البحث

عبارات مقترحة:

العظيم

كلمة (عظيم) في اللغة صيغة مبالغة على وزن (فعيل) وتعني اتصاف الشيء...

الحليم

كلمةُ (الحليم) في اللغة صفةٌ مشبَّهة على وزن (فعيل) بمعنى (فاعل)؛...

منداڵه‌كانمان له‌ پشووی هاویندا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات شؤون الطفل - تربية الأولاد - مناسبات دورية
خۆشی ڕاسته‌قینه‌ بۆ منداڵه‌كانمان ئه‌وه‌یه ‌كه‌پشووی هاوین ته‌واو بێت و خۆ ی ‌ببینێته‌وه‌ كه‌چه‌ند جوزئێكی له‌قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردوه‌، یان فێری شتێكی به‌سوود بوه‌... وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ی پێ بوترێت كه‌پشووی هاوین یه‌كێكه ‌له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ده‌بێت سوودی لێ وه‌ڕبگیرێت...

التفاصيل

  منداڵه‌كانمان له‌ پشووی هاویندا     سوپاس بۆ خوای گه‌وره ‌وا جارێكی تر نیعمه‌تی پشووی هاوینمان بینی له‌پاش تێپه‌ڕ بوونی ساڵێك پڕ له‌خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌... به‌ڵام ئێستا پرسیارێك دێته ئاراوه ‌كه‌هه‌موو ماڵێك خه‌می وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌تی: ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه ‌ئایه ‌چۆن منداڵه‌كانمان پشووی هاوین ببه‌نه‌سه‌ر؟‌ له‌سه‌ره‌تاوه ‌ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه ‌پشووی هاوین مانای ئه‌وه ‌نیه ‌كه‌ ده‌بێت كاتی منداڵه‌كانمان به‌فیرۆ بچێت و له‌فه‌وزا بژێین بێ ئه‌وه‌ی سوود له‌و‌ پشووه‌ ببینن... خۆشی ڕاسته‌قینه‌ بۆ منداڵه‌كانمان ئه‌وه‌یه ‌كه‌پشووی هاوین ته‌واو بێت و خۆ ی ‌ببینێته‌وه‌ كه‌چه‌ند جوزئێكی له‌قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردوه‌، یان فێری شتێكی به‌سوود بوه‌... وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ی پێ بوترێت كه‌پشووی هاوین یه‌كێكه ‌له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ده‌بێت سوودی لێ وه‌ڕبگیرێت ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (( اغتنم خمساً قبل خمس : شبابك قبل هرمك ، وصحتك قبل سقمك ، وغناك قبل فقرك ، وفراغك قبل شغلك ، وحياتك قبل موتك ) رواه الحاكم . وه‌ده‌بێت ئاگامان له‌وه‌بێت كاتێك به‌رنامه ‌بۆ مناڵه‌كانمان داده‌نێین خۆیان فه‌رامۆش نه‌كه‌ین له‌دانانی ئه‌و به‌رنامه‌یه و پرسیاریان پێ بكه‌ین‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی جێبه‌جی كردندا به‌زه‌و‌ق و شه‌وقه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن. چاكتر وایه‌كه ‌به‌رنامه‌كه ‌هه‌مه‌لایه‌نه‌بێت و هه‌موو بابه‌تێكی تێدا بێت وه‌كو لایه‌نی ئیمانی و ڕه‌وشتی و ڕۆشنبیری و لاشه‌یی و ‌كۆمه‌ڵایه‌تی و ... خوێنه‌ری به‌ڕێزم: ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت و ده‌یخوێنیته‌وه ‌هه‌نگه‌واێكی سه‌رتاییه ‌بۆ ئیستغلال كردنی پشووی هاوین، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌م و كورتی تێدا بێت... بۆیه ‌داواكارم له‌جه‌نابتان هه‌ر تێبینێك یان پێشنیاریك یان بیرۆكه‌یه‌كتان هه‌بوو ... ‌ڕه‌زیلیمان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن و ئاگادارمان بكه‌نه‌‌وه‌... كۆمه‌ڵه‌بیرۆكه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵان له‌ پشووی هاویندا: ٭ ڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر هه‌ستان بۆ نوێژی به‌یانی و بردنی بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌ی به‌جه‌ماعه‌ت بكات... ٭ ڕێكخسنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ له‌به‌ر كردنی قورئانی پیرۆز.. وه‌ئه‌گه‌ر بكرێت له‌مزگه‌وت بێت‌چاكتره‌... ئه‌وه‌ی گرنگ بێت ده‌بێت‌باوك و دایك خۆشه‌ویستنی قورئانی پیرۆز له‌دڵی منداڵه‌كه‌یان بچه‌سپێنن و هانیان بده‌ن بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خۆێندنی قورئانی پیرۆز و له‌به‌ر كردنی و ئیش پێ كردنی. ٭ له‌به‌ر كردنی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر : بۆ نموونه‌با هه‌فته‌ی یه‌ك تا دوو فه‌رمووده‌ له‌به‌ر بكات، وه‌چاكتر وایه له‌و ٤٠ فه‌رموده‌یه ‌بێت كه‌ناسراوه ‌به ( ‌چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی )... ٭ له‌به‌ر كردنی هه‌ندێ له‌ئه‌زكاره ‌سه‌ره‌كیه‌كان.... ٭ به‌رۆژو بوون و پاره‌به‌خشین: ده‌توانێرت منداڵ په‌روه‌رده‌بكرێیت له‌سه‌ر رۆژو بوونی سێ رۆژ له‌مانگێكدا، هه‌روه‌ها ڕاهێنانی له‌سه‌ر پاره‌به‌خشین كه‌هه‌فته‌ی جارێك یارمه‌تی هه‌تیوان و هه‌ژاران بدات... ٭ بردنی منداڵ بۆ  سه‌ردانی په‌رتوكخانه‌و تۆمارگه ‌ئیسلامیه‌كان، با بۆ خۆیان كتێبێك یان كاسێتێكی ئیسلامی هه‌ڵبژێرن ، باوك لێره‌دا بتوانێت باسی گرنگی كتێب و كاسێت بۆ منداڵه‌كه‌ی بكات و پاشان وه‌كو دیاری بۆی بكرێت. ٭ ڕێكخستنی پێشبركێیك له‌ناو ماڵدا بۆ منداڵان له‌سه‌ر پاك و خاوێنی و ڕێكخستنی كه‌ل و په‌لی ماڵ ... پاشان له‌لایه‌ن باوك و دایكه‌وه‌چاودێری بكرێن و خه‌ڵاتیان پێشه‌كه‌ش بكرێت... ٭ ڕێكخستنی سه‌ردانێك بۆ ماڵی هه‌ندێك له‌ خزمان... بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌هێز بێت له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان... ٭ ڕاهێنانیان له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌پسپۆڕیه‌كان( مهارات ) و كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ورات له‌ناو ماڵ یان توماركردنیان له‌و شوێنانه‌ی كه‌ئه‌و ده‌وراتانه‌پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌ڕه‌چاو كردنی ئه‌و شوێنانه‌كه‌ده‌بێت مرۆڤی چاكی تێدا بێت و براده‌ری باشی له‌گه‌ڵدا بێت ... وه‌له‌و خولانه‌: ( فێر بوونی هه‌ندێك به‌رنامه‌له‌كۆمبیوته‌ر وه‌كو به‌رنامه‌ی وۆرد ـ نوسینی به‌په‌له‌ـ فێربوونی مه‌له‌كردن ـ فێربوونی یاری كاراتێ ـ خۆش نوسین ـ فێرربوونی زمانی ئینگلیزی ...) . ٭ كردنه‌وه‌ی خولی شه‌رعی بۆیان... بۆ نموونه‌با ده‌رباره‌ی ئه‌حكامه‌كانی نوپژ، یان ده‌رباره‌ی ئادابه‌شه‌رعیه‌كان بێت... ٭ ئاگادار كردنه‌وه‌ی منداڵان ده‌رباره‌ی بارودۆخی موسڵمانان له‌ناو وڵاتی خۆمان و جیهاندا بۆ ئه‌وه‌ی ڕا بێت له‌سه‌ر گرنگی دان به‌برا موسڵمانه‌كانی... له‌پاش ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌، ئێستاش فه‌رموون له‌گه‌ڵ نمونه‌ی رۆژێك له‌رۆژه‌كانی منداڵ له‌پشوودا: 1 - هه‌ستان بۆ نوێژی به‌یانی و كردنی له‌مزگه‌وتدا به‌جه‌ماعه‌ت. 2 - خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زكاری به‌یانیان. 3 - هه‌ستان به‌ئه‌نجامدانی هه‌ندێك له‌یاری وه‌رزشی سووك. 4 - یارمه‌تی دایك و باوك له‌ئیش و كاری ماڵه‌وه‌... 5 - له‌به‌ر كردنی قورئانی پیرۆز له‌مزگه‌وت یان له‌ماڵ... 6 - ئاماده‌بوون له‌حه‌له‌قه‌ی مزگه‌وت له‌كاتی خۆی... 7- جپبه‌جێ كردنی نوێژی نیوه‌ڕۆ. 8 - به‌كارهێنانی كۆمبیوته‌ر بۆ ماوه‌ی سه‌عات و نیوێك: نیو سه‌عات بۆ نوسین ، وه‌نیو سه‌عاتی تر بۆ یاری، وه‌نیو سه‌عاتی تر بۆ ئه‌نترنێت... 9 - خواردنی نیوه‌رۆ... 10  - نوێژی عه‌سر... 11 - كاتی پشوو... 12 - خوێندنی ئه‌زكاری ئێواران... 13 - نوێژی مه‌غریب. 14 - ته‌ماشاكردنی به‌رنامه‌باشه‌كانی ته‌له‌فزیون یان فلمێكی فیدیۆی به‌سوود . 15  - نوێژی عیشا. 16 - دانشتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزان بۆ گفت و گۆو قسه‌ی خۆش و به‌سوود. 17  - نوستنی زوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رنامه‌كانی سبه‌ینێ به‌شێوه‌یه‌كی جوان جێبه‌جێ بكات... له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌چه‌ند پێشنیارێك بوو، داواكارم دایكان و باوكان سوودی لێ وه‌ڕگرن و به‌رنامه‌ی به‌سوود و چاك بۆ منداڵه‌خۆشه‌ویسته‌كان دانێن و پشووی هاوینه‌كه‌یان زیاتر خۆش و به‌خته‌وه‌ر بكه‌ن.     وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين