البحث

عبارات مقترحة:

الرحمن

هذا تعريف باسم الله (الرحمن)، وفيه معناه في اللغة والاصطلاح،...

الحكم

كلمة (الحَكَم) في اللغة صفة مشبهة على وزن (فَعَل) كـ (بَطَل) وهي من...

الله

أسماء الله الحسنى وصفاته أصل الإيمان، وهي نوع من أنواع التوحيد...

یاسای فره‌ژنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندایه

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف حاجی عومه‌ر عه‌لی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات نوازل الأحوال الشخصية وقضايا المرأة - تعدد الزوجات
له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕه‌وایه‌ بۆ پیاوی موسڵمان تا چوار ژن بهێنێت، ئه‌ویش به‌چه‌ند مه‌رجێك..وه‌ ئه‌م ڕه‌وا بوونه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندایه‌.

التفاصيل

  یاسای فره‌ژنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندایه       کوڕێکی کورد له‌به‌ریتانیا ویستی ژن بهێنێ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکی ئه‌مه‌ریکیدا ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر زه‌واج، ئافره‌ته‌ئه‌مریکیه‌که‌ووتی من به‌هه‌موو شتێکی تۆ ڕازیم، وه‌تۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌من بۆی ده‌گه‌ڕام به‌ڵام ته‌نها یه‌ك مه‌رجم هه‌یه‌؟ کوڕه‌کورده‌که‌ش ووتی فه‌رموو مه‌رجه‌که‌ت چی یه‌؟ ووتی: ژن نه‌هێنیته‌سه‌رم کوڕه‌کورده‌که‌ش ووتی: باشه‌منیش یه‌ك پرسیار له‌تۆ ده‌که‌م، کچه‌که‌ئه‌مه‌ریکه‌یه‌که‌ووتی فه‌رموو کوڕه‌کورده‌که‌ووتی:باشه‌ئه‌گه‌ر ئێسته‌من ژن دار بم تۆ پێت خۆشه‌وه‌یان پێت باشه‌شووم پێ بکه‌یت وه‌یان به‌ته‌نهایی بمێنیته‌وه‌؟ کچه‌که‌بێده‌نگ بوو وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌... ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و مه‌رجه‌ش نا شه‌رعی نی یه‌به‌ڵکو ئافره‌تان ده‌توانن داوای ئه‌و مه‌رجه‌بکه‌ن و وه‌هه‌تا مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌که‌له‌گرێبه‌سته‌که‌شدا بینوسن، وه‌دواتر پیاوه‌که‌به‌هیچ جۆرێك ناتوانێت ژن بهێنێته‌ر سه‌ر ژنه‌ی یه‌که‌م، چونکه‌به‌ژنهێنانی گرێبه‌ستی یه‌که‌م هه‌ڵ ده‌وه‌شێته‌وه‌، جا که‌وابوو چی کرد هه‌ر به‌به‌ستنی گرێبه‌ستێکی تازه‌گرێبه‌ستی پێشوی هه‌ڵوه‌شاوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و به‌وردی سه‌رنجی فره‌ژنی به‌ین ده‌بینین له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندایه‌، وه‌دژایه‌تی کردنی فره‌ژنی له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌دژایه‌تی خۆیانه‌چونکه‌ئه‌و پیاوه‌ی که‌ژنی دووهه‌م وه‌یان زیاتر ده‌هێنێ خۆ ئه‌ویش ژنه‌... خۆ پیاوی نه‌هێناوه‌، که‌وا بوو بۆ ئافره‌ته‌کان ده‌بنه‌دژی خۆیان، وه‌له‌لایه‌کی تره‌وه‌ئه‌و ئافره‌ته‌ی که‌دژی ئه‌و ئافره‌ته‌ده‌بێته‌وه‌که‌هێنراوه‌ته‌سه‌ری ئه‌گه‌ر خۆی له‌جێگه‌ی ئه‌ودا دابنێ چ ده‌ڵێ؟ وه‌ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خۆی به‌ئاره‌زووی خۆی شوو نه‌کات به‌پیاوی خێزاندار ئیتر هه‌بوونی یاسا چ مانایه‌کی ده‌بێت؟ وه‌که‌به‌ئاره‌زووی خۆشی شووی پێکرد بۆ یاسا دژی بوه‌ستێته‌وه‌؟ وه‌ئایا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌لافی ئازادی تاکه‌که‌سی ناده‌ن؟ ئه‌ی ئه‌مه‌چی یه‌؟ له‌لایه‌كی تره‌وه‌ئه‌گه‌ر ووردتر بڕوانین زۆر زیاتر ده‌بینین هه‌بوونی ئه‌م کاره‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندایه‌... بۆ نمونه‌له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا که‌به‌بڕوای هه‌موو خه‌ڵکی قه‌یره‌ی بووه‌ته‌کێشه‌چ چاره‌سه‌رێك هه‌یه‌بۆی؟ خۆ لێره‌دا مانای وا نی یه‌ئیتر که‌و کێشه‌به‌هه‌بوونی ئه‌م یاسایه‌بنبڕ بکرێت، به‌ڵام هیچ نه‌بێت کێشه‌ی هه‌ندێك چاره‌سه‌ر ده‌کات، وه‌گه‌ر په‌رله‌مان ڕه‌چاوی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی بکات به‌ڕاستی خۆیان گه‌وره‌ده‌که‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه‌له‌ناو خه‌ڵکیدا به‌خراپ ناوزه‌ند ده‌کرێن، چونکه‌میلله‌تی ئێمه‌میلله‌تێکی مسوڵمانه‌ئه‌گه‌ر له‌سه‌ددا 99 نه‌بێت نزیکی ئه‌و ڕێژه‌یه‌چۆن ده‌کرێت دژایه‌تی ئه‌و ڕێژه‌زۆره‌بکرێت بۆ ڕێژه‌یه‌کی زۆر زۆر که‌م به‌به‌راور‌د له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه‌یه‌دا، ئه‌ی ئیتر دیموکراتیه‌ت مانای چی؟ به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه‌که‌ده‌کرێت باش وایه‌ئه‌وانه‌چاره‌سه‌ر بکرێت، ده‌بێت خه‌ڵکی به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیه‌و هوشیار بکرێنه‌وه‌لێیان، یه‌که‌م من چه‌ند شتێك ده‌خه‌مه‌ڕوو بۆ پیاوان هه‌رکاتیك ووستیان ژنێکی تر بهێنن ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ڕه‌چاو بکه‌ن. 1-له‌ڕقی ژنی پێشووت نه‌بێت، وه‌ك دژایه‌تی کردنێکی به‌م شێوه‌ڕووبه‌ڕووی ببیته‌وه‌. 2-کاره‌که‌شه‌رع ڕێگه‌ی پێداوه‌ده‌بێت تۆش ڕه‌چاوی شه‌رع بکه‌یت، نه‌ك به‌بیانوی شه‌رعه‌وه‌پێچه‌وانه‌ی ببیته‌وه‌، وه‌گه‌رنا ئه‌و کاره‌نابێته‌بیانویه‌ك بۆ کردنی کاره‌که‌ت. 3-ده‌بێت عه‌دل بیت له‌نێوانیاندا که‌ عه‌دل تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه‌یه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌سزای سه‌ختی دوا ڕۆژی چاوه‌ڕێت ده‌کات. 4-به‌هێنای ژنی تازه‌ژنی پێشووت له‌یاد نه‌که‌ی، ده‌بێت هاوسه‌نگیان بپارێزیت وه‌خۆشه‌ویستیت بۆ هه‌ردوولایان هه‌بێت نه‌ك له‌گه‌ڵ ژنی پێشووتدا به‌رده‌وام قڕه‌و قاڵه‌بکه‌یت و، له‌گه‌ڵ ژنه‌تازه‌که‌تدا پێبکه‌نیت و گاڵته‌و گه‌پ بکه‌یت. 5-مافی هه‌ردوو لایان ده‌سته‌به‌ر بکه‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌ت نی یه‌نابێت ژنی تر بهێنیت، وه‌هه‌تا ئه‌گه‌ر توانای به‌ڕێوه‌بردنت نی یه‌نابێت هه‌ر ژن بهێنیت ئه‌گه‌ر ژنیشت نه‌بێت، چونکه‌ئه‌و کاته‌سته‌م له‌ئافره‌ته‌که‌ده‌که‌یت وه‌سته‌میش ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌له‌شه‌رعدا. وه‌پێنج خاڵێش ده‌خه‌مه‌ڕوو بۆ ئافره‌تان: 1-به‌ئاره‌زووی خۆت نه‌بێت با که‌س نه‌توانێت ئه‌و کاره‌ت پێ بکات، ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستایه‌کیش ماره‌ی بڕیت به‌بێ ئه‌وه‌ی پرست پێ بکات ده‌عوه‌ی له‌سه‌ر تۆمار بکه‌پێش ئه‌وه‌ی بچیته‌نێو که‌ژاوه‌ی هاوسه‌ریه‌وه‌، مه‌هێڵه‌ئه‌و کاره‌ت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆت پێ بکه‌ن. 2-ئه‌گه‌ر ژن هێنانه‌سه‌رت کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌لات داوای ئه‌و مه‌رجه‌بکه‌پێش شوو کردنت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر به‌گومانه‌وه‌نه‌بیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تدا نه‌وێرێت سڵاو له‌خزمێکی نزیکی بکات شه‌ڕی پێ بفرۆشیت و بڵێی به‌خوا ڕۆژێك دێت هه‌ر ژن بهێنیته‌سه‌رم، خۆشت و ئه‌ویش له‌م کێشه‌ده‌رباز بکه‌. 3-ئه‌گه‌ر به‌پێویستت زانی خۆت داوای ئه‌وه‌بکه‌پیاوه‌که‌ت ژنێکی تر بهێنێت، بۆ نمونه‌منداڵت نابێت وه‌ده‌شزانی مێرده‌که‌ت حه‌زی له‌منداڵه‌، وه‌یان نه‌خۆشینێکی درێژ خایه‌نت هه‌یه‌، وه‌یان مێرده‌که‌ت ده‌وڵه‌مه‌نده‌و ئه‌رکێکی زۆر له‌سه‌رته‌، وه‌یان ئه‌و هه‌موو قه‌یره‌ده‌بینی له‌وانه‌زۆرێکی خزمی خۆته‌بۆ یه‌کێکیان له‌و کێشه‌یه‌ڕزگار ناکه‌یت، ئه‌و کاته‌ژنهێنانی مێرده‌که‌ت یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆت، وه‌تۆش زیاتر گه‌وره‌ی خۆت ده‌سه‌لمێنی، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت دوو خوشك وه‌یان له‌گه‌ڵ پوردا نابێت ژنی یه‌ك پیاو بن له‌یه‌ك کاتدا. 4-ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ت ژنێکی تری هه‌بوو جگه‌له‌تۆ ئه‌وه‌بزانه‌ئه‌ویش ژنه‌هه‌روه‌ك تۆ مافی هه‌یه‌چۆن دژی هه‌مان ڕه‌گه‌زی خۆت ده‌بیته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ن که‌مو کوڕی هه‌بوو پێی دابین بکه‌، نه‌ك هه‌ر بیانوی پێ بگریت و شه‌ڕی پێ بفرۆشیت، چونکه‌ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌به‌ده‌ستی تۆ تێك چوو بێگومان تاوانبار ده‌بیت. 5-به‌رده‌وام هه‌وڵی چاکه‌کاری بده، بێگومان ئه‌م کاره‌ت لای مێرده‌که‌ت زیاتر خۆشه‌ویستت ده‌کات به‌پێچه‌وانه‌وه‌له‌وانه‌یه‌ببێته‌مایه‌ی ترازانتان له‌یه‌ك و جیا بوونه‌وه‌تان، ئه‌م خاڵه‌بێگومان مێرده‌که‌ش ده‌بێت ڕه‌چاوی بکات. له‌کۆتایدا هیوادارم دڵی که‌سم نه‌ ئێشاندبێت به‌په‌نجه‌خستنه‌سه‌ر ئه‌م باسه‌له‌م کاته‌دا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌و وه‌زۆرێکی تریش له‌مێشکمدا گه‌ڵاڵه‌بووه‌له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌، وه‌هیوادارم هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌خاوه‌ن ژن و مداڵن خۆشترین ژیان و به‌خته‌وه‌رترین ژیانیان هه‌بێت، وه‌ئه‌وانه‌ش مێردیان نه‌کردووه‌وه‌یان ژنیان نه‌هێناوه‌بگه‌نه‌ئاواتی خۆیان و خیزانێکی به‌خته‌وه‌ر دروست بکه‌ن.‌

المرفقات

2

یاسای فره‌ژنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندایه
یاسای فره‌ژنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندایه