البحث

عبارات مقترحة:

الحافظ

الحفظُ في اللغة هو مراعاةُ الشيء، والاعتناءُ به، و(الحافظ) اسمٌ...

القهار

كلمة (القهّار) في اللغة صيغة مبالغة من القهر، ومعناه الإجبار،...

المتين

كلمة (المتين) في اللغة صفة مشبهة باسم الفاعل على وزن (فعيل) وهو...

خوای گه‌وره ‌و به‌ده‌سه‌ڵات بناسه ‌له‌كاتی خۆشی و ئاشتیدا

الكردية - Kurdî / كوردی

المؤلف حاجی ئومێد چروستانی ، پشتیوان سابیر عه‌زیز
القسم مقالات
النوع نصي
اللغة الكردية - Kurdî / كوردی
المفردات الإيمان بالله
هه‌ركه‌س له‌كاتی ئاشتی وخۆشیدا په‌روه‌ردگاری له‌بیر بێت و فه‌رمانه‌كانی خوای به‌جێ هێنا بێت، په‌روه‌ردگاریش له‌كاتی ته‌نگانه‌و و نه‌هامه‌تی و ناڕه‌حه‌تیه‌كاندا ئه‌و به‌نده‌یه‌ی خۆی له‌بیر بووه‌و له‌ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌و ناخۆشیه‌كان ڕزگاری كردوه‌وه.

التفاصيل

  خوای گه‌وره‌و به‌ده‌سه‌ڵات بناسه‌له‌كاتی خۆشی وئاشتیدا په‌روه‌ردگاریش له‌كاتی ناڕه‌حه‌تی و ته‌نگانه‌دا تۆده‌ناسێت و دێت به‌هاناته‌وه‌     ئاماده‌كردنی : حاجی ئومید چروستانی [email protected]    سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌مووان و درود ڕه‌حمه‌تی نه‌بڕاوه‌ش بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحمه‌د، وه‌هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر گیانی هاوه‌ڵ و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌. خوشك وبرایانی به‌ڕێز و خوشه‌ویست خواناسترین كه‌س كه‌پێغه‌مبه‌ری خوایه‌له‌فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت ( تعرف على الله في الرخاء يعرفك في الشدة ) . واته‌: خوای گه‌وره‌بناسه‌و له‌ئه‌و بترسه‌له‌كاتی خۆشی وئاشتیدا په‌روه‌ردگاریش له‌كاتی ته‌نگانه‌و ناڕه‌حه‌تیدا تۆ ده‌ناسێت و دێت به‌هاناته‌وه‌. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه‌كێكه‌له‌هه‌ره‌وه‌سیه‌ته‌گرنگه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا  یۆ یه‌كێك له‌هاوه‌ڵه‌خۆشه‌ویسته‌كانی كه‌عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باسه، كاتێك له‌پاشكۆی گوێدرێژه‌كه‌یه‌وه‌له‌گه‌ڵ خۆی سواری كردبوو ‌، ‌عه‌بدوڵڵا له‌سه‌ره‌تای  ته‌مه‌نی لاوێتی بوو، ئه‌و عه‌بدوڵڵایه‌نه‌بوو كه‌پاشتر ده‌بێت به‌زاناترین هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر خوا ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) مه‌به‌ستم هێشتا شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو به‌ئیسلام و ئه‌حكامه‌كانی ، بۆیه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌م كاته‌به‌هه‌ل ده‌گرێت و له‌فه‌رمووده‌یه‌كی درێژدا چه‌ند ئامۆژگاریه‌كی گرنگی ده‌كات و لاده‌كات به‌لای عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باسه‌وه‌و پێ ی ده‌فه‌رموێت : (( يا غلام إني أعلِّمك كلمات: إحفظ الله يحفظك، إحفظ الله تجده تجاهك، تعرَّف على الله في الرخاء يعرفك في الشدة، إذا سألت فاسأل الله، وإذا استعنت فاستعن بالله. واعلم أن الأمة لو اجتمعوا على أن ينفعوك بشيء لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك، وإن اجتمعوا على أن يضروك لم يضروك إلا بشيء قد كتبه الله عليك، رُفعت الأقلام وجفت الصحف )) ( 1 ) . واته‌: ئه‌ی لاوی چاك سنووره‌كانی خوا پپارێزه‌په‌روه‌ردگاریش تۆ ده‌پارێزێت، ئه‌و سنوورانه‌پپارێزه، هه‌موو كات یارمه‌تی و پشتو په‌نای خوا ده‌بینیت، خوای گه‌وره‌بناسه‌و له‌ئه‌و بترسه‌له‌كاتی خۆشی وئاشتیدا په‌روه‌ردگاریش له‌كاتی ته‌نگانه‌و ناڕه‌حه‌تیدا تۆ ده‌ناسێت و دێت به‌هاناته‌وه‌، هه‌ركاتێك داوات كرد ته‌نها داوا له‌خوای گه‌وره‌بكه‌، وه‌هه‌ركاتێك داوای پشت وپه‌نات كرد ته‌نها پشت به‌په‌روه‌ردگارت ببه‌سته‌،ئه‌وه‌ش بزانه‌ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی كۆببنه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی سوود و قازانجێكت پێ بگه‌یه‌نن ناتوانن هیچ سودێكت پێ بگه‌یه‌نن مه‌گه‌ر خوای گه‌وره له ( لوح المحفوظ ) دا له‌سه‌ری نوسی بیت، وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك كۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی زیانێكت پێ بگه‌یه‌نن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار له‌(( لوح المحفوظ ) دا له‌سه‌ری نوسی بیت، پێنووسه‌كان ( پێنووسی تۆماركردنی قه‌ده‌ری خوا هه‌ڵگیراون و له‌نوسینه‌وه‌بوونه‌ته‌وه‌) و لاپه‌ڕه‌كانیشیان ووشك بونه‌ته‌وه‌.‌‌‌ ئێمه‌لێره‌دا ته‌نها ئه‌م به‌شه‌ی فه‌رمووده‌كه‌شی ده‌كه‌ینه‌وه‌كه‌ده‌فه‌رموێت : ( تعرَّف على الله في الرخاء يعرفك في الشدة ). واته‌: خوای گه‌وره‌بناسه‌و له‌ئه‌و بترسه‌له‌كاتی خۆشی وئاشتیدا په‌روه‌ردگاریش له‌كاتی ته‌نگانه‌و ناڕه‌حه‌تیدا تۆ ده‌ناسێت و دێت به‌هاناته‌وه‌ . چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی جوانه‌، چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی به‌رزو پڕ مانایه‌‌، چه‌ند و وتارو ئاموژگاریه‌كی به‌نرخه‌، ئامۆژگاری كه‌ر گه‌وره‌و سه‌رداری پێغه‌مبه‌ران بێت ، گوێگریش زاناترین كه‌سی ناو هاوه‌ڵانی خۆی بێت !! ئه‌مه‌سوننه‌تێكی ئیلاهی و ڕه‌بانی خوای گه‌وره‌یه‌له‌ناو دروستكراوه‌كانیدا له‌هه‌موو چه‌رخ وسه‌رده‌مێك، هه‌ركه‌س له‌كاتی ئاشتی وخۆشیدا په‌روه‌ردگاری له‌بیر بێت و فه‌رمانه‌كانی خوای به‌جێ هێنا بێت، په‌روه‌ردگاریش له‌كاتی ته‌نگانه‌و و نه‌هامه‌تی و ناڕه‌حه‌تیه‌كاندا ئه‌و به‌نده‌یه‌ی خۆی له‌بیر بووه‌و له‌ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌و ناخۆشیه‌كان ڕزگاری كردوه‌وه، جا چ ناره‌حه‌‌تیه‌كانی دونیا بێت یان قیامه‌ت، هه‌رئه‌مه‌ش ڕێبازو ئاواتی له‌مێژینه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان خواناسان بووه‌له‌گشت سه‌رده‌مێكدا . حه‌زره‌تی ئیبراهیم ( درودی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت ) ده‌فه‌رموێت:(( وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ )) ( ٢ ). واته‌: (په‌روه‌ردگارم) زاتێكه‌به‌ته‌مام و ئومێد ده‌كه‌م كه‌له‌ڕۆژی پاداشتدا (قيامةتدا) ببورێ له‌هه‌ڵه‌كانم و بیانسڕێته‌وه‌. به‌ڵی یه‌كێك له‌هه‌ره‌هه‌ڵویست و‌دژواره‌و ناره‌حه‌تیه‌كان كه‌دێت به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا، ئه‌و دیمه‌ن و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی ڕۆژی دواییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌حه‌زره‌تی ئیبراهیم ئومێد و داوی له‌په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌بوو كه‌خوای گه‌وره‌له‌و ڕوژه‌دا رزگاری بكات وسه‌رفرازی قیامه‌تی بكات، پێغه‌مبه‌رێكی خوا ، یه‌كێك له‌و پێنج پێغه‌مبه‌ره‌ی كه‌زۆرترین ناڕه‌حه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ریان كێشاوه‌له‌گه‌ڵ دینی خوادا ئومێدی ئه‌وه‌ده‌كات خوا له‌و ناڕه‌حه‌تی و ته‌نگانه‌یه‌دا بێت به‌هانایه‌وه‌، ده‌بێت ئێمه‌ی گوناهبار و له‌خوا یاخی چی ڕۆژگارێك چاوه‌ڕوانمان بكات ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ده‌بێت هه‌ر له‌ئێستاوه‌خوامان له‌بیر بێت و فه‌رمانه‌كانی پشت گوێ نه‌خه‌ین و له‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیش خۆمان به‌دوور بگرین تاوه‌كو ڕه‌زامه‌ندی زاتی حق ته‌عالا به‌ده‌ست بهێنین . ده‌بینین حه‌زره‌تی ئیبراهیم چۆن په‌روه‌ردگار له‌چه‌ند جێكایه‌كی جیاجیادا هات به‌هانایه‌وه‌، كاتێك خێزانه‌كه‌ی و تاقانه‌كوڕه‌كه‌ی( حه‌زره‌تی ئیسماعیل ) به‌فه‌رمانی خوا له‌ده‌شتێكی بێ ئاوی ووشكدا له‌به‌رخاتری خواو ودینه‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێڵێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت : (( ربّنا إنّي أسكَنْتُ منْ ذُريّتي بِوادٍ غَيرَ ذي زَرعٍ عْندَ بيتِكَ المُحَرَّم ربّنَا ليقيموا الصلاةَ فاجْعَلْ أفئدة منَ النَّاس تَهوي إليهمْ وارزقْهُم من الثَّمراتِ لَعَلَهُمْ يَشكُرون )) (3) واته‌: ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان من   ڕۆڵه‌كه‌ی خۆم نیشته‌جێ كرد له‌شوێنێكی بێ كشتوكاڵدا   لای ماڵه‌پیرۆز و ڕێز لێگیراوه‌كه‌ت ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان تا نوێژه‌كانیان به‌جێ بهێنن  به‌ڵكو دڵی خه‌ڵكی وا لێ بكه‌یت   سۆز وخوشه‌ویستیان بۆیان هه‌بێت، وله‌هه‌موو به‌رو بووم و میوه‌یه‌كیش ڕۆزیان بده‌تاوه‌كو له‌شوكرانه‌بژێران بن ) . پاشتر ده‌بینیت كه‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست چۆن وبه‌چ شێوه‌یه‌ك دوعاو نزاكه‌ی حه‌زره‌تی ئیبراهیمی گیرا كرد و هات به‌هانایانه‌وه‌و ئاوی زه‌مزه‌می بۆ هه‌ڵقوڵاندن و خوای گه‌وره‌ش له‌سه‌ر موسڵمانان وئیماندارانی فه‌رز كرد كه‌بۆ حه‌ج كردن ڕوو له‌و جێگایه‌بكه‌ن ودواتریش كردی به‌ڕووگه‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان، به‌ڕاستی هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵ خوای خۆیدا  ڕاست بكات، خواش ئا به‌و شێوه‌یه‌دێت به‌هانایه‌وه‌. ئیبراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌ران و سه‌رمه‌شقی یه‌كتاپه‌رستان  له‌پێناو بانگه‌وازی خواو و سه‌لماندنی یه‌كتایی خواو بێ شه‌ریكی وبێ هاوه‌ڵیدا، ئاماده‌یه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌مرود و بێ باوه‌ڕه‌كاندا ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه‌، سه‌ره‌تا به‌گفتوگۆ و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی ڕاست ودرووست له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره‌و بێ هاوه‌ڵی ئه‌و زاته‌، هه‌موو ڕێگایه‌كی ژیرانه‌ی گرته‌به‌ر تاوه‌كو عه‌قڵیان بكاته‌وه‌وه‌ك فه‌رموی  به‌نه‌مرود : (( أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِي حَاجَّ إِبْرَاهِيمَ فِي رَبِّهِ أَنْ آتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ إِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّيَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ )) (4) ، كاتێك ووتی په‌روه‌ردگاری من ئه‌و خوایه‌یه‌كه‌مردوان زیندوو ده‌كاته‌وه‌نه‌مرودی درۆزنیش ووتی : (( أنا أحي وأميت )) واتة : منيش مردوو زيندوو ده‌كه‌مه‌وه‌، هات به‌فڕو فێڵ كه‌سێكی هێنا كوشتی ووتی ئه‌وه‌ته‌ده‌مرێنم ، كه‌سێكی تریشی هێنا وبه‌ره‌ڵای كرد ووتی ئه‌وه‌شم زیندوو كرده‌وه‌. ئبراهیمیش ده‌یزانی ئه‌مه‌درۆیه‌و ئه‌مه‌هه‌رگیز ئه‌و مانایه‌ناگه‌یه‌نێت ، لێی گه‌ڕا  تاوه‌كوو به‌به‌ڵگه‌یه‌كی تر ته‌واو ده‌مكووتی بكات ، فه‌رمووی : (( فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بالشَّمْسِ مِنَ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنَ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ وَاللَّهُ لا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ )) (5) په‌روه‌ردگاری من ئه‌و زاته‌یه‌كه‌ڕۆژ له‌ڕۆژ هه‌لاته‌وه‌هه‌ڵدێنێت وله‌ڕۆژ ئاواوه‌ئاوای ده‌كات ، ده‌ی تۆ گه‌ر خۆت به‌خوا ده‌زانیت ڕۆژمان له‌ڕۆژئاواوه‌بۆ هه‌ڵبهێنه‌، له‌م كاته‌دا نه‌مرود ده‌مكوت بوو له‌به‌رامبه‌ر به‌ڵگه‌كانی حه‌زره‌تی ئیبراهیمدا . داوی ئه‌وه‌ ئیبراهیم زانی ئه‌م بێ باوه‌ڕانه‌به‌هیچ شتێك ژیر نابن و عه‌قڵ ناگرن ناگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر خواناسی و یه‌كتاپه‌رستی هات له‌ڕۆی خۆشی وشادیه‌كه‌یاندا كاتێك ئه‌وان له‌شار ده‌رچوون بۆ ئاهه‌نگ گێڕان ، چوویه‌ ناو په‌رستگاكه‌یانه‌وه و ئه‌و بتانه‌ی كه‌ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن و به‌خوایان ده‌زانین هه‌موویانی به‌ته‌ور شكاند، كاتێكیش هاتنه‌وه‌و لێیان پرسی كێ وای كردوه‌به‌خواكانمان له‌وه‌ڵامدا ووتی:(( بل فعلـهُ كَبیرهم هَـذا فسئلوهُـم إن كَـانوا ينطقون )) (6) واته‌: به‌ڵكو سه‌رگه‌وره‌كه‌یان بووه‌، جا ئه‌گه‌ر قسه‌ئه‌كه‌ن و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌یه‌لێیان بپرسن ؟ ‌به‌ڵی حه‌زره‌تی ئیبراهیم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یویست هزرو ژیری گه‌ل ونه‌ته‌وه‌كه‌ی بكاته‌وه‌تاوه‌كو بیر بكه‌نه‌وه‌و واز بهێنن له‌بت په‌رستی بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر خواناسی ویه‌كتاپه‌رستی، به‌ڵام ئه‌وان زۆر سه‌رسه‌خت و بێ مێشك بوون به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر بت په‌رستی و هاوه‌ڵ بۆخوا په‌یدا كردن ، تا كار گه‌شته‌ئه‌وه‌ی نه‌مرودی له‌خوا یاخی فه‌رمانی كرد به‌كاربه‌ده‌ست و شوێنكه‌وتوانی و پێی وتن : (( حرقوه وانصروا آلهَتَكُمْ )) ( 7) بیسوتێن و ئاگری تێ به‌رده‌ن و خواكانتان سه‌ربخه‌ن . به‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیبراهیم ( سه‌لامی خوای لێ بێت ) له‌كاتی ئاشتی و خۆشی و ناڕه‌حه‌تیه‌كانیشدا هه‌رگیز خودای له‌بیر نه‌كرد و شه‌و ڕۆژ له‌بیری ئه‌وه‌دا بوو كه‌چۆن و به‌چ شێوه‌یه‌ك گه‌له‌كه‌ی له‌بت په‌رستی ڕزگار بكات و بیانگێڕێته‌وه‌بۆ یه‌كتاپه‌رستی، له‌كاتێكیشدا نه‌مرود و گه‌له‌كه‌ی ئاگریان بۆ كرده‌وه‌و فڕێیان دایه‌ناویه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵی خۆیان بیسوتێنن و بیكوژن تاوه‌كو بیسه‌لمێنن بۆ خه‌ڵكی ، ئیبراهیم خواكه‌ی نه‌هات به‌هانایه‌وه‌، به‌ڵام قه‌ده‌ری خودا نه‌خشه‌یه‌كی تری كێشابوو، خودا فه‌رمانی كرد به‌ئاگر ((قُلنا یا نارُ كونی برداَ وسلاماَ على إبراهيم )) (8) ئه‌ی ئاگر سارد ببه‌ره‌وه‌و سه‌لامه‌ت به‌له‌سه‌ر ئیبراهیم، به‌و شێوه‌یه‌خوای گه‌وره‌هات به‌هانای حه‌زره‌تی ئیبراهیمه‌وه‌و له‌گه‌وره‌ترین ته‌نگانه‌ڕزگاری كرد تا بیسه‌لمێنێت بۆ بێ باوه‌ڕان هێزی خه‌یر وچاكه‌هه‌میشه‌سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیدا، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتوانی به‌ڕاستی په‌یڕه‌وی ئاینه‌كه‌ی بكه‌ن . به‌ڵی ئابه‌و شێوه‌یه‌هه‌ركه‌س له‌كاتی ئاشتی وئاسایشدا خوای له‌بیر بێت و یادی ئه‌و له‌سه‌ر زاری بێت، بێگومان په‌روه‌ردگار له‌كاتی ناخۆشی و ناره‌حه‌تی وته‌نگانه‌دا دێت به‌هانایه‌وه‌و ده‌گاته‌فریای . جا له‌به‌‌ر ئه‌وه‌ئه‌ی برا و خوشكانی ئازیز توند ده‌ست بگرن‌به‌حه‌بلی خواوه‌، غافڵ نه‌بن له‌یادی ئه‌و، تاوه‌كو له‌وكاتانه‌ی كه‌زۆر ته‌نگانه‌ته‌و هیچ فریاد ڕه‌سێك فریات ناكه‌وێت په‌روه‌ردگارت بێت به‌هاناته‌وه، نه‌كه‌یت له‌و كه‌سانه‌بیت كه‌نوقم بوون له‌تاوان و گوناهو بێ فه‌رمانی خوادا و شه‌وڕۆژ له‌بیری ئه‌وه‌دان چۆن ئاره‌زوه‌كانیان تێر بكه‌ن، كاتێكیش تووشی ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشیه‌ك ده‌بن خێرا هاوار بۆلای په‌روه‌ردگار دێنن هه‌روه‌ك خوای گوره‌ده‌فه‌رموێت :(( فإذا رَكِبوا في الفُلكِ دَعَوا اللهَ مُخلصينَ لَهُ الدٍّين فَلَمَّا نجَّاهُم إلى البَرِّ إذا هُمْ يُشركونَ )) ( 9) . واته‌: ده‌بینیت كاتێك كه‌سوار كه‌شتی ده‌بن _ وشه‌پۆلی توندی ده‌ریا له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ده‌وریان ده‌دا وا ده‌زانن ئیتر چاریان نه‌ماوه‌- زۆر به‌دڵسۆزی هاوار دێنن بۆلای خواو لێی ده‌پاڕێنه‌وه، ئه‌مجاره‌ئه‌گه‌ر ڕزكاریان كات ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌بۆلای خواو‌‌واز دێنن له‌بێ باوه‌ڕی و تاوان و گوناهـ ، به‌ڵام كاتێك خوای گه‌وره‌ڕزگاری كردن و گه‌ڕانه‌وه‌سه‌ر ووشكانی، وه‌ك جاری جاران ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه‌به‌بت په‌رستی و له‌خوا یاخی بوون و تاوان وگوناهـ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ئه‌گه‌ر له‌م دونیایه‌شدا خوا مۆڵه‌تی دان به‌و شێوه‌یه‌بكه‌ن ئه‌ی ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ڕۆژی دوایی و لێ پرسینه‌وه‌و پاشتریش ناو ئاگری دۆزه‌خ چی لێ ده‌كه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ده‌بێت له‌ئێستاوه‌خوامان له‌بیر بێت و زۆر یادی بكه‌ین تاوه‌كو به‌ئیزنی خوا  سه‌ركه‌وتوی هه‌ردوو دونیا بین . ژیانی پێغه‌مبه‌ران ( سڵاوی خوا له‌گشتیان بێت ) ته‌ژیه‌له‌ به‌سه‌رهات و ڕاست ودروستی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌، حه‌زره‌تی یونسی كوڕی مه‌تا كاتێك توڕه‌بوو له‌گه‌له‌كه‌ی و به‌جێی هێشتن و بێ تاقه‌ت بوو لێیان و سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت   و ڕوی كرده‌ده‌ریاو سواری كه‌شتیه‌ك بوو، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌فه‌رمانی پێ بكات، - مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌بێ تاقه‌ت بوو سه‌بری نه‌ما له‌گه‌ڵیاندا -وه‌ك تاقی كردنه‌وه‌یه‌كیش بو حه‌زره‌تی یونس له‌م كاته‌دا ڕه‌شه‌با هات و حه‌زره‌تی یونسی خسته‌ناو ئاوه‌كه‌وه‌، په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رموێت: (( فالتقمه الحوتُ وهو مليم ، فـلولا أنّهُ كانَ منَ المُسَبحين ، للبثَ فـي بَطْنِهِ إلـى يَـوِم يُبْعَثُون )) (10) واته‌: له‌وكاته‌دا حوتێكی گه‌وره‌قوتی دا ، جا ئه‌گه‌ر یونس له‌و كه‌سانه‌نه‌بوایه‌كه‌‌یاد و زكری خوایان ده‌كرد ، ئه‌وا له‌ناو سكی ئه‌و حوته‌دا ده‌مایه‌وه‌تا ڕۆژی دوایی . به‌ڵێ حه‌زره‌تی یونس كه‌وته‌ناو سێ تاریكیه‌وه‌، تاریكی شه‌و و تاریكی ده‌ریا و تاریكی ناو سكی حوته‌كه‌، ئه‌ی ده‌بێ كێ ڕزگارت كات، یونس له‌م كاته‌دا ده‌ستی كرد به‌یاد وزكری خوای گه‌وره‌و به‌رده‌وام ئه‌م زكره‌ی ده‌كرد له‌ناو سكی حوته‌كه‌دا (( لا إله إلا أنتَ سُبْحَانَكَ إنِّي كُنْتُ منَ الظَالِمين)) ( ١١) یونس په‌شیمان بویه‌وه‌له‌وه‌ی كردبووی، كه‌به‌بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره گه‌له‌كه‌ی به‌جێ هێشت‌ . خوای گه‌وره‌هات به‌هانای حه‌زره‌تی یونسه‌وه‌و له‌وتاریكیانه‌ڕزگاری كرد ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئاشتی و ئاسایشدا خوای گه‌وره‌ی ده‌ناسی و به‌ندایه‌تی خوای له‌بیر نه‌چوبوه‌وه،‌به‌رده‌وام گه‌له‌كه‌ی بانگ ده‌كرد بۆسه‌ر یه‌كتاپه‌رستی و دوور كه‌وتنه‌وه‌له‌هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یدا كردن ، كاتێكیش ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كرد كه‌گه‌له‌كه‌ی به‌جێ هێشت خێرا هه‌ستی پێ كرد و داوای لێبوودرنی له‌په‌روه‌ردگار كرد ، ئه‌ویش هات به‌هانایه‌وه‌و له‌سكی حوته‌كه‌ده‌ریهێنا . هه‌روه‌ها حه‌زره‌تی یوسف ( سڵاوی خوا له‌ئه‌و و گشت پێغه‌مبه‌ران بێت ) كاتێك براكانی خستیانه‌ناو بیره‌كه‌وه‌و ئه‌و پلانه‌نه‌گریسه‌یان بۆ دانا ، به‌رده‌وام یاد و زكری خوای ده‌كرد، تا ئه‌وه‌بوو پلانی براكانی پووچه‌ڵ بوویه‌وه، په‌روه‌ردگاری باڵا ده‌ست ڕزگاری كرد و پاشانیش كردی به‌خه‌زنه‌داری موڵكی میسر گشتی، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یوسف پێغه‌مبه‌ر له‌هه‌موو كاتێكی ژیانی‌په‌روه‌ردگاری له‌بیر بوو ، له‌ناو ماڵی مه‌لیكدا كاتێك ژنه‌كه‌ی مه‌لیك بانگی ده‌كات بۆ خراپه‌كاری و داوێن پیسی، یوسفێك كه هێنده‌گه‌نجیكی قۆز و كه‌شخه‌و سه‌رنج ڕاكێش بێت له‌باره‌ی جوانیه‌وه‌بووتريت : ( ذَهَبَ بِنِصْفِ جَمَالِ أهْلِ الأرضِ ) واته‌: نیوه‌ی جوانی كه‌شخه‌ی هه‌موو ئه‌هلی زه‌وی لای ئه‌و بوو ، له‌گه‌ێ ئه‌وه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست به‌رداری ڕه‌وشتی نه‌بوو ڕازی نه‌بوو به‌داواكاری ژنه‌كه‌ی مه‌لیكی میسر ، له‌وه‌ڵامی ئه‌و ژنه‌دا ووتی : (( مَعَاذَ اللَّهِ إِنَّهُ رَبِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ إِنَّهُ لا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ )) ( 12) واته‌: په‌نا به‌خوا - شتی واناكه‌م - ئه‌و - واته‌مه‌لیك - بۆ من زۆر باشه، به‌ڕاستی كه‌سی خیانه‌ت كار و سته‌م كار هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابێت . هه‌ر بۆیه‌ده‌بینیت ئاماده‌یه‌له‌پێناوی خوای گه‌وره‌و ئاینه‌كه‌ی ده‌ست به‌رداری ڕه‌وشتی جوانی نه‌بوو ، ئاماده‌بوو چه‌ند ساڵێك له‌زینداندا بمێنێته‌وه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی قبوڵ بكات، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌وه‌قبوڵ نه‌كات تۆمه‌تی كاری خراپی بدرێته‌پاڵ، ووتی (( قال ربِّي السّجنُ أحبُّ إليَّ مِمَا يَدعُونَني إليهِ ..))  ( 1٣) ، ئه‌ی خوایه‌زیندانم گه‌لێك پێخوشتره‌له‌و ه‌ی كه‌بانگو ده‌كرێت بۆی . یوسف به‌وه‌شه‌وه‌نه‌وه‌ستا له‌ناو زیندانیشدا  هه‌ر خه‌ریكی بانگه‌واز بوو بۆ یه‌كتاپه‌رستی خواو دووركه‌وتنه‌وه‌له‌هاوه‌ڵ بۆ خوا په‌یدا كردن، مه‌رجی دانا له‌سه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه‌خه‌وه‌كانیانی بۆ ته‌ئویل كردن كه‌به‌ومه‌رجه‌بۆیان ته‌ئویل ده‌كات كه‌خواپه‌رست بن و دوور بكه‌ونه‌وه‌له‌بت په‌رستی . به‌ڵێ یوسف لاوی هه‌ڵكه‌وتوو چونكه‌پاك و بێ گوناهـ بوو له‌و تۆمه‌تانه‌ی درابویه‌پاڵی پاش سه‌بر وئارام گرتن له‌زینداندا كۆتایه‌كه‌ی ڕاستی و حه‌ق سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ناحه‌قیدا   ، و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌تۆمه‌ته‌كه‌یان دروست كرد كه‌ژنه‌كه‌ی مه‌لیك بوو په‌شیمان بوبه‌وه‌له‌كاره‌كه‌ی ، په‌شیمانی ده‌ربڕی له‌به‌رده‌م یوسفدا (( قالَت امرأتُ العزيزِ  آلئنَ حصحص الحقُّ أنا راوَدتُهُ عنْ نَفسِهِ وإنَّهُ لَمِنَ الصَادقينَ )) ( 14) ژنه‌كه‌ی مه‌لیك  ووتی ئائێستا حه‌ق و ڕاستی ده‌ركه‌وت من ده‌مویست كه‌یوسف ده‌ستم له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵاو بكات وكاری خراپم له‌گه‌ڵ بكات ، بێگومان یوسف ڕاستی كردو له‌ڕاست گۆیانه‌. پاشانیش بوو به‌كاربه‌ده‌ستێكی گه‌وره‌و هه‌موو خه‌زێنه‌ی میسرو ده‌وره‌به‌ری كه‌وته‌ژێر ده‌ستی و له‌و ساڵه‌گرانی و قات و قڕه‌یه‌دا هه‌موو كه‌س ڕویان له‌ده‌رگای كرد بۆ په‌یدا كردنی بژێوی، له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا براكانی بوون كه‌خیانه‌تیان لێ كرد و خستیانه‌ناو بیره‌كه‌وه‌، پاش مشتو مڕێكی زۆر به‌حیكمه‌ت و دانایی و ژیری خۆی له‌گه‌ڵیاندا پێی سه‌لماندن كه‌هه‌ڵه‌بوون، ئه‌وانیش به‌كۆڵێ په‌شیمانی و داخ و حه‌سره‌ت هه‌ڵكێشانه‌وه‌زۆر داوای لێ بوردنیان له‌یوسف پێغه‌مبه‌ر كرد و ئه‌ویش لێیان خوش بوو دواتریش له‌گه‌ڵ دایك وباوكی به‌یه‌كتر شادبوونه‌وه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س خودای له‌بیر بێت له‌كاتی خۆشی و ئاشتیدا په‌روه‌ردگاریش له‌كاتی ته‌نگانه‌دا زایه‌ی ناكات و دێت به‌هانایه‌وه‌و نزاو پاڕانه‌وه‌ی گیرا ده‌كات . له‌كۆتایدا داواكارم له‌خوای گه‌وره‌شاره‌زاترمان بكات له‌ئاینه‌پیرۆزه‌كه‌ی و به‌نده‌یه‌كی وابین له‌كاته‌ئاسایی و خۆشیه‌كاندا په‌روه‌ردگارمان له‌بیر بێت و فه‌رمانه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ین و له‌قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیش خۆمان بپارێزین ، تاوه‌كو به‌یارمه‌تی خوا له‌كاته‌ناخۆش و نه‌هامه‌تیه‌كاندا بگاته‌فریامان و بێت به‌هانای نزاو داواكاریه‌كانمانه‌وه‌ ئینشا الله .                       سبحان ربك رب العزة عما يصفون وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين                           والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته     په‌راوێزه‌كان : ١) ئیمام تورموزی ڕیوایه‌تی كردوه‌به‌سه‌نه‌دێكی سه‌حیح . ٢) سوره‌تی ( الشعراء ) ئایه‌تی ٨٢ . ٣) سوره‌تی (إبراهيم ) ئایه‌تی ٣٧ . ٤) سوره‌تی ( البقره‌) ئایه‌تی ٢٥٨ . ٥) سوره‌تی ( البقره‌) ئایه‌تی ٢٥٨ . ٦) سوره‌تی ( الأنبياء ) ئایه‌تی ٦٣ . ٧) سوره‌تی ( الأنبياء ) ئایه‌تی ٦٨ . ٨) سوره‌تی ( الأنبياء ) ئایه‌تی ٦٩ . ٩) سوره‌تی ( العنكبوت ) ئایه‌تی ٦٥ . ١٠ ) سوره‌تی ( الصافات ) ئایه‌تی ١٤١- ١٤٤ . ١١) سوره‌تی ( یونس ) ئایه‌تی ٨ ٧ . ١٢) سوره‌تی ( یوسف ) ئایه‌تی ٢٣ . ١٣) سوه‌رتی ( یوسف ) ئایه‌تی ٣٣ . 14) سوه‌رتی ( یوسف ) ئایه‌تی ٥١ .                                                                                                          

المرفقات

2

خوای گه‌وره ‌و به‌ده‌سه‌ڵات بناسه ‌له‌كاتی خۆشی و ئاشتیدا
خوای گه‌وره ‌و به‌ده‌سه‌ڵات بناسه ‌له‌كاتی خۆشی و ئاشتیدا