پێشووتر . له‌فه‌رمووده‌یه‌كیشدا هاتوه‌كه‌عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلی الله علیه وسلم ) ڕیوایه‌تی كردوه‌كه‌فه‌رمویه‌تی :  لئن بقيت إلى قابل لأصومن التاسع " (5). واته‌: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار ته‌مه‌نمان بدات بۆ ســــاڵی داهاتوو ڕرۆژی نۆهه‌میش ده‌گرم ( واته‌ڕۆژێك پش عاشورا . ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌كه‌ئوممه‌تی ئیسلام پێچه‌وانه‌ی جوله‌كه‌كان بكه‌ن له‌م كاره‌شدا ، چونكه‌پێغه‌م‌به‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌رجه‌م كارو عیباده‌ته‌كاندا فه‌رمانی كردوه‌به‌موسڵمانان كه‌هه‌میشه‌پێچه‌وانی ئه‌هلی كتاب بن و موخالفه‌ی ئه‌وان بكه‌ن ، هه‌ر بۆیه‌لێره‌شدا فه‌رمویه‌تی ساڵی داهاتوو ده‌بێت ڕۆژی نۆهه‌میش بگرم ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و ومخالفه‌یه‌ی كه‌باسمان كرد . له‌م باره‌یه‌شه‌وه ‌فه‌رمووده‌گه‌لێكی زۆر هه‌ن كه‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌ی و فه‌زڵی ئه‌م ڕۆژه‌به‌ڵام به‌وه‌نده‌ئیكتفای پێ ده‌كه‌ین. ئێستاش دێینه‌‌سه‌ر مه‌سئه‌له‌یه‌كی تر ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ‌ڕاو بۆچوونی زانایانه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پێش فه‌رز بوونی مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژوو گرتنی عاشورا فه‌رز بووه‌له‌سه‌ر موسڵمانان یان نه‌ء ؟ ڕای یه‌كه‌م : بۆچوون و ڕای ئیمامی ئه‌حمه‌د و ئه‌بو حه‌نیفه‌یه‌كه‌پێیان وایه‌، پێش ئه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رز ببێت له‌سه‌ر موسڵمانان ڕۆژوو گرتنی عاشورا واجب بووه‌له‌سه‌ریان . ڕای دووه‌م : ڕای ئیمامی شافعی یه‌و ده‌ڵێت سونه‌تی مؤكد بوه‌، ئه‌مه‌ش ووته‌ی زۆربه‌ی زۆری زانایانی مه‌زهه‌بی شافعی مه‌زهه‌بی حه‌نابله‌شه‌. زۆرێكیش له‌زانایانی و ئه‌هلی سه‌له‌ف ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ریشدا بوو بن هه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌به‌ڕۆژوو بوون ،وه‌ك ( عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ، و ئه‌بو اسحاق و ئیمامی زوهری، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ریشدا به‌ڕۆژوو نه‌بیت خوای گه‌وره‌ڕۆژانێكی تری داناوه‌كه‌تۆڵه‌یان بكرێته‌وه‌و تیایدا به‌ڕۆژوو ببیته‌وه‌به‌به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی ( فعدة من أيام أخر ) ، به‌ڵام ڕۆژووی عاشورا تۆڵه‌و قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌، بۆیه‌سه‌له‌فی ئه‌م ئومه‌ته‌وویستویانه‌ئه‌و پاداشت و خێره‌گه‌وره‌یان له‌كیش نه‌چێت ، ئه‌مه‌ش ووته‌ی ئیمامی ئه‌حمه‌ده‌. له‌كۆتایدا له‌خوای گه‌وره‌داواكارم سه‌ربه‌رز و سه‌رفرازی دونیاو قیامه‌تمان بكات ان شاء الله و له‌لطف و میهره‌بانی خۆیشی له‌تاوان و گوناهه‌كانمان  خۆش ببێت .   وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم   په‌راوێزه‌كان : (١) أحمد (2/ 342) واللفظ له، ومسلم (11 63) بنحوه . (2) ابن أبي شيبة (3/ 55)، وإسناده ضعيف؛ لضعف إبراهيم الهجري. (3 ) البخاري (2004)، ومسلم (1130). (4 ) مسلم (1162) من حديث عبد الله بن معبد الزماني، عن أبي قتادة مرفوعًا مطولاً. قال البخاري   في (التاريخ) (5/198): عبد الله بن معبد الزماني لا نعرف سماعه من أبي قتادة. (5 ) مسلم (1134).

المرفقات

2

فه‌زڵ و پاداشتی مانگی موحه‌ڕه‌م و ڕۆژووی عاشورا
فه‌زڵ و پاداشتی مانگی موحه‌ڕه‌م و ڕۆژووی عاشورا