البحث

عبارات مقترحة:

المنان

المنّان في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعّال) من المَنّ وهو على...

الآخر

(الآخِر) كلمة تدل على الترتيب، وهو اسمٌ من أسماء الله الحسنى،...

الجواد

كلمة (الجواد) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فَعال) وهو الكريم...

كۆمه‌ڵه ‌فه‌توایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین ، لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات المجلات والمؤتمرات العلمية - مناسبات دورية - يوم عاشوراء
هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ فه‌تواكانی زانایانی ئیسلام ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ده‌رباره‌ی رۆژووی عاشورا.

التفاصيل

  كۆمه‌ڵه ‌فه‌توایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا       ١ - پرسیار كرا له‌شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئایا دروسته‌ته‌نها ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا بگیرێت و هێچ ڕۆژێك له‌پاش و پێشیه‌وه‌نه‌گیرێت ؟ چونكه‌من له‌یه‌كێك له‌گۆڤاره‌كاندا فه‌توایه‌كم خوێند‌وه‌ته‌وه‌كه‌مه‌فهومه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه‌دروسته‌ته‌نها ڕۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو بیت ، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه‌ئێستا جوله‌كه‌له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو نابن و ئه‌و كه‌راهه‌ته‌ی نه‌ماوه‌؟ وه‌ڵامی شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : كه‌راهه‌تی به‌ته‌نها گرتنی ڕۆژی عاشورا مه‌سه‌ئه‌له‌یه‌كی یه‌ك ڕا نیه‌لای زانایان ، چونكه‌له‌ناو زانایاندا كه‌سانێك هه‌ن باوه‌ڕیان وایه‌هیچ كه‌راهه‌تێكی نیه‌، به‌ڵام باشتر وئه‌فضه‌ل وایه‌مرۆڤی موسڵمان ڕۆژی نۆیه‌م بگرێت، تا ڕۆژی یانزه‌هه‌م، واته‌ڕۆژێك پێشتر،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ده‌فه‌رموێت : (لئن بقيت إلى قابل لأصومن التاسع ) واته‌: ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت بۆ ساڵی ئاینده‌ئه‌وا من ڕۆژی نۆیه‌م ده‌گرم ، واته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی ده‌یه‌م كه‌(عاشورا) ده‌كات ،زانایانیش له‌م باره‌یه‌وه‌سێ شێوه‌یان باسكردوه‌: ١-ئه‌وه‌یه‌كه‌ڕۆژێك پێشتر و ڕۆژێك پاشتر بگیرێت . ٢-ئه‌وه‌یه‌كه‌ته‌نها ڕۆژی عاشورا بگیرێت . ٣-ئه‌وه‌یه‌كه‌ڕۆژێك پێشتر یان ڕۆژێك پاشتر بگیرێت . ئه‌وه‌شیان باسكردوه‌كه‌به‌پله‌به‌ندی ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌كه‌ڕۆژێك پێشتر و ڕۆژێك پاشتر بگیرێت، به‌پله‌ی دووه‌م ئه‌وه‌ش دێت كه‌ڕۆژی نۆیه‌م و ده‌یه‌م بگیرێت ، به‌پله‌ی سێهه‌میش ئه‌وه‌ی كه‌ڕۆژی ده‌یه‌م و یانزیه‌م بگیرێت ،به‌پله‌ی چوارهه‌میش ئه‌وه‌یه‌كه‌به‌ته‌نها ڕۆژی عاشورا بگیرێت ، واش ده‌رده‌كه‌وێت و منیش وا ده‌بینم كه‌به‌ته‌نها گرتنی ڕۆژی عاشورا هیچ كه‌راهه‌تێكی نیه ،به‌ڵام ئه‌فضه‌ل و باشتر وایه‌كه‌رۆژێك پێشتری یان پاشتری بگیرێت . ٢ - پرسیارێكی تریشی كرا له‌ شێخ محمد صالح العثیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) . ئێستا وه‌ره‌قه‌یه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و فه‌ضلی مانگی موحه‌ڕه‌م و گرتنی ڕۆژووی عاشورای تیادا هاتووه‌، جا ئه‌مه‌ش ده‌قی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌خوای گه‌وره‌پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌بزانن ئایا ئه‌وه‌ی تیایدا هاتوه‌ڕاست و دروسته‌یان نا، له‌وه‌ره‌قه‌كه‌دا هاتوه‌كه‌ عن ابن عباس رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم صام يوم عاشوراء وأمر بصيامه. متفق عليه. واته‌: ئیبن وعه‌باس ( خوا له‌خۆی و باوكیشی ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ڕۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو بووه‌ و فه‌رمانی كردوه‌به‌خه‌ڵكیش كه‌به‌ڕۆژوو بن ، هه‌روه‌ها هاتوه‌وعنه أيضاً قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "لئن بقيت إلى قابل لأصومن التاسع"، رواه مسلم.  واته‌: هه‌ر له‌ئیبن و عه‌باسه‌وه‌ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خــــوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت بۆ ساڵی ئاینده‌ئه‌وا له‌گه‌ڵ ڕۆژی عاشورادا هڕۆژێكیش پێش ئه‌وه‌به‌ڕۆژوو ده‌بم . هه‌ر وه‌ها هاتوه‌ : عن أبي قتادة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم سُئل ذات يوم عن صوم يوم عاشوراء فقال: "يكفر السنة الماضية"، رواه مسلم. واته‌: ئه‌بی قه‌تاده‌( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌ڕۆژێك پرسیار كرا له‌پێغه‌مه‌بری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووبونی ڕۆژی عاشورا، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : گوناهی ساڵێكی پێشتر ده‌سڕێته‌وه‌ . دیسان هه‌ر له‌و وه‌ره‌قه‌یه‌دا كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه‌فه‌رموده‌یه‌كی تر هاتوه‌كه‌ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی ، : عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "أفضل الصيام بعد رمضان شهر الله المحرم، وأفضل الصلاة بعد الفريضة صلاة الليل"، رواه مسلم. واته‌: ئه‌بو هوره‌یره‌( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رمووی ، كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : باشترین ڕۆژویه‌ك دوای ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی مناگی موحه‌ڕه‌مه‌( واته‌ڕۆژووی عاشورا ) وباشترین نوێژێكیش دوای نوێژه‌فه‌رزه‌كان شه‌و نوێژه‌. ئه‌وجا له‌كۆتای ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌دا ئه‌م ئامۆژگاریه‌هاتوه‌كه‌كه‌ڵێت : ئه‌ی برای موسڵمان كه‌واته‌ڕۆژی نۆهه‌م و ده‌یه‌می مانگی موحه‌ڕه‌م ، یان ڕۆژی ده‌یه‌م و ڕۆژی یانزه‌هه‌م به‌ڕۆژوو به‌تاوه‌كو ئه‌و پاداشته‌گه‌وره‌یه‌ت به‌نضیب ببێت ئین شاالله ، جا خۆ ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌ڕۆژوو بوویت ، واته‌ڕۆژی نۆهه‌م و ده‌یه‌م و یانزه‌هه‌م ئه‌وه‌زۆر باشتر وچاكتره‌و به‌و كاره‌شت ئه‌و ئه‌جره‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنین كه‌له‌هه‌موو مانگێك سێ رۆژ به‌ڕۆژوو بیت، پێغه‌مه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : ڕۆژووی سێ ڕۆژ له‌هه‌ر مانگێك وه‌ك ڕۆژوو گرتنی ساڵه‌كه‌به‌گشتی وایه‌. خوای گه‌وره‌ش ئێمه‌و ئێوه‌موه‌فه‌ق بكات له‌سه‌ر كار و كرده‌وه‌ی خێر . وه‌ڵامی شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : ئه‌وه‌ی له‌و وه‌ره‌قه‌یه‌دا هاتووه‌له‌سه‌ر فه‌ضل و گه‌وره‌ی و پاداشتی ڕۆژووی مانگی موحه‌ڕه‌م و عاشورا هه‌مووی صه‌حیح و دروستن . 3- پر سیار كرا له‌لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی فه‌توای عه‌ره‌بستانی سعودیه‌: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چ شتێك پێویسته‌له‌سه‌ر مرۆڤی موسڵمان كه‌له‌ڕۆژی عاشورا دا بیكات ؟ ئایا ئه‌م ڕۆژه‌ش زه‌كاتی سه‌ر فیطره‌ی هه‌یه‌؟ وه‌ڵامی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی فه‌توای عه‌ره‌بستانی سعودیه‌: مه‌شروعه‌بۆ مرۆڤی موسڵمان كه‌ڕرۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو بێت و به‌كارێكی سوننه‌ت داده‌نرێت ، له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌كه‌ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رز و واجب نه‌بوو بوو ، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كرد به‌موسڵمانان كه‌ڕۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو بن ، به‌ڵام كاتێك كه‌مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رز بوو له‌سه‌ر موسڵمانان، ئیتر حوكمی ه‌ۆژووی عاشورا به‌واجبی نه‌ما و هه‌ركه‌س ئه‌یتوانی كه‌به‌رۆژوو بێت یان به‌ڕۆژوو نه‌بێت ، واته ( حوكمه‌كه‌ی له‌واجبه‌وه‌گۆڕا بۆ سوننه‌ت - وه‌رگێڕ ) ، بۆ مه‌سئه‌له‌ی زه‌كاتی سه‌ر فطره‌ش نه‌خێر ڕۆژووی عاشورا زه‌كاتی سه‌ر فطره‌ی نیه‌.   خوای گه‌وره‌ش پشت و په‌نای هه‌مووان بێت و درودو ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌هل و به‌یت و هاوه‌ڵانی

المرفقات

2

كۆمه‌ڵه ‌فه‌توایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا
كۆمه‌ڵه ‌فه‌توایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا